ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 5 days, 5 hours ago
ڕێنی گینۆن لە کتێبی “أزمة العالم الحديث”دا ڕوونی دەکاتەوە کە کاری شەیتان تەقلیدکردنەوەی درۆینەی حەقە، بەو مانایەی شەیتان دێت لە هاوشێوەی حەقدا باتڵێکت بۆ ئەهێنێت کە زۆر لەو ئەچێت و لە زۆر شتدا هاوشێوەیەتی، کەچی لە ئەساسدا پێچەوانەیەتی بە تەواوەتی، ئەو لاساییکردنەوەیەش هیچ نییە جگە لە چاوبەست و هەڵخەڵەتاندن، بە ڕوونیش ئەم کارەی شەیتان لە شارستانیەتی مۆدێرندا دیارە، کە خۆی وەک بەدیلێک بۆ ڕۆحانیەت دەخاتە ڕوو، بەڵام لە واقیعدا هیچ نییە جگە لە دابڕان لە هەموو پەیوەندیەک لەگەڵ زاتی ڕەھادا (مطلق) .
بۆ نموونە زانستی ماددی خۆی وەک حەقیقەتی ڕەها پیشان دەدات، تەنانەت ئەگەر بە ئاشکرا ئیدیعای ئەمە نەکات. بەڵام مرۆڤ نوقم دەکات لە دیدگایەکی سنووردار بۆ جیهان، ئەمەش وا دەکات ئەو مانایە فراوانترە لەدەست بدات کە لە بەها مادییەکان بەزرترە و تێیانئەپەڕێنێت (کەبریتیە لە لایەنی ڕۆحی).
فەلسەفە مۆدێرنەکان کە داوای “ئازادی ڕەها” دەکەن، لە یەکەم نیگادا وا دیارە ڕزگاربوون لە هەموو کۆت و بەندێک پێشکەش بە مرۆڤ دەکەن، بەڵام لە جەوهەردا مرۆڤ دەکەنە کۆیلەی ئارەزوو و شەهوەتەکانی، و پاڵیان پێوەدەنێت بەرەو وازهێنان لە لایەنی ڕۆحی و نامۆبوون پێی.
سەبارەت بەو سیستەمە ئابووری و کۆمەڵایەتیانەی کە پشت بە بەکاربردن و چاوچنۆکی دەبەستن، ئەم ڕووکەشگەراییە لە ژیانی مرۆڤدا بەردەوام و جێگیر دەکەن، و دەبنە هۆی لەدەستدانی بەها ڕۆحییەکان لە بەرژەوەندی بەها ماددییە زوو تێپەڕەکان.
گینۆن لە کتێبی “هيمنة الكم وعلامات آخر الزمان”دا، زاڵبوونی شەیتان بە سەرهەڵدانی فکری مۆدێرنە دەبەستێتەوە.
مۆدێرنە بە داڕماندنی هەموو پیرۆزیەک لە جیهان، بەها باڵاکان دەگۆڕێت بۆ بەها ماددییە ڕووکەشەکان، وەک گۆڕینی بیرۆکەی ژیانی دوای مردن یان ڕزگاری ڕۆحی بە بیرۆکەی پێشکەوتنی ماددی. لێرەوە مۆدێرنە بێکۆتایی ئەم بەهایانە بۆ بیرۆکەی نوێ و ناڕۆحی دەگۆڕێت کە بەردەوامن لە ڕەواجدان بە پێشکەوتنی ساختە.
شەیتان پشت بە (تەقلید و هاوشێوەکردنی درۆییانە) دەبەستێت کە واقیعی ڕۆحی دەشێوێنێت و دەیکاتە وەھمێک کە مرۆڤەکان فریو دەدات. لەم وەهمانەدا، مۆدێرنە دیارترین بەرجەستەکردنی ئەم ھاوشێوەکردنە درۆینەیە. مۆدێرنە لەسەر شێوەی “حەقیقەت” یان پێشکەوتن خۆی دەخاتە ڕوو، بەڵام لە ڕاستیدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاسۆی ڕۆحی مرۆڤ، بەرەو جیهانی ماددە و ڕووکەشایەتی ڕایدەکێشێت. مۆدێرنە نوێنەرایەتی سیستەمێک دەکات کە وەهمی چەندایەتی دەکاتە سەنتەر (چەندایەتی لەباتی چۆنێتی کە لەفکری توڕاسیەتدا سەنتەرە)، کە بەها ڕۆحییە ئەبەدیەکان بە چەمکە ماددییە کاتیەکان جێگەیان پڕدەکاتەوە، کە مرۆڤ تووشی نامۆبوونی ڕۆحی دەکات بە حەقیقەتە ئیلاهیەکان.
#مۆدێرنە #توڕاسیەت
ئەم مەوزوعە جوان تێیبگەن
بە زێڕ نا، بەڵکو بە ئاسن وڵات چاک دەبێتەوە.
مارکوس کامیلۆس، ژەنەراڵ و سیاسەتمەداری ڕۆمانی.
#توڕاسیەت
فلا تعدل بآل البيت خلقا
فآل البيت هم أهل السيادة
سعيد كل من يحسب عليهم
ويهواهم فحبهم عباده
اله العرش فى الأزل اصطفاهم
وصفاهم فهم أهل العبادة
كفاكم فاطمة الزهراء أما
وحمزة سيد الشهداء عما
لقد فاقوا الورى كيفا وكما
ومن إمدادهم تجنى السعادة
كفا شرفا لهم أب نقى
فريد فى شمائله على
ومن يحسب على آل النبى
له الحسنى والمجد بزياده
السيف القاتل، الملك العادل، الحاكم بالحق، خليفة الله على الله، ناصرالدين حضرت مولاي معاوية بن أبي سفيان (رضي الله تعالى عنهما وأرضاهما)
تەسەوف یەک شتی زۆر جوانە، ئەوەشە وای لێئەکات بەقیمەت بێت، بەرنامە و ڕێبازێکە بۆ تێگەیشتن نییە، بۆ چەشتن و تەجروبە کردنە.
جا ئەگەر یەکێک وتەکانی ئەم مامەیەی سەرەوەی تەجروبە نەکردبێت گاڵتەی پێ ئەکات و وائەزانێت خەڵەفاوە.
بەڵام بڕواتان هەبێت ئەم شەش مانگەی پێشوو بە مانای کەلیمە تەجروبەی قسەکانیم کرد، هێشتاش وەکو ئەو تەجروبەم نەکردووە چونکە جەنابیان دیارە مەقامیان بەرزە و تەمەنێکە لەناو تەریقەتان، بەڵام زۆر چاک تەجروبەم کرد.
خوای گەورە بەرەکەتدارتر و زیاتری بکات، بەڵام بڕواتان هەبێت تەریقەت ڕێگەیەکی ترە، زۆر جیاوازە، زۆر چێژ بەخشە، زۆر تایبەتە، لەناو تەریقەتدا ئەزانی مانای خوا پەرستی واتە چی؟ ئەزانی خۆشویستن و مەکانەتی حەزرەتی رسول الله یانی چی، ئەزانی عیبادەت چەند خۆش و بەچێژە، چەند گرنگە، ئەو کات گرنگی زیکری خوای گەورە ئەزانی.
بەجددی بەزەیم بە کەسانێکدا دێتەوە کە گاڵتە بە مورید و دەروێش و سۆفی ئەکەن و بە خەڵەفاو و گێژ و نەزانیان ئەزانن، ئەوانە نازانن گاڵتە بە چ نیعمەتێک ئەکەن، کە خوای گەورە دای بە کەسێک ئەوە زۆر منەتی بەسەردا کردووە.
بەو خوایەی کە شەریکی نییە ئەگەر یەکێک لێم بپرسێت یەک شتم پێ بڵێ بە گوێت ئەکەم یەکسەر ئەڵێم تەریقەت، هەبوونی موڕشید و باوک و دەستگیرێک و مامۆستایەک بۆ ڕێگای خواشناسی زۆر گرنگە.
ئەو شەیتانەی بە ساویلکەیی و نەزانیەوە بەتەماین بەتەنها و بەو عیبادەتە کرچ و کاڵەی هەمانە کە کەس نازانێ ئاخۆ قەبوڵ بووە یان نا، بەتەماین بەرەنگاری ببینەوە، ئاخر ئیبلیسێک کە تەجروبەی ١٢٤ هەزار پێغەمبەری هەیە و چەنەها خواناسی هەڵگێڕاوەتەوە بەتەمای بەرەنگاری ببیتەوە، بەتاقی تەنیا خۆت، لەناو ئەو هەموو فەساد و حەزانەی نەفسدا؟ بە مناڵێکیشی بڵێ گاڵتەت پێ ئەکات چ جای کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتوو.
ئەگەر کەسێک دەستگیرت نەبێت، کە خۆی گەیشتبێت بە دەرەجەی ویلایەت و فێڵەکانی شەیتان شارەزا نەبووبێ و دەستگیری خوای تەعالا بێ، چۆن ئەتوانی بەرەنگاری ببیتەوە؟.
تەریقەت لەم سەردەمەیا لە ئاو خواردنەوە گرنگترە، چون ئەو پێت ئەڵێت چۆن لە جەهەننەم ڕزگارت ببێت و ڕەزای خوای تەعالا بەدەست بهێنی.
#توڕاسیەت #تەسەوف
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 5 days, 5 hours ago