?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
الحسن البصري رحمه الله ئەفەرمێ : چەند ژێر کەسی ژێر بار هێنراو هەیە لەسەر خۆ بە چاکە کردن لەگەڵی ، وە چەند تووش بە فیتنە هەیە بە ستایش کردنی ، وە چەند لە خۆ بایی هەیە بە داپۆشینی.
الزهد للامام أحمد
واتە : زۆر کەس الله جل جلاله بە چاکە کردن لەگەڵیان ووردە ووردە وا لێ ئەکات هەست بکەن نزیکن لە الله بە هۆی تاوانەکانیانەوە بەڵام تەنها دەیەوێ زیاتر بەرەو هەڵدێریان ببات بە هۆی بێ ئاگاییان لە الله سنوورەکانی و نەگەڕانەوە و تەوبە نەکردنیان لە تاوانەکانیان
وە زۆر کەسی تووشی فیتنە کردوون بەوەی خەڵکی ستایشی کردوون چونکە ئەوانە ڕا و بیرکردنەوەی خەڵکیان لەلا گرنگ بووە لە جێی ڕازی کردنی الله سبحانه وتعالی
وە زۆر کەسیشی داپۆشیووە و تاوانەکانی شاردووەتەوە لە خەڵکی بەڵام شەرم نایگرێت و خەریکی عەیبدار کردنی خەڵکی دیکەیە بەو تاوانانەی خۆی و خۆی لە بیر کردووە بە جۆرێک وای لێ هاتووە لە خۆی گۆڕاوە وەک بڵێی فریشتەیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان تووشی ئەو تاوانانە نەهاتووە کە خەڵکی تووشی دێن
جۆرێک لە سزای الله
پێم وایە ئەو کەسەی کە تاوان ئەکات بەرامبەر الله ، الله لەو زانستەی لێ وەر ئەگرێتەوە کە خۆی بە ڕاستەوخۆ و تایبەت فێری کردووە ، یان بێبەشی ئەکات لەو زانستەی کە خەڵکی دیکەی فێر نەکردووە بە جۆرێک هاوکاری ناکات لەسەر تەدەبور لە کەلامەکەی خۆی و تێگەشتن لێی و موەفەق بوون بۆ ئیستدلالی دروست و دەرهێنانی سوودێک کە ئەشێ فێری ببێ گەر ئەو هۆکارە نەبێت
ئەمما گەر تاوانەکە پەیوەندی بە خەڵکیەوە هەبوو جۆرێکی دیکەیە ، واتە ئەو کەسەی تاوانەکەی لە بەشی مافی عەبدەکانە الله جۆرێکی دیکە زانستی لێ وەرئەگرێتەوە ، یان بێبەشی ئەکات لە زانستەکەیان
بۆ نموونە کەسێک سووکایەتی بە زانایان دەکات بۆ نموونە ئیمام الشافعي رحمه الله ، پێم وایە الله بێبەشی ئەکات لەو هەموو فیقهـ و ئوسول و ووردیەی کە هەیبووە لە حوکم دەرکردن و تێنەگەشتن لە مەبەستی قسەکانی
وە گەر پێشتر فێر بووبێ لێیەوە الله لە بیری دەباتەوە بەجۆرێک کاتێک جارێکی دیکە بەسەر ئەو شتە ئەڕوات کە فێری بووە لێیەوە وائەزانێ یەکەم جاریەتی ئەمە دەبینێ
ئەمەش پشتڕاستکەرەوەکەی ڕێساکەیانە کە دەڵێن : الجزاء من جنس العمل.
بە ئیستیقرائـ ئەم شتانە تا ئەندازەیەکی باش دەرئەکەوون
سبحان الله وامان لێ هاتووە کاتێک سوودێک دەبینین یان ئەثەرێک کە کاریگەری دەروونیمان لەسەر دروست دەکات و سەرنجمان ڕائەکێشێ لە هەوڵی ئەوەین بیگەیەنین
بەڵام بەداخەوە گەرچی ئەمە شتێکی زۆر باش و سوود بەخشە بەڵام بەبێ نییەت نا ، الله نییەتمان ساغ و خاوێن بکاتەوە بۆ خۆی بە تەنها
ئەمما ئەوەی لە پێشترە کار کردنە پێی بەبێ دەنگی ، چونکە ئەو کەسەی زۆر لە هەوڵی گەیاندنی ئەوەیە کە ئەیزانێ زۆر کەمتر لە خەیاڵی ئەوەدایە کە کردەوەی پێ بکات لە ژیانی
ئەو کەسەی زۆر لە هەوڵی گەیاندنی ئەم جۆرە شتانەی خەڵکی زۆر گومانی ئەوەی پێ دەبەن کە خۆی جێ بەجێی کردبێ لە ژیانی کە ئەمەش کێشە لە نییەت خاوێنی کەسی گەیەنەر دروست دەکات ، بەڵام چی ئەگەر ئەسڵەن کردەوەشت پێ نەکردبێت و خۆت بخەیتە جێگەیەک خەڵکی بەو جۆرە لێت بڕوانن
وە گەر کاریشت پێ نەکرد ئەبێتە تەوق بۆت لە ڕۆژی دوایی : ۞أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ وَأَنتُمۡ تَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ (٤٤) البقرة
ابن جريج دەڵێ : {أَتَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبِرِّ} ئەهلی کیتاب و دووڕووەکان فەرمانیان بە خەڵکی دەکرد بە ڕۆژوو گرتن و نوێژ کردن بەڵام خۆیان وازیان دەهێنا لە کارکردن بەوەی فەرمانیان بە خەڵکی دەکرد ، جا الله عەیبداری کردن و نەنگی لێ گرتن بەهۆی ئەوەوە ، جا گەر کەسێک فەرمانی بە خەڵکی کرد بە کردنی شتێک با پێش لە هەموو خەڵکی خێراتر بێت بۆ ئەنجامدانی.
ابْنُ أَبِي الدُّنْيَا دەڵێ : حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا أَبُو خَالِدٍ الْقُرَشِيُّ، لە سُفْيَانَ الثَّوْرِيِّ ـەوە لە پیاوێکەوە ، لە عطاء بن يسار ـەوە دەڵێ :
إبليس دەرکەوت بۆ پیاوێک لە کاتی مردنیدا ، پێی ووت : هێشتا ڕزگارت نەبووە لێم….!
ابن أبي الدنيا دەڵێ : حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَسْلَمَ حدثنا النضر بن شميل حدثنا شُعَيْبٌ عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ ، دەڵێ : بیستم الأغر ووتی : گوێم لە أبا هريرة بوو فەرمووی :
بانگ دەکرێت لە ئەهلی بەهەشت لەش ساغ و سەلامەت ئەبن لە پاش ئەوە هەرگیز نەخۆش ناکەوون ، وە تێر دەبن ئیدی هەرگیز برسی نابن ، وە گەنج دەبنەوە لە پاشان هەرگیز پیر نابن ، پرچیان نائاڵسکێ « تێک نائاڵێ » ، وە پێستیان ناگۆڕێت ، وە نەهامەتی و ناخۆشی نابینن
ابن أبي الدنيا دەڵێ : حَدَّثَنَا رَوْحُ بْنُ حَاتِمٍ، حَدَّثَنِي يَحْيَى بْنُ أَبِي بُكَيْرٍ، عَنْ شَرِيكٍ، عَنْ لَيْثٍ، عَنِ الْحَكَمِ، عَنْ أَبِي الْبَخْتَرِيِّ، لە علي ـەوە رضي الله عنه دەفەرمێ :
خۆشی لە هەموو بەندەیەکی غافڵکراو « گرنگی پێنەدراو » کە خەڵکی ناسیووە و خەڵکی نەیانناسیووە ، وە الله ناسیوویەتی بەڕازی بوون لێی ، ئەوانە ڕووناکی شەوە تاریکەکانن هەموو فیتنەیەکی تاریکیان لەسەر لادەدرێ ئەوانە دەرخەرانی و بڵاوکەرەی شاراوەکان نین ، وە زبر و بێباک و ڕووپاماییکار « ڕیاباز » نین.
أبو رافع دەڵێ :
لە ڕۆژی دواییدا کەسانێک لە ئادەمیزاد سێ دیوانیان بۆدەهێنن ، دیوانێک کە نازو نیعمەتەکانی تێدایە ، وە دیوانێک کە چاکەکانی تێدایە ، وە دیوانێک کە تاوانەکانی ئەوی تێدایە ، جا دەوترێ بە بچوکترین ئەو نیعمەتانە هەستە نرخی خۆت بکێشە بە چاکەکان ، جا هەموو کردەوەکانی وەردەگرێ « لە خۆ دەگرێ » جا تاوانەکان و نیعمەتەکانی وەک خۆیان دەمێننەوە ، ئا لەو کاتەدا ئەو بەندەیە دەڵێ : ﴿ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ ﴾
الزهد لأسد السنة
داود علیه الصلاة والسلام فەموویەتی ؟
پاکو بێ گەردی بۆ ئەوەی بە هۆی موسیبەت و ناڕەحەتی دەرهێنەری دوعایە
وە پاکو بێگەردی بۆ ئەوەی دەرهێنەری سوپاس و ستایشە بە هۆی خۆشیەوە
سلیمان بن زیاد بن عثمان بن زیاد کاتێک کوڕەکەی أیوب مرد ، ووتی : ئەی پێشەوای باوەڕداران : بەڕاستی عبدالرحمن بن أبي بکرة دەیووت : هەرکەس پێی خۆشە بمێنێتەوە با خۆی ئامادە بکات بۆ بەڵاو کارەسات .
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago