?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 1 week ago
Last updated 1 month, 3 weeks ago
بوە ئاهێک و نەما .!
زۆر یادگاری جێهێشت لە هەمووی ناخۆشتر
برینێکی لە مندا دروست کرد تا ئەبەت بە شێواوی دەمهێڵێتەوە?
#Eso?
ھەندێ شەو ھەیە لەخۆمەوە دڵم پڕە،
دڵم پڕەو ھەستەکەم گریانێکی قوڵ لە دڵمایە،
هەندێک جار جۆرێک دڵم توند دەبێت کە هەست دەکەم ئێستە دەخنکێم و هەناسەم دەوەستێت ماڵئاوای لەدنیائەکم
ئەمەوێ کەسێک قسەم بۆبکات ئەمەوێ کەسێک گوێم لێبگرێ
پێم خۆشەبەھەرجۆرێک بێت ساتێک سەبوری بەدڵم بگەیەنێ
کێشەکە ئەوەیە زۆرکات ئەوەی کە گوێش دەگرێت تێناگا
هەستدەکەم هەندێک جار هۆکارێکم نیە بۆ دڵتەنگ بوون
نا هیچ هۆکارێک نیە چونکە من لە سەرەتای ژیانی خۆمەوە
ڕاهاتووم کە خەم بخۆم و گیرۆدەی دڵە تەنگ و مردوەکەی خۆم بم.!?
#Eso?
من تەنیا هیلاکم لە ترسان لەهەموو کاتێک ،
وە نازانم بۆچی ..!
ماندووم لە هەوڵدان بۆ گۆڕان
وە نازانم … چۆن ….
چونکە هەرچەند زیاتر گۆڕانکاریم ئەنجامدا.!
لەگەڵ خۆم بە تەنیا مامەوە
27/06/2023
#Eso?
ھەرگیز ھاوڕێی زۆر نزیكی ھیچ كەسێك نەبووم، نەبووم بە خەونی ھیچ كەسێك تا خۆشی بوێم، نەبوومە تاكە بژاردەی ھیچكەسێك تەنھا بۆ جارێكیش بێت، ھەمیشە ئەوكەسە بووم كە ماوەیەك ھەیە و دواتر نامێنێت و لەبیردەكرێ من لەو مرۆڤانەم کە ھەرگیز نازانم درۆبکەم
بۆئەوەی سەرنجی بەرامبەرم ڕابکێشیم و خۆشیان بوێم
بۆیە ھەمیشە بەتەنھا ماومەتەوە لەگۆشەی ئەم شارە چۆڵەدا
بۆئەوەی ھەمیشە سەرکەوتوبیت بۆ ئەوەی ھەمیشە خۆش بویسترێیت بۆئەوەی لەدڵی ھەمواندا جێگات بێتەوە دەبێت
دووربیت لەقسەی ڕاستو دروست
چونکە لێرە مرۆڤەکان ئاشقی درۆ دەبن
#Eso?
من لەلایەن ھەر کەسێکەوە ئازار ئەدرێم ؛
نەفرەت لە تۆ ئەکەم ، چونکە ئازارە گەورەکەی تۆم بیر دێتەوە من لەلایەن ھەر کەسێ ئیھمال ئەکرێم نەفرەت لە تۆ ئەکەم ، ئیھمالییەکەی تۆم بیر دێتەوە ، من لەلایەن ھەر کەسێک بگرێینرێیم نەفرەت لە تۆ ئەکەم بێ بەزەییەکەی تۆم بیر دێتەوە من درۆم لەگەڵ بکرێ نەفرەت لە تۆ ئەکەم ھەموو درۆ ڕازاوەکانی تۆم بیر دێتەوە من بیستم کەسێک بە ئاواتەکەی گەیشتووە نەفرەت لە تۆ ئەکەم لەم ژیانەدا
کە بە ئاواتەکەمت نەگەیاندم ئاواتەکانی ترمت تەخت کرد
دەزانی ئەوەی سەیرە چیە .! من هەرکەسێک خۆشی بوێم هەزاران جار نەفرەتت لیدەکەم چونکە خۆشەویستیتم بیر دێتەوە.?
#Eso?
زۆر باشم..!
تەنها کێشەم ئەوەیە کە کەمێ بێتاقەتم . قاچەکانم لە دوام نەیەت و قەفەزی سینگم ژان ئەکا و زمانم سڕە و قسەم بۆ ناکرێ ئەگینا هیچم نیە و زۆر باشم ?
#Eso?
من درۆ ناکەم و بڵێم ھەمیشە لە خەیاڵمدایە
ئەو کەسەی کە خۆشم ئەوێت
بەڵام
ڕاستگۆیانە ئەڵێم
تەنانەت ئەوکاتانەی کە لە خەیاڵیشمدا نییە
ھەر خۆشم ئەوێت.!!??
#Eso?
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 1 week ago
Last updated 1 month, 3 weeks ago