ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her
دەلاقەیەکی تر، دوور لەماددە و ماددەگەرایان:
بیرکەرەوە، چۆن هەموو موسیبەتێک، خێرە بۆ ئیماندار و خوای گەورە ئیمانداری پێ لەئاگر نەجات ئەدات!
شەهیدبوونی نزیکەی (٤٥) هەزار لەغەززە، واتە: شەفاعەتکردن بۆ زیاد لە(٣) ملیۆن
مسوڵمان!
ئەڵبەت هەندێک لەزانایان ئەفەرموون: ژمارەی حەفتا، دەلالەتە لەزۆری، نەک تەحدید، بۆیە ئەکرێت زۆر زیاتریش بێت.
سەدان تاڵیب عیلم ئەناسم، چوار ناناسم، خۆیان، یان باوکیان دەوڵەمەند بێت، تەنها ئەوە ئەدەن بە عیلم، کە تۆ بە جل و خواردن و جەوی ئەدەیت.
دڵنیاشبە، لەوەتی عیلم و تەڵەب هەیە، دەستکورتی بەشی ئەهلی عیلمە، هەموو تاریخی ئیسلام تەی بکەیت، سەد ساڵ و سەد زانا شک نابەیت، دەوڵەمەندانە ژیابن و وەزع لەخزمەتیاندا بووبێت.
بۆیە ئەیانفەرموو: عەجیبە عیلم و دەوڵەمەندی لەکەسێکدا کۆببێتەوە.
هەرکەس، لەهەر ئاستێکدا بێت، لەموڕاجەعەی عولومی ئالە دابڕا، نایەوێت و ناتوانێت لەعولومی غایەدا بگاتە غایە و، پشتی لەڕێبازی زانایان کردووە.
تەڵەبی عیلم و خوێندنەوە، لەژێر قەسفی تۆپ و تەیارەدا!
ئێرە غەززەیە:
زانای گەنجی نەحوی، حەمزە موستەفا ئەبو تۆهە، ئەنووسێت:
نامەوێت نمونەیی بم، ئەمساڵەی کە لەجەنگدا بەسەرمان برد، زۆر شتی لێ داڕنین، کە هەرگیز پێمان وانەبوو لێمان جیاببێتەوە، لەنێویاندا: مامەڵەم لەگەڵ عیلم و توڕاس و کوتوب و خوێندنەوە و نووسیندا! بەڵام لەبابی هاندانی قوتابییانی زانستەوە لەسەر خوێندنەوە، ئەڵێم:
لەپاش لەدەستدانی کتێبخانەکەم و قەسفکردنی، دانەبڕاوم لەکڕینی کتێب و خوێندنەوە، لەو کتێبانەی خوێندوومەتەوە:
- مەقاماتی حەریری، سێ جار.
- مەقاماتی هەمەزانی، سێ جار.
- قەزییەی ئیعجازی قورئانی، عەبدولعەزیز عەرەفە.
- فەلسەفەی ئوسڕە، عەلائـ عەبدولحەمید.
- مینەحی مەکییەی ئیبن حەجەری هەیتەمی[سێ بەرگە].
- شەرحی توحفەی ئیخوانی دەردیر.
- حاشییەی ئەبی نەجا، لەسەر شەرحی ئەزهەری لەسەر ئاجڕومییە.
- شەرحی مەتنی بینا.
- هەموو نووسراوەکانی ئیلیف شەفەق[زیاد لە(١٥) کتێبە].
- هەموو وەرگێراوەکانی دۆستۆیڤسکی بۆ جاری دووەم[(١٨) بەرگە].
زۆر کتێبی تریش، کە باسیان تێئەپەڕێنم!
هەروەها زۆریش سوود لەزنجیرەکان و شەرحە دەنگییەکان ئەبینم، لەزمان و ئەدەب و تەفسیر و ئوسوڵی فیقهی و غەیریان.
حەمزە.
ئێرە غەززەیە، ئەمەش جوهدی زانایەکە، کە ساڵێکە ماڵی لەدەستداوە و لەخێزانی دابڕاوە و نزیکترین هاوڕێی خۆی ناشتووە و هەزاران جەنازەی دیوە!
ئێمە عوزرمان چییە؟!
عمر
ناڵێین: واجبە تۆی تاڵیب عیلمی شەرعی، ئینگلیزی بزانیت! بەڵام باش نییە هیچیشی لێ نەزانیت، ئەسڵەن جوان نییە، لانی کەم، لەزۆرێک لەتەکنۆلۆژیا بێ بەش ئەبیت.
زۆر ڕێگام دیوە و بیستووە و تاقیکردووەتەوە، هیچی ناگات بە خوێندنەوەی کورتە چیرۆک و کوڵە ڕۆمان، خێراترین بەرهەمی هەیە.
بە عام چیرۆکەکانی ئۆکسفۆرد، بە پێی ستێپەکان، زۆر زۆر باشن، ڕەنگە (٤٠)م لێ خوێندبێتەوە، چێژ بەخشیشن.
:(4000 essential english words)
زۆر باشە، بە کتێب و ئەپیش هەیە، شەش بەرگە.
ڕەنگە ئەم دوو پێشنیارەی سەرەوە، هەم درێژ بن، هەم شتێک گران بن.
جێگرەوەیان ئەم کتێبەی وێنەکەیە، کە بەڕاستی ناوازەترین کتێبی کورتە چیرۆکی ئینگلیزییە، هەر چوار ئاستەکەی لەخۆگرتووە.
لەکتێبخانەکان هەیە و بە پیدیئێفیش هەروا.
سەیرکردنی ئەنیمی و فیلم، باشترین و ئاسانترین ڕێگای فێربوونە، بەڵام چونکە بەری خاوە، لەڕاستیدا بۆ تەمەنی منداڵییە، کە هەر خەیاڵت لای نییە و لات ئاساییە سەدان ئەڵقە ببینیت و هیچیش تێنەگەیت، وەک من بە مناڵی ڕازی بووم بە بێ دەنگیش سەیری سپەیستوون بکەم!
بەڵام لەم تەمەنەدا تەحەممولی ئەوەت نییە، حەز ئەکەیت بەرهەم ببینیت، وەک مناڵی تەنها چێژ و خەیاڵت لا گرنگ نییە.
بۆیە چیرۆک، پاشان فیلم و پۆدکاست بۆ ئەکسنت و دەربڕین.
ناڵێین بەمە ئەگەیت بە لوتکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە فێری ئینگلیزی ئەبیت، بە زیادەوە لەوەی ئیشت پێیەتی.
قسە لەگەڵ تاڵیب عیلمی شەرعییە، لەو ڕادەی کە پێویستییەتی، نەک کەسێک ئیختیساسی ئینگلیزییە، ئەوە ئیختیساسی ئێمە نییە قسەی بۆ بکەین.
ئەی خۆم نەموت!
دۆستانی گەنج لەئەحزابی ئیسلامی، وا ئەزانن ئەم وەزعەمان پێخۆشە کە بەسەرتان هاتووە؟
بۆ ئەوەی وەک مونافیقانی مەدخەلی بڵێین: ئەی خۆم نەموت!
دوێنێ بۆ ئەوە قسەمان نەکردووە، ئەمڕۆ بیدەینەوە بە ڕووتاندا!
ناوەڵڵا دڵمان ژان ئەکات، کە کەسانی هیچ لەباردا نەبوو، ڕیشەخەندەتان پێ بکەن!
بەڵام ئەمە ڕێگە ڕاستەکە نییە، هیچ فامیدەیەک یاری چارەنووسسازی خۆی ناباتە ساحەی دوژمن، لەژێر یاسا و ویست و دەسەڵاتی بەرامبەردا!
ئەم سیستەم و پەرلەمان و ڕێگە، جێگەی ئێمە نییە، ڕێگەمان نییە، بۆ ئەوە دانراوە دەست و پێی ئێمە ببەستێت، نەک ڕێمان بۆ ئارام و ئاسایش بکات!
خوای گەورە لەدەوری یەک کۆمانبکاتەوە و تەبایی بخاتە نێو هەموو ئەهلی ئیسلامەوە، ئەوکات گوێ بۆ یەک ئەگرین، وەک ڕووگیرکردن ناڵێین: ئەی بەدیلت چییە!
ئەڵبەت ڕووم لەگەنجانی خەمخۆری هاوڕێمە، لەگەڵ چینی سەرەوەدا نامکرێت و ئێستا و داهاتووی خۆیان سوتاندووە.
بەڕاستی مێشکمان پڕ و مانووە لەم جەوەی هەڵبژاردن، پیاوی چاک بن بیوەستێنن، هەرکەسیش ئەو شەوە دوای دوانزە دەستی بە پۆستەر هەڵواسین کرد، پیاوی چاک بێت لێیکاتەوە.
جا سەریشمان مەیەشێنن بە باسی تەزویر و ئەوە.
وتمان: شانۆگەرییە!
وتتان: چارەنووسسازە، ئەم جارە جیاوازە، کۆمسیۆنی عێراقە، دەرفەتی تەمەنە، نیو سەعاتە و دنیا ئەگۆڕێت!
ئێمە لەم دوورەوە زانیمان ئەم دوو حیزبە، یارییەک ڕێک ناخەن و ناچنە ناوی، کە براوەی نەبن، ئێوە گوایە لەگەڵ ئەو هەمووە تەجرەبە سیاسی و چل هەزار جار لەگەڵیان دانیشتنەدا، لەکوێ و چۆن ئەم سیقە ڕەهاتان پێیان بوو؟!
خۆ وتم:
خوایە بەو نیعمەتەی لەگەڵت کردووین، نابین بە پشتیوانی زاڵمان و شانۆکارێک لەشانۆیی بەردەوامی بە دەسەڵاتی زاڵمان و شەرعییەت پێدانەوەیان.
ئەمڕۆ مامۆستایەکی دۆستم وتی: هەر ئەمانەوێ خۆمان مەژغوڵ بکەین، تۆزێک خەمی سینوار لەبیر بکەین، بە پۆستێک ئاگر بەر ئەدەیتەوە دڵمان…
بە شکانچێت ئەو قەڵەمەی بۆ شەهید و فەقیدی ئوممەت نانووسێت، بە وەستانچێت ئەو دڵەی سەرداری سەردەم لەبیر ئەکات…
حوکمی سوننە، لای شیعە:
زانایانی شیعە دوو بۆچوونیان هەیە:
١- ئەهلی سوننە هەموویان، زاهیرەن و باتینەن کافرن.
ئەمە بۆچوونی زۆرینەیە.
٢- باتینەن کافرن و زاهیرەن مسوڵمانان.
واتە: لەدونیادا مامەڵەی مسوڵمانیان لەگەڵدا ئەکەین، بەڵام لەباتیندا هەر کافر و دۆزەخین.
بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، بۆ ڕێگری لەشەڕی تائیفی و ڕازیکردنی سوننەی ناڕازی عێراق، سیستانی لەفەتوایەکی سیاسیدا، بە پێچەوانەی هەموو مامۆستایان و پێشەوایانییەوە، فەتوای بە مسوڵمانی ئەهلی سوننەدا!
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 Monat her