Last updated 2 months, 2 weeks ago
.
اللّهُمّ اجعَلنا على ثَغرٍ تُحِبُّه وتَرضاه
???
▫️«يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ»
▫️ «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الثَّبَاتَ فِي الْأَمْرِ، وَالْعَزِيمَةَ عَلَى الرُّشْدِ، وَأَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ، وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ»
**سوێند بەخوا ئەوەی هەست بە ئازاری موسڵمانان نەکات، ئەوا با دڵنیابێت کە ئیمانەکەی کەم و کورتی تێدایە و تەواو نیە.
پێغەمبەری خوا - صلى الله علیه وسلم - فەرموویەتی :
( والذي نفسي بيده، لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه ).
? رواه البخاري ومسلم
واتا: (سوێند بهوهی گیانی منی بهدهسته، هیچ یەکێک لە ئێوە ئیمانی تەواو نییە ههتا ئهوهی بۆ خۆی پێی خۆشه بۆ براكهی پێی خۆش نهبێت).**
ترسی منداڵێکی فەلەستینی لە بۆردومانی زایۆنیستەکان.?****@westgay_dil
???
تیکەیەکی تەواو نەکراو?….
دەربارەی هیچ بابەتێک مەنووسن... تەنیا دوو بابەت نەبێت!
ئێستا لەجەنگداین... پۆستکردن و قسەکردن لەسەر فیرەق و مافی ژن لە ئیسلامدا و وەڵامدانەوەی گومان و فەلسەفە و بابەتی تر، قسەی قۆڕ و گەلۆرییە.
لەئێستادا تەنیا دوو مەسەلە هەیە لەسەری بدوێین:
یەکەم: قودس و برایانمان لە فەلەستین.
چونکە لە جەنگداین و لەئێستادا دوو بەرە هەیە، بەرەی کوفر و بەرەی موسڵمانان. ئەوەی دژی جـولەکـە بجەنگێت و بنوسێت و قسە بکات و دوعا بکات و بەدڵ لەگەڵ سەرکەوتنی موسڵماناندا بێت و تەنانەت تویتێک، لایکێک، کۆمێنتێک، بکات لەبەرەی ئێمەیە. ئەوەشی بەناوی نەتەوە و حیکمەت و قسەی قۆڕەوە پشتگیری جـولـەکەی داگیرکەر دەکات و تانە لەو موسڵمانانە دەدات کە پشتگیری موسڵمانانی تر دەکەن، لەبەرەی کوفردایە.
دووەم: ئەو کەسانەی ئەهلی زیکر و تەقوا و وانە ڕوحییەکانن و، هەمیشە لەبیری قیامەتدان، ئیمان و ئیخڵاس و تەقوا بیری خەڵکی بخەنەوە، چونکە گولەیەک، پۆستێک، تویتێک، لایکێک، کۆمێنتێک، بۆ خوا نەبێت، سودی نییە بۆ خاوەنەکەی، با ئامانجەکەی سینەی جـولـەکەیەکیش بێت.
لاوازی ئیمان و دەستکەوتی دنیایی، هۆکاری سەرەکی شکستی موسڵمانانە.
تکایە ئەگەر پێشتر ئەهلی شەونوێژ و زیکر و دوعا نەبووین، ئەم ماوەیە شەونوێژ لەسەر خۆتان و ژن و مناڵتان فەڕز بکەن و دوعا بکەن، وتومانە دوعا بەهێزترین چەکە، بەڵام هەڵماننەگرتووە، یان نەمانزانیوە بیتەقێنین، لەمەودوا دەستی بۆ ببەن.
ڕەنگە دوعاکانی سەر بەرماڵتان لە تاریکی شەودا، لە موشەکی حـەمـاس کاریگەرتر بێت بۆسەر بەرەی کوفر.
#زەکەرییا ژاکاو
*Westgay_Dill
Last updated 2 months, 2 weeks ago