?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago
✹ چۆن بەناو بانگ بوون ؟
باشترین کار لە دروست کردنی بەرهەمێک ، بیرکردنەوەیە لە ئابوری تاک
هەموان بە دوای بەرهەمێک دەگەڕێن هەم سودی هەبێت هەم پارەیان بۆ بگەڕێتەوە .
پێویست دەکات کەمێک ئارام بیت .
هیچ مەجالێکی تێدا نییە .
ئەمە ژیانە .
هەموو شتێکی تێدایە .
✹ سەردەکەویت
✹ نزم دەبیتەوە
✹ هەڵدەشکێیت
✹ بە ڕێگای خەڵتدا دەڕۆیت
✹ شتانێکی زۆر دەکەیت پەشیمانی لێیان
✹ ناخۆشی زۆر دێنە سەر ڕێت
✹ ساتێک دێت ، وا هەست دەکەیت لە تەواوی ئەم سەر زەویەدا هیچ کەسێک نییه لێت تێبگات .
✹ دەزانیت دڵت بۆ کەسێک بکەیتەوە بە لێ تێنەگەشتنی لێت ، دەیکات بە دوو خەم .
✹ وا دەزانیت هیچ کەسێک نییه لەم دونیا بێ موشکیلە ئیلا تۆ نەبیت .
✹ زۆر جار بە ڕوخاوی جێت دێڵن ئیتر گوێ نادەن چی لە دڵت دەگوزەرێت .
✹ دڵت دەشکێنن .
✹ گوێ نادەن بەوەی تۆ دەتەوێت حسابت بۆ بکەن .
✹ گوێ لە هیچ پێشنیارێکت ناگیرێت .
✹ شاخێک خەم هەڵدەگریت بە کێشی کەمتر لە 100 کیلۆ .
✹ بیر کردنەوە لەو هاوڕێیانەی لە تۆ باشتریان بە نسیب بووە .
✹ بیرکردنەوە لەوەی هیچ خەونێکت نایەتە دی .
✹ ئەوانەشی لە دەوربەرتن هەر وەک تەرمایەک وان کە هیچیان پێ ناکرێت بۆ باشترکردنی دۆخی تۆ .
هیچ مەجالێکمان نییە وەک و ئینسان پێویستە ئارام بین .
✹ تەرکیزمان نەڕوات لەسەر ئەو شتەی خەریکین ئەنجامی دەدەین ...
✹ خۆمان بەراورد بکەین بە ئازاری گەلانی تر ، کە ئێمە زۆر باشترین لەوان .
ژیان پێویستی بەوەیە دڕ بیت ، دڕ بوون بە مانای شەڕانگێزی و خوێڕێتی نایەت بۆ بێ ئاگابوون لە دنیا .
بەڵکوو دڕ بین بۆ بەرنگار بوونەوەی ژیان دڕ بین بەرامبەر ئەم کتێبه جیهانیەی کە سەدان دێڕی پڕ لە خەمۆکی بۆ هەڵگرتووین .
ئێمە پێویستە وەک ئەو دڵۆپە ئاوا بین کە بە بەردەوام بوونی بەردەکەی پێ کون کرا ، پێویستە نەوەستین لە بەرامبەر ئەو هەموو شکست و ناڕەحەتیەی دەیبینین .
بۆیە باشترین شت ئارامگرتنە ئارام بوونەتە ، تەرکیزمان لەدەست نەدەین بە دوای ئارامی دڵ و مێشکماندا بگەڕێین لە هەر بارودۆخێک و ژینەگەیەک کە تێیداین .
هەرکاتێک نائارام بوویت بڕیار مەدە ، کات بدە بە خۆت ئارام بگرە تا بۆت ڕون دەبێتەوە دەبێت بە چی ئاڕاستەیەک هەنگاو بنێیت ، پێم وایە هەمومان ئەندازەی ئەوە کاتمان هەیە ، کات بۆ ئەوە تەرخان بکەین ، بزانین چی بکەین بۆ ئەوەی پێویستیەک بەدەست بهێنین بۆ هێنانی خۆشبەختی بۆ ژیانمان .
إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَاب [ الزمر : ۱۰ ] .
لهۆن حیکمەت
@kurdish_thinkers
لەلایەکی ترەوە سروشتی ناوەوەی نێر و مێ وایە کە سەرنجی رەگەزی بەرامبەر رادەکێشن، ئەمەش بەهۆی رژێن و هۆرمۆناتی جەستەیی و دەروونییەوە، کە لەش و باڵای ئافرەت سەرنجی پیاو رادەکێشێت وە بە پێچەوانەوەش. بەڵام کە باسی کەمینە دەکەین وەکو ئەوانەی کێشەی دەروونی و جەستەییان هەیە و شێوان لە هۆرمۆناتەکانیان هەیە ئەوا پێوستیان بە چارەسەری جەستەیی و دەروونی دەبێت. بەڵام هاورەگەزخوازی ئەم کەمینەیە ناگرێتەوە کە کێشەی دەروونی و جەستەییان هەیە کە پێوستیان بە چارەسەر هەیە، هاورەگەزخوازی لە راستیدا هەڵبژاردەیەکە بۆ مرۆڤەکە کە بۆ تێرکردنی تەنها ئارەزووەکانیەتی و هیچی تر، هەربۆیەش مرۆڤ بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی دەبێتە ئارەزووباز و لەوێوەش بۆ هاورەگەزخوازی، وە پرسیاری لێبکە کە لە پرۆسەی سێکسدا ئەمانە چۆن کاری سێکسی ئەنجام دەدەن بێگومان یان کەلوپەل بەکاردەهێنن (بەتایبەت مێینە) یان سێکس دەکەن لەرێگەی دەرچەی کۆمەوە کارەکە ئەنجام دەدەن بەتایبەت نێرینە (کە بە سروشتی دەرچەیەکە بۆ فرێدانی پاشەرۆ و پیسایی خۆراکی هەرسکراو و هیچ چێژێکی سێکسی تێدا نیە) کەواتە لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە پێوستیتی چیتر بەهانەیەک نیە بەڵکو بابەتەکە ئارەزووبازیە، بەو پێیەش بێت ئەم ئارەزووبازیە کە هیچ سنورێکی نیە ئەوا ئاسایی دەبێت کە مرۆڤ یان هاورەگەزبازان سێکس لەگەڵ ئاژەڵانیش بکەن و ئارەزووەکانیان تێربکەن. کەواتە لێرەدا دەبێ بپرسین ئایا ئارەزووبازی رەفتارێکی سروشتیە؟، بیگومان سروشتی نیە، بەڵکو مرۆڤ هەڵبژارەدەی رەفتارەکانی خۆیەتی و بابەتەکە ئەوەیە کە هێچ سنورێک بۆ کارەکانی خۆی دانانێت و بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانی خۆی لە هیچ ناپارێزێت و وەکو ئاژەڵێک رەفتاردەکات، ئایا ئاساییە وەکو ئاژەڵ رەفتارکردن و ئەو دەنگۆ و باسانەی کە دەڵێن بەڵێ بابەتێکی سروشتیە چونکە کەمینەیەک لە ئاژەڵانیش هاورەگەزبازی ئەنجام دەدەن!، بەڵام ئایا کە ئاژەڵان ئەنجامی دەدەن بۆ پێوستتە بە سروشتی دابنرێت مەگەر ئاژەڵ تەنها کاری سروشتی دەکات؟!، هەندێک ئاژەڵ هەن بێچووی خۆیان دەخۆنەوە ئایا ئەمەش سروشتیە و مرۆڤیش دەتوانێ بێچووی خۆی بخواتەوە؟!، دەی لە ناو ئاژەڵاندا هیچ سنورێک نیە بۆ ئارەزووتێرکردن تەنانەت سێکس و جووتبوون لەنێوان دوو ئاژەڵی جیا روودەدات بۆ نمونە سەگ و پشیلە ئایا ئەمە سروشتییە؟ ئخۆ ئەگەر ئەمە سروشتی بێت بۆ مرۆڤیش سروشتی دەبێت کە لەگەڵ ئاژەڵانی دیکە سێکس بکات!، نەخێر لەراستیدا ئایا مرۆڤ پیوستە وەکو ئاژەڵ بژیێت، نەخێر بەڵکو ئەمە ئاماژەیە بۆ گەیشتن بەو راستییەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەک بابەتەکە قۆرغ بکەن کە نەک ئەمە بە کارێکی سروشتی و رەوای بسەپێنن بەڵکو پیوستە مرۆڤ لە ئاژەڵەوە فێری سروشت بیت چونکە ئاژەڵان لەمرۆڤ زیاتر سروشت دەناسن؟!،
و هەرچی چێژی لێ ببینێت ئەوا ئەنجامی دەدات بەو پێیە هاورەگەزخوازی تەنها دەردێکی ئارەزوو بازی نیە بەڵکو کاری نارەوا سنوری نابێت بۆ مرۆڤەکە، هەموو مرۆڤێک دەتوانێ ئارەزووبازبێت و هەرچی ئارەزووی تێربکات ئەنجامی بدات هەروەها مرۆڤ دەتوانێ ئارەزووباز نەبێت و سنورێک بۆخۆی دابنێت و ئەمەش دەچێتە بازنەی رەوشت و ئەتەکێت و بنەمای مرۆڤەکە، لەبری ئەوەی جیهانێکی پر لە ئارەزووبازی بنیات بنێین و هەموو کار و کردەوە و رەفتار و بریارەکان بۆ تێرکردنی ئارەزوو بێت، سروشتی مرۆڤ هەوڵدانە بۆ پەرەسەندن و خۆبەرەپێش بردن و دۆزینەوە، بەڵام ئارەزووبازی تەمەنی مرۆڤ کەم دەکاتەوە و چڵێسی و ویستی مرۆڤ بێسنور دەبێت و هەمووان بۆخۆیان هەوڵ دەدەن زۆرترین بری چێژیان بەربکەوێت کەواتە بەزووترین کات جەنگ بەرپا دەبێت و هەمووان یەکتر لەناو دەبەن بۆ ئارەزوو، ئیستاکە لەخۆت بپرسە ئایا ئەمە سروشتی مرۆڤ و ژیانە؟ ئەگەر بەراستی سروشتی مرۆڤ بوایە ئەوا هەر لەسەرەتاوە کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهات.
#پاکتاوی_بەدڕەوشتی
بەشی یەکەم:
https://t.me/intell_KRD/126
بەشی دووەم:
https://t.me/intell_KRD/138
بەشی سێیەم:
https://t.me/intell_KRD/151
لەژێر هاشتاگی #پاکتاوی_بەدڕەوشتی درێژە بەم چالاکییە دەدەین.
Telegram
ناوەندی تۆڕی زانیاری
LGBT (***🏳️🌈***) کورتکراوەیە بۆ هاورەگەزبازی مێینە، هاورەگەزبازی نێرینە، هاورەگەزبازی نێر و مێ بەیەکەوە، ڕەگەزگۆرین. بە زمانی کوردی رەسەن واتە ئەوەی کە لە بنەمای سروشتی مرۆڤ بوون لادەدات و دژی سروشتی خۆی دەوەستێتەوە و لە رەوشت و بەهای مرۆڤ بوون رووت دەبێتەوە…
بەشی چوارەم... LGBT (?️?)
وە LGBT کورتکراوەی چەند وشەیەکە:
Lesbian – Gay – Bisexual - Transgender
هەریەک لەم دەستەواژانە مەبەستێکی جیاوازی هەیە بەڵام گشتی لەوەدا هاوبەشن کە سروشت رەت دەکەنەوە و پێچەوانەکەی وەردەگرن یاخود شتێکی نائاسایی و دەرەوەی سروشت رەفتاردەکەن.
لێرەدا ئێمە بە سێ خاڵی جیا باس لە هۆکاری بەدرەوشتی بوونی ئەم فیکرە دەکەین:
• سروشت
• ئاین
• بەهاداری
سروشت:
هاوڕەگەزبازی گوزارشتە لە پەیوەندی و کردەوەی سێکسی نێوان دوو تاک کە هەمان رەگەزیان هەیە واتە نێر و نێر یان مێ و مێ ئینجا بەهەر شێوازێک بێت، بێگومان پەیوەندی سێکسی لە نیوان دوو ئافرەت یان دوو پیاو سروشتی نیە چونکە یەکەمیان سێکس کردن بۆ مەبەستی وەچە نانەوە و منداڵ بوونە بەشێوە گشتیەکەی کە ئەمەش لە سروشتی جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەکان دەدۆزینەوە(نەوەک لە رەفتاریان بەڵکو لە سروشتی دەرەوە و ناوەوەی جەستەیان) کە بەگشتی بۆ وەچە خستنەوە مرۆڤ پێوستی بە پەیوەندی سێکس هەیە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەر، بەڵام بێجگە لە وەچە خستنەوە مرۆڤ بۆ ویست و حەز و ئارەزووی خۆی پەنا دەباتە کردەوە و پەیوەندی سێکسی کە شتێشکی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا کردە و پرۆسەی سێکس چۆن ئەنجام دەدرێ لەلایەن مرۆڤەوە ئایا ئاساییە لەگەل هەمان رەگەزی خۆی بیکات یاخود نائاساییە؟
لێرەدا کە باسی سروشت دەکەین پیوستە بگەرێینەوە سەر سروشتی جەستەی مرۆڤ لەرووی فیسیۆلۆژیەوە، کۆمی مرۆڤ بەشیوەیەکە کە تەنها بۆ دەرکردن گونجاوە نەوەک وەرگرتن، چونکە کۆم میکانیزمێکی بچووکی ماسولکەییە کە ڕێڕەوێکی "تەنها دەرچوون" پێکدەهێنن. لەگەڵ دووبارەبوونەوەی زەبر و خشان، ئیسفەنجەکە تۆنەکەی و توانای پاراستنی مۆرێکی توند لەدەست دەدات. لە ئەنجامدا سێکسی کۆم دەبێتە هۆی دزەکردنی مادەی پیسایی کە بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە کێشەیەکی توند و درێژخایەن. لەبەرامبەردا ئەندامی زاوزێی مێینە تاکە بەشە لە مرۆڤ دا کە بە شێوەیەک دروستکراوە کە بە شێوەیەکی سەلامەت وەربگرێت وەربگرێت. لە کۆتایی دا ناسکی کۆم و رێکتەم، لەگەڵ کاریگەری لەناوچونی بەرگریی ڕژان، وادەکات کە جووتبوونی کۆم و ئەندامی زاوزێی نێرینە دەکاتە کارامەترین شێواز بۆ گواستنەوەی ئایدز و هەوکردنی جۆراوجۆر.
هەروەها لە پەیوەندی نێوان ئافرەت دا ئەندامی زاوزێکردنی ئافرەت بۆ زاوزێکردن و وەرگرتن ئەندامی نێرینە دروستکراوە کە ئەمە شێوازە سروشتیەکەیە بەڵام لەبری ئەندامی نێرینە بەکارهێنانی کەلوپەل و کەرستەی بازرگانی کە ئەمەش دوور لە سروشتە و زیانی تەندروستیان هەیە ئەم کەرەستانە بۆ جەستەی مێینە. وە سەبارەت بە دوورەگەزخوازیش ئەمە هەر پیوست بە باسکردن ناکات چونکە لەبری جارێک، دووجار ناسروشتی و بەدرەوشتی و هەڵەیە هەروەها بۆ بابەتی رەگەزگۆرین ئەمەیان پیوست بە لیدوان ناکات چونکە ناسروشتیە و مرۆڤ ئەو سروشتە دەگۆرێت کە هەیەتی بۆ شتێکی دیکە.
کەواتە لە روانەگەی سروشت و تەندروستی مرۆڤەوە کارەکە نارەوایە و هێچ هۆکارێکی جدی نیە بۆ رەوایەتی پێدانی سروشتی.
ـ
بۆیە ، ساختەکاریەکانی زانکۆ ناتوانێت وامان لێ بکات بلێین ئەقڵ لە مێشکدایە و مێشک بیردەکاتەوە ..
ـ
هەروەک ️ اللّٰه ﷻ دەفەرموێت ..
سورة آل عمران - اية 8
رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَيۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ
ـــــــــــــــ
سورة البقرة - اية 7
خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ
ـــــــــــــــ
سورة البقرة - اية 74
ثُمَّ قَسَتۡ قُلُوبُكُم
ــــــــــــــ
سورة البقرة - اية 88
وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَقَلِيلٗا مَّا يُؤۡمِنُونَ
ــــــــــــــ
سورة البقرة - اية 93
وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
ـــــــــــــ
سورة آل عمران - اية 126
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشۡرَىٰ لَكُمۡ وَلِتَطۡمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِۦۗ وَمَا ٱلنَّصۡرُ إِلَّا مِنۡ عِندِ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
ـــــــــــ
سورة آل عمران - اية 151
سَنُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ بِمَآ أَشۡرَكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗاۖ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلظَّٰلِمِينَ
ـــــــــ
سورة آل عمران - اية 154
وَلِيَبۡتَلِيَ ٱللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمۡ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
ـــــــــ
سورة آل عمران - اية 156
ٱللَّهُ ذَٰلِكَ حَسۡرَةٗ فِي قُلُوبِهِمۡۗ وَٱللَّهُ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ
ــــــــ
️ اللّٰه ﷻ لە قورئاندا 104 جار نیشانەی بە دڵ داوە ، کە بیردەکاتەوە کە ترس و دڵەڕاوکێ و خۆشی و تێدایە ، کە خاڵیە لە ئیمان ، دڵی داخراو و کە ئامادە نییە گوێ بگرێت لە ڕاستی و حەق دڵەکانیان داخراوە و ڕەق بووە .. دڵیان باوەڕی نەهێناوە .. دڵیان ڕەش بووە .. دڵی ترسا و دڵی خەمبار و دڵی شڵەژاو ..
دوو دڵی .. دڵی فریدراو .. مۆردان بەسەر دڵدا ..
دوری دڵەکان لە یەک ... بوغز و کینەی دڵەکان ... ترس فڕەدانە ناو دڵ .. ئیمان و باوەڕ لە دڵدا چەسپان ..
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ئایەتەکان زۆرن و لە حدیثیش ئاماژەی باشی پێکراوە ..
وە زانستیش لەم دوایانەدا سەری شۆڕکردوو سەری دانواند بۆ ڕاستیەکانی ناو قورئان ..
ـــــــــــــــــــــــ
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز، هەموو ڕۆژ و ساڵێکتان خۆشی و شادی بێت. و ان شاء الله رۆژوو و پەرستشی هەمووان قبولە، جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتایی نەهامەتیەکان سەرکەوتنی موسڵمانان و هیدایەت و ڕێنمونی ڕاستیخوازان.
شینکاف 9.4.24
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 6 months, 2 weeks ago
Last updated 1 month, 4 weeks ago