🌸 Dr.Zhiliana | ژیلیانا 🌸

Description
ئامانجی من خزمەت کردنی دینەکەمە بە هەموو لایەک لە ڕووی کاری پزیشکیم ، هەم لە لایانی هاندانی گشتی خوای گەورەش سەرفرازتان کا گوڵەکانم🌸♥️
Advertising
We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago

1 month ago

٦٠٠ فەرموودەی پێغەمبەری ئەزیزمان سەلامی خوای لەسەر بێت 💗😊

2 months, 1 week ago

اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ, خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ, وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ, أَبُوءُ (١) لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ, وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ (٢)
🌸
واتە: خودایە تۆ پەروەردگارمیت و ھیچ پەرستراوێکیش نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ، دروستت کردووم و منیش بەندەی تۆم، خودایە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم، کە بە تۆم داوە تا چەندە لە توانامدا بێت (٣) ، خودایە پەنات پێدەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی، کە ئەنجامم داوە، خودایە دان بەوەدا دەنێم، کە تۆ بەخشش و نیعمەتت بەسەردا ڕشتووم، دانیش بە تاوانەکانمدا دەنێم و داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەم، ھیچ کەسێکیش لە تاوانەکان خۆش نا بێت، جگە لە تۆ (چونکە بەڕاستی خۆشبوون لە تاوان بەس تەنیا شایستەی خودایە).
🩷

(١) أقر وأعترف .
(٢) ھەرکەسێک لە بەیانیان ئەم ویردە بە یەقینەوە بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە، {ھەروەھا پێی دەگوترێت سەرگەورەی زیکرەکان} . أخرجه البخاري ٧ / ١٥٠ {وصحابي الحديث هو شداد بن أوس (رضي الله عنه)}.
(٣) ئەو بەڵێن و پەیمانەی، کە نەوەکانی ئادەم بە خودای گەورەیان داوە ئەوەی کە عیبادەت و پەرستش بۆ شەیتان نەکەن و لە ھەموو شیرک و خورافیاتێک دوور بکەونەوە و بەتەنیاش خودای گەورە بپەرستن و شوێن ڕێبازی یەک خوا پەرستی و تەوحید بکەون، ھەر وەکو چۆن خودای پەروەردگار لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آدَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٦٠﴾ وَأَنِ اعْبُدُونِي ۚ هَـٰذَا صِرَ‌اطٌ مُّسْتَقِيمٌ يس: ٦٠ - ٦١

2 months, 1 week ago

کاتێک برایەکمان هەڵەیەک دەکات خێرا پەلەقاژەی ئەوەمانە وەڵامی بدەینەوە و دووری بخەینەوە، لەبری ئەوەی دڵمان پێی بسووتێ و دەستی بگرین، ڕاستە مانەوەی ئیسلام وەک خۆیی و ڕاستکردنەوەی هەڵە بەتایبەت لەبابەتە گەورەکاندا واجب و پێویستە، بەڵام ئەم کارە ڕێ و ڕێکاری خۆی هەیە، دەبێ کەسی زانا پێی هەستێ و بە شێوەیەکی جوان وەڵام بداتەوە، بەم شێوەیە هەم حەق ون نابێ هەم براکەشت تووشی فیتنەو سەرلێشێوان نابێ، هەم خەڵکیش سەرگەردان نابێ.
خۆ ئەگەر ئەمەمان نەکرد هەم خۆمان و هەم حەقەکەش ناشرین دەکەین، هەم دەبینە هۆکاری زیاتر دوورکەوتنەوەی براکەشمان.
ئەوەی لە ساحەکەدا هەیە لە وەڵام و لێدوانەکان بەشێکی زۆری شەڕی نەفس و هەواو ئارەزووە بەڵام بەدڵی خۆمان ناوی جوان و بانگەشەی بریقەداری بەبەردا دەکەین، ئەگینا کوانێ حەق پێویستی بەخۆسوورکردنەوەو قسەی زبر و شکاندنەوەی بەرامبەرە؟!

3 months, 3 weeks ago

ئەم فەرموودەیە هەواڵی ئەوە دەدات کە مرۆڤ لە سەر خوو وڕێگای هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە بۆ پاراستنی ئاینی وڕەوشتی دەبێت بزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات؛ بۆیە ئەوەی ڕازیە لە سەر ئاینی وڕەوشتی ئەوا با هاوڕێیەتی بکات، وئەوەش بەو شێوەیە نەبێت ئەوا با لێی بە دوور بێت، چونکە خوو دەدزرێت وهاوڕێیەتی کاریگەری هەیە لە چاک بوونی حاڵ یان خراپ بوونی. بۆیە بە پوختی فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مرۆڤ پێویستە هاوڕێیەتی کەسانی چاک بکات؛ چونکە ئەمە خێری زۆری تێدایە

3 months, 3 weeks ago

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان سەیر بکات وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات»

3 months, 3 weeks ago

پێتان وایە هاوڕێ کاریگەری لەسەر شێوازی ژیانت ، دینت هەر شتێکی کە نیە ؟
-خۆشم بەڵێ هەمیشە ئەموت شەرت نیە ، ئەگەر من باش بم ئەوا ئەو ناتوانێت بمگۆڕێت بەڵام لە ڕاستیدا...
نا ئەتگۆڕێت ، هەمیشە کەسێکی ئەزیزم ئامۆژگاری ئەکردم بەوەی کە هاوڕێیەتی هەموو کەسێک نەکەیت.
ئەو کەسە بگرە بە هاوڕێ کە لە خۆت باشتر بێت
لە تۆ دیندار تر و ئیمادار تر بێت !
لە تۆ زیاتر قورئان بخوێنێت..
لە تۆ زیاتر پابەندی فەرمانەکانی الله ﷻ بێت..
لە تۆ زیاتر خەمی دینی بێت..
بۆچی ؟
چونکە هەرچەندە باش بیت ئەگەر ئەو لەسەرووی تۆ نەبوو لەو شتانەی باسم کرد دڵنیابن ئەتگۆڕێت و ئەتفەوتێنێت..
من لە ئەزموونی خۆمەوە ئەیڵێم ، هاوڕێ بە ئاسانی قبول مەکەن بزانن ئایا ئەگونجێت یان نا ...!
دانیشن بەڕاستی دانیشن بە تەنها قەلەم و دەفتەرێک بێنە
ئەو شتانە بنووسنەوە لە خۆتانا کە هەڵەیە
لە بەرمابەریشا ئەو شتانەی کە باشن ...
هەڵەکانت بگۆڕە بۆ باشەکان با لیستی باشەکانت زیاد بێت.
ئەو کەسانەش دوور بخەوە کە هۆکاری خراپ بوونی خۆتن
بەڵام بەبێ ویستی خۆت و بەبێ ئەوەی ئاگاداری گۆڕانی خۆت بیت☺️..
هەمیشە سوپاسگوزاری الله م کە کەسێکی ناردە ژیانم ئاگادارم کاتەوە لە دوورکەوتنەوە لەو کەسانە?
ئێوەش سوپاسگوزاری الله بن و هەر ئێستا بە خۆتا بچۆرەوە و بزانە چی هەیە کە شایەنی ئەوە بێت دووریان خەیتەوە
وە کێش شایەنی ئەوەیە بیهێڵیتەوە ..
تۆ هەست بە خۆت ناکەی بەس هاوڕێی دوور لە دین و هەڵە لە کۆتاییا ئاوا بۆگەنت ئەکات ! ??

3 months, 4 weeks ago

ئیتر دەست کەن بە دوور کەوتنەوە لەو شتانە و لەو کەسانەی هۆکاری ئەوەن دوا کەویت لە ئامانجەکەت گەر چی لەوانەیە لەبەر ئەوان دوا کەوتبیت بەڵام ئەوان هەرگیز منەتیان پێت نیە و دواتر وەک و چەکێک دژت ئەبنەوە ?☺️

بۆیە لەم ڕۆوە بیکە یەکەم هەنگاو و یەکەم ڕۆژی دەست پێ کردنی ڕۆژێکی نوێ بەبێ ئەوان بە دەست کردن بە فێر بوونی ئەوەی ئەوان هەرگیز فێری نابن ..

دین بە تەنها نابێت
دین لەگەڵ ڕەوشتە !

3 months, 4 weeks ago

•مناقەشەکردن لەگەل کەسێک کە پۆز بە زانست و دینەوە لێ بدات
وەک وایە ڕووت کردبێتە دیوار و قسە لەگەڵ دیوارێکا بکەیت !

6 months, 2 weeks ago

اللهمَّ صلِ على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما صليتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنَّك حميد مجيد. اللهمَّ بارِك على محمَّد وعلى آل محمد، كما باركتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنَّك حميدٌ مجيد

We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago