بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 6 дней, 1 час назад
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 2 месяца, 3 недели назад
نوری نێوان دوو هەینی لەبیر مەکەن?****
◈سوودەكانی صەڵاوات ناردن بۆ
سەروەرو ئازیزی دڵان پێغەمبەری خواﷺ..
1- فەرمانى خوای بەرزت بەجێهێناوە.
2- دوعات بۆ بەرزتر بوونەوەى پلەو پایەى پێغەمبەر ﷺ كردوە كە (الوسيلة)یە.
3- بە هەر صەڵاوات ناردنێكت، دە جار ڕەحمت پێ دەكرێت لەلایەن پەروەردگار.
4- دە پلە بەرز دەبیتەوە.
5- دە چاكەت بۆ دەنووسرێ.
6- دە گوناهو خراپەت لێ دەسڕدرێتەوە.
7- دوعات قبووڵ دەبێ ئەگەر بە صەڵاوات ناردن دەستت پێكردبێ.
8- شەفاعەتت بۆ دەكرێ لە ڕۆژی قیامەت.
9- لە پێغەمبەرﷺ نزیك دەبیەوە لە ڕۆژى دوایی.
10- خۆشەویستی و گوێڕایەڵیت بۆ پێغەمبەر ﷺ بەردەوام زیاد دەكات.
11- پێغەمبەر ﷺ سەلامت بۆ دەنێرێتەوە.
12- بەرەكەت دەكەوێتە تەمەن و ئیش و كارت.
13- بەردەوام خوا باست دەكات لە نێو فریشتەكان.
14- ڕێگەى چوونە بەهەشتت بۆ خۆش دەبێ.
15- نوورێكى تایبەتت دەبێ لەسەر پردى صيراط.
16- دڵ توندى و خەم و پەژارەت نامێنێت.
چۆنیەتی صەڵات ناردن بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ ؛ «اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ».
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.@ahmadkakmahmood
? لەم مانگە پیرۆزەدا (ربیع الأول) چی پێویستە ئەنجام بدرێت.؟!
لە مانگی ڕەبیعی یەکەم لەگەڵ ڕاجیایی زانایانی ئەهلی ئیسلام لەسەر ڕۆژی لەداییكبونی نێردراوی خودا محمد المصطفی (صلی الله عليه وآله وسلم).
♦️ ئەوەی پێویستە بوترێ:
لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە موسوڵمانان دڵخۆش و ئاسوودە و بەختەوەر بن كە الله تعالی پێغەمبەرێكی بۆ ناردوون لە بت پەرستی و ئاگرپەرستی و كۆیلایەتی ڕزگاری كردوون ، لەم مانگە پیرۆزەدا حەق وایە موسوڵمانان دەیان کۆڕو سیمینار ساز بكەن بە گرنگیپێدانی (کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هەروەها سۆشیاڵ میدیا) بۆ ناساندن و باسی ژیان و تێکۆشان و پلە بەرزی ئەو سەروەرە ﷺ.
دەبێت موسوڵمانان لە ماڵەوەو لە شوێنی دەوام و لە هەر شوێنێكی دیكەدا بۆیان گونجاوە ئەوه بخەنەوه هزری لاوان و گەنجانمان كە لەم مانگەدا خۆشەویستمان لە داییكبووەو دەبێت شانازی بە ڕەوشت و جیهادو تێكۆشانییەوە بكەین. صلی الله علیه وآله وسلم.
ئەگەر ئێمەی موسوڵمان و خاوەن دیدو هزری ئیسلامی ئەو بوارە ئیهمال بکەین و هیچ جۆرە باس و خواستێک لەم مانگەدا بۆ ئەو پێغەمبەرە نازدارە ئەنجام نەدەین ئەوا خەڵکانێکی تێنەگەیشتوو لە سووننەت و ڕەوشتی سەروەرمان، هەڵدەستن بەسازدانی دەیان شتی سەیرو سەمەرەو تەنانەت نا شەرعی بەناوی مەولودو ئاهەنگی لەداییکبوون.!
بۆیە تکایە بە سازدانی کۆڕو سیمینارو هەر بوارێکی دی لەم مانگە پیرۆزەدا گرنگی بدەن بە ژیان و تێکۆشان و ڕەوشت و سەرجەم بوارەکانی تری ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ و ئەم مانگە پیرۆزە بەرز ڕا بگڕن.
ئەم بۆچوونەش ڕاوبۆچوونی دەیان بیرمەندی گەورەی ئیسلامە وەک شێخ شەعراوی و د. وەهبە زوحەیلی و شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود و دکتۆر ڕاتب نابلوسی و چەندین زانای دیكەی ئوممەتی ئیسلام.
سڵاوو ڕەحمەت لە کۆتا نێردراوی خودا محمد المصطفی ﷺ.
نووسینی: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود.
سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگەوازییەكانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
بیهێنە پێش چاوت ئەم شەو، تەنها ئەم شەو کارەبات نییە و لە خێوەتی، منداڵەکەشت نەخۆشە و بریندارە و سوتاوە و لە گەرمان دەزوورێتەوە، عیلاجیش نییە، ئاو و خۆراکیش نییە، بۆردوومانی ئاسمانی و زەمینی و دەریاییشت لەسەرە، لە خێوەتیش لێت ناگەڕێن و دەیان جار بە پێی پەتی ئاوارە دەبی.
خودایە عیززەت و ئیمان و غیرەت و خۆڕاگری ئەهلی غەززەمان پێ ببەخشە.
? سەرم سوڕماوە لەو موسڵمانەی کە نوێژی بهیانی ناکات بەڵام لە کاتی خۆیدا لە خەو هەڵدهستێت بۆ كارهكهی!
دەچێتە دەرەوە بۆ دابین كردنی ڕزق، بهڵام لهبیری دهچێت خـــوا ڕزق و ڕۆزی ئهو دابین دهكات.
دكتۆر زاكی نایك
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
بانگەواز بۆ لە چاپدانەوەی کتێبی (زێڕی سەوز)
ناساندن
نووسەر :
فەرەیدون منصور جاف
(چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی بواری ژینگە و کشتوکاڵ) و سەرۆکی دوو ڕێکخراوی کشتوکاڵی و ژینگەیی و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان
بابەت و بوار :
کشتوکاڵ ، سامانی ئاو و بەنداوەکان ، ژینگە ، سامانی ئاژەڵ و ماسی و پەلەوەر ، دارستان و سەوزایی ، ڕەز و باخداری ، پیشەسازی خۆراک و چەندین بابەتی گرنگی بواری کشتوکاڵ ، کرمی ئاورێشم و بەرهه م هێنانی زەعفەران ، هەموو بەرهەمە کشتوکاڵیەکان.
ژمارەی بەرگ و ناوەڕۆکی کتێب:
سێ بەرگ کە پێکھاتوون لە زیاتر لە (١٥٠٠) لاپەڕە کە نوسراوی دەرئەنجامی دەیان چاوپێکەوتنی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی و ڕاستەوخۆیە لەگەڵ کەسانی زانستی و ڕاگەیەندکار و پیشەوەری بوارە جیاجیاکانی ژینگە و کشتوکاڵ ، لە جوتیارێکەوە بۆ پڕۆفیسۆرێک ، تا دەگاتە وەزیرانی کشتوکاڵی عێراق و کوردستان.
داواکاری
لە ئێستادا ئەم کتێبە گرنگیی زۆری هەیه بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەتی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان - بەشە جیاوازەکانی کشتوکاڵی و خۆراکی و پیشەسازی خۆراک و ئەو بەڕێزانەی ئەیانەوێت دەستیان هەبێت لەو پرۆژە خێرخوازیەدا ، بۆیە بە پێویستی دەزانین بانگەوازی هاوکاری و دەستبار بکەین بۆ دووبارە لەچاپدانەوەی ئەم (٣) بەرگی کتێبە بەتایبەتی داوا دەکەین لە کەسانی دەست ڕۆیشتوو و خاوەن توانای ماددی بۆ ئەوەی بتوانین کتێبەکە بێ بەرامبەر بەردەست بخەین بۆ ئەو کەسانەی باس کران لە مەراسیمێکی شایستەدا، چونکە ئەم کتێبە بیرۆکە و زانست و زانیاری زۆری تیایە سەبارەت بە چەندین پیشە و کار و کارگە و کۆمپانیای جیاواز لەگەڵ ناساندنی چەندین بەڕێوبەرایەتی و دام و دەزگای حکومی پەیوەندیدار.
بۆ هاوکاری و دەستبار پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن
یان بڕی پارەی پێویست بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی FIB
07718207373
تێبینی:
کارگەی بەهار
سەرپەرشتی ئەم کارە دەکات.
یحیی السنوار
بەس وێنەکەت بەسە بۆسەر دڵی تۆقیوی دوژمنان..
ئەحسەن حەسەن
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 6 дней, 1 час назад
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
?Telegram?
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
? تبليغات بنرى
@Pink_Bad
? تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 2 месяца, 3 недели назад