❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
📝 عەشق لە مرۆڤەوە دەست پێ دەکات و لە نیشتماندا بە کەماڵ دەگات
✍️ شاهۆ حوسێنی
وشەکان جیهانێک لە ئەزموونە مرۆییەکانن و بە ئەزموونە مرۆییەکان مانا و بوون پەیدا دەکەن، هەر وشەیەک جوغرافیایەک لە هەستەکان و ئەزموونەکانن کە لە زەینی مرۆڤدا بەرهەم دێن و بەم شێوەیە ئەزموونەکانی مرۆیی ڕوحیان وەبەر دەنێن و ژیانیان پێ دەبەخشن. ئەم ئەزموونە مرۆییانە لە پێوەندیی ئینتێرسۆبژێکتیڤی نێوان مرۆڤەکاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێن و بەم شێوەیە ئەزموونەکان، هەستەکان و ماناکان لەنێو کۆمەڵگەدا گشتگیر و کۆمەڵگر دەبن و دەبن بە بەشێک لە بەهاکان و بەشێک لە کولتووری کۆمەڵگە.
عەشق و ئەوین یەکێک لەو چەمکانەیە کە هەست و ئەزموونێکی ڕادیکاڵی مرۆیی لەگەڵدایە و ڕەنگە قوڵترین مانا و بەها و کولتووری هەر مرۆڤ و کۆمەڵگەیەک بێت. هەر هەتیو حەیرانێک هەوڵ دەدات نازدار حەیرانەکەی بە جوانترین شێوە و فۆڕم بڕازێنێتەوە، بە گرینگترین و ڕادیکاڵترین مانای بنەخشێنێت و بە گرانبەهاترین سووژەکانی بشوبهێنێت.
لە تەنیشت عەشق و ئەوین وەک هەستەکیترین فۆڕمی گیرۆدەیی و بانمرۆییترین فۆڕمی گیرۆدەیی، ئەوین و عەشقی بە نیشتمان و ئازادی جێ دەگرێت، ئەم فۆڕم لە گیرۆدەییەی کە مرۆڤەکان زۆر جار دەستیان بۆی لە ئەوینی تاکێتی هەڵگرتووە و دڵی تاکی خۆیان لەپێناو دڵی گەل و نەتەوە فیدا کردووە. بەڵام ڕەنگە بێوێنەترین فۆڕمی گیرۆدەیی و دەروەستی ئەو شوێنە بێت کە ئەوینی بە نازدار حەیرانێک وەها قوڵ و ڕادیکاڵ تێکەڵ بە ئەوینی نیشتمان و نەتەوە دەبێت کە ئیتر بە هیچ شێوەیەک لێک جیا ناکرێنەوە و دەبنە "ژانووس"، ئەوێنێک کە مانایەکی وەها دەخوڵقێنێت کە نازدار حەیران و نیشتمان وەها تێکەڵ بەیەک دەکات کە دەبنە بوونێک، ڕوحێک و ئەمەش پیرۆزترین، ئەویندارانەترین و نیشتمانپەروەرانەترین فۆڕمی ئەوینە. تاک و نیشتمان وەها لەیەکدا دەتوێنەوە کە بوونێکی نوێ دەخوڵقێت.
📝 ڕۆڵی سپای پاسدارانی ئێران لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە کوردستان
✍️ هاوژین ساڵحی، چالاکی سیاسی
بەپێی ڕاپۆرتە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان، سپای پاسدارانی ئێران ڕۆڵێکی کارا لە بازرگانی و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران، کوردستان و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی جیهان دەگێڕێت. هەوڵەکانیشی بەم شێوەیەن:
ئاسانکاری بۆ تڕانزێت؛ سپای پاسداران بە کەڵکوەرگرتن لە نفووزی خۆی لەسەر سنوورەکان و ڕێگاکانی تڕانزێت، ماددە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەوە بۆ ئێران هاوردە دەکات و دواتر بۆ وڵاتانی دیکەی هەناردە دەکات.
بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان؛ ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سپای پاسداران لە ناوخۆی ئێرانیشدا لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان؛ سپای پاسداران لە ڕێگەی تۆڕەکانی سەر بە خۆیەوە لە هەموو کوردستان، هەروەها هەرێمی کوردستانیش و ناوچەکانی دیکە، ماددەی هۆشبەر دابەش دەکات.
پاڵنەرەکانی سپای پاسداران بۆ بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بریتین لە:
پەیداکردنی پارە؛ سپای پاسداران بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، پارەیەکی زۆر وەدەست دەخات و بۆ چالاکییە سەربازی و تیرۆریستییەکانی کەڵکی لێ وەردەگرێت.
لاوازکردنی کۆمەڵگە؛ سپای پاسداران بە دابەشکردنی مادەی هۆشبەر بەسەر گەنجاندا هەوڵ دەدات کۆمەڵگە لاواز بکات و کێشەی کۆمەڵایەتی دروست بکات.
ئامانجە سیاسییەکان؛ هەروەها سپای پاسداران بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان وەک ئامرازێک بۆ فشاری سیاسی بۆ سەر وڵاتانی دیکە بەکار دەهێنێت.
🔴 Siyaseta guhertina demografiya parêzgeha Urmiyê û encamên wê (MP3)
🎙 Dara Natiq, Çalakvanê siyasî
🔴 سیاسەتی گۆڕینی دێموگرافیی پارێزگای ورمێ و لێکەوتەکانی
🎙 دارا ناتق، چالاکی سیاسی
? شەترەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێمە
✍️ بێهزاد خۆشحاڵی، نووسەر
شەترەنجی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوین، ململانێی چەندین لایەنە کە پێویستە مێتۆدەکان و یاساکانی یارییەکە، ناسین و خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
بێگومان لەم یارییە ئاڵۆز و پیچیدەدا، کوردستان وەک خاک و کورد وەکوو نەتەوە، پاڕامێترێکی سەرەکییە کە هەنووکە چیدیکە چاوپۆشیی لێ ناکرێت؛ گێڕانەوەی سەربازێکی شەترەنج کە چۆناوچۆن پێشڕەوی دەکات، هەموو وزەکانی شەڕ لەسەر تەختەی شەترەنج کۆ دەکاتەوە و دواتر دەبێت بە وەزیر و کۆتاییی یارییەکە، بە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.
چیدیکە ناتوانین بێژین ئەوەی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ڕوو دەدات پەیوەندیی بە پارچەکانی دیکەوە نییە.
پێویستە وەکوو ڕۆژهەڵاتی، بە وردی بڕوانین بۆ ئەزموونەکان و شەڕەکان لە پارچەکانی دیکە، خاڵە لاوازەکانی بناسین، خاڵە بەهێزەکانی وەرگرین و لە دوامەنزڵی ئەم پازێڵە کە بێگومان ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەبێت، کۆتایی بهێنین بە یاریی دوورودرێژی نەتەوەیەکی ناسنامەخواز.
*?***ڕاگەیاندنی فەرمیی "هەسەدە" لەبارەی دۆخی سووریه
پێشهاتەکانی باکووری ڕۆژاوای سووریە هەستیارن و ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ئێمەوە هەیە، ئێمەش لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکەین، هەرچییەک ڕوو بدات، ئێمە ئەولەوییەتی نیشتمانی و ئەخلاقیمان هەیە، ئەویش پاراستنی گەلەکەمان و ناوچەکانمانە، بۆیە بەپێی پێویستیی پاراستنی خۆمان و گەلەکەمان دەستوەردان دەکەین.
Geşedanên li bakur-rojavayê Sûriyê hestiyar in û rasterast me eleqedar dikin û em wan ji nêz ve dişopînin. Her çi dibe bila bibe, giringiyeke me ya netewî û exlaqî heye, ew jî parastina gelê xwe û navçeyên xwe ye, lewma emê li gorî pêwîstiyên parastina gelê xwe destwerdanê bikin.
✍️ شیلان سەبزی، چالاکی سیاسی
خوێندن و نووسین و پەروەردە بە زمانی دایکی، مافی هەر مرۆڤێکە و ئەمە له جاڕنامەکانی مافەکانی مرۆڤدا باسی لێ کراوە و گرنگیی پێ دراوە. زمان سەرەکیترین توخمی فەرهەنگی و کولتووریی هەر نەتەوەیەکە و هەر دەسەڵاتێک بە هەر بیانوویەک مافی خوێندن و نووسین و پەروەردە بە زمانی دایکی لە هەر تاکێکی کۆمەڵگە زەوت بکات، مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.
لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانیدا، پەروەردە بە زمانی کوردی نەتەنیا ڕێگەپێدراو نییە، بەڵکوو دەسەڵاتی خۆسەپێن و داگیرکەر دەیەوێت هزر، ئایدیۆلۆژی و هەژموونیی خۆی لە ڕێگای زمانی فارسییەوە بەسەر کورد و نەتەوەکانی دیکەدا بسەپێنێت و ئاسیمیلەیان بکات. بەڵام خەباتکارانی مەدەنی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵات، وێڕای هەموو گوشار و سەرکوت و هەڕەشەکان، لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە بۆ زمان و کەلتوور و ناسنامەیان تێدەکۆشن.
لەم ساڵانەی دواییدا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان و لە درێژەی خەباتی مەدەنی و نەتەوەییدا، ڕێکخراوە خەڵکییەکان بۆ پاراستن و گەشەی زمانی کوردی زۆر خزمەتیان کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە کەونە بەر تووڕەیی و ڕقی داگیرکەر و کەسانی نیشتمانپەروەر و مامۆستاکانی زمانی کوردی لەژێر گوشاری لەڕادەبەدەردان کە دەتوانین ئاماژە بە مامۆستایان "زارا محەممەدی، سەیوان ئیبراهیمی، ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی و..." بکەین.
هەروەها لە ئێستادا خەبات بۆ پاراستن و گەشەی زمانی کوردی و ناسنامەی کوردستانی، زۆرتر پەرەی سەندووە، هەر بۆیە گوشارەکانی دەسەڵاتیش زۆرتر بووە، بەڵام قەت نەیانتوانیوە خەباتکاران ڕاوەستێنن.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago