لاڤـیاڵ

Description
«وەک کۆتا چیرۆک ئەمە دەڵێم
من دەمرم و ناگەم بە ئاواتەکانم»
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago

1 month, 1 week ago

تۆ گیایەكی كە لە جێگایەكی سەیری دەرونمدا ڕواویت. ئاسەواری شارێكی كۆنیت كە دەبێت چین چین ڕۆحم ھەڵكەنم ئەوسا دەتدۆزمەوە، ھەموو وێرانەكانی دەرونم خشت خشت بڕوخێنم، شەو بە شەو ھەموو بەردی تاریكیم بگوێزمەوە، دیوار بە دیوار زوڵمەتم ھەڵگرم، بست بە بست ناخم ببێژمەوە.
تۆ لەوێیت... بەڵكو شەو بێت و لە ناكاو بتدۆزمەوە

» بەختیار عەلی

1 month, 1 week ago

ھەر کاتێک مرۆڤێک لەنێو خۆیدا: ترپەی ژیان و ڕۆحی گشتیی جیھانی ھەست پێ کرد؛ بە ئازادی گەیشتووە... چونکە دونیا لە خۆشەویستی بووە و بە ئەڤین وێستاوە و ڕووەو عەشق دەڕوات، ھەر بە عەشقیش ھەموو ناکۆکیەکانی بوون لە ناو دەچێت...
تەنھا لە عەشقدایە یەک و دوو پێکەوەن... تەنھا لە عەشقدایە جووڵە و وێستان لە تەنیشت یەکن، بردنەوە و دۆڕان یەکێکن... لە عەشقدایە کە ئازادی و بەندایەتی دژی یەک نین؛ چونکە عەشق خۆی کۆتای بەندایەتی و کۆتای ئازادیشە... نھێنی ئەم سنوردارێتییە خودایەک لە ئەستۆی گرتووە کە خۆی عەشقە و کۆتا و ناکۆتا لەودا ھەر یەکێکن..!

» تۆ لە پەنهانترین کەلێنی پیرۆزی دڵمدایت

1 month, 3 weeks ago

تەنھا شیعرێ کە بە گەنجی مابێتەوە
وەکوو قژت و وەک ڕووخسارت و
قوڵپەقوڵپی ئاخاوتنت
ئەو شیعرەیە
کە بە ماچ و لێوەکانی تۆ نووسیبووم

"شێرکۆ بێکەس"

2 months, 3 weeks ago

بڕۆ ئێرە جێبهێڵە، بڕۆ هەرگیز نەگەڕێیتەوە، بڕۆ دونیا ببینە، بڕۆ هیچکات بیر لەئ ێمە نەکەیتەوە، عەشق جۆرێکە لەئاگر و چارەنووسی ئاگریش جۆرێک لە کووژانەوە- بڕۆ ئاوڕ لەهیچ کەس و هیچ شتێک مەدەرەوە. بڕۆ نامە بۆ کەسمان مەنووسە، بڕۆ خوداحافیزیش مەکە، بڕۆ قەد نەهێڵیت نۆستالژیا ئەژنۆت شلکا، بڕۆ هەموومان لەبیرکە

«سینەما پارادیسۆ» ٨٨
لەبارەی ئەوانەی کە ڕۆیشتن، ئەوانەی بەڕێوەن، ئەوانەی گەیشتن و ئەوانەی کە ناگەن.

3 months, 3 weeks ago

کارمەندی سەرژمێری چۆن تێبگەیەنم
من و تۆ یەک کەسین ..!

3 months, 4 weeks ago

کە چاوەکانم لەسەر تۆ بوون
نیگەرانی ئەو چاوانە مەبە کە لەسەر منن ..!

5 months, 2 weeks ago

بێزار بێزار بێزار بووم،
لەو هەموو تیغەی سەر برین
لەو هەموو ڕەشەبای ڕقە،
لەو هەموو دارستانی تۆڵەیە،
بێزارم بێزار لەو هەموو حیکایەتە ژەنگ
گرتووانەی کە هەر لە مناڵیه‌وە گوێیانو
تەفرەدام، چاویان لێ دزیم و
هەستیان بە سڕبوون سپاردم!
من چیم ئەویست لە نیشتمان
جگە لەوەی کەنانێک و که‌ کونجێکی
دڵنیایی و گیرفانێکی بە حورمەت و مشتێ
هە تاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستیی و
پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی وعەشقم
باتێ، من چیم ئەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ!
بۆیە ئیتر نیوە شەوێ
دەروازەکەیم شکاندو چوومە دەرێ
بە ئێجگاری چوومە دەرێ!
ئێوارەیەو لە سەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
نیشتمانی کۆن خەریکە دابچێت و ئاوا ببێ...

شێرکۆ بێکەس

6 months, 1 week ago


« ئەمەوێ بگەرێمەوە لات بەڵام ئەترسم.
ئەترسم لە هیچ لایە هەواڵت نازانم نازانم چۆن دەنگی خۆم بگەیەنم پێت ئەمەوێ قسە بکەم لەگەڵتا ئەمەوێت بتدوێنم، قورسە چاوەڕوانی لەوەش قورستر نەگەشتن بەوەی لە دڵتا ئەتەوێ بیکەی ئەمەوێ دووبارە بکەویە خۆشەویستیەک بۆم کە لە رۆحتەوە سەرچاوەی گرتبێ. بەڵام ئێستا دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە دووریت بیرکردنت بە جۆرێک ماندوویان کردم ئەترسم ئەگەر بشگەڕێیەوە ماندوویم دەرنەچێت تێپەڕینی ئەو شەوە قوڵ و تاریکانە ئاسان نییە بەرگە گرتنی ئەوێت، دڵ لەرزینی ئەوێت هەناسە کێشانێکی توندی ئەوێت. ئازیزم لەم شەوانە تەنیای زۆر سەختە سەیرەکەی کەس لە دەورووبەرتا نییە، لە بێکەسیا خۆت ئەخۆیتەوە، خەم دات ئەگرێت»
@feel_y0u

6 months, 2 weeks ago

تۆ ڕۆژی یەک جار نایەیت بە مێشکما
مەگەر لە ڕۆژێکدا دوو جار
جارێک لە بەیانی تا شەو
جارەکەی تر لە شەو تا بەیانی ..!

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 3 weeks ago