پایز🍁

Description
👑
من چەند مەراقمە پایز گوڵەکان ئازار نەدات,
هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات.
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 Monat, 1 Woche her

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 Monat her

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 5 Tage, 7 Stunden her

2 months, 3 weeks ago

لە پێناو خودی خۆت و عیزەتی نەفستدا کەسێکی باش بە،
نەک لە ترسی زار و زمانی خەلک.💙

2 months, 4 weeks ago
ئەوەت لە بیر بێت

ئەوەت لە بیر بێت
کەسە دروستەکە هەرگیز بێزار نابێت.

2 months, 4 weeks ago
چەندە جوانە مرۆڤ

چەندە جوانە مرۆڤ
لەسوچێکی دڵتەنگیدا بروانێتە نیعمەتەکانی خودا..!!🍂🤎

6 months, 2 weeks ago

کە مناڵ بووم ئارەزووم بوو دەوڵەمەند بم!
یەکەمین شتیش کە حەزم لێی بوو بیکڕم سەلاجەیەک بوو بۆ "نەنۆکە"
نەنۆکە تاکە پیرەژنی گەڕەکی ئێمە بوو، کە خودا منداڵی پێ نەبەخشیبوو.
" ناوی نەنۆکە" ی لە خۆشەویستیان بەسەردا بڕابوو.
زستان و هاوین ئاوی ساردی دەخواردەوە، بەڵام سەلاجەی نەبوو.
نەنۆکە، شەوان دەهاتە ماڵی ئێمەو جامێک بەفری گەورەی دەبرد.
لەناو بەفرگری سەلاجەکەمان، جامێکمان هەبوو ناومان لێنابوو " جامەکەی نەنۆکە".
نەنە لە ماڵی ئێمە هەم خۆیی بوو، هەم خاوەنماڵ بوو.
ئەگەر دەرگای ماڵێمان کراوە بایە، بەبێ لە دەرگای دان وەژۆر دەکەت،
ئەگەر لەسەر نانخوارنیش باین، یەکسەر قاپ و کەوچکمان بۆ دەهێنا.
لە گەڵ باوکم هاوڕێ بوون!
مل پێچ و گۆرەوی بەنی بۆ باوکم دەچنی و لە گەڵ قسەکانیشی لەگەڵ باوکم لەناو هەر ڕستەیەک وشەی
" کوڕم" ی بەکار دەهێنا.
شەوێکی هاوین، میوانمان هەبوون، لەناو حەوشەی لەیەکتری کۆ ببوینەوە؛ نەنۆکە، لە پڕ دەرگای کردەوو وەژوور کەوت.
منداڵێکی بچوکی میوانەکەمان بە بینینی نەنوکەی بچکۆلەو پرچ خەنەیی، ترساو قیژاندی و دەستی بە گریانکرد.
نەنۆکە چوکلاتێکی لە باخەڵی دەرهێنا و چەندی بۆی ڕاداشت لێی وەرنەگرت و زیاتر قیژاندی.
بەزۆر مناڵەکەمان ئارام کردەوە،
دواتر جامە بەفری نەنۆکەمان لە بەفرگر دەرهێنا.
کە باوکم جامەبەفری بۆ نەنۆکە خستە ناو زەنبیل، بە ئارامی پێی گوت:
" نەنۆکە! لەوە بە دوا کە هاتی لە دەرگا بدە!!!"
نەنۆکه، کزو مات بوو، سەیرێکی باوکمی کرد؛ سەیرێکی ئێمەشی کرد و بەبێدەنگی ڕۆیشت...
ئیتر لەوە بەدوا، چیتر بەدوای بەفردا نەهاتەوە....
جامە بەفری نەنۆکە ماوەیەکی زۆر، لەناو بەفرگرەکەمان مایەوەو وردە بەفری لەسەر نیشت..
شەوێک، جامەبەفرەکەم هەڵگرتوو لەگەڵ باوکم چووینە بەر دەرگای نەنۆکە.
دەرگای کردەوە،
سەیرێکی باوکمی کرد.
گوتی: " چیتر ئاوی سارد ناخۆمەوە، کوڕم!"
لێمان زیز نەببوو؛ بەڵام نیگاو سەیرکردنی بۆ باوکم وەکو کەسێکی غریب خۆی دەنواند و وەکی جاران نەمابوو.
نەنۆکه لە ماڵی ئێمە "کوڕێک"ی هەبوو لەگەڵ قاپ و کەوچکێک!!!
بەڵام دەرگایەک، دەرگایەکی ئاسنی بێ بەهاو قیمەت و لە دەرگا نەدانێک و قسە لەزاری دەرچونێکی باوکم،
نەنۆکەی بردە ناو دونیای تەنیایی خۆی، نەنە بەو قسەیەی باوکم ئەو هەستە تاڵەی بۆ دروست ببوو که بەڵێ " کوڕەکەی" کوڕی ڕاستەقینەی نەبوو!!!?
نەنۆکە لە ڕۆژێکی گەرمی هاوین، ئەو دونیایەی بەجێ هێشت...
لە مەراسیمی شوشتن و بەڕێکردنی بۆ گۆڕستان، جامە بەفرەکەی نەنۆکەم خستە ناو ترمۆزی ئاو بۆ ئامادەبوان،
باوکم هێندەی کوڕێکی دایک مردوو، بۆ نەنۆکە فرمێسکی هەڵدەڕشت و پەیتا پەیتاش ئاوی بەفراوی جامی نەنۆکەی لە ترمۆزەکە دەخواردەوە.
سەیرکەن تاکە یەک وشە،
یەک نیگا،
یەک قسەی ڕەق ...
چ ئاسەوارێکی تاڵی بەدوادادێ....
پێ دەچوو ئەو جامە بەفرەی کە نەنۆکەی دەهێنایە ماڵمان؛ هەر تەنها بەهانەیەک بوبێ بۆ ئەو خۆشەویستی و میهرەبانیەی بۆ ئێمەی هەبوو...

خودا دەزانێ کە دەبێ جامە بەفری هەر یەکێک لە ئێمە؛
کەی؟
لە کوێ؟
لەناو بەفرگری دڵی چ کەسانێک!!!
هەزار جار وردە بەفری لەسەر نیشتبێ و شکابێ و وردو خاش بوبێ و پێشمان نەزانیبێ...
با ئاگامان لە بریندارکردنی یەکتری بێ،
با لە هەورازو نشێوی ئەو ڕۆژگارە،
هەشیاری دڵی یەکتری بین و موحیبەت و خۆشەویستی و میهرەبانی بە فەرامۆشی نەسپێرین.
با نەهێلین گوڵی موحیبەتی نێوانمان لە پشت دەرگای نامیهرەبانی سیس و پوچ ببێ...
چونکە نە تەمەن و نە ژیانیش ئەوە نین کە بیری لێ دەکەینەوە،
زۆر کورتە...

دانیشن بەخێر....
ئازاد سەید عەبدوڵڵا

We recommend to visit

Last updated 1 Monat, 1 Woche her

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 Monat her

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 5 Tage, 7 Stunden her