هارون الحنبلي

Description
@Hanabila_Bot
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 3 months ago

أبو بكر المروذي هاوەڵی نزیکی پێشەوا أحمد رحمهما الله ئەڵێت:
ووتم بە باوکی عبدالله =(پێشەوا أحمد) پیاوێک کە ئەهلی خێر و چاکەیە قسەم لەگەڵی دابڕیوە، چونکە کەسێکی تۆمەتبار کردبوو بە شتێک کە لەودا نەبوو، وە هەندێک خزمم هەیە عەرەق ئەخۆنەوە و سەرخۆش ئەبن.

المروذي ئەڵێت: ئەم قسانەم پێش شەوی ١٥ی شعبان کرد.

باوکی عبدالله ووتی: بڕۆ بۆ لای ئەو پیاوە قسەی لەگەڵ بکە.

المروذي ئەڵێت: باوکی عبدالله ترسا لێم گوناهبار بم لە قسە نەکردنم لەگەڵ خزمەکانم، چونکە من لەبەر نەفسی خۆم توڕە بووم قسەم لەگەڵ دابڕین.

المروذي ئەڵێت: باوکی عبدالله ووتی: بڕۆ قسە لەگەڵ ئەو پیاوە بکە، واز لەوانی تریش بهێنە (واتا قسەیان لەگەڵ مەکە) ئەی عەرەق ناخۆنەوە ؟!

المروذي ئەڵێت: پیاوەکەی تر پەشیمان بوویەوە.

الورع للمروذي

ئەوەی جێگای باسە پێش هاتنی شەوی ١٥ی شعبان المروذي پرسیار ئەکات دەربارەی قسە نەکردنی لەگەڵ ئەم کەسانە کە ئایا حوکمی چیە، ترساوە لەوەی لەو کەسانە بێت کە لێخۆشبوون نەیانگرێتەوە کە لە فەرموودەکە بە (مشاحن) باسکراوە، ئەگەرچی فەرموودەکەش زەعیفە بەڵام دیارە فەزلی ئەم شەوە ئەسلی هەبووە لەلایان.

1 year, 3 months ago

بە عبدالوهاب الوراق ووترا: گەر کەسێک قسە بکات لەسەر أبو طالب و المروذي (هەردووکیان هاوەڵی پێشەوا أحمدن) ئایا دوور کەوتنەوە لێی باشتر نیە ؟
عبدالوهاب ووتی: بەڵێ، هەر کەسێک قسە بکات لەسەر هاوەڵانی أحمد تۆمەتباری بکە پاشان دیسان تۆمەتباری بکە، چونکە شتێکی خراپی لە ناخی هەڵگرتووە، لە ئەصلدا مەبەستی أحمدە.

سير أعلام النبلاء

بە هەمان شێوە ئەم ئەشعەریانەی ئەمڕۆ کە تانە ئەدەن لە پێشەوا حرب وعبدالله والخلال وابن بطة و کتێبەکانیان، لە ئەصلدا مەبەستیان تانەدانە لە پێشەوا أحمد، چونکە ئەمانە هیچیان نەکردووە جگە لە ڕیوایەت کردنی ووتەکانی و بڵاو کردنەوەی ڕێبازەکەی، بەڵام ناتوانن ڕاستەوخۆ قسە بە پێشەوا أحمد بڵێن جا دێن تانە لە قوتابی و شوێنکەوتووانی ئەدەن، ڕیوایەتی ناو کتێبەکانیان بە درۆ دائەنێن.

1 year, 3 months ago

إن شاء الله بەشی سێیەمیش پۆست ئەکەم ئینجا کەناڵەکە ئەسڕمەوە، ئەمەش بەشی یەکەم و دووەم، پێشنیار ئەکەم سەرەتا ئەم دوو بەشە بخوێنەوە ئینجا بەشی سێیەم تاکو ڕوونتر بێت، گەر پێشتریش ئەم دوو بەشەت خوێندۆتەوە دووبارە لەگەڵ بەشی سێیەم بیخوێنەوە، چونکە ڕەنگە بیرکردنەوەی ئەوکاتت لەگەڵ ئێستا جیاواز بێت، بیرکردنەوەی جیاوازیش وات لێ ئەکات خوێندنەوە و تێگەیشتنت جیاواز بکات ئەگەرچی هەمان نوسراوی کۆنیش بێت.

بەشی یەکەم
https://t.me/HarunHanbali/344

بەشی دووەم
https://t.me/HarunHanbali/366

1 year, 5 months ago

پرسیارێکم کرد دەربارەی واقفەکان کە بۆچی یەکێک جاهیل بێت توقف بکات لە قورئان تەکفیر ناکرێت ئیللا دوای ئیقامە حوججە ؟

هەندێک موداخەلەیان کرد بەوەی کە کەسی جاهیل بەهۆی ئەوە توقف ئەکات کە هیچ بەڵگەیەکی پێ نەگەیشتووە لە قورئان و سوننەت کە قورئان بە غەیر مەخلوق وەسف کرا بێت، لەبەر ئەمە توقف ئەکات !!!

بەڕاستی ئەم لێکدانەوە و تێگەیشتنە زۆر سەیرە و کەسی عاقڵ قبوڵی ناکات، چونکە مەعلومە کەسێکی عەوام کە توقف ئەکات لە قورئان لەکوێدا ئاگاداری ئەوەیە کە ئایا بەڵگە هەیە لە قورئان و سوننەت لەسەر لەفزی غەیر مەخلوق کە بۆ قورئان بەکار هاتبێ یان نا، بۆیە ئەویش توقف ئەکات، یانی بێنە بەرچاوت بچیتە بازاڕ پرسیار بکەیت لە کاسبکارێک کە عەرەبانەیەکی پێیە بڵێی قورئان مەخلوقە یان مەخلوق نیە، ئەویش بڵێت: ناڵێم مەخلوقە و ناڵێم مەخلوقیش نیە چونکە نەمبینیوە لە قورئان و سوننەت و ئاساری سەحیحی هاوەڵان لەفزی غەیر مەخلوق بۆ قورئان هاتبێ!!! ئاخر کابرای عەوام هەر لە پرسیارەکە تێناگات بۆیە هیچ وەڵامێکت ناداتەوە و توقف ئەکات مەگەر زۆر فزولی بێت لەخۆیەوە وەڵامێک بداتەوە وەکو ئەوانەی کە وەڵامی پرسیار نەشزانن لەخۆیانەوە شتێک هەر ئەڵێن بە تایبەتی کاتێک دوو هەڵبژاردەیان بخەیتە بەردەست، جا کەسێک ئەمە حاڵی بێت چۆن ئاگاداری هەبوون و نەبوونی بەڵگەیە لەسەر لەفزی غەیر مەخلوق، تا بڵێین لەبەر ئەم شتە توقف ئەکات!

یان یەکێکی تر ئەڵێت: کەسی عەوام لەنێوان خیلافی ئەهلی سوننە و جەهمیەکان لێی تێکەڵ بووە بۆیە توقف ئەکات، سوننی ئەڵێت مەخلوق نیە، جەهمی ئەڵێت مەخلوقە، بۆیە ئەویش توقف ئەکات نازانێت کامەی بڵێت!

ئەم قسەیە هەر زۆر سەیرترە، ئاخر کەسی عەوام ئەزانێت جەهمی و موعتەزیلە چیە تاکو ئاگاداری خیلافی نێوان ئەوان و ئەهلی سوننە بێت ؟ ئینجا ئەم قسەیە ڕەددە بۆخۆی گەر لێی وورد بێتەوە، گەر کەسێک لەنێوان ووتەی ئەهلی سوننە و جەهمیەکان لێی تێکەڵ بێت کە کامەیان هەڵبژێرێت بۆیە توقف بکات، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەم بابەتە شاراوەیە.

احمد بن منیع ئەڵێت: گەر بەقاڵ و ژن و منداڵ و ئەم جۆرە کەسانە توقف بکەن فێر ئەکرێن

ئاخر بەقاڵ و ژن و منداڵ کەی ئەهلی ئەوەن ئاگاداری خیلافی نێوان ئەهلی سوننە و جەهمیەکان بن، یان ئاگاداری ئەوەن کە لەفزی غەیر مەخلوق لە قورئان و سوننەت نەهاتووە!

لێرەدا پرسیارێکی تر دێتە پێشەوە دەربارەی لەفزیەکان هاوشێوەی واقفەکان: پێشەوا احمد بۆ عوزری داوە بە جاهیلێک کە بڵێت لەفزم بە قورئان مەخلوقە ؟

1 year, 5 months ago

پرسیارم کردووە دەربارەی واقفەکان، کەچی هەندێک مەخلوقات لە کۆمێنت کەوتوونەتە موناقەشەی ئەوەی کە لوح المحفوظ مەخلوقە یان نا، ئەڵێن ئەوەی بڵێت مەخلوقە جەهمیە!!!

پەنا بە الله لەم گومڕاییە، نازانم بگریم بۆ حاڵیان یان پێبکەنم

1 year, 6 months ago

پرسیارێک:
گەر زانینی ئەوەی قوڕئان غەیر مەخلوقە مانای چیە مەعلوم بێت بۆ هەموو کەسێک، وە ووتنی قورئان مەخلوقە کوفرێکی ڕوون و ئاشکرا بێت هیچ عوزرێکی تێدا نەبێت بۆ هیچ کەسێک.

ئەی بۆچی گەر کەسێکی عەوام توقف بکات لە قورئان نەزانێت مەخلوقە یان غەیر مەخلوقە ئەوا عوزری هەیە و تەکفیر ناکرێت ؟؟؟

تێبینی: ئەوەی بەبێ ئەدەبی کۆمێنت بنوسێت ئەینێرم بۆ ئەدەبخانە

1 year, 8 months ago
1 year, 8 months ago
1 year, 8 months ago

ئامۆژگارییان بۆ ئەوانەی کە شوێنی ئەم و ئەو کەوتوون کە ئەم بابەتەیان گەیاندووە بە ئاستی کوفر یان بیدعەیەکی زۆر گەورە کە نزیکە لە کوفر، لە مامۆستاکانتان بپرسن: بەڵگە چیە گەر کەسێک بڵێت: (ئەوەی جاهیل بێت و بڵێت قوڕئان مەخلوقە دوای ئیقامە حوججە تەکفیر ئەکرێت) بە مامۆستاکانتان بڵێن بەڵگەمان نیشان بدەن لە سەلەفەوە کە خاوەنی ئەم ووتەیە کافرە یان بیدعەچیە.

بۆ بەرچاو ڕوونی خۆت مافی خۆتە ئەم پرسیارە لە مامۆستاکانت بکەیت، لێیانی بپرسن و شەرم مەکەن.

1 year, 11 months ago

نەمدیوە لە الخليفي و جەماعەتەکەی دووڕوو تر و متناقض تر ئەوانەی بێزراون یان ناودار نین لە مجتمع رەحمی پێ ناکەن و کون بە کون بەدوایەوەن، ئەوەشی کە ناو و ناوبانگێکی هەبێت لە مجتمع نەوەک هەر خۆیان لێی بێدەنگ ئەکەن بەڵکو خەریکی پینە کردنی گومڕاییەکانین، بگرە زۆرجار…

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago