بۆ هاوسەرەکان

Description
بۆ خزمە ت ڪردنی دین و خێزان و هاوسەرانی موسوڵمان
بە ڕێنمایی قورئان و سوننە ت
ئێوەش هاوڪاربن لەبڵاوڪردنەوەی ئەم ڪەناڵە بەسوودە
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 3 months, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 3 months, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months, 4 weeks ago

hace 2 meses, 2 semanas

📣مانگی ڕەمەزان هات ئەی خاوەن هۆش و ژیرەڪان
دەپێشوازی لێ بڪەن لە دوای دیــار نەمانێڪی زۆر

⬅️ساڵێـــــــك ڕۆیشت لە تەمەنمان لە بێ ئاگایـــــی
ئاگاداربن تەمەن دەڕوات وەڪو هەور بە خێرایی

⬅️خۆتان ئامادەببڪەن بۆ ئارام گرتن و بڕینی ناڕەحەتییەڪان
بێگومان پاداشتی ئارام گران بەبێ حیساب و گەلێك زۆرە

⬅️خوا پاداشتی ڕۆژو گران دەداتەوە
چونڪە لە پێناو ئەو بەڕۆژوبوو و ناڕەحەتیان بڕی

⬅️ناچێتە بەهەشت لە دەرگایی ڕەییانەوە تەنها ڕۆژو گران نەبێت
⬅️جا ڕێز لە دەرگایی ڕۆژو بگرە ڪە دەرگاییەڪە لەدەرگاڪانی بەهەشت.

☑️ @bu_hawsarakan

hace 2 meses, 2 semanas
5 ـ **پەروەردەی کۆمەڵایەتی:**

5 ـ پەروەردەی کۆمەڵایەتی:

📃   - پەیوەندی کۆمەڵایەتی: هاندانی منداڵەکەت بۆ دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ منداڵانی دیکە.
   - یاری کۆمەڵایەتی: هاندانی یاریکردن لەگەڵ منداڵانی دیکە بۆ پەرەپێدانی هەستووری کۆمەڵایەتی.

🌸

hace 2 meses, 3 semanas

⬜️ بیرکردنەوەی ئێمە چۆنە بۆ ژیان

ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت:

کاتێك کەسێك دەمرێت فریشتەکان دەفەرموون: چی پێ خۆی خستووە؟
بەڵام خەڵکی دەڵێن: چی لەدوای خۆی جێهێشتووە؟

📚 الزهد لأبي داود: لاپەڕە: (٢٥٢).

-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ-ـ

hace 4 meses, 2 semanas
{ وَنَضَعُ ٱلۡمَوَ ٰ⁠زِینَ ٱلۡقِسۡطَ لِیَوۡمِ …

{ وَنَضَعُ ٱلۡمَوَ ٰ⁠زِینَ ٱلۡقِسۡطَ لِیَوۡمِ ٱلۡقِیَـٰمَةِ فَلَا تُظۡلَمُ نَفۡسࣱ شَیۡـࣰٔاۖ وَإِن كَانَ مِثۡقَالَ حَبَّةࣲ مِّنۡ خَرۡدَلٍ أَتَیۡنَا بِهَاۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَـٰسِبِینَ }
[سُورَةُ الأَنبِيَاءِ: ٤٧]

هەندێك تەرازوو هەیە لە دونیادا
کە ئینسان دروستی کردووە
زۆر وردبین و سەرسوڕهێنەرە
ئەی دەبێت تەرازووی خوای گەورە چۆن بێت؟

بۆیە ئەوە بزانە لەم ژیانە چی دەکەیت
یان بۆ تۆیە
یان لەسەر تۆیە

#ئاگاداربە
چی دەڵێی
چی دەکەیت
هەمووی دێتەوە ڕێت
لە چاکە یان خراپە

#تدبرات_القرآنية

hace 4 meses, 2 semanas
[#وتراوە](?q=%23%D9%88%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95):

#وتراوە:

زۆربەی سزای خوای گەورە بۆ ئوممەتەکان لە کاتی دەوڵەمەندییان بووە
نەك لە کاتی هەژاری و برسێتی
بۆیە #بیربکەرەوە

hace 4 meses, 3 semanas
لە هەر کاروبارێکی ئەم دونیایە سەرکەوتوو …

لە هەر کاروبارێکی ئەم دونیایە سەرکەوتوو بوویت
دینی بێت یان دونیایی ..

لە هەر بوارێك بوو:
- لە دەعوە و بانگەوازکردنت بۆلای خوای گەورە
- لە سۆشیاڵ میدیا بێت
- کەناڵێکت هەبێت و کەسانێکی زیاتر سەیری بڵاوکراوەکانی تۆ بکەن ..

- لە کاروکەسابەت...
- کڕینی شتێك .. یان فرۆشتنی ..
- ژیانی زەواج ..
- یان منداڵەکەت باش بوو ..
- سەرکەوتوو بوویت لە خوێندن..
- یان .....

هیچ شتێك مەدە پاڵ خۆت و شانازیی بە خۆتەوە مەکە ..

ئەوەت لە بیر نەچێت هەمووی بە دەستی خوای گەورەیە ..
ئەوەتا پێغەمبەر شوعەیب (سەلامی خوای لێبێت) فەرموویەتی: ﴿وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ﴾ [هود: ٨٨].

#تدبرات_القرآنية

hace 4 meses, 4 semanas

ئایە دەزانیت گەورەترین بەڵاو موسیبەت چی یە؟

وا گومان نابەم بەڵایەك هەبێت لەمە گەورەتر:
- کەسێك نییە دەوڵەمەند بێت و هەژار بکەوێت.
- کەسێك نییە لەشساغ بێت و نەخۆش بکەوێت.
- وە کەسێك نییە منداڵی ببێت و بمرێت.

بەڵکو گەورەترین موسیبەت - لە پاش موسیبەتی دین (یەعنی ئەو کەسە دینەکەی لە دەست بدات -وەرگێڕ-)- خوای گەورە منداڵی بداتێ، هەوڵی لەگەڵ بدات و یارمەتی بدات و خزمەتی بکات و هەوڵی چاکبوونی بدات و پەروەردەی بکات، پارەی بداتێ و کاتی بۆ دابین بکات
تاوەکو منداڵێکی صاڵح دەرچێت و دڵی خۆش بکات، وە ئاواتەکان و ئومێدە گەورەکانی بێنێتە دی، وە بەو پەروەردەکردنە هیواداربێت بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونەکەی ببینێتەوە بەوەی گوێڕایەڵی خوای گەورە بێت و چاکەکاربێت بەرامبەر دایك و باوکی، یارمەتی بدات و پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێ بکات و یارمەتی خوشك براکانی بدات و پشتگیریان بکات.

بەڵام لەپاش چەند ساڵێك کە ئەو ئومێدانەت هەبووە، و ئەو ماڵ و کاتانەت بۆ تەرخان کردبوو:
بەو شێوەیە دەرنەچێت، و ببێتە گرێیەك و خەفەتێك لە قوڕگتدا، وە تووشی چەندین کێشە ببیت بەهۆی ئەوەوە،
وە خەفەتبار و بێتاقەت ببیت بەهۆی درەنگ هاتنەوەی و نەشزانیت لەکەڵ کێدایە، وە هاوڕێیەتی کەسانی خراپ بکات،
وە بکەوێتە ناو تاوان و جگەرە بکێشێت،
قورئان نەخوێنێت و گوێ لە مۆسیقا بگرێت، و لە شوێنە خراپەکان و قاوە خانە خەریکی کات بەسەربردن بێت، و نوێژ نەکات، و ئەخلاق و ڕەوشتی خراپ بێت، و خراپ بێت بۆ دایك و باوکی و کەسێکی درۆزن بێت.

سوێند بەخوا نازانم موسیبەتێك هەبێت لەوە گەورەتر بێت، وە نازانم تاقیکردنەوەیەك هەبێت لەوە سەختتربێت.

پیاوێك تەلەفۆنی بۆ کردم و گلەیی لەو ناڕەحەتی و ئازارە دەکرد لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی زینداندا ڕووبەڕووی بووەتەوە، وەکو ئەوەی توشی گەورەترین موسیبەت بوبێت.

پێم وت: کوڕت هەیە؟
وتی: بەڵێ.
وتم: تەمەنی چەندە؟
وتی: دە ساڵ.
وتم: چۆن بویتە لەگەڵی؟
وتی: هەوڵێکی زۆرم داوە بۆ ئەوەی بەختەوەر بژێت.
وتم: لە بەندینخانە بیت یان خراپبوونی منداڵەکەت کامیان سوکترە لەلات؟
دەست بەجێ و بە کاریگەرییەوە وتی: بەڵکو سجنەکەم زۆر پێ سوکترە.

بۆیە ئەی منداڵ: ئایە دڵت نییە؟
ئایە عەقڵت نییە؟
ئایە هەستت نییە؟
ئایە دڵی ئەو دایك و باوکەت دەڕەنجێنی و ئازاریان دەدەیت لە کاتێکدا ئەو تۆی بەخێو کرد و فێری کردیت و خواردنی بۆت ئامادە کرد و شوێنی بۆت دابین کرد؟
ئایە دڵیان دەشکێنیت کە ئەوان هۆکاری بوونی تۆن لەم دونیایە؟
ئایە نازانیت عقوبە و سزای ئەو کەسەی ئازاری دایك و باوکی دەدات لە دونیا وەری دەگرێت پێش قیامەت؟

بۆیە بگەڕێرەوە بۆلای خوای گەورە و چاکبە لەگەڵ دایك و باوكت پێش ئەوەی ژیان بەجێ بێڵیت.

خوایە ڕەحم بە دایك و باوکان بکەیت کە هەوڵی باشکردنی منداڵەکانیان داوە بەڵام بە قودرەتی تۆ - کە حیکمەتی گەورەی تۆی تیایە ئەی خوای گەورە - گومڕابوون.

خوایە ئەو دڵە شکاوەیان چاك بکەیتەوە،
وە پاداشتیان لە دونیا و دواڕۆژدا بۆیان زیاد بکە،
وە زوو منداڵەکانیان بۆ چاك بکە، چونکە جگە لە تۆ کەس نییە بتوانێت هیدایەتیان بدات.

الشيخ: #أحمد_الطيار
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

١٥ جمادي الثاني ١٤٤٦ کۆچی
٢٠٢٤/١٢/١٦ لە دایك بوون - دوو شەممە

hace 5 meses
چیت ئامادەکردووە بۆ ئەو ڕۆژە!؟

چیت ئامادەکردووە بۆ ئەو ڕۆژە!؟

هەوڵبدە کردەوەی باش ئەنجام بدەیت
پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت نەتوانی کردەوەی باشی تێدا ئەنجام بدەیت
شتێك بکەوێتە نێوان تۆ و کردەوەی باش
ئیتر بە نەخۆشی بێت یان مردن ..

#مردن

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 3 months, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 3 months, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 11 months, 4 weeks ago