❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
*⚫️ زوڵف و ڕوخسار.**🎙 *محەممەد ماملێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
🔲 ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی کۆچی دواییی مەقامبێژی گەورەی کوردستان، مامۆستا "محەممەد ماملێ"ـیە. مامۆستا "محەممەد ماملێ" ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ساڵی ٢٦٢٥ی کوردی لە گەڕەکی خڕێی شاری مەهاباد لەدایک بووە. مامۆستا "محەممەد ماملێ" ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٦٩٨ی کوردی بەهۆی نەخۆشیی بیرچوونە لە شاری مەهاباد، کۆچی دواییی کرد و دەنگە خۆش و ناوازەکەی بۆ هەمیشە وەکوو دەنگێکی ڕەسەن و تایبەتی کوردی، لەنێو کورددا، دەمێنێت. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.
@fergeyhema
? پرسیاری فێرخوازان.
(سەبارەت بە واوی جووت "وو".) [بەشی دووەم]
2⃣1⃣ - بۆچی لە زمانی کوردیدا سێ پیتی واو "ووو" دوابەدوای یەک نانووسرێن؟
?نووسینی سێ واو "ووو" دوابەدوای یەک لە زمانی کوردیدا هەمووکات، مشتومڕی لەسەرە و لە دوو ڕوانگەوە باسی دەکەین.
١- ئەگەر سێ دانە پیتی (ی) "ییی" لە زمانی کوردیدا دوابەدوای یەک دەنووسرێن، دەبێ سێ دانە پیتی (و) "ووو" دوابەدوای یەک بنووسرێن.
بەراوردی ئەم دوو باسە، پێکەوە هەڵەیە.
لە کاتی نووسینی سێ دانە پیتی (ی) "ییی"، پیتی سێیەمیان دەتوانێت سێ ئەرکی جیاوازی ڕێزمانیی هەبێت.
ئەرکەکان بریتین لە:
? ١- (ی)ی دانەپاڵ.
بۆ نموونە:
کۆتاییی ساڵ. نەک کۆتایی ساڵ.
ماڵاواییی ژیان. نەک ماڵاوایی ژیان.
*? ٢- ناوبەند.بۆ نموونە:
کۆتایییە. نەک کۆتاییە.
نەتەوەیییە. نەک نەتەوەییە. *? ٣- جێناوی کەسی سێیەمی تاک.
بۆ نموونە:
کۆتاییی پێ دەهێنم. نەک کۆتایی پێ دەهێنم.
ماڵاواییی لێ دەکەم.** نەک ماڵاوایی لێ دەکەم.
دەبینین کە نووسینی سێ دانە پیتی (ی) "ییی" زۆر پێویست و نەنووسینی لەسەر واتا کاریگەری دروست دەکات.
٢- نووسینی سێ دانە پیتی (و) "ووو" تەنیا یەک ئەرکی ڕێزمانیی هەیە کە دەبێتە ئەرکی نووسینی بە ناوبەند.
- دوو دۆخی هەیە کە لێرەدا بەوردی باسیان دەکەین.
? "هەمووان" یان "هەموووان"؟
? "هەمووان" دروستە، لەبەر ئەوەی:
دوو بزوێن لەپاڵ یەک نین، بەڵکوو وشەکە لە بنەڕەتدا "هەموووان"ـە. سێ واو دوابەدوای یەک نووسراون: واوی جووت "وو" و واوی نەبزوێن. بەپێی یاسا لە زمانی کوردیدا سێ دانە پیتی (و) "ووو" دوابەدوای یەک نووسینیان پەسەند نییە. یەکێک لە واوەکانی واوی جووت دەسڕدرێتەوە و دەبێتە واوێکی بزوێن و واوێکی نەبزوێن.
(هەمووان/Hemuwan) نەک (هەموووان/Hemûwan).
لە ئەلفبێی کوردیی چەپچیندا نابێ هەڵە بکرێت و بە (وو: û) بنووسرێت، بەڵکوو واوی جووت نییە و دوو پیتی جیاواز لە یەکترن. یەکەمییان پیتی بزوێن و دووەمییان پیی نەبزوێن.
نموونەی زۆرتر:
دانیشتووان: Danîstuwan
دووان: Duwan
بەهۆی ئەوە واوی بزوێن کەوتووەتە کۆتاییی بڕگە، لە واوی بزوێن زۆرتر دەکێشرێت و وەکوو واوی جووت دەخوێندرێتەوە.
کەواتە:
هەمووان. نەک هەموووان.
دانیشتووان. نەک دانیشتوووان.
دووان. نەک دوووان.
? "هاتووە" یان "هاتوووە"؟
? "هاتووە" دروستە، لەبەر ئەوەی:
لە کاری "ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن"ـدا ئەو چاوگانەی کە قەدی چاوگەکەیان بە پیتی نەبزوێن کۆتایییان هاتووە، بۆ ئەوەی ببنە کاری ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن، یاساکەیان دەبیتە:
"قەدی چاوگ + ووە".
بۆ نموونە:
چاوگی "هاتن":
قەدی چاوگ: هات.
هات + ووە: هاتووە.
چاوگی "کردن":
قەدی چاوگ: کرد.
کرد + ووە: کردووە.
لە ئەم جۆرە کارانەدا، وا دیارە کە دوو پیتی بزوێن دوابەدوای یەک نووسراون و بەپێی یاساکانی ڕێنووسی زمانی کوردی، نابێ دوو پیتی بزوێن دوابەدوای یەک بنووسرێن و بەڵکوو دەبێت پیتێکی واوی نەبزوێن، وەکوو ناوبەند، نێوان پیتی واوی جووت "وو" و پیتی سەرە "ە" دابنرێت هەتا ئەوەی ئەو دوو پیتە بزوێنە نەچنە پاڵ یەک. هەروەک باسمان کرد، نووسینی سێ دانە پیتی واو "ووو" لە زمانی کوردیدا پەسەند نییە و تەنیا ئەرکی ڕێزمانیی ناوبەندی هەیە و لە ئەم دۆخەشدا، بە سڕینەوەی یەکێک لە واوەکانی واوی جووت "وو"، چیی تر دوو پیتی بزوێن لەپاڵ یەک نابن و بەڵکوو واوێکی نەبزوێن وەکوو ناوبەند، نێوان واوی بزوێن و پیتی سەرە دەبێت.
کەواتە:
هاتووە. نەک هاتوووە.
کردووە. نەک کردوووە.
ڕۆیشتووە. نەک ڕۆیشتوووە.
✍️ نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
? فێرگەی زمانی کوردیی هێما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"فێرگەی زمانی کوردیی هێما"، فێرگەیەکی سەرهێڵی تایبەت بە فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی زمانی کوردییە. ئەم فێرگەیە بە شێوەی خۆبەخشانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەریکی چالاکی لە بواری زمانی کوردییە. بە بەشداریکردن لە هەر کام لە ئەم بەستەرانەی خوارەوە، دەتوانن بابەتە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە بریتین لە: فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی، واتای وشە، پرسبڕکێی زمانەوانی، فەرهەنگی ئەژی تایبەت بە بێژەی جیاوازی وشەیەک لە ناوچەکانی کوردستان و هەروەها لە دوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام و یووتیووب، بەردەست بخەن.
ـــــــــــــــــــــ
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (تەلەگرام) l ?
کۆڕی فێرگەی هێما l ?
وشەکۆی هێما l ?
فەرهەنگی ئەژی l ?
سەرچاوەی پەڕتووک l ?
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (ئینستاگرام) l ?
فێرگەی زمانی کوردیی هێما (یووتیووب) l ?
? پرسیاری فێرخوازان.
? - چاوگی "ڕاکردن"، چاوگێکی لێکدراو و یان داڕێژراوە؟
? چاوگێکی لێکدراوە، لەبەر ئەوەی:
لێرەدا "ڕا" پێشگر نییە و بەڵکوو لە کورتکراوەی وشەی "هەڕا" بە واتای "هەڵاتن" دروست بووە.
ڕا + کردن
ڕا: ناو.
کردن: چاوگی سادە.
کەواتە:
"ڕاکردن" چاوگێکی لێکدراوە.
تێبینی:* لە چاوگەکانی "ڕاگرتن"، "ڕاماڵین"، "ڕاخستن" و... ئەم دۆخە پێچەوانەوەیە و "ڕا" بە پێشگر هەژمار دەکرێت و واتایەکی سەربەخۆی نییە و ئەم چاوگانە داڕێژراون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1⃣*1⃣ چاوگی "ڕاکردن"* بە چ شێوەیەک گەردان دەکرێت؟
? "ڕاکردن" چاوگێکی لێکدراوە، ئەم چاوگە کاتێک کە گەردان دەکرێت، دەبێ نێوان "ڕا" و "کردن" مەودا دابنرێت و پێکەوە نەنووسرێن. هەروەکوو ئەوەی باس کرا لە چاوگی "ڕاکردن"ـدا، "ڕا" پێشگر نییە و بەڵکوو کورتکراوەی وشەی "هەڕا"یە.
ئەم چاوگە بە شێوەی خوارەوە گەردان دەکرێت:
? دەمی ڕابردوو:
ڕام کرد. (ڕابردووی نزیکی ڕاگەیاندن)
ڕام دەکرد. (ڕابردووی بەردەوامی ڕاگەیاندن)
ڕام کردبوو. (ڕابردووی دووری ڕاگەیاندن)
ڕام کردووە. (ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندن)
? دەمی ڕانەبردوو:
ڕا دەکەم. (ڕانەبردووی ڕاگەیاندن)
? داخوازی:
ڕا بکە.
کەواتە:
ڕام کرد. نەک ڕامکرد.
ڕا دەکات. نەک ڕادەکات.
ڕا بکە. نەک ڕابکە.
✍️ نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago