{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 1 month, 2 weeks ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month ago
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی
مەهاباد(1404)
کاتی بەڕێوەچوون دواتر ڕادەگەیەندرێت.
بەڕێوەبەر: بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد بە هاوکاریی زانکۆی کوردستان
دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆک: 20ی ڕێبەندانی 1403
10 چیرۆکی هەڵبژێردراو خەڵات دەکرێن.
--------------------------------------------
جشنوارەی سراسری داستان کوردی
مهاباد(1404)
زمان اجرا متعاقبا اعلام خواهد گردید.
مجری: موسسەی فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری دانشگاە کردستان
آخرین مهلت ارسال آثار: 20م بهمن 1403
بە 10 اثر برتر جایزە اهدا خواهد گردید.
بۆ زانیاریی زیاتر ببنە ئەندامی کاناڵی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد.👇👇👇👇👇
دەنگەفایلی چلەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی
تەوەر: جیهانی دیجیتاڵ و پرسی منداڵان
وتاربێژ: یاقووب خزری(ڕەوانناس و ڕەواندەرمانگەری منداڵان)
ڕێکەوت: پێنجشەممە ١٤٠٣٫١١٫١١ی
☟
https://t.me/nawendy1
📀 فایل صوتی
✅ نشست مجازی تحلیل بیگانه آلبر کامو
🖊 گروه bookclubs
🖌 تحلیل روانشناختی رمان بیگانە اثر آلبر کامو
♦️سخنران تخصصی: یعقوب خضری( روانشناس و منتقد ادبی)
📅 شنبه ١٤٠٣٫٩٫٢٤
?فایلی دەنگیی وێبیناری زانستیی "منداڵێتی، بنەماکانی چەمکی منداڵێتی هاوچەرخ و گرینگیی خوێندنەوەی سەر لە نوێی ڕوانگە دەروونناسییەکان"
✅وتاربێژ: دکتۆر یاقووب خزری
?توێژەر و دەروونناسی منداڵان
✅پێشکەشکار: ئارش مێهرەبان
?نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان
❌ئەم وێبینارە لە لایەن کارگرووپی لێکۆڵینەوەیی ئەدەبی منداڵانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی بەڕێوە چووە.
کارگروە مطالعاتی ادبیات کودک پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان برگزار میکند:
? منداڵێتی، بنەماکانی چەمکی منداڵێتی هاوچەرخ و گرینگیی خوێندنەوەی سەر لە نوێی ڕوانگە دەروونناسییەکان
سخنران: دکتر یعقوب خضری
پژوهشگر و روانشناس کودک
مجری: آرش مهربان
نویسنده و پژوهشگر ادبیات کودکان
تاریخ: سه شنبه ٢٢ آبان ١٤٠٣
زمان: ٨ تا ١٠ شب
به صورت آنلاین
? لینک:
meet.uok.ac.ir/ch/ksi
❗️ورود به صورت مهمان **?* @UoKurdistan98
?*** zil.ink/uok
✅کارگروە مطالعاتی ادبیات کودک پژوهشکده کردستان شناسی دانشگاه کردستان برگزار میکند:
?منداڵێتی، بنەماکانی چەمکی منداڵێتی هاوچەرخ و گرینگیی خوێندنەوەی سەر لە نوێی ڕوانگە دەروونناسییەکان
وتاربێژ: دکتۆر یاقووب خزری
توێژەر و دەروونناسی منداڵان
پێشکەشکار: ئارش مێهرەبان
نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان
کات: سێشەممە، ۲۲ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
کاتژمێر: ٨تا ١٠ی شەو
بە شێوازی سەرهێڵ لە ڕێگای بەستەری خوارەوە بەرێوە دەچێت.
?بەستەر
http://meet.uok.ac.ir/ch/ksi
گرووپی توێژینەوەیی زمانناسی و ئەدەبی کوردی
? دەنگەفایل
✅ ئەنجومەنی ئەدەبیی "باران"ی نەغەده(کۆڕی ڕوونەمایی و لێکدانەوەی کتێبە شێعری "ئەو شێعرانەی ناخوێندرێنەوە" نووسینی شاعیری لاو کەماڵ ڕامۆز)
? نەغەدە: تالاری نەورۆز
♦️وتار: سووژەی شێعر و ڕەوانناسیی شناختگەرا( cognitivsm Psychology)
♦️وتاربێژ: یاقووب خزری(ڕەوانناس و ڕەخنەگەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنجشەممە، 17ی خەزەڵوەری 1403
✍ڕاپۆرتی ژمارەی ١٣٠٣ی دوو حەفتەنامەی سیروان، لەسەر بڵاو بوونەوەی یەکەمین ژمارەی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ
دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ یەکەمین و تاقە گۆڤاری ڕەخنەیی تایبەت بە ئەدەبی منداڵانە کە ماوەیەکە مۆڵەتی بڵاوبوونەوەی بە دوو زمانی کوردی و فارسی وەرگرتووە. ئەم گۆڤارە بە ئامانجی پێکهێنانی بەستێنێکی زانستی و خولقاندنی کەشێک بۆ ئالووگۆڕکردنی بۆچوون و ڕەخنە و ڕوانگە زانستییەکانی ئەم بوارە دەستی بە چالاکی کردووە. ئارش مێهرەبان، نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان، بەرپرس و سەرنووسەری ئەم دوو-وەرزنامەیە و ژمارەی یەکەمی لە ٦٤لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەم دوو-وەرزنامەیە لە هەوڵدایە لە داهاتوودا بە شێوازێکی زانستیتر و بەپێی چوارچێوەیەکی ئاکادێمیکتر هەوڵەکانی چڕتر بکات و بە داڕشتنی گەڵاڵەیەکی تۆکمەتری زانستی ئەم ڕێگایە درێژە پێبدات. دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ یەکەمین و تاقە گۆڤاری بواری ئەدەبی منداڵان بە زمانی کوردییە و لە ئێراندا دەبێتە سێهەمین گۆڤارێکی لەو چەشنە کە مۆڵەتی بڵاوبوونەوە وەردەگرێت.
