بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 1 month ago
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad
🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 1 week, 4 days ago
چیرۆکی حسێن رضی اللە عنە وە ٳسماعیل هنیە.
٭٭هەردوکیان بەناوی پاڵپشتی و هاوکارییەوە بانگێشت کران.
٭٭هەردوکیان پشتیان تێکراو لێگەڕان شەهید بن لەپێناو مانەوەی خۆیان.
٭٭هەردوکیشیان لەلایەن یەک جیهەت و ئایدۆلۆژیاوە دەعوەتنامە کران.
٭٭هەردوکیان لەپێش هەموکەسەوە لەلایەن هەمان جیهەتەوە شیوەنیان بۆدەکرێت.
٭٭پێشتریش هەروکیان ئاگادار کرابونەوە نەچن بۆ ئەو شارەی بانگێشتیان دەکەن.
٭٭بەڵام هەردوکیان بەدڵی پاکەوەو لەئاهی ستەم و نەبونی پاڵپشتێک بەڕێ کەوتن بۆلایان.
٭٭هەردوکیشیان لەبری ئەوەی پاڵپشتی بکرانایەو تۆڵەیان بۆ وەرگیرێت کەچی لەلایەن موسوڵمانانەوە لۆمەو سەرزەنشت دەکرێن ئاخۆ بۆڕۆشتی و بۆکردت ئەی نەمان ووت؟.
٭٭ دڵنیابن خوێنی ئەمیش بێ کاردانەوە دەمێنێتەوە.
بەڵام ماوەتەوە دەرکەوێت ئەم لایەنەش وەک خەڵکی کوفە مونافیس نین، تەنها وەک تەڵەو بۆڕاو هێڵراونەتەوە.
٭ئێستا لەبێ دەسەڵاتی ئەهلی سووننە کات کاتی لۆمەی خەڵکی ڕافیضەیە چونکە هیچ ناکرێت لە تاوان بارانی سەرەکی: صەهێۆنی دڵنیابە ماوەیەتر لێشی قوتار دەبن، ڕافیضەش بەشیوەن خۆی دەربازەکات، تاوانباری سەرەکیش دەبێتەوە: ئیسماعیل هنییە چونکە دانەنیشت.
وحسبن اللە ونعم الوکیل.
بسم الله الرحمن الرحيم
بەدڵێکی ڕازی بە قەدەری خوا و باوەڕدار بە ململانێی هەمیشەیی نێوان حەق و باتڵ، هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی باوکی شەهیدان و سەرکردەی باشترین پیاوانی خوا لە سەر زەوی جەنابی شێخ ئیسماعیل هەنییە ڕادەگەیەنین.
ئەم شەهادەتە موبارەکە تەنها شێوازی شایەن بەم رۆحە مەزنە بوو بگەرێتەوە بۆ لای خوای گەورە. خوێنی پاکی دایەنەمۆی رەوتی بەرگری ئوممەتی موحەمەد و تەسلیم نەبوون و چۆک دانەدان ئەبێت.
گەورەترین شانازی ژیانی ئەم جیلە ئەوە بێت لە زەمەنێکدا ژیا کە ئیسماعیل هەنییە و موجاهیدانی هاورێی بەسەر زەویدا تێپەڕین.
ئیسماعیل هەنیە رۆشت و حەماسەتی بەرگری و ئازادی قودسی پیرۆز ماوە و بەردەوامە
و انه لجهاد نصر او استشهاد
دوو هاوڕێ پێكەوە لە هۆتێل دەمێننەوە
بەیانی كە هەڵدەستن، یەكێكیان دەڵێت ٢٥٠٠٠ لە پارەكەم كەمی كردووە، نەتبینیووە؟
ئەوەی دووەم دەڵێت: با، من بردم هەنێك شتم پێویست بوو شەو كڕیم چونكە جزدانەكەی خۆم لانەبوو.
كە چوونە خوارەوە، كارمەندی پاككەرەوەی هۆتێلەكە پێیان دەڵێت دوێنێ لەكاتێ پاككردنەوەی ژوورەكەیان ٢٥٠٠٠ی دۆزیوەتەوە ئێستا دەیەوێت بیان داتەوە.
كابرا پێی سەیردەبێت بە هاوڕێكەی دەڵێت بۆچی وتت من بردوومە،
ئەویش پێی دەڵێت: ژوورەكە تەنها من و تۆی تێدابوو، ئەگەر بموتایە من نەمبردووە، شەیتان دەهاتنە نێوانمان و باوەڕت پێنەدەكردم، بۆیە بڕیارم دا بڵێم بەڵێ من بردوومە و بیكەمە قەرز لەسەر خۆم، بۆ ئەوەی نێوانمان لەسەر پاره تێك نەچێت!!!
نموونەی جوانیی و وەفا و خۆشەویستی و ژیریی...
وەرگیراو
رەنگە ئەمڕۆ كەمێك زەحمەتی بێتە ڕێگات بەڵام بیرت نەچێت تۆ لەوان ناچێت تۆ خودایەکەت هەیە خـالقـی ئەزرو ئاسمان ..☺️?!
نوێژی بەیانی کانیەکی هەڵقوڵاوە لە دەرمانی دڵتەنگی ئەنجام دانی حەمدی
خوای گەورەی ئەوێت
الحمدلله رب العالمین ???
کاممان ئەوەنە ئیمانمان بەهێزە؟!
بەڵێ بەڕێزان.. ئێرە غەززەیە.!
. "ئیتر بەسە ئازیزم، بەسە!" ...!
چیرۆکی شەهیدکردنی گەنجێکی داون و ئۆتیزمی غەززە کە سوپای ئیسرائیل بە بەرچاوی دایکیەوە لە شوجاعیە سەگی تێبەرداوە!
محەممەد بەحر خەڵکی غەززەیە، تەمەنی 24 ساڵە و داون سیندرۆم و ئۆتیزمی هەیە؛ لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە سەگی تێبەردراوە. نەبیلە بەحری دایکی کە تەمەنی 70 ساڵە دەڵێت، "کوڕەکەم نەیدەزانی چۆن نان بخوات و ئاو بخواتەوە، نەیدەزانی چۆن جلەکانیشی بگۆڕێت. من خۆم جلەکانیم دەگۆڕی و نانم پێدەدا. کوڕەکەم نەیدەزانی هیچ شتێک بکات."
بنەماڵەکەی محەمەد خەڵکی گەڕەکی شوجاعیەی غەززەن (حي الشجاعية)، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سەنتەری شاری غەززە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن. کاتێک سوپای ئیسرائیل بە تانک و تەیارە چوونەتە ناو شوجاعیە، خێزانەکەی محەمەد ماندوو بوون لە ئاوارەبوون و نەڕۆشتوون. دایکی محەمەد دەڵێت، "ئێمە نزیکەی 15 جار ئاوارە و دەربەدەر بووین. دەچووینە هەرکوێ بۆردوومان دەکرا، ئیتر بڕیارمان دا نەڕۆین."
خاتوو نەبیلە دەڵێت، "ماوەی حەوت ڕۆژ گەمارۆ دراین، سەربازان و تانکەکانی ئیسرائیل چواردەوری ماڵەکەمانیان گرتبوو. محەمەدی کوڕم لەسەر قەنەفەکەی بوو، حەزی لێنەبوو لە هیچ شوێنێکی تر دانیشێت جگە لەسەر قەنەفەکە. محەمەدی کوڕم هاواری دەکرد (دەترسم، دەترسم). بەهۆی ئۆتیزمەوە کوڕەکەم زۆر لە قسە و شت تێناگات و حاڵی نابێت."
ڕۆژی 3ی تەموز سوپای ئیسرائیل بە سەگ و ئاژەڵی دیکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی نەبیلە و هەموو شتێکی ماڵەکەیان بەیەکدا دا و شکاندیان. دواتر سەربازەکان بە سەگەوە چوونە ژوورەوە، نەبیلە خاتوون دەڵێت، "بە سەربازەکانم وت، محەمەدی کوڕم کەمئەندامە و ڕەحمی پێبکەن، سەگەکەی لێ دورخەنەوە."
بەڵام سەربازەکان بە سەگەکە هێرشیان کردووەتە سەر محەمەدی کەمئەندامی ئۆتیزمی داون. نەبیلە خاتوون کاتی هێرشی سەگەکە بۆسەر کوڕەکەی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، "سەگەکە هێرشی کردە سەر محەمەدی کوڕم، قەپی لە سنگ و دەستی گرت. محەمەد قسەی نەدەکرد، تەنیا هاواری دەکرد (نا، نا، نا). سەگەکە قەپی لە قۆڵی دەگرت و سەر قەنەفەکە پڕبوو لە خوێن. ویستم بچمە لای محەمەد و سەگەکەی لێ دوورخەمەوە، بەڵام نەمتوانی و نەیانهێشت. کەس نەیتوانی بەهانای محەمەدەوە بچێت، محەمەدیش کە ماندوو بوو لە هاوار، دەستی بەسەری سەگەکەدا دەهێنا و دەیوت: ئیتر بەسە ئازیزم، بەسە!"
محەمەد بەهۆی برینە سەختەکانیەوە شەهید بوو، دایکی دەڵێت، "هەرگیز ئەو دیمەنەم لەیاد ناچێت، دیمەنی ئەو سەگەی بەردەوام بوو لە هێرشکردنە سەر کوڕەکەم و قەپی لە دەست و جەستەی دەگرت، دیمەنی ئەو خوێنەی لێی دەڕۆشت! هەرگیز ئەو دیمەنە بۆ ساتێکیش لەبەرچاوم ناڕوات! نەمانتوانی ڕزگاری بکەین نە لەدەستی سەربازەکان و نە لەدەستی سەگەکان!"
سەرچاوە: BBC
بەڕێزان ، ئازیزان،
تکایە ! تکایە !
بەرهەمەکانی زایۆنی تیرۆرست بناسـنەوە!!
داخڵی ئەم چەناڵە بنن هەموو ڕونکردنەوەیەکی تێدایە..?
https://t.me/Baycotikalayzayoni
ئێوەش بڵاوی بکەنەوە، ڕەحمەتتان لێ بێت..
ڕۆژووی بەیانی و دووبەیانی لەبیر مەکەن..
لە دووعاکانیش غەززە???
بزرگ ترین چنل کارتووووون و انیمهه 😍
هر کارتونی بخوای اینجا دارهههه :)))))
راه ارتباطی ما: @WatchCarton_bot
Last updated 3 weeks ago
وانهُ لجهادٍ نصراً او إستشهاد✌️
Last updated 1 year, 1 month ago
⚫️ Collection of MTProto Proxies ⚫️
🔻Telegram🔻
Desktop v1.2.18+
macOS v3.8.3+
Android v4.8.8+
X Android v0.20.10.931+
iOS v4.8.2+
X iOS v5.0.3+
🔴 تبليغات بنرى
@Pink_Bad
🔴 تبلیغات اسپانسری
@Pink_Pad
Last updated 1 week, 4 days ago