ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 months ago
Last updated 2 months, 1 week ago
نوسەری کتێبی “نەخۆشێکی بێدەنگ”
ئــــالێکس ماکیلیدس
وەرگێڕانی: هۆگر یاسین
هەموومان نهێنی دەشارینەوە، تەنانەت لەخودی خۆشمان
ئیدوارد فۆسکا بکوژە، ماریاناش لەمە دڵنیایە، بەڵام فۆسکا کەسێکە دەستی پێی ناگات. مامۆستایەکی قۆز و شیکپۆشی تراژیدیای یۆنانییە لە زانکۆی کامبریج. ستافی زانکۆ و مامۆستاکان وەک یەک خۆشیاندەوێت- بە تایبەتی ئەندامانی کۆمەڵەیەکی نهێنیی خوێندکارە کچەکان کە بە “کچەکان” ناسراوە.
ماریانا ئاندرۆس چارەسازێکی دەروونیی بلیمەت و بەڵام سەر بەکێشەی کۆمەڵەکەیە بەردەوام خەیاڵ و داڵغەی لای ڕێکخراوی “کچەکان”ە کاتێک هاوڕێیەکی برازاکەی بە ناوی -زۆوی- بە کوژراوی لە کامبریج دەدۆزرێتەوە. ماریانا بۆ خۆی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو زانکۆیە خوێندکار بوو. خێرا گومان لەوە دەکات کە لەپشت ئەو جوانییە بێکەموکوڕییەی ئەم باڵەخانە گەورە و بەرزەوە و لەژێر ئەم مێژوو و نەریتە کۆنەوە، شتێکی نەگریس خۆی حەشارداوە. دڵنیا دەبێتەوە لەوەی سەرەڕای ئەوەی کە لە کاتی تاوانەکەدا لە شوێنێکی دیکە بووە، ئیدوارد فۆسکا بکوژەکەیە. بەڵام بۆچی مامۆستایەکی زانکۆ یەکێک لە خوێندکارەکانی بە ئامانج دەگرێت؟
❤️??
بەرهەمی نوێ بۆ پێشانگا
بەشی دووەمی کتێبی وردم بــکە shatter me
کــۆم بــــکەرەوە
نوسینی: طاهیرە مافی
وەرگێڕانی: هۆگر یاسین
تەنیایی شتێکی سەیرە.
بەهێمنی و بەماتی پێتدا هەڵدەزنێت، لەتاریکیدا لەتەنیشتەوە دادەنیشێت، کاتێک دەخەویت دەست بەزولف و پرچتدا دەهێنێت. خۆی لەدەوری ئێسکەکانت دەئاڵێنێت، هێندە توند دەتگوشێت خەریکە هەناسەت لێدەبڕێت. لەناو دڵتدا لێی دەکەوێت، شەوان لەتەنیشتەوە دادەنیشێت، لەهەموو کون و قوژبنێکەوە تروسکایی رووناکی ناهێڵێت.
هاوەڵێکی بەردەوامە، ئەو کاتەی هەوڵدەدەیت هەڵبستیتە سەرپێ توند دەستەکانت دەگوشێت تا داتبنیشێنێتەوە.
بەیانیان خەبەرت دەبێتەوەو لەخۆت دەپرسیت کێیت؟ شەوان خەوت لێدەکەوێت و پێستت دەلەرزێت. گومان دەکەیت، گومان دەکەیت، گومان دەکەیت. ئەوە بکەم؟ ئەوە نەکەم؟ پێویستە ئەوە بکەم؟ بۆ ئەوە نەکەم؟
تەنیایی هاوڕێیەکی ڕەزاگران و مڕومۆچە.
لــــەڕێـــکــەوتی ٢٨-١١ بۆ ٨-١٢… ٢٠٢٤، بۆ ماوەی (١١) رۆژ لەخزمەتتان بەردەوام دەبین.
ناونیشان…
?سلێمانی- بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 2 months ago
Last updated 2 months, 1 week ago