?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
رسول صلی اللە علیە وسلم دووعای کردووە بۆ ئەو کەسانەی فەرموودەکانی لەبەردەکەن کە اللە تعالی ڕوومەتەکانیان درەوشاوە بکات:
زید بن ثابت ئەڵێت گوێم لە رسول اللە بو صلی اللە علیە وسلم ئەیفەرموو: اللە ڕوومەتی ئەو کەسە درەوشاوە بکات کە فەرموودەیەکمان لێوە دەبیسێت و ئەنجا لەبەری دەکات تاوەکو دەیگەیەنێتە کەسێکی تر جگە لە خۆی.
- [أبي داود ۳٦٦۰]
أنس بن مالك ئەڵێت : رسول الله صلی اللە علیە وسلم فەرموی:
اللّە ڕوومەتی بەندەیەك درەوشاوە بکات کە فەرموودەکانم دەبیسێت و لەبەری دەکات و ئەنجا لەمنەوە دەیگەیەنێت.
-[سنن ابن ماجه ۲۳٦]
قال سفيان بن عيينة ئەڵێت: هیچ کەسێك نیە بەدوای فەرموودەدا بگەڕێت ئیلا ڕووگەشی و درەوشانەوە و خۆشی و شادی لە ڕوومەتیدا دەبێت.
-[شرف اصحاب الحديث]
هەموو پۆستەکانیان دەربارەی هەجر و وازهێنانی موبتەدیع وگومڕاکانە کەچی ناتوانێ هاوڕێ موبتەدیعەکەی یان گومڕاکەی هەجر بکات بەکورتی قسەهەمووکەس پێی دەوێرێ بەڵام مەیدانی جێبەجێکردنی چۆڵە.
داواکارین لە اللە تعالی ئەم رەمەزانە بوبێتە مایەی پاک بونەوەمان لە تاوان و کردنەوەی دەرگای ڕەحمەت بەڕوی هەموو موسوڵمانان
ئیمامی شافعی لە باسی تەکبیراتی جەژندا ئەفەرموێت : ئەگەر مانگی شوال ـیان بینی واتە کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە دووای خۆر ئاوابون مانگی شوال دەبینرێت پێم خۆشە خەڵکی تکبیر بکەن بە کۆمەڵ و بەتاک لە مزگەوتەکان و بازاڕەکان و ڕێگاکان و ماڵەکان وە ئەوانەی کە لە سەفەرن کە نیشتەجێن و لەهەموو حاڵەتەکان و لە هەر کوێ بن تکبیرات بکەن دەری ببڕن واتە بە دەنگ و ئاوە دەکەن هەتا دەچن بۆ دەشتایی بۆ نۆێژی جەژن ـ المصلی ـ لەدووای ئەوەش تکبیرات دەکەن هەتا ئیمام دێیت بۆ نۆێژی جەژن ئنجا واز لە تکبیر دەهێنن ـ واتە لێرەدا تکبیرات نامێنیت لە جەژنی ڕەمەزاندا.
[ الأم للشافعي، ٢٦٤/١]
جابیری کوڕی سەموڕە رضی اللە عنە دەگێڕێتەوە، پیاوێک لە هاوەڵانی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم بریندار کرابوو، برینەکەشی زۆری بۆهێنابوو ناڕەحەتی کردبوو، بۆیە بە هێواشی بەرەو سەرە تیرێک ڕۆشت و خۆی پێکوشت،ئینجا رسول اللە صلی اللە علیە وسلم نوێژی لەسەر نەکرد تاکوو ببێتە پەندێک و کەس ئەو کارە نەکات.
- [سنن النسائي ١٩٦٤]
رسول اللە صلی اللە علیە وسلم ڕۆژی زیاتر لە حەفتا جار(أستغفر الله)ی دەكرد كە سەرەڕای ئەوەی هیج تاوانیشی ئەنجام نەئەدا، ئێمەش سەرەڕای ئەو هەموو تاوانە كەچی لەوانەیە هەفتەی جارێكیش (أستغفر الله)یەك نەیەتە سەر زارمان، لە کاتێکا پێویستە ڕۆژێی زیاتر لە سەد جار (أستغفر الله)بكەین بە لایەنی كەم.
لە خوڕەوشت وخەصلەتی بانگخواز وایە كاتێ فەرمانی چاكەیەك بەكەسێك بكات، خۆی پێشتر ئەنجامی دەدات، وە ئەگەر لە كارو گوفتارێكیش قەدەغەیان لێ بكات خۆی پێشتر نایكات، بۆیە رسول صلی اللە علیە وسلم لێرەشدا هەر پێشەنگ بوە.
أبو بكر عبد العزيز بن جعفر ئەڵێت:
شایستەترین کەس بۆ هاوەڵێتی ئەو کەسەیە لە کە سوننەتدا لەگەڵت هاوڕاییە، هاوەڵێتی کەسێک مەکە لە سوننەتدا خیلافی هەیە لە گەڵتدا ، هەتا ئەگەر لێشتەوە نزیک بێت.
- [زاد المسافر لغُلام الخلال]
لە ابو هورەیرە دەگڕێنەوە کە رسول اللە صلی اللە علیە وسلم فەرموویەتی: کاتێک اللە بەهەشتی دروستکرد بە جبریلی فەرموو: بڕۆ تەماشای بکە، جبریل ڕۆشتوو تەماشای کرد، لە پاشدا هاتەوەو وتی: ئەی پەردوەردگارم، بە گەورەیی و شکۆمەندی تۆ هەرکەس بیەوێ و هەوڵی بۆ بدات ئیللا دەچێتە ناویەوە. لە پاشدا اللە چواردەوری بەهەشتی گرت بە قورسی و ناڕەحەتی (مەبەست لەو تەکالیفە شەرعیانەیە کە نەفس پێی ناخۆشەو قورسە بەلایەوەو هەوڵ و ماندوبونی زۆری دەوێ) پاشان فەرمووی: ئەی جبریل بڕۆ تەماشای بکە، جبریل ڕۆشت و تەماشای بەهەشتی کرد ، لە پاشدا هاتەوەو وتی :ئەی پەردوەردگارم، بە گەورەیی و شکۆمەندی تۆ ئەترسم کەس نەچێتە ناویەوە، وە فەرمووی:کاتێک اللە ئاگری دۆزەخی دروست کرد بە جبریلی فەرموو: ئەی جبریل بڕۆ تەماشای بکە، جبریل ڕۆشتوو تەماشای کرد لە پاشاندا هاتەوەو وتی ئەی پەردوەردگارم بە گەورەی و شکۆمەندی تۆ هەر کەس هەوڵی بۆ بدات ئیللا دەچێتە ناویەوە، لەپاشاندا چواردەوری گرت بە شەهوەت و ئارەزووبازی، ئینجا فەرمووی: ئەی جبریل بڕۆ تەماشای بکە، جبریل رۆشت و تەماشای کرد و لە پاشدا هاتەوە و وتی:ئەی پەردەردگارم بە گەورەی و شکۆمەندی تۆ دەترسم کەس نەمێنێ و کەس نەبێ ڕزگاری ببێ لێی، بەهۆی مەیلی نەفس بۆ شەهوەت و ئارەزوو بازی و تەمەڵی پەرستشەکان.
- [سنن ابو داود ٤٧٤٤]
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago