قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
• دخل رجل مع إبن مسعود رضي الله عنه بیت رجل فجعل الرجال، ینظر إلی امرأة في البیت، فقال لە إبن مسعود: لأن تفقأ عیناك خیر لك مما أراك تصنح.
» پیاوێك لەگەڵ إبن مسعود رضي الله عنه چوون بۆ ماڵی پیاوێکی تر، پیاوەکە سەیری ئافرەتێکی ماڵەکەی کرد، إبن مسعود پێی وت: ئەگەر چاوت بتقایە باشتربوو لەو کارەی کە من بینیم کردت.
|هناد في الزهد|?
دەست گرتن بە دین لە سەردەمی فیتنەدا ڕزگار بوونە،
ژیان تەنها لە پێناو ڕەزامەندی اللە ـیە بۆیە ڕێگە مەدە شەیطان فریوت بدات لە قیامەت ڕەنج بە خەسار بیت.
———————————————•••
» لە عبدالله ی کوڕی سەلام ـەوە رضي الله عنه دەفەرمووێت: کە عيسا علیە السلام فەرموویەتی: ئەی بەنی ئادەمی ضعیف لە الله بترسـە لە هەر شوێنێک بوویت، وە ئەو پارچە نانەی دەیخۆیت با حەڵاڵ بێت، وە مزگەوت بکە بە ماڵی خۆت، لە دونیادا وەک میوانبە و چاوەکانت لەسەر گریان ڕابهێنە وە دڵت لەسەر تێڕامان و بیرکردنەوە وە لاشەت لەسەر ئارامگرتن ڕابهێنە، گرنگی مەدە بە ڕزق و ڕۆزی سبەینێ چونکە ئەوە تاوانە و لەسەرت ئەنوسێت.
|الزهد للامام أحمد بن حنبل|?
» تابعي مورق العجلي رحمە الله ئەیووت: نەمبینیوە نمونەی دونیا بۆ ئیماندار تەنها نمونەت پیاوێك نەبێت لەسەر دارێکە لە ڕووباردا و دەڵێت، یارب یارب، بەو هیوایەی اللە تعالی ڕزگاری بکات.
|حلة الاولیاء|?
» ابن شهاب الزهري دەفهرمووێت: پێمان گهشتووه له پیاوانێك له اهلی زانست و عیلم كه دهیانفهرموو: دهست گرتن به سوننهتهوه نهجات و ڕزگار بوونه.
|الشریعة الآجري|?
» لە أبي هریرة ـەوە رضي الله عنه کە ئەفەرمووێ: رسول الله صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: بەهێز ئەو کەسە نیە زاڵ ئەبێت بەسەر خەڵکیدا و ئەیانبەزێنێت، بەڵکو بەهێز ئەو کەسەیە کە زاڵ ئەبێت بەسەر نەفسی خۆیدا و ئەیبەزێنێت.
|محاسبة النفس|?
» إبراهیم بن أبي عبلة ئەڵێ: چوومە لای عمر بن عبدالعزیز که لە مزگەوتدا بوو وە من ئامۆژگاریم ئەکرد و ئەویش گوێی بۆ من گرتبوو وتی: ئەی إبراهیم پێم گەشتووە کە موسی فەرموویەتی: ئەی پەروەردگار چیە ئەوەی که ڕزگارم ئەکات لە سزاکەت، وە ئەمگەیەنێت بە ڕازی بوونت، وە ڕزگارم ئەکات لە توڕەییت؟ فەرمووی: داوای لێخۆش بوون کردن بە زمان، پەشیمان بوونەوە بە دڵ، وە وازهێنان لێی بە لاشە.
|کتاب التوبة|?
» السري بن یحیی ئەڵێ: عمر بن عبدالعزیز وتاری دا، سوپاسی الله ـی کرد، پاشان گریان قوڕگی گرت، دواتر وتی: ئەی خەڵکینە قیامەتی خۆتان باش بکەن الله دنیاکەتان بۆ باش ئەکات، وە نهێنی و پەنهانتان باش بکەن الله ڕووکەش و دەرەوەتان بۆ باش ئەکات، وە سوێند بە الله بەندە لەنێوان خۆی و ئادەم ـدا هیچ باوانێکی نیە ئیللا مردووە.
|كتاب الإخلاص|?
» عقبە ـی کوڕی عامر دەڵێت وتم: ئەی رسول الله صلى الله عليه وسلم ڕزگاربوون چۆنە؟ فەرمووی: زمانت بپارێزە، لە ماڵەکەت بمێنەوە، لەسەر تاوانەکانت بگری.
|کتاب الفتن الآجري|?
» عبدالله بن عبدالرحمن ئەڵێت: دیاریەك هێنرا بۆ رسول الله صلى الله عليه وسلم جا داوای شتێکی کرد لە ماڵەوە تا لە بریتی دیاریەکە بیدات بەڵام نەبوو، فەرمووی: لەسەر زەویەکە دایبنێن ئەگەر دونیا لای الله هێندەی باڵە مێشولەیەك قیمەتی هەبوایە ئەوە قومێك لە خواردنەوەی نە دەدا بە کافران.
|الزهد لامام ابو حاتم الرازي|?
————————————•••
اللهم أمتنا على الإسلام والسنة.
پوختەی کتێبی (السُّنَّة لـ الإمَام أَبو بَکر أَحمَد بن مُحمد بن هارون الخَلَّال ٣١١ هـ رَحِمَهُ الله).
ئیمامی تابیعی الحسن البصري ئەڵێت:
خێر و چاکە لە ئەم دووانەدایە: وەرگرتنی ئەوەی الله فەرمانی پێکردووە، وە ڕێگریکردن لەوەی الله ڕێگری لێ کردووە.
|الورع لإبن أبي الدنیا|?
رسول الله (ﷺ) فەرمووی: شیطان دێتە لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئاسمانی دروست کردوە؟
دەڵێت: الله.
دەڵێت: کێ زەوی دروست کرد؟
دەڵێت: الله.
دەڵێت: کێ الله ـی دروست کرد؟
جا ئەگەر یەکێکتان ئەوەی دۆزیەوە با سێ جار بڵێ (ئیمانم هێناوە بە الله و نێردراوەکەی)
|أصول السنة أبن أبي زمنین|?
الفضیل بن عیاض دەربارەی فەرمایەشتی اللە تعالی (وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ) سورة:النساء(٢٩)
وتی: بێ ئاگا مەبن لە نەفستان.
دواتر وتی: هەر کەس بێ ئاگا بێت لە نەسفی خۆی ئەوە کوشتویەتی.
|محاسبة النفس لإمام أبن أبي الدنیا|?
ئیمامی مالک رحمە الله دەیفەرموو: من مرۆڤێکم هەڵە دەکەم و ڕاستیش دەکەم جا سەیری بۆچوونم بکەن هەرچی لەگەڵ قورئان و سوننەت بوو دەستی پێوە بگرن وە هەرچی لەگەڵ قورئان و سوننەت نەبوو وازی لێبهێنن.
|جامع بیان العلم فضلە لابن عبد البر|?
?دڵەکان ڕەقبوون، چاکەکان فەرامۆش کران، گوناهەکان ئەنجامدران، خەڵکی تەمبەڵ بوون لە خودا پەرستی، ئەی بێ ئاگا لە کردەوەی چاك، زۆر ئومێدی بێ ئاگا،
مردن لە ناکاو دێت و دەتبات، گۆڕیش سندوقی کردەوەکانتە، ئایە ڕۆژێک بیرمان کردەوە کە ڕۆژێک دەردەچین جارێکی دێکە ناگەڕێنەوە ژیان ئایە بیرمان کردەوە؟!..
لەوایە ئەمە ئاخر دەرفەت بێت لە ژیانماندا،
ئایە تۆ لە خۆت ڕازیت؟!!!
» قال الإمام أحمد بن حنبل رحمه الله: أوصيكُم ونَفسِي بتقـوَى الله العَظيمِ، ولزُومِ السُّنة، فقَد عَلمتُم ما حلّ بمَن خَالفهَا، وما جاءَ فِيمنْ اتّبعهَا.
•ئیمامی ٲحمد رحمە اللە وتی: ئامۆژگاری ئێوە و خۆم دەڪەم بە ترسان لە اللە تعالی، وە دەست گرتن بە سوننەت، ئێوە دەزانن چی بەسەر ئەوان هات ڪە سەرپێچیان ڪرد، وە چی هاتووە دەربارەی ئەوانەی شوێنڪەوتەی سوننەت دەبن.
|طبقات الحنابلة|?
» الفضیل بن عیاض،یقول: «کفی بالله محبا، وبالقرآن مؤنسا، وبالموت واعظا اتخذ الله صاحبا وذر الناس جانبا.
•الفضیل بن عیاض دەیفەرموو: الله بەسە بۆ خۆشەویستی، وە قورئان بۆ هاوەڵێتی کردن وە مردن بۆ ئامۆژگاری، الله تعالى بکە بە هاوڕێت و خەڵکیش بە لاێیکدا جێبهێڵە.
|العزلة والانفراد لإبن أبي الدنیا|?
» عَلِيُّ بْنُ بَكَّارٍ، قَالَ: صَحِبْتُ إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ وَكَثِيرًا مَا كُنْتُ أَسْمَعُهُ يَقُولُ: يَا أَخِي، اتَّخِذِ اللهَ صَاحِبَا وَذَرِ النَّاسَ جَانِبَا.
•علي بن بکار دەڵێت: هاوەڵی إِبراهيم بن أَدهم ـم کرد وە زۆر دەمبیست لێوەی دەیفەرموو: ئەی براکەم اللە ـی خۆت عز وجل بکە بە هاوەڵت وە خەڵکی بخەرە ئەولاوە.
|حلية الأولياء|?
» يَحْيَى بْن معاذ الرازي يَقُولُ: مسكين ابْن آدم، لو خاف النار كما يخاف الفقر دخل الجنة.
•يحيى بن معاذ الرازي دەڵێت: ئینسان زۆر داماوە، خۆ ئەگەر بەقەد فەقیری لە جەهەنەم بترسایە بۆ خۆی ئەچووە بەهەشتەوە.
|تاريخ بغداد لخطيب البغدادي|?
» إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ يَقُولُ: قِلَّةُ الْحِرْصِ وَالطَّمَعِ يُورِثُ الصِّدْقَ وَالْوَرَعَ، وَكَثْرَةُ الْحِرْصِ وَالطَّمَعِ يُكْثِرُ الْغَمَّ وَالْجَزَعَ.
•إبراهيم بن أدهم دەفەرمووێت: کەمی سووربون و ویست و تەماحی دونیا ڕاستگۆیی و وەرع ئەبەخشێتە خاوەنەکەی،
وە زۆری سووربوون و ویست و تەماحی دونیا دەبێتە هۆی زۆری دڵەڕاوکێیی و خەم و ناڕەحەتی.
|الزهد الکبیر للبیهقي|?
» اللهم ثبتنا وارحمنا..
رسول الله (ﷺ) فەرموویەتی: لە ڕۆژی قیامەتدا مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەی بەرانێکی خۆڵەمێشی، دەوستێنرێت لە نێوان بەهەشت و دۆزەخ، دەوترێت: ئەی ئەهلی بەهەشت ئایە ئەمە دەناسن؟ (مەبەست پێی مەردنەکەیە کە ئەیناسن)؟.
ئەوانیش سەریان بەرز دەکەنەوە سەیری دەکەن دەڵێن: بەڵێ.
وە بە ئەهلی دۆزەخ دەوترێت: ئایە ئەمە دەناسن؟ ئەوانیش سەریان بەرز دەکەنەوە و سەیری دەکەن دەڵێن: ئەمە مردنە، فەرمان دەکرێت بە سەربڕینی،
پاشان دەوتری: ئەی ئەهلی بەهەشت بمێننەوە بۆ تا هەتایی مردن نییە، وە ئەهلی ئاگر بمێننەوە بۆ تا هەتایی و مردن نییە.
پاشان رسول الله (ﷺ) ئەمەی خوێندەوە ﴿وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ﴾ سورة مریم:٣٩
واتە: ئەی پێغەمبەر (ﷺ) ستەمکاران ئاگادار بکە لە ڕۆژی ئاهو ناڵە و پەشیمانی کاتێک کار لە کار ترازاوە، لە کاتێکدا ئەوان لە غەفڵەتدان و باوەڕ ناهێن.
|السنة من مسائل حرب بن اسماعیل الکرماني|?
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago