فێرخوازانی ڕۆڵەکانی کەرکووک

Description
پەیجی ( هەواڵ - زانیاری - پرسیاری وزاری - گەشەپێدانی فێرخوازان -یارمەتیدانی فێرخوازانی نوێ لە پۆلی 12 - ئەمانە و زیاتریش )

ئامانجمان خزمه‌ت کردنه

گرووپ
t.me/poli12kirkukr
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 weeks, 1 day ago

#پشوو #بەپەلە 🔺تاوەکوو ئەم ساتە سبەی دەوامە (بە فەرمی) واتا پشوو نییە 🔹بۆ هەر گۆڕانکاریەک چاوتان لەسەرمان بێت بینێرن بۆ هاوڕێكانتان 👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐

2 weeks, 1 day ago

#پشوو#بەپەلە

🔺تاوەکوو ئەم ساتە سبەی دەوامە (بە فەرمی) واتا پشوو نییە

🔹بۆ هەر گۆڕانکاریەک چاوتان لەسەرمان بێت **بینێرن بۆ هاوڕێكانتان

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻*🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐*

2 weeks, 1 day ago
3 weeks, 2 days ago

#پشوو

🔺پێشنیار کراوە دەوامی قوتابخانەکان لە کاتژمێر نۆی بەیانیەوە دەست پێبکات نەک هەشتی بەیانی

🔹بەهۆی : ساردی کەش و هەوا بۆ سەلامەتی گیانی فێرخوازان

🔸 فه‌رمییه‌ و یه‌كه‌م بوون ئاوا ئه‌بێ ✔️

بینێرن بۆ هاوڕێکانتان

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐

3 weeks, 3 days ago

#پشوو

🔺رۆژی سێشەم 17/12 پشوو نییە و نیمچە دەوامە

🔹دوو یان سێ دەرز ئەکرێت و گەر تاقیکردنەوە هەبێت دەکرێت لە قوتابخانە کوردێکان پاشان ئاهەنگ دەگێڕێت

🔸به‌ هۆی : ڕۆژی ئاڵا

♦️ هەرچەند پشووەکەش کەمە بەس هەر دڵ خۆش ئەکات دەرزی سێیەم غیابات نەمێنێ و بگەڕێیتەوە 😁

بینێرن بۆ هاوڕێکانتان

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐

3 weeks, 3 days ago

#پشوو

ئێوارە هەواڵی خۆشتان پێ ئەدەین لەسەر پشوو سعات ۷ 😁

لە ئێستاوە شەیری کەن بۆ هاوڕێکانتان بتانبینم 😅

بینێرن بۆ هاوڕێکانتان

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐

3 weeks, 6 days ago

السلام عليكم سەبارەت بەو نامەیەی کە گوایە فێرخواێک ناردوویەتی و ئەڵێ بایکۆت بۆ ئەوەیە کە پەیمانگا و خسوسی گەرمکەن. ئەمە نە نامەیە و نە فێرخوازیش نووسیویەتی. و بە ئەوپەڕی رێزمەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕای فێرخوازانەوە نییە. چۆن؟ - بوونی دوو جۆر (ڤێرژن)…

3 weeks, 6 days ago

السلام عليكم

سەبارەت بەو نامەیەی کە گوایە فێرخواێک ناردوویەتی و ئەڵێ بایکۆت بۆ ئەوەیە کە پەیمانگا و خسوسی گەرمکەن.

ئەمە نە نامەیە و نە فێرخوازیش نووسیویەتی. و بە ئەوپەڕی رێزمەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕای فێرخوازانەوە نییە. چۆن؟

- بوونی دوو جۆر (ڤێرژن) لە نامەکە. دانەیەکی باسی گەڕەکی قادسیە ئەکات و دانەکەی تری بە چاکسازیەوەـ بێ باسکردنی هیچ شوێنێک تەنها بە شێوازێکی گشتگیر.

- بوونی سودفەی سەیر و سەمەرە کە تەلەبەکە گوایە باوکی تەلەبەیەکی تری بینیبێ ووتبێتی پارەم نییە کوڕەکەم بنێرمە خسوسی و پەیمانگاکان. چۆن ئەمە وا ڕێکەوت؟

ـ بەکارهێنانی هەندێ ووشە کە لە تەلەبەی کورد ناوەشێتەوە وەکوو (بێ ویژدان). لەبەر بەلای کەمەوە ئەم فێرخوازە پۆلی 10یە کە باسی ئامادەیی ئەکات.
کە واشبێ تەمەنی 16 ساڵ بەسەرەویە، و مادام لە خوێندنی کوردییە واتا لەوەتی لە قوتابخانەیە ئاگای لەم بارەیە (لە یەکی سەرەتاییەوە). لەبەر ئەوەی 10 ساڵی رێکە وەزعەکە شڕە.
هەربۆیە ئەم قسەیە ناکات کە بزانێت بارەکە ناهەموارە. تەلەبەی کورد زۆر لەمە زیرکەتر و ژیرترە.

-لێکدانەوەی سیاسی زۆر وورد بۆ ئەم دۆخە و باسی دەنگدان ئەکات هتد.
ئەگەر کەسێک تەمەنی لە نێوان 16 بۆ 20 ساڵ بێ و بە عاتفە شت بنۆسێ ئەمەی بە ئاسانی بۆ نایات.
ئەمە کەمکردنەوە نییە لە تەلەبەی بەڕێز، بەڵکوو ئەمە ئەیسەلمێنێ کە کەسێکی پسپۆر لەم بوارەدا نووسیویەتی.

ئنجا زۆر زۆر عەیبە بە ناوی تەلەبەوە قسە بکەی و بتەوێ تەلەبە بۆ لای خۆت راکێشی.
پەیوەندی لە نێوان تەلەبە و مامۆستا زۆر لەمە پتەوترە کە بە دوو قسە تێک بچێ.

مامۆستا بەلای کەمەوە هەفتەی 3 سەعات (کۆی گشتی دەقەکانی دەرسی هەفتەیەک) لەگەڵ تەلەبە قسە ئەکا و پێ ئەکەنێ و شەرەکەن و ئاشتەبنەوە و سەد جۆر گفتوگۆ لە نێوانیان دروست دەبێت.
بەڵام جەنابت لە دوای کیبۆردێکەوە دوو ووشەت نووسیوە (لەگەڵ ڕێزم ئەگەر بە ڕاستی تەلەبە نوسیوەتی) بەتەمای ئەرکی چەند ساڵە و پەیوەندی چەند ساڵەی نێوان مامۆستا و تەلەبە تێکدەی؟
عەیبە بە ناو تەلەبە قسەکەی وا نەبێ. لەو دنیا چیی ئەڵێی؟

دەی من ئامادەم سوێند بخۆم کە ئەم بایکۆتەی من لەبەر ئەوە نییە کە تەلەبە بێنمە پەیمانگا و خسوسی.
بەڵام تۆ ئامادەی سوێند بخۆی کە لەبەر ئەوە بایکۆتم کردووە؟

ئنجا لەسەرەتاوە کە ووتم نامە نییە. ئەمە داڕشتنێکی باش نووسراوە لەلایەن کەسێکی شارەزاوە لەم بوارە.

بەڵام

- نەهێنانی ناوی قوتابخانە بۆ نموونە ئەیسەلمێنێ کە ویستوویەتی بە هەموو شێوەیەک گومان لەسەر خۆی لادا.

دەنگدان.

لەوەتی من بەبیرم دێ 2 هینمان هەیە. و دەنگت بۆ هەر کامیان بێ هەر مووچەت بڕاوە.

و من بەش بەحاڵی خۆم لەوەتی دەنگدان هەیە تەنها 1 جار دەنگم داوە. کەچی وا 10 ساڵە هەر مووچەم دوائەکەوێ و ئەبڕێ و پاشەکەوت ئەکرێ. لە پێناو چی؟ نازانم.

ئەزانی 10 ساڵ واتا چی؟ 10 دانە ساڵە مووچەی ئێمە بۆتە هەواڵ و نها وهەرئێستا و هتد.
10 ساڵە هات و نەهات.
6-7 ساڵە ـ ساڵ 12 مانگ نییە.
زیاتر لە 20 مووچە نەدراوە.
ئەها بڕین، ئەها پاشەکەوت ئەها نازانم چی.
جارێ باسی پلەبەرزکردنەوە هەر مەکە.

شەخسی خۆم ئاگام لێیە، مامۆستا هەیە کرێ خانووی نەداوە و نییەتی.
مامۆستا هەیە پارەی پێ نییە بەنزین بکاتە سەیارەکەیەوە.
و دەیان چیرۆکی تری نەخۆشی و قەرزاری و مردن و هتد.

سەبرگرتن،
دە ساڵە سەبرەگرین. خۆ نیشاندان و چوونە بەغدا و چوونە پارێزگا و تەربیە و اشراف شوێنی تریش.
تەنها بایکۆت ماوە تاقینەکراوەتەوە بۆیە بڕیاردراوە کە بکرێ.

بۆیە تەلەبە ئازیز و خۆشەویستەکان پێتان وانەبێ ئێمە دژی ئێوەین. بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئێمە و ئێوە هاوخەمین. دەی ئەگەر ئێمەش مافەکانمان وەرگرتایە، ئێ خوا ئەمانگرێ ئەگەر بایکۆت بکەین.

هیوادارم کە موزایەدە بەم شتانەی خوارەوە نەکات:

1- کوردایەتی (ئێمەش کوردین)

2ـ مناڵێ فەقیر (کە منیش و سەدان مامۆستای مافخوراو ئەگرێتەوە ـ هەروەها هەر مناڵی فەقیریشە زیاتر لێمان تێ ئەگات)

3ـ بەرژەوەندی گشتی (هەر بۆم هات 😁)

دوعای خێر بکەن، بۆ ئەوەی ئەم بارودۆخە زوو ببڕێتەوە و مافەکانی خۆمان وەربگرین.
سوپاس
سەرکەوتووبن.

4 weeks ago

بایکۆت

مەسەلەی بایکۆت لە کەرکووک بە زۆری لە سنووری پەنجا عەلی و قادسیەیە
بەداخەوە هەندێ مامۆستای خوا نەناسی بێویژدان هەستاون بە قۆرخکردنی وەزعەکە و هاندانی کۆمەڵێک مامۆستای دیکە بۆ ئەوەی بایکۆت بکەن و خەڵکی ناچار بکەن بچنە پەیمانگاکان
لە ئاماددەییەکی شاری کەرکووک ئەمڕۆ باوکێک سەردانی قوتابخانەکەی کرد و وتی دوو ڕۆژە کوڕەکەی من دەرزی نەخوێندووە بەخوا پارەم نیە هیچ مامۆستایەکی بۆ بگرم یان خولێک
مامۆستای بەڕێز مافی خۆتە موچە وەرگری بەس تۆ بەم شێوەیە سزای مناڵی فەقیر ئەدەیت و ئەمە خیانەتی ڕاستەقینەیە هیچ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان بایکۆت ناکات و هانی خەڵکی دیکەش بدەن بایکۆت بکەن تاوەکوو دوو تەڵەبە بچێتە پەیمانگاکانیان

سەر شۆڕی و شەرمەزاری بۆ ئەو مامۆستانەی بە نێتی گەرمکردنی پەیمانگا و خسوسێکانیان بایکۆتیان کردووە

سەربەرزی بۆ ئەو مامۆستایەی کە حوکمەت موچەی پێنەداوە و ئەمیش سزای مناڵی فەقیر نادا و بەڵکوو سزای دەسەڵاتدارانی چڵێس ئەدات بە دەنگ نەدان پێیان

تکایە مامۆستای دڵسۆز لە پێناو خودا واز لە بایکۆت بێنن و مناڵی فەقیر قور بەسەر مەکەن بۆ دوو دیناری خسوسی و خولەکانتان

نامەیەک وەکوو خۆی ...

1 month ago

#پشوو #بەپەلە

🔺پاش کەمێکی تر هەواڵی فەرمی

🔹لەسەر پشوو داخل بن و بینێرن بۆ هاوڕێکانتان

👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻👇🏻

*🌐 ... T.me/kirkukr ... 🌐***

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago