?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
شۆڕشی کۆمەڵایەتی چییە؟ ئەوە لەئێران ئەنجام دەدرێت بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە،شۆڕشێک کەهیچ دەستێکی دەرەکی لەپشتیەوە نیە،بەڵکو ئەوەی هاندەری سەرەکیە لەو نێوەدا، ئاستی قورسی بژێوی ئەو چینەکۆمەڵایەتیە زۆرینەیە کەڕۆژانە لەمەیدانی بەرهەمهێناندایەو کەچی کۆی ڕەنج…
شۆڕشی کۆمەڵایەتی چییە؟
ئەوە لەئێران ئەنجام دەدرێت بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە،شۆڕشێک کەهیچ دەستێکی دەرەکی لەپشتیەوە نیە،بەڵکو ئەوەی هاندەری سەرەکیە لەو نێوەدا، ئاستی قورسی بژێوی ئەو چینەکۆمەڵایەتیە زۆرینەیە کەڕۆژانە لەمەیدانی بەرهەمهێناندایەو کەچی کۆی ڕەنج و ماندوبونەکەی بۆ خاوەن کارو خودی سەرانی دەوڵەتەو خۆیشی موحتاجی پاروەنانێکە.
شۆڕشی ئەم جارە،ئیتر شکاندنی ئەو دیوارە بەرزەیە لەترس کەسەرانی ڕژێمی ئیسلامی سیاسی ماوەی سی وهەشت ساڵە کاری لەسەر دەکەن.ئاستی هۆشیاری گەلی ئێران کۆی سنورەکانی ناسیۆنالیزم و گەڕانەوە بۆ جۆرێکیتری ئیسلامی سیاسی تێپەڕاندەو لەگەڵ ڕوخانی ئەم ڕژێمە سەرکوت گەرەدا جارێکیتر جۆرە دەسەڵات و ڕژێمێکی وا جێگەی نابێتەوە لەوڵاتی ئێراندا.
تەنها بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە بەخاوەن ئاسۆیەکی سیاسی ڕۆشنەوە دەتوانێت کۆی پایەکانی سیستەمی سەرمایەداری بهێنێتە لەرزەو ڕاچەڵەکینی توش بون بەجەڵتە بگەیەنێتە نێومێشکی سیستەمە سەرمایەداریەکەوە. بەپێچەوانەوە کۆی ڕاپەڕین و هاتنەمەیدانەکانی تری جەماوەری کەخاوەن ئاسۆیەکی ڕۆشن و خاوەن ئەڵتەرناتیڤێکی ڕون نەبن لەوەی دوای ڕوخانی دەسەڵاتێک،دەتوانن کام دەسەڵاتی سیاسی دەخەنە جێگەی دەسەڵاتە کۆنەکە،وەک ئەوەی دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام ڕویدا لەعێراقدا.لەکاتێکدا خواستی زۆرینەی گەلی عێراق گەڕانەوە نەبو بۆ جێخستنی شۆفێنیزمی مەزهەبی و قەومی،هێندەی ئەوەی داخوازی و ئامانجیان بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە لەڕوی ئابوری و ئازادیەوە بو بۆ گشت لایەک،کاتێک ئەو ئاسۆ ڕونەو ئەڵتەرناتیڤی واقعی بۆکۆتایهێنان بەسیستەمی سەرمایەداری بونی نەبێت یان بەرچاو ڕونی تەواو نەبێت بۆسیستەمێکی سۆسیالیستی،هەروەک ئەوەی لەبەهاری بەناو عەرەبیدا ڕویدا،دەبینین کۆی ئامانج و خەباتی ئەو زۆرینەیە دەکەوێتە دەستی کۆمەڵە ئەحزاب و گروپێکیتر کەهیچیان سەربەخواست و ئامانج وداخوازیەکانی ئەو زۆرینەیە نین و بەپێچەوانەوە لەبەرژەوەندی کۆی چینی سەرمایەدارەکان تەواو دەبێت.
هەلومەرجی ئێستای جیهان و ناوچەکەیش دەرهاویشتەی خودی قەیرانی گشتگیری ساڵی 2008 و تادێت کۆی سیستەمی سەرمایەداری ئاستی قەیرانەکانی زیاتر دەبن و کەڵەکە دەبن لەسەر یەکترو ڕۆژبەڕۆژیش باجەکەی دەبێت چینی کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێش بیدات لەگشت جیهاندا. ئەو ڕابەرایەتیەی کەخودی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری دەیکات لەجیهاندا هەر لەدەیەی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە تائێستا،ڕۆژبەڕۆژ دڕندایەتی و وەحشیەتی هەیمەنەی بازاڕی ئازادو کەرتی تایبەت زیاتر دەکات بەسەر ژیان و گوزەرانی کۆی چینەکرێ وەرگرەکانەوەو بەبەردەوامیش ئاستی شکستی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری زیاتر دەبێت لەگشت جیهاندا. جەنگ و قەیران و بێکاری و هەژاری لەڕادەبەدەر لەگەڵ دەوڵەمەندبونی لەڕادەبەدەری چینێکی کەمایەتی،بوەتە سیمای تەواوی نیولیبراڵیزمی سەرمایەداری لەگشت جیهاندا. هەر لەوڵاتانی ئەمریکای لاتینی سەردەمی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە تادەگاتە وڵاتانی ئەفریکاو وڵاتانی ئاسیاو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەم قۆناخە،دەبینین چۆن وەک لاشەیەک بخرێتە بەردەم گورگە برسیەکانەوە ئاوای لێ کراوە. دزینی سامانی کۆمەڵگەکان و جێخستنی دیکتاتۆرەکان و بەگەڕ خستنی هەیمەنەتی شەڕی ئابوری و دانانی وەکیلەکانی سەرمایەداران لەناوچەکانداو جێبەجێ کردنی خواست و ئامانجی شەریکاتە زەبەلاحەکانی چەک بەرهەمهێنەرو دەرمان و پێداویستیە سەربازیەکان تادەگات بەوەگەڕ خستنی سەرمایەگوزاری لەکەرتە جۆراوجۆرەکاندا بۆ چینینەوەی سەرمایەو قازانج،ئیتر لەم نێوەیشدا وەک ئیشارەم پێدا،دەبێت چینی ژێردەستەو بەرهەمهێنەرە ئەسڵیەکان باجە زۆرەکەی بدەن.
هاتنەمەیدانی ئەم جارەی چینی کرێکارو چینوتوێژە زەحمەتکێشەکان لەئێران بۆخۆی بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە بەهەمولێکدانەوەیەک. کۆتای هێنان بەڕژێمی ئیسلامی سیاسی لەئێران کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر کۆی بەناو هەیبەتێک کەئیسلامی سیاسی خواستویەتی بیسەپێنێت لەناوچەکەدا بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵگەکان. یانی ڕوخانی ڕژێمی ئاخوندەکان،بۆجارێکیترو بۆهەتایە،مانای سەرنگوم کردنی ئیسلامی سیاسی دەگەیەنێت لەئێراندا.#درێژەی_هەیە@jnanipesheng
#شەوچلە
کورد مانگەکانی بە سێ مانگ دابەش کردووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی سێهەمی پاییزەوە دەست پێدەکات، بەفرانبار، ڕێبەندان، ڕەشەمە. وەک لە نێوەکانی ڕا دیارە دەبێ مانگی یەکەم بەفربارین دەست پێبکات و بەڵام لە مانگی دوایی دا واتە ڕێبەندان دەبێ سەرما و سەخڵەتی و بەفری زۆر گرفت بۆ خەلک بنێتەوە بۆیە ناویان ناوە ڕێبەندان.
کورد زستانیشی بە تایبەتی دوومانگی ئەوەلی بە دوو چلە دابەش کردووە، چلەی گەروە و چلەی چکۆلە. چلەی گەورەی بە ٤٠ ڕۆژ قەبلاندووە و چلەی چکۆلەی بە ٢٠ ڕۆژ. چلەی چکۆلە زیاتر بەفرو کڕیوە بووە وبەڵام چلەی چکۆلە سەرما و سەخڵەتی زیاتر بەبەرەوە بووە.
یەکەم شەوی زستان بە شەوی چلە ناودێر کراوە و شەوچلە واتە یەکەم شەوی چلەی گەورە. لەو شەوە دا بنەماڵەکان یان خزم و دۆست وئاشنا لەدەوری یەک کۆدەبوونەوە و لاقیان لەبن کورسی دەخزاند و مێوژ وگوێز و خورما لەسەر کورسی دادەندرا، یان کورەی داریان نێل دەدا و بە هەمان شێوە خورما و مێوژ وگوێزیان لەو شەودا دەگەڵ میوە وخواردنی دیکە دادەنا. بەم شێوەیە بە پیر زستانەوە دەچوون من خۆم زۆر چاکم ئەو شەوانە لەبیرە و هەر بۆ ئاگاداری ئەو دۆستانەی کە ئێستا شووتی بە چەلە یان چڵەی شەوی چلە دەزانن وەبیرم نایە یەکجاریش ئێمە شووتیمان بۆ ئەو شەو وەک خواردن یان چڵەی ئەو شەوە دانابێ. بەو خواردنەش کە لەو شەوەدا داندراوە کوتراوە "شەوچەلە، شەو چڵە "
دەڵێن چلەی گەورە کە تەواو دەبێ چلەی بچووک بە چلەی گەورە دەڵی ، جا کاکە گیان چاوت لە برا چووکەی خۆت بێ تۆ بە ٤٠ شەوان چت پێنەکرا بزانە برا بچووکی خۆت چ دەکا ، بزانە ژن ومێردان لە باڵ یەکدا دەبەستم یان نا، بزانە منداڵی سەر پشتی لانکێ دەلانکێ دە لەسەرمان ڕەق هەڵدێنم یان نا!
هەر لە کۆتاییەکانی چلەی بچووک دا دەڵێن کە چلەی بچووک داوای لە ئاڵەکۆک کردووە تا مێردی پێ بکا، ئاڵەکۆکیش دەڵێ من ئاوا چۆن مێردی دەکەم ڕاوەستە با هەوایەکم لێدابێ و یاڵ وبژم بێنەوە جا ئەو دەم مێردت پێدەکەم.
دەڵێنن کۆتایی چلەی بچووک کە جار جارە شەماڵێک هەڵدەکا و بەفر دەتوێتەوە چلەی بچووک خەبەر دەنێڕێ بۆ ئاڵەکۆک و دەڵێ:
ئاڵەکۆکەی پرچنە
چۆچۆرەم کەوتە بنە
بەو وەزع وحاڵەی هەمە
چ بکەم لەو ماڵ و ژنە.
لەو نێوەدا کورد هەندێ ڕۆژی لەو زستانەدا تەرخان کردووە و بۆ هەندێ ناو کە هەر یەکە و خۆی داستانێکی هەیە بەو شێوەی خوارەوە ئاماژەیان پێدەکەم.
خاتوو زمهەریر
خاتوو زمهەریر ئەو بەفرەیە کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەبارێ لە کۆتایی ڕەشەمەدا ( دەڵێن دوو یان سێ ڕۆژ) هەر دەبارێ و لێێ دەکاتەوە و گۆیا بەیادی چلەی گەورە و بچووک شینی برایان دەگێڕێ کە عومریان تەواو بووە و ناگەڕێنەوە.
سەرمای پیرێژنێ یان وشتری پێرژنێ
ئەو سەرمایەش هەر لە دوای ڕەشەمە واتە کۆتایی زستاندایە و گۆیا پیرێژنێک وشترێکی دەبێ و دووعا دەکا کە بەفر و سەرما دابێتەوە و بۆ ئەوەی وشترەکەی فاڵ بگرێ، ئیتر سەرماکە دەگەڕێتەوە و بەفرێک دەبارێ بەو سەرمایەو بەو بەفرەی ڕەشەمە وشتری پیرێژن فاڵ دەگرێ و ناوەی ئەو چەند ڕۆژەیان ناوە بەفری پێرێژنێ.
دەشەوەی شوقاقی: ئەو سەرمایە دوای تەواو بوونی زستان دەست پێدەکا، واتە پەندێکە بۆ ئەو مەڕدار و هەوارچیانەی پەلەیانە بچنە هەواری، بەو مانایە دەشەو دوای تەواو بوونی زستان سەرمایەک دەست پێدەکا و مەڕدار مەڕ وماڵاتیان قڕ دەبن، گۆیا لە باکوور یان لە ناو تورکان بەو ڕۆژەوە وبەو سەرمایە دەڵێن گامێشقڕان.
شوقاق گۆیا عەشیرەتێک بوون لە شاماتی مەهاباد و ئەوان ڕاست ئەو بەڵایەیان بەسەر هاتووە و بۆیە ئەو داستانە بە دەشەوەی شوقای ناوبانگی دەرکردووە.
دەشەوەی شوقاقێ ئەو داستانەی هەیە کە مەڕدار دەچنە هەواری و گیسکێک دەست دەکا بە هەڵبەز دابەزی و دەڵێ :
گیسکی بەلەمسم
دەجستانێ تسم
کیسکەو خاوەنەکەی بەو تەمایە کە زستان تەواو بووە لەوپەڕی شادومانی دابوون بەڵام لەپڕ سەرما دووبارە دێتەوە و کابنرای مەڕدار و تووشی زرەری زۆر دەبێ و مەڕ وماڵاتی و یەک لەوان گیسکی بەلەمسیش قڕ دەبێ.
ڕای نووسەری گەورەی کورد بەختیار عەلی لەسەر ڕۆژاوای کوردستان
زۆر جار وشەی كۆمەڵگای تەندروست بە گوێمان دادێت و باس لەوە دەكرێت كە چەند گرنگە بۆ هەر وڵاتێک كە خاوەن كۆمەڵگایەكی تەندروست بێت. بێگومان ئەم كۆمەڵگایەش وا بە ئاسانی دروست نابێت؛ بەڵكوو ئەبێت كاری زۆر جددی لەسەر بكرێت. ئەوەش لە ڕێگەی كاركردن دەبێت لە سەر تاک. كاركردن لە سەر تاک پێوێستی بە چەند قۆناغێک هەیە و هەر قۆناغە و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و هەمووشی هەستیارن؛ هەر كامیان پشتگوێ بخرێت ئەو كات تاكەكە تەندروست نابێت. یەكەم قۆناغ لە خێزانەوە دەست پێ دەكات كە بە ڕاستی زێدەڕۆیی نابێت گەر بڵێم گرنگترین قۆناغە، لێرەدا ڕۆڵی خێزان دایک و باوک زۆر گرنگە كە پەروەردەیەكی جوانی منداڵەكانیان بكەن و گرنگی بە تەندروستی جەستەشیان بدەن كاتی تەواویان بۆ تەرخان بكەن چونكە لەم قۆناغە منداڵ زۆربەی شتە جوان و پەروەردە دروستەكە وەردەگرێت و بناغەیەكی گرنگە بۆی، لە ڕووی هزر و جەستەوە.
قۆناغی دوای ئەو، قۆناغی پەروەردە و چوونە قوتابخانەیە.
لە زۆربەی وڵاتە پێشكەوتووەكان گرنگییەكی یەگجار زۆر بە كەرتی پەروەردە دەدەن تا ئەو ڕادەیەی ژینگەكی وا بۆ مناڵەكە دروست دەكەن، كە وا حەز بكات زۆربەی كاتەكانی ڕۆژانەی لەوێ بەسەرببات؛ چونكە پەروەردە و فێركردن ناوەكەی بەخۆیەوەیە تەنها وانەخوێندن و لەبەركردن و نمرەهێنان نییە، بەڵكوو پڕۆسەیەكی گشتگیرە لەوێ منداڵ فێری هەموو پرەنسیپە جوانەكانی ژیان دەكرێت لە ڕێز و ڕەوشت و مرۆڤایەتی و مێهرەبانی و خۆشەویستی خاک و نیشتمان و ژینگە و ئاژەڵدۆستی و ئاشنابوون بە مێژووی نەتەوە و ڕووداوە گرنگ و كاریگەرەكانی ناوخۆ و جیهانیش. گرنگیدان بە تەندروستی جەستەیی و هزری و دەروونییەوە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەو چاڵاكی وەرزشی و فكری و هونەرییانەی كە منداڵە ئارەزووی لێیەتی و بەهرەكانی خۆی تێدا دەدۆزێتەوە.
و ئێمەش چونكە میللەتێكین گرنگی بە ئایین و كەلتووری خۆمان دەدەین بۆیە هەر لەم كەرتەی پەروەردە ئەتوانرێت بە شێوەیەكی زانستییانە و دروست باسی ئەو شتە جوانانە بكەین كە لە ئایین و کەلتووری ئێمەی کورددا بوونی هەیە. ڕێز لە ئایینی تر بگرن، و ئایینی خۆشیان بپارێزن ڕاستی چەندی لە سەر قۆناغی قوتابخانە بوترێت گرنگییەكەی تەواو نابێت؛ چونكە تۆ تاكێک بە تەواوی ئامادە دەكەی بۆ دواڕۆژی وڵات. پاش ئەوە قۆناغی پەیمانگا و زانكۆ دێت. لەم قۆناغە كاتی فێركردن و زانست دێت لەوێ كادر دروست دەكرێت بۆ بەرەوپێشچوونی وڵات لە هەموو ڕوویەوكەوە بۆیە ئەم مامۆستا بەڕێزانەی لەقۆناغی خوێندنی باڵان ئەبێ بەوپەڕی ئەمانەت و دلسۆزیەوە زانستەكە بگەیەنن و بە تەواوی تاكی بەرهەمدار دروست كەن. بیر لە داهاتووی وڵات بكەنەوە كە چەند ئەركێكی پیرۆز و هەستیارە لەسەریان. جگە لەوانەی باسمان كردن بێگومان ئەركی گەورەش لە ئەستۆی دامودەزگا حكوومییەكاندان، لە ڕێگەی دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام و بۆ خێزان و چاودێریكردنی كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و هۆشیاركردنەوەی خێزان لە ڕێگەی دەستە و ڕێكخراوه و ڕاگەیاندن كە وەزارەتی ڕۆشبیریش ئەبێ ڕۆڵێكی كاریگەری هەبێت. چونكە ڕۆشنبیركردنی تاک گرنگییەكی زۆر زۆری هەیە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگای تەندروست، و هەمووكات كۆمەڵگای ڕۆشنبیر و تەندروست و دەروون ئارام، باشتر كار دەكەن و بیر دەكەنەوە زۆر سەرقاڵی چاو لێكەری و گیروگرفت و كێشەی كۆمەڵایەتی نابن. دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان و نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی لە و شتە سەرەكیانەن كۆمەڵگا تەندروست دەكەن. لە كۆی هەموو ئەوانە تێدەگەین كەس نییە ڕۆڵی نەبێت لە دروستكردنی تاكی كۆمەڵگایەكی تەندروست هەریەک و بەپێی بەرپرسیارەتی خۆی. بۆیە گەر هەموو پێكەوە بە دڵسۆزی كارەكانمان بكەین دەتوانین شتی مەزن بەدەست بهێنین. داهاتووی وڵات و مرۆڤایەتی زۆر گرنگە سەرچاوەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵگایەكی پێگەیشتوو تێگەیشتوو و تەندروست.
#ڕووناک_فازلی@jnanipesheng
▫️
ڕۆحم لە ئاوێنە دەچێ
لە چەشنی یەکم بارانێ
کە وەرزی گوڵ
ئەبارێتە سەر پەڕەی ناسکی کانی
توندووتێژیم لە گەل مەکەن
کە ڕۆحی ژن
زامی لێکەوت
کەس نیە ئاگاتان کاتەو
هاوینان چۆن
پەپوولەکان بۆ عەتری گوڵێ شێواون
بەهار ڕێگای لێ ون دەبێ
گەر ژن نەبێ
✨
✍ #روناک_صمدی
(#باران)
#نێردراوبۆکاناڵ لەلایەن ئەندامانەوە
[**کچەکەم!
((ژن تا ڕادەیەک سروشتە و سروشتیش ترسهێنەرە و ناکۆک لە هەمان کاتیشدا، لۆژیکی و بەجێ))
دەزانم کە بەنازترین بوونەوەر دەبی
کە دەمهەوێ ئی من بی، ئاوا
پەروەردەت دەکەم و لە ژن بوونت بەرگری دەکەم لەوەیی کە هەی.....
من زۆرم ژن دیتووە، ژنی ترسەنۆک، ژنی بەحەیا، ژنی دایک، ژنی هاوژین، ژنی ئاشق....
کچەکەم کاتێک ئاشق دەبی جنسی دووهەم نی، یەکەمیش نی، دەبی بە کەسێکی زیرەک و قازانجخوازی داهاتوویەکی دوور، دەبی بەنیگارکێشی ڕۆژە نەهاتووەکانت.
لەو ڕۆژە ناترسێم کە کتێب و لاپەڕەکانی سەر مێزی کارەکەت دادەنێی، و زەریف و نەرم دەبی، بێ گوناح و جوان دەبی، ئەو جوانییە تەواوی گەورەیی و شکۆیی تۆیە، لە هاوڕێیی ئەسحابی کەهفت دەترسێم.
کچەکەم لەوە دەترسێم تۆ خەونی ڕۆژە سەوز و زەردەکان ببینی و هاوڕێکانت بە خەبەر بن و لە دەرەوەی تۆدا بیانهەوێ بتدۆزنەوە و غوروورێک کە لەپێی تۆدا دایانناوە نەختە نەختە لە دڵتی وەرگرنەوە.
شەڕ بکە!
بۆ خەونەکانی داهاتووت، بۆ وەدەستهێنانی ئاواتەکانت شەڕ بکە .
شەڕەوان بە.
ژنانی شەڕەوان، ژنانێکی بەورەن، بەهێزن، و زیاتر لە هەموو شتێک ژنانێکن کە خۆیانن. شادترین و جوانترین ژنێکن کە دەیانناسم، لەخۆبایی بە و باوەڕ و ئیمانت هەبێ بە خەونەکانت.
کچەکەم، ئێرە کوشتارگایی ژنانی شادە، ئابڕووی ئازادییەکە کە نییە.
لێرە ڕووناکبیرەکان بە ویژدانێکی پێگەیشتووترەوە ڕاستییەکان دەکووژن.
من لەو ڕۆژە دەترسم کە پێکەنینەکانت بمرن، لە ترسێک کە لەژێر حەیا و شەرمەکەتدا حەشارتداوە.
لەم وڵاتە ئازادی ڕفێندراوە، تۆ نەترس بە، تۆ ئاشکرا بە، ڕفێندراو و دزراو مەبە ئیمانت هەبێ بە ئاواتەکانت،
دەزانم کە بەو شێوەیەم پەروەردە کردووی و پەروەردەت دەکەم.
وەرگێڕ: بڕیار بۆکانی
#کاناڵی_ژنانی_پێشەنگ
@jnanipesheng**](https://t.me/+_iUkx-sfawIzNzBi)
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago