Last updated 2 months, 2 weeks ago
**لە ڕیوایەتێکدا الاثرم پرسیار لە ئیمام احمد دەکات دەڵێت چۆن دەست نوێژ لە ئاوێکی وەستاو بگرین ؟
ئیمام احمد دەڵێت : ئاوی وەستاو دەست نوێژی پێ دەشۆردرێ ، دەست نوێژی لە سەر ناشۆردرێ.
تێبینی// ئاوی الراکد یان وەستاو ئەو ئاوەیە لەهەر شوێنێک ڕاوەستاو بێ هەروەک ابو عبید دەڵێ : ئاوی الراکد ئەو ئاوەیە هەموو کات لە شوێنێک وەستاوە و هاتوو چۆ ناکا یاخود لەبەری ناڕوات.
بۆیە ئەم ئاوە بە جامێک یان تەشتێک شتێک لەم بابەتە ئاوەکە تێی دا دەربهێنی لە لایەکی تر دەست نوێژەکەی پێ بشۆری نەوەک لەسەری بشۆری پیس ببێت کە نەگات بە ١٩١ لیتر.**
زاد المسافیر
﴿يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ﴾
سورة ق/ ٣٠
**٭ بکـر بن محمـد دەڵێ : پرسیارم لە باوکی عبداللە کرد سەبارەت بە پشمین لە سەرئاو؟
ئیمام احـمد فەرمـووی : ئەگەر کەسێک پشمـی لەسەر ئاو ئەوا سوپاسی اللە دەکات لە دڵـەوە و لیوەکانی لەگەڵ دەجوڵێنێ.
٭ الحسـن و الشعبي و النخعي هەمان شت دەڵێن.
- پیاوێ بە عبداللە بن ابی ملیکە دەڵێ : ئەگەر لە شوێنی حاجەت بووم و پشمیم چی بکەم ؟
فەرمووی : یادی اللە بکە لە دڵتەوە. واتا بڵێ (الحمدللە).**
زاد المسافر
**٭پێـش نوێـژی ئیمـام بەبێ دەسـتنوێژی
ابو داود دەڵـێ :گوێـم لە أحـمد بوو پرسیـاری لێکرا کەسێ پێشـنوێژی بۆ کەسـانێک کـردووە بەبـێ هەبـونی دەسـت نوێـژ ؟
ئیمام احمد فەرمووی: يعيد، ولا يعيدون .
واتا: ئیمامەکە نوێژەکە دووبارە دەکاتەوە و ئەوانەی لەدواوەن دووبارە ناکەنەوە.**
مسائل ٲبي داود السجستاني
[کتاب الطهارة]
[فروض الْوضُوء،وسننه] فروض الْوضُوء سِتَّة غسل الْوَجْه مَعَ مضمضة واستنشاق وَغسل الْيَدَيْنِ وَالرّجلَيْنِ وَمسح جَمِيع الراس مَعَ الاذنين وترتيب وموالاة
وَالنِّيَّة شَرط لكل طَهَارَة شَرْعِيَّة غير ازالة خبث وَغسل كِتَابِيَّة لحل وَطْء ومسلمة ممتنعة
وَالتَّسْمِيَة وَاجِبَة فِي وضوء وَغسل وَتيَمّم وَغسل يَدي قَائِم من نوم ليل نَاقض لوضوء وَتسقط سَهوا وجهلا
وَمن سنَنه اسْتِقْبَال قبْلَة وَسوَاك وبداءة بِغسْل يَدي غير قَائِم من نوم ليل وَيجب لَهُ ثَلَاثًا تعبدا وبمضمضة فاستنشاق ومبالغة فيهمَا لغير صَائِم وتخليل شعر كثيف والأصابع وغسلة ثَانِيَة وثالثة وَكره اكثر وَسن بعد فَرَاغه رفع بَصَره إِلَى السَّمَاء وَقَول مَا ورد وَالله اعْلَم
٭ئـەوەی ئەسڵی دەست نوێژە و فەرمانی لەسەر دراوە شەشــن کە ئەمانــەن :
١- غسل الْوَجْه (شۆرینی دەم و چاو)
٢- مضمضة و استنشاق(ئاو لەدەم وەردان و لە لوت وەردان پاشان فڕێدانی ئاوەکە )
٣- غسل الْيَدَيْنِ (شۆرینی دەستەکان لە سەرە پەنجەکانەوە تا ئانیشـک)
٤- مسح جَمِيع الراس مَعَ الاذنين ( مەسح کردنی سەر لە پێشەوەی سەرەوە تا دوواوەی سەرەوە پاشان هێنانەوە بۆ پێشەوەی سەر )
٥-وَالرّجلَيْنِ (پێیەکان تا دوو قولەپێ کـە دەشۆردرێن)
٦- وترتيب وموالاة(یەکێک لەو شتانەی فەرمانی پێکراوە ڕیزبەندی شۆرینی ئەندامەکانە لە دووایی یەک، وە ئاگاداری ئەوەی کە ئاو بگاتە هەموو ئەو شوێنانەی بە پێویست گیراون بۆ شۆرینی)
ــــــــــــــــــــــــ
وَالنِّيَّة شَرط لكل طَهَارَة شَرْعِيَّة(نیەت هێنان بۆ هەموو عیبادەتێکی شەرعی مەرجە لەبەر قولی ڕسول اللە ﷺ( إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى)متفق علیە)
غير ازالة خبث وَغسل كِتَابِيَّة لحل وَطْء ومسلمة ممتنعة(نیەت هێنان مەرجە بۆ هەموو کارێکی شەرعی پاکەرەوە بەڵام بۆ لابردنی هەندێک لە پیسی پێویست ناکات نمونە: کەسێک خێزانی کیتابیە کە پاک دەبێتەوە لە حیض ئەوا پێویست دەکا لەبەر پیاوی خۆی بشۆرێ و پاک ببێتەوە لەوە و لەسەری بە مەرج ناگیرێ نیەتی هەبێ، وە ئافرەتێکی مسوڵمان پاش پاک بوونەوە لە حیض کە خۆشۆرینێکی ناچاریە ئاوا پێویست ناکا یان لابردنی پیسی لە جل و بەرگ یان لە زەوی یان لە شوێنێک بەئاو بەڵام گەر پیسیەکە زاڵ بێت و زۆربێت ئەوا دەگۆڕێت باسەکە)
ــــــــــــــــــــــــ
وَالتَّسْمِيَة وَاجِبَةبسم اللە کردن لە پێش ئەمانە واجبە: - فِي وضوء(لەپێش دەست نوێژ) - غسل (وە غوسل دەرکردن بۆ هەر شتێک بێت پاش جووت بوون و غوسلی جومعە و مردی و هیتریش) - وَتيَمّم(تەیەمووم کردن) - وَغسل يَدي قَائِم من نوم ليل نَاقض لوضوء (شۆرینی دەست لەخەو هەڵسانی شەوان کە هەڵوەشێنەرەوەکە بۆ دەست نوێژ) - تسقط سَهوا وجهلا(ئەم واجبیەتی بسم اللە کردنە هەڵدەوەشێتەوە بە لەبیرکردنی ئەوەی کە تۆ بسم اللە نەکەی لەپێش یەکێک لەمانەی سەرەوە ئەویش گەر نەزانی یان بیرت چووبێتەوە، ئەوا پێوست بە گێڕانەوەیان ناکا جا دەست نوێژ بێت یان غسل یان هیتر ..)
ــــــــــــــــــــــــ
٭وَمن سنَنهلە سونەتەکان کە نوسەر دایڕێشتووە لەسەر دەست نوێژ ئەمانەن : ١- اسْتِقْبَال قبْلَة (ڕووکردنە قیبلە) ٢سوَاك (سیواک کردن) ٣- وبداءة بِغسْل يَدي غير قَائِم من نوم ليل وَيجب لَهُ ثَلَاثًا تعبدا(دەست پێکردن بە شۆرینی دەست سێ جار پێش دەست نوێژ واجب نیە بەڵام بۆ شۆرینی دەست لە کاتی لە خەو هەڵسان سێ جار ئەوا واجبە چونکە تۆ نازانی دەستت بۆ چ شوێنێک بردووە لەو کاتەی کە خەوتوی ، وە گەر لەبەیرت چوو واجبیەتەکە نامێنێ لەسەرت کە دەستەکانت بشۆری) ٤- وبمضمضة فاستنشاق (دەست پێکردن بە ئاو لە دەم وەردان و لە لووت وەردان) ومبالغة فيهمَا لغير صَائِم (زیادە ڕەوی لە ئاو وەردان لە دەم و لوت سونەتە بەڵام بۆ جگە لە کەسیک کە بەڕۆژوو بێت)
٥- وتخليل شعر كثيف والأصابع(دەست هێنان بە تەڕی لە بنی قژی سەر یان ڕیش و شۆردنی کەلێنی پەنجەکان) ٧-غسلة ثَانِيَة وثالثة وَكره اكثر (شۆرینی ئەندامەکان دووجار دووجار یان سێ جار سێ جار بەڵام زیاتر ئەوا کەڕاهیەتی هەیە و شتێکی ڕێگری لێ کراوە) ٨- وَسن بعد فَرَاغه رفع بَصَره إِلَى السَّمَاء وَقَول مَا ورد وَالله اعْلَم(سونەتە پاش دەست نوێژ شۆردن سەیری ئاسمان کەی و دووعاء بکەی ، اللە زیاتر دەزانێ و شارەزاترە)
لە دووعاکانی پاش دەست نوێژ: (أشهد أن لا إله إلا الله، وحده، لا شريك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله )( اللهم اجعلني من التوابين، واجعلني من المتطهرين)
برایەک بۆی ناردووین کۆی کردۆتەوە بە شێوازی pdf اللە جزای باتەوە ،
کتێبی اخصرالمختصرات ( کتاب الطهارة /تــا فصل السیواک)
**بیـروبـاوەڕی :
ئیـمامی قوتـەیبـەی کـوڕی سەعـید
،تەنـها بە کـوردی،کـورت و پـوخت
خوێنەری بـن و بەڵاوی کــەنــەوە ، سودی دەبــێت ان شــاءاللە
بارک اللە فیکم
✍باوکی بوخاری**
**اسحــاق دەڵێ ڕیوایەت کراوە لە مسروق ـەوە : کاتێک کچەکەی بە شودا ، مەرجی کرد کە دە هەزار پارەی ئەوکات بۆ خۆی سەرف بکات، بۆیە بەکاری هێنا لە حەجکردن و یارمەتی دانی هەژاران پاشان بە کابراکەی وت ئێستا خێزانەکەت ئامادەیە.
//بۆیە ئاساییە باوکی کچ لەسەر زاوا بیکاتە مەرج کە هەندێ لە مارەیی بەو بدرێت وەک بڵێ هەزار بۆ کچەکە و هەزاریش بۆ من .
٭ ئەمە لە پێغەمبەر شعیب ـەوە علیە السلام کە اللە عزوجل دەفەرمووێ سەبارەت بە چیرۆکەکەی شعیب کە وتی (إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ) القصص ٢٧ : لەبەرامبەر کچەکەی شوانی موسی بو علیە السلام بۆ پێغەمبەر شعیب .**
شرح مختصر الخرقي
Last updated 2 months, 2 weeks ago