لە ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارەدا ٧ توێژینەوە و بابەتی تایبەت بە ناساندنی پڕۆژەگەلی فەرهەنگیی تایبەت بە منداڵان و ناساندنی کتێبی چاپکراوی منداڵان بڵاو کراوەتەوە.
نەسرین عەلی ئەکبەری، جەبار شافێعیزاده و عەتا وەلەدی، ئەرسەلان حەسەن و سەردار قادر بە توێژینەوەگەلێک لە ژێر ناوی: ئەدەبی منداڵ، منداڵ و قۆناغی منداڵی، نەریتی فەرهەنگنووسی بۆ منداڵان( ڕەوتی فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵان لە نیسابولسیبیانی ئەبوونەسری فەراهییەوە تا نووبەهارا بچووکانی ئەحمەدی خانی)، ڕەنگدانەوەی ئەدەبی منداڵان لە ڕوانگەی گەورەساڵانەوە، شێوازێکی نوێی شێعرنووسین بۆ منداڵان لە شێعرەکانی زارا ئەحمەددا، ئەدەبی پەراوێز و منداڵانی لە پەراوێزدا، یەکەم هاوڕێکان، پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی زمانی دایکیی منداڵانی کورد، ناساندنی بڵاوکراوە نوێیەکانی کتێبی منداڵان لە بڵاو کراوەکانی وەشانگەی مانگ، بابەت و توێژینەوەکانی ژمارەی یەکەمی ئەم گۆڤارەن. هەروەها لێژنەی زانستیی ژمارەی یەکەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بریتین لەم کەسایەتییانە:
دکتۆر نەسرین عەلی ئەکبەری مامۆستای زانکۆی کوردستان، دکتۆر فائێزە عەرەب یووسف ئابادی مامۆستای زانکۆی زابۆل، بەریز جەبار شافێعیزاده شاعیر و نووسەری ئەدەبی منداڵان، دکتۆر یهعقووب خزری توێژەر و ڕەوانناسی و ئارش مێهرەبان نووسەر و توێژەری ئەدەبی منداڵان.
دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ لە هەوڵدایە تا لە ڕەوتی گەشە و پێشبردنی گوتاری ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بە دوو زمانی کوردی و فارسی، ئەو بۆشاییانەی کە لە بواری ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵدا بوونیان هەیە پڕ بکاتەوە و لە ڕێگای ڕەخنە و خەسارناسیی زانستیی تایبەت بەم بوارە، هەنگاو هەڵبگرێت.
بەردەنگەکانی ئەم دوو-وەرزنامەیە بریتین لە توێژەران، مامۆستایان، دایکان و باوکان و بنەماڵە، ناوەند و ڕێکخراوەگەلی فەرهەنگی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و چالاکانی بواری منداڵان. جێی ئاماژەیە ئەم گۆڤارە بە دوو شێوازی چاپ و ئەلەکترۆنی و لە ڕێگای ماڵپەڕی تاقچە بڵاو دەکرێتەوە.
توێژەران دەتوانن لە ڕێگای ئیمەیلی گۆڤارەوە توێژینەوە و بابەتەکانیان بنێرن بۆ ئەم گۆڤارە.
?شیوەنامە ارسال مقاله?
✅بانگەوازی بابەت بۆ ژمارە "دووهەمی" دوو وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان
?Email: [email protected]
?ID: @ccljournal
دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی بابەت: ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
✅️فراخوان ارسال مقاله برای شماره "دوم" دوفصلنامه نقد ادبیات کودک و نوجوان
?Email: [email protected]
?ID: @ccljournal
آخرین فرصت پذیرش مقاله: ٢٥آبان ۱۴۰۳
بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی دووهەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ
فایلی تایبەت بەم ژمارەیە: ڕەخنەی ژینگەیی لە ئەدەبی منداڵاندا (Ecological criticism in children's literature)
ئەم گۆڤارە هەموو جۆرە توێژینەوەیەکی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بڵاو دەکاتەوە.
دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی بابەت:٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
ناردنی بابەت: EMAIL:[email protected]
Telegram: @ccljournal
تێبینی: پێویستە ئەو توێژینەوانەی بۆ گۆڤار دەنێردرێن، بەپێی شێوەنامەی ناردنی بابەت بۆ دوو- وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵ بێت.
شێوەنامەی تایبەت بە دوو-وەرزنامە، لەم کاناڵە تلێگرامییەدا دانراوە.
{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }
- تواصل ، إعلان، @alim761
Last updated 1 month, 2 weeks ago
اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤
𖤐| صور📷.
𖤐| عبارات🗞.
𖤐| خلفيات كيوت🧸.
𖤐| ستوريات سوداء🖤.
• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏
Last updated 1 month ago