{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month ago
ئەو ڕۆژەی خوا،
به سەر هەڵەبجەدا گریا،
من له خوارێ،
بەو دڵۆپی فرمێسکانه،
ئەو ڕووباری شێعرەم نووسی
که له دواییدا ناوم نا:
زایەڵەی شێعری هاوبەشی
نێوان کورد و چاوانی خوا ...
کاتی بەهارە دنیا پڕ بوو لە کەیف و خۆشی
بووکی زەوی کراسی رەنگین و نەرمی پۆشی
خەتی ئازادی ئەو ڕۆژە بە من دا دڵستانی من
کە سەروی قامەتی تەشریفی ھێنا باغی جانی من
ئەرێ ئەی وەسڵی گوڵزارت حەیاتی جاویدانی من
ئەرێ ئەی چاوی بیمارت تەبیبی میھرەبانی من
کە سەیری حیکمەتی زاری بە عەکسی زولف و چاوی کەوت
چ زوو شێوا بە جامێک بادە، عەقڵی نوکتەزانی من؟
دوعای ڕەدد و قەبووڵ دەرحەق بە زولفی کرد و گیرا بوو
ئیلاھی تێک نەچێ عومری درێژی باغەبانی من!
بە عیشوەی زولفەکەی تۆم دا ھەموو سەبر و قەراری خۆم
بە نەشئەی چاوەکەی تۆ چوو ھەموو تاب و تەوانی من
سەری زولفت چییە؟ عومری درێژم، توولی ئامالم!
قەدی بەرزت چییە؟ سەروی چەمەن، ڕۆحی ڕەوانی من!
لە کن تۆ ھات لە چەرخی ھەفتەمین ڕابرد و نەتزانی
عەجەب مام بۆچ نەگەییە عالەمی باڵا فوغانی من!
ئەگەر مەجنوونی تۆ نیم لەیلەکەی بێمەیلەکەم بۆچی:
لە ھەر کووچێک و بازاڕێکیدایە داستانی من؟
لە سەر چاھی زەنەخدان دێ و دەچێ ڕوحمی نییە زولفت
فەرەنگی ڕۆژپەرەستە، کافرە زیندانەوانی من
بە داغی زولف و خاڵی تۆ قەتارەی بەسووە فرمێسکم
خەیاڵی چین و ماچینی لەسەردا کاروانی من
کوتم: کوا حوسنەکەت؟عەنبەرفرۆشی زولفەکەی فەرمووی:
حەبەش ئیسلامی داگرت، تێک چووە دەور و دوکانی من
لەگەڵ ئابی حەیات چ بکەم؟ بە تۆیە زیندەگی ڕۆحم
مەسیحا بۆچی بێ؟ قوربان ئەتۆی ئارامی جانی من!
لە داغی خاڵی سەر لێوت دڵم پڕ خوێن و خوێناوە
کە ھیندووزادە بۆتە مەحرەمی ڕازی نیھانی من
نەخۆشی چاوەکەت، خوێنی وەفایی بۆتە دەرمانی
فیدات بم، زیز مەبە، ھا بمکوژە دەردت لە گیانی من!
**دڵ وه‌کوو جاران له ماچی لێوی ناکامێکه هه‌ر
هه‌ر به عه‌شقی له‌علی تۆ ده‌ستی له مل جامێکه هه‌ر
هه‌ر هه‌وه‌ڵ ڕۆژم له ده‌س دا دین له سه‌ر زولفی ڕه‌شت
تا بزانن دڵ له دووی سه‌رفی سه‌ره‌نجامێکه هه‌ر
ساقیا بۆم تێکه جامێ ئاگرین چونکوو له نێو
عاشقانی پوختی هێما سه‌ر گڵی خامێکه هه‌ر
له‌و خه‌تا کردم چواندم زولفی وه‌ک موشکی خوته‌ن
چه‌شنی خه‌نجه‌ر موو له هه‌ر شوێن و سه‌رئه‌ندامێکه هه‌ر
خۆر له ڕۆژێکۆ له خه‌ڵوه‌م‌دا گزنگی ڕووتی دی
هه‌ر وه‌کوو سێبه‌ر له ده‌ورت عاشقی جامێکه هه‌ر
لێوی گیانان نێومی ڕۆژێ کوتوپڕ بردوه
ئه‌هلی دڵ ئێسته‌ش مه‌سی بۆی گیان ،له کۆی نامێکه هه‌ر
له‌علی مه‌یگێڕت ئه‌زه‌ل جامێکی خه‌ستی دا به هه‌ست
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش و مه‌ستی جامی گوڵ‌فامێکه هه‌ر
بێ‌خه‌به‌ر ئێژێ هه‌تا گیانت نه‌ده‌ی ئاسووده نیت
بێ‌خه‌به‌ر! گیانی(گوڵ ئه‌ندام)ـم به (بارام)ـێکه هه‌ر
شه‌رحی شیرینی ده‌می تۆی داوه "حافز" گیانه‌که‌م
ئاوی ژین په‌وکێ له تۆی خامه‌ی شه‌که‌رکامێکه هه‌ر
باسی شه‌وگاری درێژی زولفی تۆم کردون که وا
چه‌شنی "کۆلیل"ـت گوڵۆڵه‌ی زوڵمه‌تی شامێکه هه‌ر**
🔸وه‌رگێڕانی مامۆستا عومه‌ر ساڵحی ساحێب(کۆلیل)
خۆزگە بەیانیێ
ڕادەچڵەکیم
بە هەواڵی سەردێڕی یەکەمی ڕۆژنامەکان
لە کۆڵان و شەقامی شار
دەنگی ڕۆژنامەفرۆشێکی هەژار
لەگەڵ دەنگی
ماملێ و زیرەک و گەلێ ڕێبوار
کە بانگ ئەکا لێرە بەدوا
جیاواز نیە ڕۆژی ژن و پیاو
یان کرێکاری ڕووت و نەدار
هەموو ڕۆژێ ڕۆژ ئینسانە
ئینسانی ئازاد و ڕزگار
کەژێ سنەی باوانم
پیرۆز بێ هەشتی مارس لە هەموو مرۆڤێکی یەکسانیخواز
تاری گێسوت ڕا مه‌كێشه چیته تۆ به‌م كاره‌وه چون بناغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تاره‌وه ڕۆژی ڕووی خۆت دامه‌پۆشه تۆ به له‌یلی زولفه‌كه‌ت به‌س دڵی من كه له دووری خۆت به كووره‌ی ناره‌وه كه‌م به به‌رقی جازبه‌ی چاوت بسووتێنه دڵم ئه‌م ڕه‌وشته عه‌یبه…
تاری گێسوت ڕا مه‌كێشه چیته تۆ به‌م كاره‌وه
چون بناغه‌ی قه‌لبی من به‌سراوه‌تۆ به‌و تاره‌وه
ڕۆژی ڕووی خۆت دامه‌پۆشه تۆ به له‌یلی زولفه‌كه‌ت
به‌س دڵی من كه له دووری خۆت به كووره‌ی ناره‌وه
كه‌م به به‌رقی جازبه‌ی چاوت بسووتێنه دڵم
ئه‌م ڕه‌وشته عه‌یبه بۆ تۆ چیته به‌م بێچاره‌وه
ئه‌و وه‌فا و عه‌هد و سه‌فای پێشوته كوانێ بێ وه‌فا
ئه‌و وه‌فا حه‌یفه به زولماتی جه‌فا مه‌یشاره‌وه
تیری موژگانت له ڕۆحم كاری كردوه و ڕۆیوه
كوشته‌یی تیرم نه‌ما كارم به تیروو تاره‌وه
بـۆ په‌رێشان كردنی زولفت په‌رێـشانم مـه‌كه
گێژی ئه‌فعی ده‌رد و ڕه‌نجم چیمه من به‌و ماره‌وه
گێژ ئه‌خۆم وه‌ک تاری هه‌ورێشم له دووری ڕوویی تۆ
زۆر له‌مێژه نەک له پارۆ بێ وه‌یا پیراره‌وه
باری غه‌م باره له‌سه‌ر شانم بـه‌بارێ جه‌وره‌وه
ئاه و ناڵینمە هه‌میشه من به‌ده‌س ئه‌م باره‌وه
زه‌رده ڕوخسارم له‌به‌ر جه‌وری ئه‌تۆ و ته‌عنه‌ی ڕەقیب
ده‌رخه ڕوخـسارت بنێ مه‌رهه‌م به ئه‌م بیماره‌وه
دیده‌كه‌م خۆ دیده‌كه‌ی من دیده‌بانی دیده‌ته
كه‌م حه‌زینـم كه له حه‌سـره‌ت دیده‌ن و دیداره‌وه
گه‌ر له ناڵینی"خه‌مین" مه‌حزوونی بۆ تۆ ڕوو ئه‌دا
جوابی ده و ڕای ده و ده‌ری كه‌و بیخه ئه‌و په‌ڕ شاره‌وه
🔸خەمین
ڕەگ و ڕیشەی دڵم ھەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ بڵێ موتریب وەرە ساقی سەراپا بوومە تاری تۆ 🔸وەفایی @trupkirezgari
ڕەگ و ڕیشەی دڵم ھەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وەرە ساقی سەراپا بوومە تاری تۆ
🔸وەفایی
ئەوا ڕۆییم لە داخت شۆخی سیمین بەر خودا حافیز
بە جارێ تەرکی عەشقم کرد بتی کافر خودا حافیز
دڵم پۆڵا نییە خۆ پارچە گۆشتێکە بەسە تاکەی
بە ئەبرۆت ئەیدەیە بەر زەربەیی خەنجەر خودا حافیز
لە ئیمان خۆم تەوەللا کرد بە یادی بەژن و باڵای تۆ
ئەوەندەم سوجدە برد بۆ سەرو و بۆ عەڕعەڕ خودا حافیز
هەزار عیلم و دوعام کرد عاقیبەت ئەو چاوە سەححارە
بەتاڵی کردەووە ئەی شۆخی ئەفسوونگەر خودا حافیز
"کەمالی" دڵ برینداری دەمی شمشێری ئەبرۆتە
بەغەمزەت سا لە سینەی بەس بدە نیشتەر خودا حافیز
{بَغداد لا أهوىٰ سواكِ مَدينةٌ}
• تمويل / @alim761
افتحوا الكتم ، القناة مابيها اعلانات⚜️.
Last updated 1 month ago