?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 2 weeks ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
ئاڵۆزی هەبوونی مرۆڤ هەر ئەوە نییە بیەوێت بژی، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە دەبێت شتێک بدۆزێتەوە لە پێناویدا بژی.
تەمەنێک لەناو دڵم هەڵتدەگرم بەبێ ماندوو بوون.
من و تۆ
(66)
دواجار كەڕوومەتەكانی تۆم بینی، وەها شێوام، نەمزانی نەپەڕەی گوڵە، نەپارچەیەكە لەمانگ و هاتووە بۆ سەرەخۆشی من، بۆنی ئەو دارو دەوەنەی لەگەڵت هاتبوون، وەك بۆنی هەسارەیەكی تازە لەدایكبووی ژانی پڕ خەمەكانی منبوون. دواجار كەهاتی هەور هەڵپەڕكێی دابەست و رەشەبا گۆرانی دەستپێكردو چیا شیرینی بەخشی و ئاسمان زەردەخەنەی دابەشكردو كۆترەكان بێشكەی زەمەنیان ڕاهەژاند.
تائێستا ئەو ڕێ و بانەی پێیدا هاتی، ڕۆشنایی ڕوومەتەكانی تۆ دەبەخشن و بۆن و بەرامەی جوانی تۆیان لێدێ!
چبزانم ئەوە دوا هاتنی تۆ دەبێت و بارگەو بنەی زەردەخەنەكانی من لەگۆڕ دەنێی، ئەی ڕوومەت سێوە لاسورەی ژیان و بزە هاژەی ڕوبارەكانی مەرگی من، تۆ جارێكێ تریش وەرەوە، گەربێیتەوە ئەو ڕێگایە بەخەنە دەنەخشێنم و گوڵبارانی ڕۆحی خۆمی دەكەم، دەرگای دڵم داوێمە سەرپشت و ڕۆحی پارچەپارچە بووم دەكەمە فەرشی ژێرپێی هەنگاوەكان، برینەكانی دڵم دەكەمە دەسماڵی سەرچۆپی هەڵپەڕكێی دەركەوتنی ئەو ڕوومەتانەی ڕۆحیان لەتوپەت كردم!
نوسینی:#ئوسامە_جمیل
چاوەڕێ کردن خودی دۆزەخە، بەڵام چاوەڕێت دەکەم.
لە خراپترین کوری شار بیستم دەیوت؛ هیچ مرۆڤێک دەست لە کچێک نادا کە ئاشقیەتی.
«لە کۆتاییدا ڕووی ڕاستی هەموویانت بۆ دەردەکەوێت»
ئەم بێزارییە تا نەمانێژێت تەواو نابێت.
ڕەنگە بەختمان هەبووبێ کە هەندێ لە دەرگاکان بەرووماندا نەکرایەوە.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 2 weeks ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago