❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
سڵاوتان لێبێت قوتابیانی ئازیزی پۆلی 12
تاقیکردنەوەکانتان تەواوبوون ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووتان ئەخوازین،
تۆ ئەگەر لە تاقیکردنەوەکان باشت جواب دابێتەوە یان نا لەبیرت بێت تۆ بۆ ئێستا ناخوێنی بەڵکو ئێستا ئامادەکاری ئەکەیت و ڕاھێنان ئەکەیت لۆ کاتی وزاری تۆ ئەگەر ئێستا 100 یان 50 یان کەمتر بێنی جیاوازیەکی ئەوتۆی نییە چونکە ھەمووتان لەسەر 100 لە وزاری ئیمتیحان ئەکەن کەواتە ھەمووتان ھەمان دەرفەتتان ھەیە لەبەر ئەوە ھەوڵبدە ئەو ماوە پشووەی کە لەپێشتە وەک دەرفەتێکە بیقۆزەوە و بەکاریبێنە ھەوڵبدە پلانێک دابنێی لۆ پێداچونەوە بە بابەتەکان بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە ڕەنگە وەک پێویست نەبووبی یان کەمتەرخەمیت ھەبووبی یان کێشەت لێی ھەبێت ھەوڵبدە زۆر بەباشی لە ماوەی ئەو شەش ڕۆژە بیانخوێنی تۆش وەک ھەر قوتابیەکی تر توانات ھەیە و ئەتوانی ئەو قۆناغە بەباشی و سەرکەوتوویی ببڕی با تەواوی تەرکیزت لەسەر ئامانجەکەت بێت و ھەموو ھەوڵێکت لۆ بەدەستھێنانی ئەو ئامانجە بێت
ئەو تاقیکردنەوانە تاقیکردنەوەی ئامادەکاری بوون بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی گەورە، قوتابی ئەزیز ئەنجامەکان بەهەر جۆرێک بن باش یان خراپ پێویستە قبوڵی بکەیت و ئەوەت لەبەر چاوبێت کە تۆ لە قۆناغی ئامادەکاریت بۆیە لەهەڵەکانت فێربەو چاوت لە ئامانجەکەت بێت.
وەک خودای گەورە دەفەرمووێت:
(أنا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بي) من لە شوێنی گومانی بەندەکەمم.
کەواتە بیرکردنەوەی خۆت ڕێکبخە بزانە بیر لەچی ئەکەیتەوە بیرکردنەوەی نەرێنی بێ توانا و بێ تاقەت و بێزارت ئەکات و زیان لە بە دەروونت ئەگەینێت و بێ ھیوات ئەکات بۆیە ھەمیشە بە ئەرێنی بیربکەوە ھەوڵبدە بەردەوام فکرکردنەوەت ئەرێنی بێت و بەباشی بیر بکەیتەوە فکرکردنەوەی ئەرێنی وزەیەکی زۆرت پێ ئەدات، ئەوە بیر خۆت بێنەوە کە بۆچی دەستت پێکرد؟؟؟ ئەوەی ڕۆیشتووە شایەنی ئەزموون لێوەرگرتنە و دەبێت لە ھەڵەکانتەوە فێربی وە ئەوەی دێت شایەنی سوود لێوەرگرتنە لەڕێگای ھەوڵدان و کۆششکردنی بەردەوام بۆ ئەوەی ئەو ئامانج و خەونەی ھەتە بیکەیە ڕاستی، لە بەیانیەوە دەست بەخوێندنێکی باش بکە چونکە ئەوکاتەی ئێستات کە لەدەست بچێت قەرەبوو نابێتەوە و دەرفەتێکە لەدەستی مەدە.
سڵاوتان لێبێت قوتابیان
بۆ ئەوەی قوتابی ئاستی باشبێت لە بیرکاری دەبێت سەرەتا بنچینەکانی بیرکاری بزانێت و فێریان بێت زۆر گرنگە کە قووتابی بنچینەکان فێربێت چونکە ئەبنە ھۆکارێک بۆ ئاسانکردنی بابەتەکە و تێگەیشتن لێی
فەرموون بنچینەکانی بیرکاری ئەتوانن بۆخۆتان داونڵۆدی بکەن.
( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )
☆☆☆☆☆☆☆☆
پیرۆزبایی لە قووتابیە سەرکەوتووەکان ئەکەین ھیوای سەرکەوتن و گەیشتنە ئامانج بۆ قوتابیانی تریش ئەخوازین،
بۆ ئەوانەی سەرکەوتوبوون لەبیرتان بێت ئەمە سەرەتای سەرکەوتنتانە ھەنگاوی یەکەمە بۆ سەرکەوتنی زیاتر بەدەستھێنانی دەسکەوتی زیاتر،
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
بۆ ئەوانەی کە نمرەکەیان لە ئاستی ھەوڵ و کۆششکردنیان نەبوو نابێت نائومێد بن و ڕەشبین بن چونکە پۆلی 12 کۆتایی ژیان نییە و قوتابی دەتوانێت چەندان دەرفەتی دیکەی لەپێش بێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەشاوە و پڕ لە سەرکەوتنی هەبێت. زۆرجار خێر لەوەدایە کە پێمان ناخۆشە ئێستا ئەوەی بۆت ھاتۆتە پێش ناخۆشە و دڵتەنگی کردووی بەڵام ھەر خوا خۆی باشتر ئەزانێت چ شتێک خێری بۆ بەندەکەی تێدایە ئەکرێت بەھۆی ئەو دڵتەنگیەی ئێستات لە داھاتوو بەچەندین ئەوەندە دڵخۆشی بەدەست بێنی لەبەر ئەوە نا ئومێد مەبە ھیچ کارێکی خودا بێ حیکمەت نییە ڕەنگە ئەو بارودۆخەی ئێستا تێیدای لە داھاتوودا حیکمەتیت بۆ دەربکەوێت و خودا بەجۆرێک بۆت قەرەبوو بکاتەوە کە ھەموو ناخۆشیەکانت لەبیڕ بباتەوە.
☆☆☆☆☆☆☆☆☆☆
"لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا"
خوا شتێك ناکاتە لسەر شانتان ئەگەر له توانه كانتاندا نه بيت كەواتە بەردەوام بن و ئيوه توانتان هه يه لسه ر زالبن و سەرکەوتوو بن.
سڵاو قووتابیانی ئازیز
ماڵپەڕی ئەزموونەکان کارا کرا ، ئەمشەو کاتژمێر 8:00 ئەنجامەکانی خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.
??????????????
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە.
https://azmwnakan-krd.link
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago