قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
پیرۆزبایی و سەوقاتيی
نەخشەڕێی گۆڕانكاری..
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی جيهان بە گشتی و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەم بە تایبەتی دەکەم..
ڕەمەزان هات و دڵەکان ئامادەن بۆ ئەوەی لە نوور و خێر و زیندوویەتی و پێ بەخشینی ئەم مانگە پیرۆزە بەهرەوەر ببن..
ڕەمەزان بۆیە پێویست کراوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ڕۆژووەواناندا دروست بکات و بەرەو لوتکەی باشی و خواناسی و تەقوایان بەرێت..
(نەک تەنها بۆ مانگی ڕەمەزان بەڵکوو بۆ هەموو تەمەن)
ئێمە ببینە کەسانی باش و لە خوا ترس و بەتەقوا!!
مرۆڤی موتتەقی کێیە و ئێمە بە چی دەگەینە ئەو پلەیە؟
لە قورئانی پیرۆزدا (10)سیفەت باس کراون ئەگەر ئەو (10) سیفەتە ببنە ئاکار و ڕەوشتی ئێمە، ئیتر ئێمە گەیشتووینەتە پلەی تەقوا، واتە بۆ ئەوەی ئێمە بزانین ئایا گەیشتووینەتە ئەوپلەیە، دەبێت پێوەرمان ئەم(10) شتە بێت كە لە قورئانی پیرۆزدا باس کراون:
یەکەم: بڕوابوون بە غەیب { ٱلَّذِینَ یُؤۡمِنُونَ بِٱلۡغَیۡبِ} [البَقَرَةِ: ٣].
دووەم: ئیقامەی نوێژ { وَیُقِیمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا } ، نەوەک خوێندنی نوێژ !!
سێیەم: بەخشین لە ڕێگەی خوادا { ٱلَّذِینَ یُنفِقُونَ فِی ٱلسَّرَّاۤءِ وَٱلضَّرَّاۤءِ}[آلِ عِمۡرَانَ: ١٣٤]،{وَمِمَّا رَزَقۡنَـٰهُمۡ یُنفِقُونَ }[البَقَرَةِ: ٣]
چوارەم: زۆر داوای لێ خۆش بوون لەخوا لەكاتی پارشێواندا { وَبِٱلۡأَسۡحَارِ هُمۡ یَسۡتَغۡفِرُونَ } [الذَّارِيَاتِ: ١٨].
پێنجەم: ڕقی خۆخواردنەوە {وَٱلۡكَـٰظِمِینَ ٱلۡغَیۡظَ } [آلِ عِمۡرَانَ: ١٣٤].
شەشەم: لێبوردەيي {وَٱلۡعَافِینَ عَنِ ٱلنَّاسِۗ }
[آلِ عِمۡرَانَ: ١٣٤] .
حەوتەم: شەو نوێژ { كَانُوا۟ قَلِیلࣰا مِّنَ ٱلَّیۡلِ مَا یَهۡجَعُونَ } [الذَّارِيَاتِ: ١٧] .
هەشتەم: دان بەخۆداگرتن { { ٱلصَّـٰبِرِینَ} [آلِ عِمۡرَانَ: ١٧].
نۆيەم: ڕاستگۆيی {وَٱلصَّـٰدِقِینَ } [آلِ عِمۡرَانَ: ١٧].
دەیەم: گەردنکەچيی بەرامبەر فەرمانی خوا { وَٱلۡقَـٰنِتِینَ } [آلِ عِمۡرَانَ: ١٧].
د. أيوب عەلی زەڵمی
1ی ڕەمەزانی ١٤٤٦ کۆچی
١-٣- ٢٠٢٥ز
ڕەمەزان و دانانی خشتەیەکی وردی زانستی بۆ باشترین جۆری سود لێوەرگرتنی
وتاری هەینی 21-2-2025
{ وَمِنۡ ءَایَـٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَـٰفُ أَلۡسِنَتِكُمۡ وَأَلۡوَ ٰنِكُمۡۚ إِنَّ فِی ذَ ٰلِكَ لَـَٔایَـٰتࣲ لِّلۡعَـٰلِمِینَ } [الرُّومِ: ٢٢]
{ فَوَرَبِّ ٱلسَّمَاۤءِ وَٱلۡأَرۡضِ إِنَّهُۥ لَحَقࣱّ مِّثۡلَ مَاۤ أَنَّكُمۡ تَنطِقُونَ } [الذَّارِيَاتِ: ٢٣]
{ ذَ ٰلِكَۖ وَمَن یُعَظِّمۡ شَعَـٰۤىِٕرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقۡوَى ٱلۡقُلُوبِ } [ الحَجِّ: ٣٢]
زوان ئایەتە و حەقەو خواینە، هەرکەسێوە بە قەدرۆ تەماشەش نەکەرۆ، خوا قەدرش مەگێرۆ و دنیا و قیامەتنە ڕیسواش کەرۆ..
زمان ئایەتی حەقی خودایە، هەرکەسێک بە چاوی ڕێزەوە بۆی نەڕوانێت، خوا لەدنیاو قیامەتدا بێ ڕێز و سوک و ڕیسوای دەکات..
اللغة آية من آيات الله ، فمن لم يعظمها يخسؤه الله تعالی في الدنيا والآخرة..
خێزانی بەختەوەر --7-
(چۆنیەتی چارەسەری كێشە خێزانیەكان)
وتاری هەینی (27-12-2024)
سوپاس و ڕێز و نزای خێرم بۆ لاوی خوێنگەرم و خوێنەری ورد و چاوتیژ و موتەنەویر کاک یادگار ساڵح لەپای ئەوەی کە سەبارەت بە ژمارە(١٤)ی زنجیرەی شەن و کەو نوسیویەتی:
لەم کتێبەدا:
توێژینەوە و باسێکی وورد کراوە لەسەر چەمکی حیکمەت لە بانگەوازدا ،
ئایا بانگخواز ئەرکی سەر شانیەتی کە بانگەواز بکات بە حیکمەت یاخود نا ؟
ئایا دواندنی چینەکانی کۆمەڵگا لە ( موسوڵمانان - خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان - هاوەڵگەرایان - بێباوەڕان - دووڕووەکان - دەسەڵاتداران - ڕۆشنبیران ...هتد ) دەبێت وەک یەک بێت یاخود هەر چینەو بە پێی بۆچوون و تێڕوانینی خۆیان گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت ؟
دەرهاویشتەکانی بانگەواز کردنی بێ حیکمەت چییە ؟
وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر بە شێوازێکی حەکیمانە ڕوون کراوەتەوە کە پێویستە لەسەر بانگخوازان ئەم یاسا و ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن ، بەڵام ئەوەی جێی داخە زۆربەی بانگخوازان بانگەواز دەکەن بە بێ حیکمەت ، کە ئەمەش وادەکات بانگەوازەکەیان بەرهەمێکی باشی نەبێت ، هەندێک جار زیانی زیاتر دەبێت کە دووبەرەکی دەخەنە ناو موسوڵمانان یان چینەکانی کۆمەڵگا بە گشتی ، زۆرێک لە بانگخوازان ئەرکی خۆیان بەباشی نازانن هەر بۆیە زۆر جار بڕیار لەسەر چینەکانی کۆمەڵگا دەدەن یاخود فتوا دەدەن لە کاتێکدا ئەوانە کاری دادوەر و موفتییە نەک بانگخواز ، بەداخەوە زۆرێک لە بانگخوازان بە یەک شێوە گفتوگۆ دەکەن لە گەڵ بەرامبەرەکەیاندا ئیتر کەسی بەرامبەر نەخوێندەوار بێت یان زانای ئەتۆم ، گەنج بێت یاخود پیر !!
ئەم کتێبە جێگای دڵخۆشی و دەستخۆشیە ، شایەنی ئەوەیە بکرێتە مەنهەج و پەیڕەوو پڕۆگرامی پێگەیاندنی بانگخوازان ، هەر کەسێک ویستی بانگەواز بکات پێویست بکرێت لەسەری کە ئەم کتێبە بخوێنێت و هەوڵی خۆشی بدات بۆ زیاتر فێربوونی حیکمەت لە بانگەوازدا .
ناوی کتێب : ئاوێنەی حیکمەت
هاودەمی هەمیشەیی بانگخوازی ڕێگەی خودا
نوسینی : د.ئەیوب عەلی زەڵمی
قەبارەی کتێب : ٢٧٥ لاپەڕە
خێزانی بەختەوەر -6-
(ماف و ئەركی هاوسەران)
وتاری هەینی 20-12-2024
ئێمە ویژدانی خۆمان ئاسودە کرد..
چیمان پێ کرا بەگوێرەی توانا ئەنجامماندا..
گرنگ ئەوەیە:
- وەڵامی لای خوامان پێیە.
- بۆ پارە و بەرژەوەندی دنیایی ئاومان نەکردووەتە ئاشی هیچ کەسێکەوە.
- کەسمان بۆ خراپە و تاوان ئاراستە نەکردووە.
- بەرچاومان ڕوونە و دەزانین بۆچی دەکۆشین..
- دەرگای موڕاجەعەش کراوەیە.
بەڵام ....
- نابێت لە خۆمان و پڕۆژەکەمان بکەوینە گومانەوە.
- وریابین بەرنەبینە گیانی یەکتریی و دەرگای فیتنە لەخۆمان نەکەینەوە.
106- محمد مهدی محمد (ماجستیر- التفسیر)
107- ریبوار حسین صدیق (ماجستیر- التفسیر).
108- د. هونر طاهر علی ( دكتوراه - الحدیث )
109- د. مغدید كریم طه ( ماموستای زانكو / هەولیر)
110- م. حامد حسین محمود ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
111- د.علی صادق اسماعیل ( الحدیث وعلومه، ماموستای زانكو / هەولیر )
112- د. سعید سلیمان ( دكتوراە / دهوك)
113- م. أحمد مصطفی علی ( ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
114- د. أیوب علی زە ڵمی ( دكتوراه فی الدعوة والثقافة الإسلامیة ، نوسەر و توێژەر، پێشنوێژ و وتارخوێن)
115- د. دحام إبراهیم محمد الهسنیانی (إمام وخطیب / دهوك)
116- د. عمر إسماعیل رحیم ( دكتوراه / الفكر الإسلامی)
117- م. عمر محمد أمین خلیفە ( ماجستیر / الفقه المقارن ، پیّش نویّژو وتاربێژ)
118- د. زائدة بابا أحمد ( دكتوراه / الفقه وأصوله / مدرسة ).
119- پ. ی. د فاروق عمر نڤامی ( التفسیر / ماموستای زانكو )
120- د. أبوبكر محمد أمین بینجوینی ( دكتوراه فی المعاملات المالیە والاقتصاد الإسلامی)
تێبینی/
تۆی بەڕێزیش دەتوانیت ناوی خۆت زیاد بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە.
23- د. امین حجی محمد امین ( پێش نوێژو وتارخوێن، واستاذ زائر جامعی سابق).
24- د . لقمان اسماعیل أمین ( پێش نوێژو وتارخوێن)
25- د.ابراهیم عزیز احمد
26- د.ساكینة سلیم شیخانی
27- م. قانع خورشید
28- د.نورالدین جمیل تاوكوزی (مامۆستای زانكۆ / هەولێر)
29- م. عمار علی محمد بهاوالدین ( ماموستای زانكو/ سلێمانی)
30- پ.د محمود زمناكویی ( (مامۆستای زانكۆ / هەولێر)
31- د.خیرالله حسن محمد ( مامۆستای زانكو / هەولێر)
32- پ.د اسماعیل محمد جلال ( ماموستای زانكوی سلیمانی/ فیقهی ئیسلامی).
33- م. بلال علی محمد ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
34- پ.د صدقی محمد أمین عیسی ( دكتوراه فی الفقه المقارن/ أستاز جامعی/ سۆران ).
35- د. فائز عزیز علی .
36- م عبدالله حمە مراد ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
37- م سید عپمان احمد ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
38- م. محمد احمد ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
39- م . طه احمد محمد ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
40- م احمد صالح قامیش ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
41- م سید حسن غفور ( پیّش نویّژو وتاربیژ).
42- م عبد الكریم اول محمد. ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
43- د.عصمت حسین میرزا ( مدرس مدرب فی الإعداد والتدریب)
44- م.عثمان فرج قادر
45- م.جمال عثمان مصطفی
46- م.عرفان عبد الله معروف
47- م.حمه شریف عزت سلیم
48- م.علی صالح خوارحم
49- م.علی خالد صادق
50- م.فارس محمد طیب
51- م.ابوبكر صالح خواره حم
52- م.ابوبكر احمد فقی محمد
53- م.سامان علی عزیز
54- پ. د عثمان محمود سعید الله ئالانی (ماموستای زانكو/ سلیمانی /أصول الفقه)
55- د.عصام الدین علی عبدالله (مامۆستای زانكۆ / هەولیر )
56- د. شاخوان كریم سعید. ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
57- د.محمد صالح باموكی ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
58- م. محمد علی ماجستیر( پیّش نویّژو وتاربێژ).
59- د.بختیار مولود ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
60- د.قاسم رفیق ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
61- م.عمر محمد، (ماجستیر - مدرس).
62- نسرین قادر(ماجستیر، مدرس)
63- د.ئاكۆ علی ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
64- سامان فتاح ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
65- محمود صالح ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
66- تحسین حمە غریب حمە علی
67- د.جمال حمەكریم محمود
68- م. رزكار حمە سلیم حیدر
69- م.صدیق حمە رشید علی
70- م. سامی حامد عبدالخالق ( ماجستیر فی الفكر الإسلامی )
71- م. طه أورحمن خسرو
72- م.عبدالحمید حمە فرج فتاح
73- م.محمد فائق علی سلیمان
74- م.نوزاد فتاح أحمد (ماجستیر- ( پێش نویّژو وتاربێژ).
75- م.ئومید عبدالله قەرداغی ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
76- م.مەریوان توفیق ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
77- د. عبدالهادی محمد لطیف ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
78- د.أبوبكر علی رسول ( التفسیر- ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
79- د.أبوبكر رسول محمد ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
80- م. عمر محمد حسن ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
81- م. ناصر مصطفی حسن ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
82- م. ریبوار عبدالله مولود ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
83- د. نجم الدین صوفی ( دكتوراه لە ئابوری ئیسلامی).
84- م, محمد أحمد فرج ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
85- م. سعدالله أحمد عبدالله ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
86- م. عدنان محمد (ماجستیر/ زانستە ئیسلامیەكان).
87- د. خالد عمر گەردی ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
88- اسماعیل محمد إبراهیم ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
89- د. شكر غفور فرج ( دكتوراه/ التفسیر / ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
90- م.عبدالستار فاچل رحیم.( دكتوراه / الحدیپ - ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
91- د.عیسی شهاب احمد.( دكتوراه / العقیدە - ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
92- أ.د.دلشاد جلال محمد ( دكتوراه / الفقه وأصوله / ماموستای زانكو )
93- د.فاخر عباس عسی.( دكتوراه / التفسیر )
94- د. ایوب نجم الدین احمد.( الفقه وأصوله / ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
95- د. انور عمر أحمد.( دكتوراه / الدعوە الإسلامیە - ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
96- د.زانا نوری گۆران ( دكتوراه/ العقیدە)
97- د.عماد عبدالله محمد.( دكتوراه / الفقه وأصوله - ماموستای زانكو )
98- د.هونر خورشید رحیم. ( دكتوراه الفقه وأصوله/ پیّش نویّژو وتاربێژ).
99- د.اسو صالح رشاد. ( اللغە العربیە - مدرس جامعی )
100- د.عمرعبدالعزیز بهاءالدین ( دكتوراه فی الفكر الإسلامی)
101- د. سرحد طه حمید ( مدرس جامعی )
102- د.كمال احمد رضا(ماجستیر - التفسیر)
103- د.حسین حسن أحمد (ماجستیر - العقیدە)
104- د.بختیار لطیف احمد ( دكتوراه - التفسیر)
105- بیشتوان عبدالرحمن أحمد (ماجستیر- الفقه وأصوله)
پەیامی زانایان و بانگخوازانی کوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم
حوكمی شەرعی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان
14/10/2024
جەماوەری ئیسلامخوازی کوردستان!
ئێمە وەك بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازو مامۆستایانی زانکۆ
- بەبۆنەی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستا نەوە
- لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی و دڵسۆزیمان بۆ خەڵك و خاکی خۆمان بە پێویستمان زانی ئەم چەند سەرنجە بخەینە بەردیدی بەڕێزتان
- لەم هەرلومەرجە ناسکەدا - بەئومێدی سوودلێوەرگرتن:
یەکەم: پرسی هەڵبژاردن میکانیزمێکی کۆنی نوێیەو موسڵمانان وەك ئامراز لێی سوودمەندبوون بۆ هەڵبژاردنی بەرپرس و سەرکردەکان، لە سەردەمی ئێستاشدا ئاسانترین رێگایە بۆ ئاڵوگۆڕی حوکم و دەستاودەستکردنی دەستەڵات و فەرمانکردن بە چاکەو رێگریکردن لە خراپە.
بۆیە بە فەرزو واجبی شەرعی دەزانین
كە:
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كەمتەرخەم نەبن و بە گەرم و گورڕی بەشداری ڕۆژی ( 20 / 10 / 2024 ) بكەن و بەهیچ پاساوو قسەیەكی لابەلا كەمتەرخەمی نەوێنن و كاندیدە دەستپاك و دەمپاك و دڵپاك و بەرنامەپاك لە ئیسلامیەكان هەڵبژێرن
هەتا بەشداری خێرو چاكەكانیان بن و پشكیشیان هەبێت لە چەسپاندنی دادپەروەری وگێڕانەوەی مافە زەوتكراوەكانیان و ڕێگەنەدان بە دەرچواندنی یاسای دژەدین و ئەخلاق .
دووەم: کەسی هەڵبژێرراو بۆ پەڕلەمان بەپێی ماف و یاسابەرکارەکانی وڵات مافی یاسادانان و ئەرکی بەدواداچوونی دەستەڵاتی جێبەجێکردنی هەیە،
بۆیە دەبێت کەسی هەڵبژێرراو لە ڕووی دڵسۆزی و پسپۆڕی و شایستەیی و ئەمانەتپارێزی و ڕاستگۆیی و دادگەرییەوە شیاوی دەنگپێدان و پاڵپشتیکردن بێت.
سێیەم: چەسپاندنی عەدالەت و دژایەتیکردنی زوڵم و نادادی، روحی شەریعەتی ئیسلامەو ئەرکی لە پێشینەی هەر تاکێکی موسڵمانە پیاوبێت یان ئافرەت، لە هەربارودۆخێکی ژیاندابێت، ئەم کارەش لە سەردەمی ئێستادا بەو کەسانە دەکرێت کە دەبنە هەڵبژێرراوی خەڵك،
بۆیە ئەرکی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتمانیی هەر کەسێکی موسڵمانە کە بە دڵگەرمییەوە بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکات و دەنگ بدات بە کەسی شایستە.
چوارەم: ئەزموونی ٣٣ ساڵەی حوکمڕانی هەرێمەکەمان لە رووی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و نەبوونی عەدالەتی دابەشکاری و بوونی نادادی و هەڵاواردن و قۆرخکاری و بەفێڕۆدان و گەندەڵی لە رادەبەدەر، ئەوەمان لێدەخوازێت کە دەنگ بدەین بە خەڵکی دیندارو و لەخواترس و دەست و دەم و داوێن پاك.
پێنجەم: دەرفەتی هەڵبژاردن هەلێکی باشە بۆ گۆڕانکاریی، لە خراپەوە بۆ باش و لە باشەوە بۆ باشترین، تەنانەت پێشەوا عومەر دەفەرموێت: ( بیرم لەوە کردووەتەوە کە هیچ والییەك لە ٤ ساڵ زیاتر نەمێنێتەوە لە پۆستەکەیدا، ئەگەر دادگەربێت خەڵك تووشی مەلەل دەبێت لەگەڵیدا، ئەگەریش جائیر بێت ستەمکاریی ئەو ٤ ساڵەیان بەسە).
شەشەم: بەداخەوە ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە کە: بەشی زۆری خەڵکە ساڵح و ناڕازییەکە بەگەرموگوڕی بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن ناکەن!
بێگومان ئەمەش دەبێتە زامنی بەردەوامی واقیعی نەخوازراوی حوکمڕانی هەرێمەکەمان،
بۆیە ئێمە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقی و یاسایی دەزانین و پێمان وایە میکانیزمێکی نوێی ئاسانە بۆ فەرمانکردن بەچاکەو رێگریکردن لە خراپەو خراپەکاران،
بۆیە بەشدارینەکردن لە هەڵبژارداندا دەبێتە تاوانێکی ئاشکراو دەمانکاتە هاوبەشی خراپەی خراپەکارانی خولی داهاتووی پەڕلەمان.
خودا بە مەبەستی دڵمان زانایە..
14/10/2024
1- د. سید احمد عبدالوهاب البینجوینی .
2- د. احمد وەرتێ. ماموستای زانكۆ / هەولێر)
3- د . محمد نصرالله هەورامانی (سلێمانی)
4- د.شیرزاد عبدالوهاب عبدالله ( بانگخواز )
5- پ.ی. د. عمر علی محمد ( ماموستای زانكو/ هەولێر)
6- د. عبداللطیف یاسین ( هەولێر)
7- د.جعفر محمد ئەلماس (سلێمانی)
8- پ.د خالد محمد صالح ( مامۆستای زانكۆ/ فیقهی بەراورد).
9- م. عبداللطیف محمد سمیع
10- م. موسی حبیب بیارەیی (سلێمانی)
11- د.ناصح محمد شریف (سلێمانی)
12- پ.ی.د كامل عزیز عبدالله ( مامۆستای زانكو)
13- د.عقیل سعید وەیسی ( دكتواه فی الدراسات الإسلامیە)
14- پ.ی.د محمود عبدالله محمود (مامۆستای زانكۆ / تەفسیرو زانستەكانی قورئان )
15- م.صلاح الدین باقر عبدول ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
16- -م . مصطفی غفور (سلێمانی) ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
17- - د. حمزە خلیفە رشید ( جمجمال) ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
18- د. طه طاهر علی (سلێمانی) ( پیّش نویّژو وتاربێژ).
19- د.شاخوان كریم سعید .
20- محمد حمە أمین عەبابەیلێی
21- فاروق محمد قادر سنكاوی
22- د. كوسره خضر محمدامین ( پێش نوێژو وتارخوێن)
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago