KURDÎA|کوردیا

Description
کوردیا بۆ ژیانەوە🌱.

CR:
We recommend to visit

Instagram:
https://instagram.com/iliaen
https://instagram.com/ilia.here

Twitter:
https://twitter.com/iliahashemicom

Last updated 2 months, 1 week ago

کوردیا بۆ ژیانەوە🌱.

CR:

Last updated 3 weeks, 4 days ago

Last updated 1 month, 3 weeks ago

3 weeks, 5 days ago
3 weeks, 5 days ago

«چاوەکانت،
هەورامانی وەرزی هەنار
منی ڕێبواری سۆرانی
سەرسامی ئەو نیشتمانەم!»

"ک د ئازاد"
🌾| @Kurdiamagazine

3 weeks, 6 days ago
1 year, 4 months ago

چۆن دەتوانی؛
له نیشتمانی شێعردا سەر هەڵ بدەی،
گەر نەتوانی متمانه به وشه بکەی؟
چۆن دەتوانی؛
سەر بنێیه سەر سەرینی خۆشەویستی و
نیگەرانی خەونی خەیانەتێک نەبی،
ئەگەر نیگا دڵنیاییت پێ نەبەخشێ؟

? | @Kurdiamagazine

"مارف ئاغایی"

1 year, 4 months ago
1 year, 4 months ago

‍ بە بینینت،
من دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردین
دەچمەوە نێو ئەشکەوتی تار،
جەنگەڵی چڕ...
گوێ شل دەکەم بۆ بروسکە و
گوڵەی هەور و بارانی خوڕ.
شارستانیی دوگمە و وایەر بزر دەبێ،
ئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە له پێت و گڕ.
چیت مەرام بێ دەچێتە سەر؛
تۆ دەتوانیت بە نیگایەک،
سەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەی.
لە دەستت دێ بە هێمایەک،
بەردەڵانێک بە چیمەن کەی.
چیت مەرام بێ دەچێتە سەر؛
تۆ دەتوانیت،
باڵی زمانم ببەستی و
درەختی پەنجەم بێبەر کەی.
لە دەستت دێ،
چەمی دەنگم تژی ماسی و
هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەی.
تۆ دەتوانیت،
بمکەیتە کۆیلەی مل‌بەتۆق
لە دەستت دێ،
تاجی سەوەریم لەسەر کەی
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا،
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای.
لە گێژەنی تاریکیدا،
تۆ بریسکەی بەفری چیای.
لە بیابانا هاژەی چەم و
لە نەهاتا هەڵمی نان و
لە غوربەتا داڵدە و پەنای.
کلیلداری بەهەشتی تۆ.
تۆ نەک نیوە،
هەموو دنیای...

? | @Kurdiamagazine

"پەشێو"

1 year, 4 months ago
We recommend to visit

Instagram:
https://instagram.com/iliaen
https://instagram.com/ilia.here

Twitter:
https://twitter.com/iliahashemicom

Last updated 2 months, 1 week ago

کوردیا بۆ ژیانەوە🌱.

CR:

Last updated 3 weeks, 4 days ago

Last updated 1 month, 3 weeks ago