?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
پۆستکردنـ ڕادەگرین لێرە ناتوانین کاتـ بۆ هەموو لایەك تەرخان بکەینـ بۆیە بە تەنها پۆستەکانمـ لە پەیجی فەیسبووكـ دادەنێمـ ، هیوادارمـ لایکی پەیجەکەمـ بکەنـ .
https://www.facebook.com/share/R2UP3zznTGmZKcVZ/?mibextid=LQQJ4d
گۆمەڵگای ئەمرۆ وێلیـ خۆشەویستی و میهرەبانیە ، بۆیە دەبینین نواندکارەکان لە دەرەوە بە فێڵیش خۆشەویستی بنوێنن تاکەکان بەبێ هۆکار شەیدایان دەبن.
فەڕاغی ڕوحی وا لە مرۆڤ دەکات هەست بەوە نەکات هەرگیز سڵاوی گورك بێ تەماح نابێت.
ڕێباز الكرديـ
داپیرە دەنگت لە گوێچکەما لە خوڕەی ڕووبارەچێت، ئومەت وەك منداڵێکی ڕەنگ زەردی پێڵاو پڕ لە خوێن لێت ئەڕوانێ ،
ڕاستە ئەمرۆ بەریـ خۆری ئێمە تەمە،ئاسمانی ئومەت شیوەنـ و ماتەمە ، تا ئاسۆ بڕوانی بەر چاون هەر خوێن و دووکەڵە ، با لەبری شەماڵ دەنگ و ناڵەیـ ڕۆڵە و داپیرانمانی پێیە، سزا هەر لەسەر قسەکردن نیە ئەوەتا ئێمە لەسەر بێدەنگیمان سزادەدرێین.
زووبێت یاخود درەنگ خونچە ئەبێت بە گوڵ و دوایش گوڵەکان دەبن بە باغ ، خۆری ئێمەش هەر هەڵدێت، ئەوکات ترسیش لە ئێمە دەترسێت.
ڕێباز الکردیـ
دڵمـ بوە بە نیگاریکێشێ تەنها وێنەی عەرەفات ئەکێشێت ، ئازاربەخشە دووری لە کێوی هەڵگری تاوانباران بۆ مرۆڤێکی گوناهکار .
یارەب ئاخۆ کەی بێت سینەی ڕەشی پڕ لە تاوانمـ باوەش بکا بە عەڕەفات ، ئەویش وەك قەڵایەکی سپی من لە باوەشی خۆیا ونبکات ، بە خەردیلە ئاڵتونیەکانی سەر کێوەکەی خاڵە ڕەشەکانی دڵمـ ڕووپۆش بکات ، کەی بۆنی بای شەماڵی کێوەکە بە جەستەی ساردمـ تێپەڕ ببێت و ناسنامەی خۆممـ بیرباتەوە ،
یارب ڕەگەکانی کێوی میهرەبانی وا لە دڵمدا ڕەگیان داکوتاوە کە هیچ گەردەلولێکی بیابان ناتوانێت گەردیلە خۆڵەکانی لەسەر بنیشێنێتەوە بۆ ئەبەد لە دڵی مندا بە رەنگی ئاوی کەوسەر ئەدرەوشێتەوە .
یاڕەب کەی قبول ئەفەرموویت ئەمکەیت بە میوانت تاکوو روحـمـ بە دەرگاکانی ئاسمان هەڵواسمـ ، بۆ هەر ئەستێرەیەك هیوایەکی پێ هەڵواسمـ ، جەستەی بی گیانیشمـ جێبێلمـ و ببێت بە بەردێ لە بەردەکانی عەڕەفات .
ڕێباز الکردی
دەزانمـ برینە قوڵەکانی ئێوە بەمـ چەند کەمـ وشەیەی من سارێژ نابن بەلامـ هیوام وایە تۆزێك لە ئاگری دڵی من کپـ بکاتەوە ، ئەگەرنا بێ شەك ئەمـ وشانە ئەبن بە ئەڵقە ئەڵقە بە دەور ملمـەوە ئەمـ شەو نا شەوێکی تر دەمـ خنکێنن ،
یاڕبـ چیبکەیـن شێرەکانیان زیندان کردوون و مریشك ئاسا داستانەکانی ڕێویمان بۆ ئەگێرنەوە لێیانکردووین بە پاڵەوان .
یا رەبـ لە تۆ زیاتر سکاڵا لایـ کێبکەمـ وەختێـ بەناو دینەوە بەرازەکان نان ئەدەن بە خوێنیـی براکانمـ .
لەمـ مەیدانە کەسێك نیە پێیان بڵێت بوەستنـ چاوترسێنیان بکاتـ بۆیە ئەمرۆ لە هەموو کاتێکی تر زیاتر ئاتاج بەتۆیـن یاڕەب چەشنێك هەموویانـ چاوەڕێن بەیانی خەبەرەیان بێتەوە مەهدیـی دەرکەوێت بەڵامـ دەرناکەوێتـ .
ئەمـ نیشتیمانەی منـ پڕاو پڕبووە لە نەخشەو نیگاری برینی ڕۆڵەی موسڵمان ، هەر بن دارێ دیوارێ بۆخۆی هەڵگری داستانێکە، ئەمـ وڵاتەی مـن گەورەترین کتێبی مێژووی جیهانە کە بەخوێنی رۆڵەکانی خۆی نوسراوەتەوە ،
گوێچەکەکانی ئێمەش هیچ شێوەیان لەوە ناچێت هاوار و ناڵە ناڵەی ئەو منداڵانە ببیستن کە ڕۆژانە رۆحیان وەك باڵندە بە ئاسمانەوە ئەخوێنن.
دڵە مردووەکەی ئێمە پەردەی داوە بەسەر چاوەکانمان و وەك نابینا دەس ئەکوتین و هیچمان بۆ ناکرێت ، هەناسەکانمان تێکەڵ بە ترسنۆکی بوون ، دڵمان شکۆی لەدەست داوە خەریکە خوێنبەرەکانیش یاخی ئەبنەوە لێی و ئیدی ناتوانن هەڵکەن لەگەل ترسنۆکیەکەمانـ .
ئەیـ نیشتیمانمـ ئەوە ئێمەین تۆ دەگریێنین یاخود تۆی ئێمە دەگریێنیت، برینەکـە لـەتۆیایە بەڵام خوێنەکـە لە ئێمە دەچۆڕێت.!
ڕێباز الکردی
٢٢ ذو القعدة ١٤٤٥ هـ
کەسانێك لە بەرگی کەسایەتی ئایینی وەحییان کردۆتە پارێزەرێك بۆ پاراستنی عەرشی کەسانێك ، بوونەتە پارێزەری بیر و فکرەکانیان ، پاساویان بۆ دێننەوە بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان ، شاراوەش نیە کە پارێزەرایەتیکردن بۆ جگە لەخۆت بریتیە لە شوێنکەوتەیی کە نرخ و ئەرزشی تەنها لە پاسەوانیکردن و پاساوهێنانەوەدایە .
ئەوانە ئەو کۆمەڵەیان لە بەزینەوە هێنایە سەر سەکۆ و خۆشیان بوون بە دەمسپیان و سڵیان نەکردەوە لە گێڕانەوەی هیچ وشەیەك .
بوون بە بزەی سەر لێوی هزرە سیاسییە تێکشکاوەکان لە پشت مێزەکانەوە ، ئەمانە جارێک لەگەڵ دەقن جارێک لەگەڵ ئەقڵ ، تاوێ لەگەڵ سەلیقەی کەسیین ، تاوێکیش لەگەڵ دابوونەریت .
ئەمانە پێیان دەوترێ وشەبازەکان کاتێك ڕەخنە دەگرن لە دەستەواژەکان ، کەچی ڕەخنەکانیان ناوبۆشن و بەکردار بەتاڵن .
دەیانەوێت خۆیان لابدەن لەو پێكدادانانەی دروست دەبن لەنێوان وەحیی و هزرە تێکشکاوەکان بە ئامانجی خۆ خۆشەویست کردن لەلایەن ئەو فکرە دژ بە وەحییانە .
ئەمانە بەقەد ئەو سەربازانە ترسناکن کە ناویان لە سەربازگەی دوژمن تۆمار دەکەن وەک ئەندامێکی نوێ ، بێ ئاگان خۆیان هەڵواسیوە بە کاروانێک نازانن سەرئەنجام دەیان گەیێنن بە کوێ ، تەنها لە ترسی ئەوەی چەتەکانی ناو کۆشکەکان هەڕەشەیان لێ نەکەن .
زۆر بە کورتی مێژوو فێری هەر یەکێك لە ئێمەی کردووە کە شکست و ژێرکەوتنە وابەستە پەیوەندیدارەکان بە دۆخێکی تایبەت بە کۆتایی هاتنی ئەو دۆخە ئەوانیش کۆتاییان پێدێت .
رێباز الکردی
٩ ذو الحجة ١٤٤٥ هـ
[شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ]
ڕەحمەت و بەرەکەتی پەروەردگار بڕژێ بەسەرتان بە بۆنەی هاتنی مانگی پڕ لە بەرەکەت و لێخۆشبوون ناتوانین ئەمـ مانگە بەردەوامـ لەگەڵتان بین.
پەروەردگار لەمـ مانگە هێزو توانی بێسنوورمان پێببەخشێت بۆ ئەنجامدانی پەرستشێکی بێسنوور.
پەروەردگار لێمان خۆشبێت و نزا و پەرستشەکانمان لێ قەبووڵ بکات .
هیوادارمـ دەست لە هەموو شتێك هەڵبگرن لەم مانگە پیرۆزە، خۆتان بۆ پەرستنی خودا گۆشەگیر بکەن.
ڕێباز الکردي
بە لەگەڵ تۆبوون هیچ کات تاریکایەکان ترسناك دەرنەکەوتوون.
براکەمـ کاتێك تۆ نیت ، نە ژیانی من وەك ئەوەیە کە دەبێت هەبێت ، نە ئەوەی داهاتوو کە دەبێت وابێت ، هەمیشە ژیان بۆمن بەبێ تۆ لە قسەیەکی بێزارکەر و هیچ دەچێت.
لە دوایـ تۆ ئەبێ تەمنێك زەردەخەنە لاوازەکانمـ لە دڵمدا پاشەکەوت بکەمـ ، تا هەبێت بۆ رۆژی تەنگانەمـ ، بەڵام لە لاپەرەکانی ژیانی مندا ، ڕۆژێك نیە بەناوی ڕۆژی تەنگانەدا، ڕۆژەکان هەرچۆنێك بن، ڕۆژێكە هەر وەك ڕۆژانی تر ، بەڵام کێ دەزانێت ڕەنگە ئەمرۆش ڕۆژی تەنگانەبێت ، کاتێك کە تۆ نیت ، هەموو رۆژێك بۆمن ڕۆژی تەنگانەیە.
براکەمـ مرۆڤەکانی ئێرە لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەکان ئەچن ئەوندە بێدەنگن ئەترسمـ بەبێ چاوەکانی تۆ بکەوەمە تۆڕەکەیانەوە .
ڕێباز الكردي
٢٠ شعبان ١٤٤٥ هجري
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago