وشەی ڕەسەن.

Description
بۆ پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵ👈 @cemal1324
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

2 months, 3 weeks ago
"ئاوزان"

"ئاوزان"

#ئاوزان

ئاوزین، ئاوزیان، تێگەیشتن، تێگەیشتوویی، توانین بۆ ئەنجامدانی کارێک، کەسێ کە ئەقڵی بە شتێک بشکێت دەڵێن: ئەیئاوزێ(ئەیهاوزێ) بەپێچەوانەوە ئەگەر کەسێک ئەقڵی بە شتێک نەشکێت ئەڵێن نایهاوزێ(نایئاوزێ)، تێگەیشتن لە شتێک، بە منداڵێک کە هێشتا ئەقڵی تەواو نەبێت و پێ نەگەیشتبێ، دەڵێن: نایئاوزێ واتە نافامێت؛ کەسێک کە کارێک یان قسەیەکی هەڵە و نەشیاو بکا و ئەقڵی بەوە نەشکێ کە کار یان قسەکەی نەشیاو و نەگونجاوە دەڵێن نایئاوزێ......

**ئاوزان لە "ئاوەز"وە گیراوە.

#ئاوەز=ئەقڵ ، عەقڵ، بیر‌ و هۆش

#بێ‌ئاوەز= بێ‌ئەقڵ، کەم‌هۆش

✍️✍️ #جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#وشەے_ڕەسەن
#ئاوزان #ئاوزین

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

3 months ago
"بیاوان، بیابان"

"بیاوان، بیابان"

#بیاوان:

چۆڵگه‌، سارا، وشکارۆ، هشکاره‌، ده‌شت، شافر، له‌یلان، هه‌رده‌، یابان، یابۆن، یاوان...(هەنبانەبۆرینە)

"بیاوان" بە ناوچە یان دەشتێکی وشک و قاقڕ و بێ‌ئاو ئەوترێت کە بە گشتی بەهۆی باڕشتی کەمەوە، گژوگیای کەمی لێ ئەڕوێت و زۆربەی کات ڕووت و بەبێ سەوزاییە.

وشەی بیاوان لە دوو بەش پێک هاتووە واتە وشەیەکی لێکدراوە:
[بێ+ ئاوان] بە واتای شوێنێک کە ئاوی تێدا نییه یان بەبێ ئاوە، کە دواتر وشەکە سواوە و لەسەر زاری خەڵک بووەتە بیاوان و بیابان.
هۆکاری ئەوەی کە "بیاوان"یان پێ وتووە هەر بێ‌بارانی و کەم‌ئاوییە.
کەوابوو بەبێ‌ دوودڵی، وشەی بیاوان وشەیەکی سەداسەد کوردییە کە فارسەکان "ئاو"یان گۆڕیوە و کردوویانە بە [آب] و بە شێوەی بیابان بێژەی دەکەن. تەنانەت لە "فەرهەنگی دێهخودا"دا وشەی "بیاوان" بە (اسم مرکب) و بە واتای "بیابان و سەحرا" نووسراوە.

✍️: "ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#وشەے_ڕەسەن
#بیاوان #بیابان

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

3 months ago

"بیمار"

#بیمار:

نەخۆش، دەردەدار، ناساغ، ناساخ، ناتەندروست،
خه‌سته‌، خه‌سه‌، ده‌رداوی، ده‌ردبار، ده‌ردین، ژاندار، ژانۆ، له‌ش به‌بار، ناخۆش، ناساز، ناساق، نه‌ساخ، نه‌ساز، نه‌ساغ، نه‌وه‌سه‌، نه‌وه‌ش، نێوه‌س، نێوه‌ش. بە کەسی نەخۆش دەوترێت، کەسێک کە گیرۆدەی نەخۆشیی یان دەرد و ئازارێک بووبێت.

وشەی بیمار  لە بنەڕەتدا بە شێوەی "بێ‌مار" بووە واتە لە "پێشگری بێ+ مار" پێک هاتووە و دواتر وشەکە سواوە و لەسەر زاران بووە بە "بیمار".
وشەی "بیمار" بۆ ئایینی میترا دەگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی ئایینی کوردان پێش هاتنی دینی پیرۆزی ئیسلام ، "میترا" یان "میترائیسم" بووە و "مار" لەو ئایینەدا پیرۆز بووە و هێمای خێر و بەرەکەت و تەندروستی بووە و ئەو کەسەی کە نەخۆش و دەردەدار و ناساغ بووە پێیان وتووە: "بیمار"!
تەنانەت  هەتا ئێستەش لە کوردەواریدا  ماری ڕەش(ڕەش‌مار) وەکوو بوونەوەرێکی بێ‌زیان  و تەنانەت سوودبەخش چاوی لێ دەکرێت و لە کوشتنی ئەم جۆره مارە خۆیان دەبوێرن کە ئەم نەریتە هەر بۆ بیروباوەڕی میترائیسم دەگەڕێتەوە. 
هەروەها لە ئایینی "ئێزدی"دا کە پاشماوەی ئایینی "میترا"یە، "مار" پیرۆزە و بەسەر دەرگای "پەرستگەی لالش"ەوە پەیکەری مارێکی ڕەش چێ کراوە. بێجگە لەمانە ئەفسانەی "شاماران" کە ئەفسانەیەکی تەواو کوردییە هەر باسی "مار" دەکات.
جێی ئاماژەیە لە لۆگۆی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییشدا(WHO) وێنەی مارێکی تێدایە کە هێمایەکە بۆ تەندروستی!!

✍️✍️"ج.م.هەڵبەست"
#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#وشەے_ڕەسەن
#بیمار

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

3 months, 1 week ago

"چەرداوەڕوو"

#چەرداوەڕوو:

چەتاوەڕوو،چەتاوەڕۆ، بێ‌شەرم‌، بێ‌حەیا‌، بێ‌ئابڕوو،‌ ڕوودار.
بە خەڵکانی بێ‌ شەرمی ڕوو هەڵماڵراو ئەوترێت.
بە کەسێک ئەوترێت کە قسە لە کەس ناخواتەوە و شەرم و حەیا نازانێت.

#وشەے_ڕەسەن
#چەرداوەڕوو

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

3 months, 2 weeks ago

**(( سندان )) چییە؟

١ـ سندان = بەو دەزگا ئاسنینە دەگوترێت کە ئاسنگەر ئاسنی گەرمکراوی لەسەر دەکوتێت بۆ درووستکردنی کەلوپەلەکانی وەکوو: گاسن و داس و مەڵەغان و بژاربڕ و تیغ و ...هتد

٢ ـ سندان = وەک وشەی جنێو، جوێن بەکار هاتووە لە ناوچەکانی پشدەر و موکریان و هتد ...

یەک‌ بە یەکی دەڵێت سندانت لێ دات،
یان کورد دەڵێت: سندان لە فەقیری دات،
یان کاتێک منداڵ چەند جارێک لەسەر یەک، بانگی کەسێکی لەخۆی گەورەتر دەکات و کەسەکەش سەرقاڵە، منداڵەکەش بەم جۆرە بانگهێشتنە لەدوای یەکە زیاتر سەر لە کەسەکە دەشێوینێ و سەری ئەستوور دەکات، بۆیە کەسەکە توڕە دەبێت و لە وەڵامدا پێی دەڵێت ( وەی سندان )  ...

نموونە:

دایە ...دایە ، هۆ دایە ...
دایک دەڵێت: وەی سندان، چاکە دەی، خۆ ناوم لێ نانێی، نابینی دەستم دە هەویریدایە .....

٣ ـ سندان = سەرەتان، شێرپەنجە  ــ  جۆرە نەخۆشییەک بووە چارەسەری نەبووە و کەسەکەی کوشتووە، بۆیە گوتوویانە فڵانی سندانی لێ داوە. ( زانیاری: م. جەوهەر ئەحمەد و م. ئەبووبەکر قادر )

٤ ـ سندان = لێهاتن ــ  ڕیخۆڵەکوێرە ــ جاران کە کەسێک تووشی زگ‌ئێشە دەبوو لە ئەنجامی ڕیخۆڵەکوێرەوە دەیانگووت لێی هاتووە یان سندانی لێ داوە ( زانیاری: ئیبڕاهیم عەبدوڵڵا ئاڵی ).....

٥ ـ سندان = دەزگایەکە بۆ پانکردنەوەی نۆکی کوڵاو و گۆشتی سوور. بۆ دروستکردنی قاورمە لە ناوچەی ئالان و سەردەشت بەکار دێت. ( زانیاری عەبدوڵڵا قوربانی )

٦ ــ سندان = جۆرە نەخۆشییەکە لە کاڵەک و شووتی و تەماتەی دەدات و پەڵەی سپی لێ پەیدا دەبێت و شوێنی پەڵە سپییەکان ڕەق دەکات و ناخورێت، بۆیە دەڵێن: "ئەو شووتییە سندانی لێ داوە".
( زانیاری: م.حەسەن مەلازادە ، م. هادی عەبدولڕەحمان و کەماڵ ئالانی )

٧ ــ هەندێ دار گرێیەکی گەورەی لێ دێت و ئەستوور دەبێت، بەو ئەستووربوونە دەگوترێت سندانی لێ دراوە، بەتایبەت بەڕوو تووشی ئەو دەردە دەبێت. ( زانیاری: دۆستی سروشت )

٨ ـ دەزگایەکی ئاسنینی بچووکە و زێرنگەرەکان کاری ئامادەکردنی پارچەکانی زێڕ و زیو و درووستکردنی نەخشی لەسەر دەکەن ...

نووسینی: م. ئیسماعیل مەنگوڕی بە هاوکاریی کۆمەڵێک مامۆستا و دۆست و هاوڕێ.
هەڵەچنی و ئامادەکردنی: کاناڵی وشەی کوردی#کاناڵی_وشەی_کوردی 🕊@KurdiSoraniWord@tavgaeawin 🍁🌹🌸🌻**

3 months, 3 weeks ago

**مانگەکانی ساڵ بە زمانی کوردی:

?سۆرانی                                         
۱-خاکەلێوە   
۲-گوڵان / بانەمەڕ   
٣-جۆزەردان         
۴-پووشپەڕ
۵-گەلاوێژ    
۶-خەرمانان     
۷-ڕەزبەر             
٨-خەزەڵوەر        
۹-سەرماوەز        
۱۰-بەفرانبار            
۱۱-ڕێبەندان         
۱۲-ڕەشەمە                         

?کورمانجی                                              
۱-نیسان
۲-گوڵان
۳-حۆزەیران
۴-تیرمە
۵-تەباخ
۶-ئیلون
۷-جوتمە
٨-مژدار
۹-کانوون
۱۰-چلە
۱۱-سبات(شوبات)
۱۲-ئادار

?کەلهوڕی
۱-جێژنان
۲-گوڵان
۳-زەردان
۴-پەرپەر
۵-گەلاویژ
۶-نوخشان
۷-بەران
٨-خەزان
۹-ساران
۱۰-بفران
۱۱-بەندان
۱۲-ڕمشان

?هەورامی
۱-نەورۆز
۲-پاژەرەژ
۳-چیڵکڕ
۴-کۆپڕ
۵-گەلاوێژ
۶-ئاوەوەرە
۷-ترازیێ
٨-گەڵاخەزان
۹-کەڵەهەرز
۱۰-ئارگا
۱۱-ڕابڕان
۱۲-سیاوکام

?لەکی
۱-پەنجە
۲-میریان
۳-گاکور
۴-ئاگرانی
۵-مردار
۶-ماڵەژێر
۷-ماڵەژێر دوماینە
٨-تویلتەکن
۹-مانگ سیە
۱۰-نەورووژ
۱۱-خاکە لیە
۱۲-مانگ لیە**

#وشەے_ڕەسەن
#مانگه_کوردییەکان

لینکی کەناڵ:
@wisheyresen

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago