❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ئەگەر دیتان، کەسێک نوێژ ناکات و
لەدینداریەکەیدا کەمتەرخەمە..
بەڵام ..
خاوەن ڕەوشتێکی بەرزو جوانە..کەسایەتی بەهێزە..بەپیاوەتی وچاکەیە..
ڕاستگۆ وبەخشندەیەوە دڵی پدەلەمیهرەبانی...
ئەوا:
یارمەتی بدەن و ڕێگەی هیدایەتی نیشان بدەن و خۆشتان بوێت..چاوەڕێی هەموو چاکە وخێرێکی لێبکەن..گومانتان نەبێ کە دەبێتە پێشەنگێکی سەر ڕاستی موسوڵمانان...
چونکە:
هیچ گومانی تێدانیە کە ئەوسیفاتە جوانانە خاوەنەکەی بەرەو ئیمانداریەکی تەواو ڕادەکێشێن..هەرلەبەرئەوەش بوو کە:
کاتێک پێغەمبەرمانﷺ: موسوڵمانێکی دیت، کەلەسەردەمی جاهیلیدا پیاوێکی ڕەوشت بەرزبوو..
پێغەمبەرﷺ: فەرمووی:
بەجۆرێک موسوڵمان بووی کەڕابردووشت هەمووی خێروچاکەو ڕەوشت بەرزی بوو...[ رواه مسلم ]
جوانی وڕەوشت بەرزی هەمووکەس ببینن..
مەڵێ فڵان نوێژناکات..
ڕۆژووناگرێت..
مادام ڕاستگۆو مەردو بێ زیانەبۆخەڵک و چاکەکارە..
ئیدی دینداریەکی جوان پێشکەش دەکات..
دڵنیابن ڕۆژێک دێت دەبێتە دیندارێکی دڵسۆز وتەواو...
...
لەووتەکانی محمدراتب النابلسی..
...و/محمدامین
گریانی دەوێ!
هیچ سەردەمێک بە ئەندازەی ئێستا موفتی و قسەکەر لە دیندا زۆر نەبووە! جاران بەس زانایان جورئەتی قسەکردنیان لە دیندا هەبوو، ئەویش ئەگەر لەو زاناتر وجودی نەبایە لە مەجلیسەکەدا، ئەگەر لەو زاناتر هەبوایە، یان مامۆستاکەی وجودی بووبا، جورئەتی نەدەکرد نەک فەتوا بدات، بەڵکو قسەش بکات، یان زۆرێک لە مامۆستایان کە مامۆستاکەیان لە ژیاندابایەت جورئەتیان نەدەکرد خۆیان ئیجازە بدەن بە قوتابی و فەقێ کانیان، یان ئەگەر مامۆستاکەیان لەوێ نەبایە، نەدەچوونە شوێنی میحرابەکە نوێژ بکەن، بەڵکو تۆزێ دەهاتنە ئەو لاوەی میحرابەکە، بۆ ئەوەی نەچنە شوێنی مامۆستاکەیان، یان دەیان مەشهەد و وێنەی بەرز و جوانی دیکە کە پڕن لە ڕێز و قەدر و خۆشەویستی و ...
پێم سەیرە خەڵکێک بێ هیچ بنەمایەکی عیلمی و مەنهەجی و ... دەستیان داوەتە فەتوا و قسە کردن لەسەر پرسە گرینگ و گەورەکانی دین، بێ ئەوەی پلەکانی زانست و مەنهەجیان بڕیبێت ...!
هەر کەسێ شارەزای زانستە ئیسلامی و شەرعییەکان بێت دەزانێت کە بەلایەنی کەم پێویستی بە دەیان ساڵ لە چۆک دادان و قوربانیدان و خوێندنەوە و لەبەرکردن و دیراسەکردن و توێژینەوە و .... هەیە، ئەو کات بتوانێت لەسەر ئەم پرسە گەورانە قسە بکات و لایەک بەلایەکدا بدات.
هەر کەسێ شارەزای زانستی (أصول الفقە) بێت، دەزانێت کە قسەکردن لە دیندا و فەتوا و ئیجتیهاد مەرج و شەرتی قورسی هەیە و وا ئاسان نییە ....
ئەو گێژاوە و ئەو گەڕەلاوژێیە و بێ سەروبەرەییە غەیری جەهل و نەزانی لە هیچی ترەوە سەرچاوەی نەگرتووە ....
هیچ بابەتێک نییە جگە لە دین خەڵک وا بە ئاسانی بتوانێت لە بارەیەوە بدوێ و بەکەیفی خۆی شتەکان یەکلایی بکاتەوە! بڕۆ بزانە کەس دەتوانێت بێ شارەزایی و ئیختیساس لە بارەی پزیشکی و ئەندازیاری و فیزیا و ... بدوێ؟!
بەس دینە وا بێ ساحێب بووە، هەرکەسێ دوو کەلیمەی خوێندەوە و دوو ئایەت و فەرموودەی لەبەرکرد دێت ڕاست و چەپ بەناو دەکەوێت! بێ ئەوەی ئەولا ئەملای بابەتەکەی لێ دیاربێت، بێ ئەوەی بناغەیەکی قوڵی زانستی هەبێت، بێ ئەوەی .....!
ئەوەی لە هەمووی جێی داخترە ئەم شەهادە و بڕوانامە بێ ناوەڕۆکانەیە، بڕوانامەی ماجستێر و دکتۆرا و (هەندێ) لە ئیجازەی مەلایەتی و ....
مەرج نییە ئەوەی بڕوانامەی بەرزی لە شەریعە هەبوو یان ئیجازەی مەلایەتی هەبوو لێمان ببێ بە موفتی و قازی و زانا و موجتەهید و عەللامە، نەک مەرج نییە، بەڵکو زۆربەی ئەو ئاستەی نییە هەر قسەشی تێدا بکات! قەینا با ئیڕشاد و ئامۆژگاری و دەعوە و بانگەواز بکات، بەڵام دەبێ ئاست و موستەوای خۆی لەبەر چاو بێت و خۆی بناسێت، چونکە ئەوەی توانای خۆناسینی نەبێت، چۆن توانای خواناسین و خوا بەخەڵک ناساندنی دەبێت؟!
مەفروزە بانگخوازەکانیشمان، یان ئەوانەی بەس ئاستی دەعوە و بانگەواز و ئیڕشاد و ئامۆژگارییان هەیە نەبنە موفتی و قازی و زانا و موجتەهید و لێگەڕێن بۆ کەسانی موختەس و شارەزا، چونکە زۆربەی ئەوانەی ئێستا بوونە دەمڕاست و قسەکەری دینی تەنها حەقی دەعوە و بانگەواز و ئامۆژگارییان هەیە، نەک فەتوا و ئیجتیهاد و یەکلایی کردنەوەی پرسە گەورە و گرینگەکان، چونکە ئەم بابەتانە هەروا ئاسان نیین، هەربۆیە هەندێ لە زانایان لەسەرەمەرگدا گریاون بۆ ئەو فەتوایانەی کە داویانە!
بەداخەوە قسەکردن لە دیندا و خۆنواندن وەک مەلا و زانا و بانگخواز و .... بووە بە جۆرێک لە فەخر لێدان و ...، بێئاگا لەوەی ئەمە هەموو بەرپرسیارییەتیە و ئەمانەتێکی قیامەتی گەورەیە و هەمووی حیساب وکیتابی لەسەرە، چونکە هەشمانە ئاستی ئەوەی هەیە قسە لە بابەتێکی شەرعیدا بکات، بەڵام مەرج نییە توانای هەبێت لە هەموو بابەتەکاندا بدوێت و فەتوا بدات.
لە کۆتاییدا زۆر پێویستە خەڵکیش جیاکاری بکات لە نێوان ڕۆشنبیر و خوێندەوار و ئیمام و وتاربێژ و قورئانخوێن و بانگخواز و ئامۆژگاریکار و زانا و موجتەهید و بیرمەند و ... چونکە ئەوانە زۆر لێک جیاوازن.
با لێ گەڕێین هەموو بابەتەکان کەسی زانا و دانا و دینبین و دونیابین و شارەزا لە بوارەکان بدوێن و خۆمان لە شتێ هەڵنەقورتێنین کە کاری ئێمە نییە.
صلاح الدین أحمد
خوای پەروەردیگار دەفەرموێت(وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعاً)
واتە هەر کەسێک کەسێک لە مردن ڕزگار بکات ئەوە وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی لە مردن ڕزگار کردبێت
بەڕێزان ئەمە فورسەتی عومرە تکایە وەرنە سەر خەت تکایە وەزعەکە زۆر ناهەموارە
خوای تعالی بیکاتە زەخیرەی قیامەتان یاڕەب...???
سڵاوی خوای پەروەردیگار بڕژێت بەسەرتان
برا و خوشکانم ئەم خوشکەمان لە سیدەکان هەردوو کلیەی لە کار وەستاوە و 3% کار دەکەن بۆیە تکایە بە هانایەوە بچن ئەگەر بە 5 هەزاریش بێت
ئەمەش لایڤی ئەم خوشکەمان لە فەیسبوک دواتر ڤیدیۆکەشتان بۆ دادەنێم
https://www.facebook.com/share/v/4hH3Ai5g8ZxCMVjx
/
تێبینی:هەرکەسێک نەیتوانی چۆن هاوکاریەکە بگەیێنێت با لە شەخصی پەیوەندیم پێوە بکاتن? @zanst_khuazan
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago