❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
⛔ چوار ڤیتامین پێویسته به به‌رده‌وامی نه‌خورێن :
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ پارێزگاری له ته‌ندروستی و خۆپاراستن په‌نا ئه‌بنه بۆ خواردنی ڤیتامینه‌کان له ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و شروب یان به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌وه :
۱ ـــ ڤیتامین ( C ) : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ردی گورچیله و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات ؛ که هه‌ندێ جار ژه‌هراوی بوونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه ۰
۲ ـــ ڤیتامین ( A ) و کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان : هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه بۆ کاریگه‌ری خۆپاراستن له شێرپه‌نجه وه‌ک باوه ؛ به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌بێته هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه و ڕشانه‌وه و تێک چوونی بینین و وه‌رینی قژ ۰
۳ ـــ ڤیتامین ( B 6 ) که به پایرۆکسین ناو ده‌برێت : به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه بێته هۆی له ناوچوونی ده‌ماره‌کان به ڕاده‌یه‌ک ئه‌و که‌سه ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و ڕفتاری بکات ۰
٤ ـــ ڤیتامین ( E ) :به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه بێته هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه ۰
بۆ خۆپاراستن له ئه‌م کێشانه پێویسته :
ـــ بێ ڕێنمایی پزیشک له خۆته‌وه ڤیتامینه‌کان مه‌خۆ ۰
ـــ هه‌وڵ بده له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆراکه‌وه پێویستی له‌شت ڤیتامین و کانزا‌کان دابین بکه‌یت ۰
ـــ ئه‌گه‌ر ڤیتامینه‌کان وه‌ک حه‌پ به‌کار هێنا ئاگاداری ئه‌وه به چه‌ند دوای خۆراک ئه‌بێت بخورین ۰
ـــ چه‌ند جۆرێک له حپی ڤیتامین و کانزا‌کان نابێت به یه‌که‌وه بخورێن ؛بۆ نموونه مادده‌ی ئاسن و کالسێوم به یه‌که‌وه نابێت بخورێن ؛ پێویسته لانی که‌م ٤ سه‌عاتیان له نێوان دا بێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
منداڵەکانتان تەنها بە ئاو بشۆرن و ئەوپەڕی بە سرکەیەکی سروشتی یاخود سابونێکی سروشتی..
تەنانەت خۆشتان ، لە ڕێگای پێستەوە زۆر ماددە ئەچیتە ناو لاشەو خوێنەوە..
**سەرئێشەی دوای خواردن :
گرنگترین هۆکارەکانی و شێوازی چارەسەرکرنی :
--- هەندێ جار دوای خواردن مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت ، کۆمەڵێک دوای خواردنێکی دیاریکراو بۆ نموونە ئەڵێین کە گۆشتی سوور بخۆم دوای ئەوە پشتی سەرم ئەداتە ئازار و جاری واش هەیە گێژیش ئەبم : گرنگترین هۆکارەکانی ئەم سەرئێشەیە ئەمانەن :
١ --- دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن : کە گرنگترین هۆکارە و لە دوو حاڵەت دا ڕوو دەدات :
٭٭٭٭ شێوازی خواردنی ناتەندروست : ئاستی شەکرە لە ئەنجامی خووی هەڵە و ناتەندروست لە خواردن ڕوودەدات لەوانە :
--- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتی سادە و شەکری سپی و شیرینی .
--- خواردنی چەند ژەمێکی زۆر لە ڕۆژێک دا .
--- خواردنی ژەمەکان لە کاتی جیاواز و ناڕێک دا یا لە درەنگانی شەو .
--- خواردنی خۆراکی زۆر چەور وەک ڤاست ڤوود .
٭٭٭٭ هۆکاری نەخۆشی : لەوانە
--- نەخۆشی شەکرە و قوناغی پێش تووشبوون بە شەکرە .
--- بوونی شێرپەنجە لە کۆئەندامی هەرس .
--- تێک چوونی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا .
٢ --- بوونی کێشە لە جومگەی لا شەویلگە ( TMJ ) : ئەو جومگەی خوار گوێجکە کە شەویلگەی خوارەوە بە کاسەی سەرەوە دەبەستێتەوە : بوونی هەر کێشەیەک لەو جومگەیەدا کاتی جوێنی خواردن ڕەنگە ببێتە هۆی سەرئێشە دوای خواردن : هەندێ نیشانەی هەیە وەک بوونی کرتەکرت لە کاتی جوێنی خواردن ، هەست کردن بە ناڕەحەتی لە کاتی دەم کردنەوە و داخستنی ، بوونی ئازار لە شوێلگەی خوارەوە .
٣ --- هەستیاری بە هەندێ خۆراکی دیاریکراو .
٤ --- کاردانەوە بە رامبەر خواردن و خواردنەوەی سارد کە دەبێتە هۆی گرژبوونی خوێنبەرەکانی دەمارەکانی دەم و چاو .
--- شێوازی چارەسەرکردنی :
١ --- وازهێنان لە خوو و هەڵە ناتەندروستەکان لە خواردن دا وەک
--- دوا خستنی ژەمی بەیانی بۆ کاتێکی درەنگ .
--- خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردنی دەوڵەمەند بە کاربوهێدارتی سادە بە سەریەکەوە و بە بەردەوامی .
--- خواردن لە درەنگانی شەو .
--- کەمکردنەوە یا نەخواردنی ساردەمەنی و خواردنەوەی سارد .
٢ --- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دەست نیشان کردنی هۆکارەکەی و پێدانی ڕێنمییایی و چارەسەری گونجاو .
ئامادەکردنی
د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک**
ـ
چەرەسەری بەرزی پەستانی خوێن ، بەرزی زەخت ، بەبێ حەب و دەرمان تەنها بە خۆراک ..
ئەم سێ بەرهەمە بەهێزترینن بۆ تەرکیز و یادگە و وزەی زۆر
????ئەم ئۆفەرانە بەردەستە ئێستا??:
??هەنگوینی VIPمێشک
??سرکەی VIPمێشک
??زەیتی VIPمێشک
?هەرسێکەی بەیەکەوە:
٦٠هەزار☹️??
✅✅✅نرخی ئەسڵی خۆی ٨٥هەزار
???زەیت و هەنگوینی VIP مێشک بەیەکەوە:
٥٠ هەزار گەیاندن بێ بەرامبەر
???زەیت و سرکەی VIPمێشک:
٣٩هەزار گەیاندن بێ بەرامبەر
??? هەنگوین و سرکەی VIPمێشک:
٣٩هەزار گەیاندن بێ بەرامبەر
بۆ داوا کردنی نامە بنێرن
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago