✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94
. 🍃 یــادەوەری 🌱
🌸 بەشی پێنجەم وکۆتایی 🌷
🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
.
.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە هەرکاتێ بە شەقامی پیرەمێرد دا ڕادەبوورم و چاوم بەو ڕیزە پیرە دار سنوبەرانە دەکەوێ و بە تایبەت یەکەم دار سنۆبەری پێشەوە ، کە لە شەقامەکەوە دیارە ، کە دوا ژوانی ماڵئاوایمان لێی ئەنجام دا ، بێ ئەوەی بەدەست خۆم بێ ، بۆ ماوەیەک ڕادەوەستم خەیاڵ ئەمباتەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو ، لەپڕ بە ئاگادێمەوە و بەردەوام دەبم لە ڕۆشتن .
≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈
بۆ ئەو مەبەستە دوو ساڵ و دوو مانگ لەمەو بەر ئەم شیعرەم لەوبارەیەوە دانا .
👇👇👇👇👇
شــەو و یــاد
لـە نێو خـەیـاڵـی حەسرەت بار شەو بێدارم
زیـاد لـە 30 سـاڵ ، بـە ئـەویـنـت گـرفـتـارم
چ سـڕێـکـە لـە یـاد نـاچـێـت ئەم ئەوینـە
لـە گـەڵ سـەردەمـی پـڕ کێشە غـەمـی ژیـنـە
لــە شـەقـامـی پـیـرەمـێـردا ڕاگـوزەر کــەم
دڵ دەبـێـتـە خانە خوێ بـۆ مـیـوانـی غـەم
ڕۆمــانـێـڪــە یــادەوەری و یــادی جــاران
یـادی ئـەوینی پـڕ ژان و چـەندین جـێ ژوان
پـیـرە دارێ لـەو شـەقـامـە ئـێـسـتـاش مـاوە
کـاتـی ژوانـی مـن و گـوڵـەی لێ نـوسـراوە
تـەنـهـا شادی لـەم ژیـانـە کـە پێی مـەسـتـم
پــیــرە دارە ڕوگــەی ژیـانـی پــەیـوەســتـم
سی وسێ سـاڵـە ،"ئاشنا" لەو دارەی جـێـمـاوە
ڕائـەچـڵـەکـێ و بـۆ مــاوەیـەك لـێـی ڕامـاوە
ئــاشــنــا
8 / 2 / 2017
≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈
لەو کاتەی بە تەواوی هەستم کرد گوڵە بۆتە عیشقی لەدەست چووم ، تا ئێستا و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانم ... شیعر و نوسینەکانم زۆربەیان بۆ ئەو دەبێت و بە نوسین لەگەڵیا ئەژیم ، چونکە هەر کاتێ گوڵەخانم بیر بکەوێتەوە ئیلهام و زادەی شیعری لە ناخمدا سەرهەڵ ئەدا و منیش دەیخەمە بەردەست ئەدەب دۆستان .
تـێ بـیـنـی /
خۆشەویستانم ئەم یادەوەرییە ڕاستەقینەیە و بەشێکە لە ژیانی من بە ئەمانەتەوە و ڕاستگۆیانە وەک خۆی نوسیمەوە تەنانەت ناوی کارئەکتەرەکانی ئەم یادەوەری یە چیرۆک ئامێزە ناوی کەسایەتیەکان وەک خۆێ خستومەتە ڕوو ، واتە ناوی خوازراوی تیا بەکار نەهاتووە ... هیوادارم کارێکم کردبێ ، ڕێنوێنی بێ بۆ هاوڕێیان و هاوڕێبازانم ، تابتوانین ، یادەوەرییەکانمان بە بوێری و ڕاستگۆیانە وەک خۆی بنوسینەوە .
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .
هـــەر شـــــادبــــن
ڪـــــۆتــــایـــــی .
ن / ڪـامـەران ئـاشـنـا
.
.
گەشتبووینە بەردەم یەکەم سنوبەری حەوشەی نەخۆشخانەکە ... کە لە شەقامەکەوە دیار بوو ... سەرگوڵ ڕێک لە جێی خۆی وەستا ، تەواو ڕەنگی تێک چوو ، چونکە چاوەڕێی ئەو وەڵامە نەبوو ، بەوجۆرەی من ژیانی خۆم بۆ خستبووە مەترسی یەوە .
ئەوەندە هاتە وەڵام و پێی وتم :
( بــۆچــی وات ڪــرد ؟! )
پێم وت : چاوەڕێی من مەکە و بڕۆ شوو بکە ، هەرکاتێ پێویستیت بە هاوکاری من بوو وەک برایەک وام لە خزمەتتا .
زیاتر نەمتوانی خۆم ڕابگرم و ڕووم لێ وەڵگێڕا و ماڵئاواییم لێکرد چاوانم پڕ بوون لە فرمێسک و تا لە دەرگا حەوشەی نەخۆشخانەکە چوومە دەرەوە دڵم تەواو قوڵپی ئەسەند بۆ لەدەست دانی گوڵە .
گەشتمە سەرشەقامەکەو لامکردەوە گوڵە وەک پەیکەرێکی بێ هەست و جوڵە لەژێر سنۆبەرەکە وەستا بوو ... ڕۆشتم و بەیەکجاری جێم هێشت !!! .
دوای ڕۆشتنی شەهید شەماڵ ، زۆر بیرم کردەوە و لەوە دڵنیابووم وەک وتە عەرەبیەکە دەڵێ : { من ٲعترف بالزنبی لا زنب لە} واتە :
ئەوەی دانی بە هەڵە یان تاوانی خۆی نا ، نەهەڵە و نەتاوانی لەسەر نامێنێ ... بۆیە بەو پێ یە دەبوو هەم لێی خۆش بم و هەم دوبارە پەیوەندی ئەوینداری لەگەڵدا تازە بکەمەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ گوڵە ئەنجام بدەم .... ئەمە بڕیارە ڕاستەکە بوو بیدەم ، بۆ ئەو مەبەستە ، سەرەتا بڕیارم دا بچم و کات و شووێنی هاوسەرگیری لەگەڵدا باس بکەم ...
دواتر لەو بڕیارە پەشیمان بوومەوە ، هۆکاری ئەو بڕیاڕە پێچەوانەوە و نەخوازراوەی دام لەبەر ئەوەبوو ، ئەمجارەیان من کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی فاتمەی هاوڕێی گوڵەخان .
چونکە هەموو ئان و ساتێ چاوەڕێی مەرگ بووین !! ... خۆم بە خۆمم ئەوت : ( وا هاوسەرگیریشم لەگەڵ گوڵەخان کرد و دوور و نزیک شەهید بووم ، ئەبێ گوڵە چی بەسەر بێ لە دوای من ، بە خۆم دەوت / ئێستا چەند ساڵێکە لێک دابڕاوین و هەروا بە دابڕاوی بمێنینەوە باشترە ، دەم وت : (( گـــوڵـــە گـــیـــان )) ئەمە لەبەر ئاییندەی تۆ دەکەم ، دەزانم ئەم بڕیارە سەختە بەڵام چیبکەم ناچارم ، بڕیارێکی لەو جۆرە بدەم !! . ) .
لەوە بەدواوە لەگەڵ خەون و خەیاڵ و یادگارەکانی ڕابردووی سەرگوڵ ، ئەژیام بەردەوام دڵم لای گوڵە بوو ... ساڵی 1988ی زایینی لە کاتی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال زۆرینەی ڕەهای پێشمەرگە لە سەرکردایەتی دابڕاین ... دوای ئەوەی لە لایەن ڕژێمەوە شکست بە شۆڕش هێنرا و بەشێکی کەم لە پێشمەرگە و پاسەوانەکانی سەرکردایەتی ئاودیوی ئێران کران ، ئێمەش بە دابڕاوی ماینەوە تا هەواڵی سەرکردایەتیمان پێگەیشت ، بەوەی خۆمان ڕادەستی ڕژێم بکەین و سوود لەو لێبوردنە گشتی یەی ڕژێم وەربگرین ، هەرواشمان کرد .
دوای گەڕانەوەم بۆ شاری سلێمانی ، هەمیشە نزام ئەکرد تەنها گوڵە خان شووی نەکرد بێ .
چوومە ماڵی باوکی لە شاڕێی 30 مەتری توی مەلیک و لە دەرگام دا کەسێکی نەناسراو دەرگای لێکردمەوە و پێی ڕاگەیاندم خانوەکەیان ، فرۆشتووە ، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لێم پرسێن نازانن بۆ کوێ چوون ؟
ئەو خاتونە بەڕێزەی خاوەن ماڵەکەبوو ، پێی وتم نازانێ بۆ کوێ چوون !! .
خانویەکی[ ئیرسی ] کۆنیان هەبوو لەو کۆڵانەی کتێبخانە و چاپخانەکەی شاعیر و نوسەر ( کاکەی فەلاح ) ی لێبوو ... چووم و پرسیاری ئەو خانوەشم کرد پێیان ڕاگەیاندم ئەویشیان فرۆشتووە .
ئنجا چووم بۆ نەخۆشخانە و هەوڵم پرسی ، پێیان وتم : گوڵەخان مۆڵەتی وەرگرتووە ... هەستم بە نیگەرانی و نائومێدییەکی زۆر ئەکرد .
دوای یەک دوو ڕۆژ لە سۆراغ کردنە ... لە ناو بازاڕ گوڵەم بینی ، دەتوت گەورەترێن موژدەی ئەم ژیانەم پێدراوە ، زۆر بە خۆشحاڵیەوە بەرەو ڕووی چووم ... کاتێ بە یەک گەیشتین و دوای سڵاو و هەواڵپرسین ، ویستم بۆی باس بکەم چەندە وێڵ بووم بەدوایا ... کت و پڕ بینیم دەستی کوڕێکی چکۆلانەی ( ۲ - ۳ ) ساڵانی بەدەستەوە بوو ، زۆر سادە لێم پرسی ئەم کوڕەجوانە کێ یە ؟
گوڵە لە وەڵامدا وتی : کوڕی خۆمە !! .
[ بەم وەڵامە توشی شۆک بووم و کسپەیەک دای لە دڵم ]
بۆ ئەوەی گوڵە خان هەستم پێ نەکات ، خۆشحاڵی خۆم دەربڕی بۆ هاوسەرگیری یەکەیان ، دوای هەندێ وتو وێژ لێک دابڕاین .
ئیتر کەوتمە سەرزەنشتی خۆم و لەدڵی خۆمدا دەم وت ئەوەش ئەنجامی بڕیاری هەڵە و دەبێ باجەکەشی هەروابێ .
دوای ئەو پێش هاتە جار و بار لە بازاڕ یەکترمان دەبینی و سڵاو و هەواڵپرسیمان لەیەك ئەکرد .
ساڵان هات و ساڵان ڕۆی ، ئێستا زیاتر لە پانزە ساڵە بە تەواوی گوڵە خانم لێ ون بووە و هیچ هەواڵێکی نازانم ، تەنها جارێکیان هاوڕێیەکم پێی وتم سەرگوڵ خان لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ ئەوروپا .
.
.
📒 ✏️ 📕 🖍 📘 🖌
ئەو یادەوەرییانەی هەرگیز لە یاد ناچن !
بـەشـی پـێـنـجـەم و ڪۆتایی
(( یـادی بـەخـێـر ))
دوای چەند ڕۆژێ لە گەڕانەوەی شەهید شەماڵ بۆ سلێمانی ... منیش مۆڵەتم لە شۆڕش وەرگرت و کەوتمە ڕێ بە پیادەڕەوی بەرەو سلێمانی و لە ڕۆژی چوارەم لای ئێوارەکەی گەیشتمە ناوشار و تاکسیەکم گرت و چوومەوە ماڵی باوکم .
کاتێ دایکم و باوکم و خوشک و براکانم منیان بینی زۆر گەشانەوە و دڵخۆش بوون و لەلایەکی تریشەوە زۆر دەترسان لەوەی ڕژێم پێم بزانێ و دەستگیرم بکەن و لە سێدارەم بدەن .
لای ماڵی باوکم وام خستە ڕوو بە کاری شۆڕش هاتومەتە ناوشار و دوای تەواوبونی کارەکانم دەگەڕێمەوە بۆ خەباتی شاخ .
وەك لە پێشەوە باسم کرد گوڵەخان کارەکەی دابەشکردنی خواردن بوو بەسەر نەخۆش دا لە ( قاوش ) ، دوو هەفتە جارێ ڕۆژانی هەینی ئێشکگر دەبوو لە چێشتخانە .
واتە هەینی یەک گوڵە ئێشکگر دەبوو ، هەینی دواتر خاتونە هاوکارەکەی .
لەبیرمە ئەو ڕۆژەی گەشتمە ناوشار [ چوارشەممە ] بوو ، دەستەو دوعابووم ئەو هەینی یەی لە بەردەم دابوو ئێشکگر بێت ، چونکە ئەگەر هەینی دواتر ئێشکگر بوایە ، دەبوو بمێنمەوە بۆ هەشت نۆ ڕۆژ ، ئەوەش لەڕووی ئاسایشەوە بۆ من جێی مەترسی بوو .
ئەوەی شایانی باسە باشترین کاتەکانی ژوانمان لەگەڵ گوڵەخان هەینی بوو ... چونکە لە دوای کاتژمێر ( 11 )ی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ( 4 ) ی ئێوارە گوڵە خان کاری نەبوو . ڕیزێ دار سنەوبەر لەحەوشەی نەخۆشخانەکەبوو هەمیشە لای ئەو دارسۆبەرانە هاتو چۆمان دەکرد باسمان لەسەر پێشهاتەکان دەکرد و باشترین جژوانمان بوو .
خۆش بەختانە هەندێ لەو پیرە دار سنۆبەرانە ماوەنەتەوە ... ڕێک دەکەوێتە پشتی بینایەی نەخۆشخانەی ( عەلی کەمال ) و درێژ ئەبێتەوە بۆ حەوشە کۆنەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئەوسا .
ڕۆژی دواتر پێنج شەممە کەسێکم نارد سەیری لیستی خەفارەت بکات بزانێ ، گوڵە خان ئەو هەینی یە لە چێشتخانە ئێشکگرە یان هەفتەی دواتر ئێشکگر دەبێت .
کەسەکە هەواڵی پێدام ئەو هەینی یە واتە ڕۆژی دواتر ئێشکگرە ، دڵخۆش بووم بەو هەواڵە چونکە بۆ من زۆر باش بوو ، تازۆر نەمێنمەوە لەناوشار .
ڕۆژی هەینی لەکاتی گونجاو چوومە چێشتخانەی نەخۆشخانە و خۆم کرد بە ژوورا .
( دەمزانی چ کاتێ بۆی گونجاوە بە کارەوە سەرقاڵ نی یە ) .
بینم وەک جارەکانی تر لەژوورەکەی دانیشتووە بۆ پشوودان و کارەکانی ئەنجام دابوو ، کاتێ گوڵە چاوی پێم کەوت ... زۆر شڵەژا و لەگەڵ ئەوەش بە ڕوویەکی گەشەوە هات بەدەممەوە .
بەدەم خواردنەوەی شیر و نیسکافە و هەندێ هەواڵپرسینی یەکتری ... تایبەتتر هەواڵپرسینی گوڵە لەبارەی چۆنیەتی هاتنە ناوشار و چۆنیەتی گەڕانەوەم و هەندێ پرسیار لەبارەی شۆڕشەوە بۆ من هاتە کایەوە !!! .
هاتینەوە کۆنە هەوار و لەژێر دار سنۆبەرەکان کەوتینەوە هاتوچۆ و قسەکردن ، بە گوڵە خانم وت : پێشتر زیاتر لە سێ ساڵ پەیوەندی یەکی خۆشەویستی زۆر توند و تۆڵمان بەڕێ کرد ، بێگومان چەندین هەڵوێست و ڕەفتاری هەرزەکارانەشمان لە ماوەیەدا دەخستە ڕوو هەندێ جار هەڵچوون و دابڕانی کەم دەکەوتە ، نێوانمان ، بەڵام سۆزی بە تینی ئەوینەکەمان یەکی دەخستینەوە و تاسەر ئەنجام بەو جۆرە کۆتایی هات کە هەردوکمان دەیزانین .
بۆ ئەوەی بە شەماڵ دا هەواڵت بۆ ناردبووم و،داوات کردبوو ، من لێت خۆش بووم و گەردنیشم ئازاد کردووی ، بۆ داواکاری دووەم ، وەک وادەم پێ دابووی وا هاتم ئێستا دەیخەمە ڕوو .
( سەرگوڵ خان تەنها گوێی دەگرت و بەڵێی بۆ دەکردم ) ، پێم وت : سەرگوڵ خان ، ئەو هەموو ماوەیە و تائێستا چی گوزەرا ، با بیسپێرینە ڕابردوو و هەموو ئەو ماوەیە ... بە لاپەڕەیەکی ڕەش دادەنێین و لە ئێستا بەدواوە ... لاپەڕەیەکی سپی بێگەرد هەڵئەدەینەوە بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندی یەکەمان .
سەرنجی ڕوخساریم دا زۆر گەشایەوە و خەندەیەکی شیرین کەوتە سەر لێوەکانی ، پرسیم : دەزانی چۆن ؟! .
گوڵە بەو پەڕی خۆشحاڵی یەوە پرسی چۆن ؟ ! .
کاتێ بینیم هێندە خۆشحاڵە بە بیستنی ئەوەی من لە مێشکما دامناوە بیخەمە ڕوو ، هەستم بە نائارامی و دڵە ڕاوکێ دەکرد چۆن پێی بڵێم !! ، نەمئەتوانی پێی بڵێم ْ!! ، ماوەیەکی کەم بێدەنگ بووم و زۆرم لە خۆم کرد تا بتوانم پێی بڵێم ، نەم دەتوانی بیڵێم !
سەرگوڵ پێی وتم : کامەران گیان چاوەڕێی وەڵامی تۆم ... بۆ وا بێدەنگ بووی ؟
هەر چۆرێ بوو بوێریم بۆ خۆم فەراهەم هێنا و پێم وت :
پەیوەندی تازەمان بریتی دەبێ لە پەیوەندییەکی پاک و بێگەرد ئەویش ئەوەیە :
( تۆ خوشک و من برا !! )
.
. 🍃 یــادەوەری 🌱
🌸 بـەشـی چـوارەەم 🌷
🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://t.me/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
.
خۆشی دەزانێ منیش فاتمەی هاوڕێم کە نزیکترین هاوڕێمە لەو پەیوەندی یەی نێوانمان ئاگڵدار بوو ... تاکە مەحرەمی ڕازەکانم بوو .
بۆیە ئەو ڕۆژە کاک کەریم هاتە نەخۆشخانە و هەواڵی پێدام ، دوای ڕۆشتنی کاک کەریم بە پەلە خۆم گەیاندە فاتمەی هاوڕێم و لەو هەواڵە ئاگادارم کردەوە و پێم ڕاگەیاند ڕۆژی دواتر لەگەڵ کاک کەریم دەچم بۆ لای کامەران ... فاتمەی هاوڕێم سەرەتا هاوڕام بوو بۆ ئەو کارە و دوای نیوەڕۆ گەڕاینەوە لە دەوام و هەریەکەمان چوینەوە ماڵی خۆمان ... هەمان ڕۆژ عەسرەکەی فاتمە هاتە سەردانیم ، من لە ناو خۆش خەیاڵی و دڵخۆشی خۆم تەواو تێکەڵ بوو بووم .
دوای ماوەیەک وتوێژ لە بارەی چونم بۆ لای کامەران ، فاتمەی هاوڕێم ڕێگری ئەکرد لێم ، کەنەچم بۆ لای کامەران ، سەرەتا بەتوندی ڕووبەڕووی بوومەوە بەڵام ئەو کۆڵی لێنەدام ، تا ئێوارە قسەی بۆ کردم بێ سوود بوو ، دواتر چووەوە لای مێردەکەی و مناڵەکانی ، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە مێردەکەی شەو هاتەوە لام ، ئەوشەوەش بەدرێژایی شەو تا بەرەبەیان قسەی بۆ کردم ، توانی قەناعەتم پێ بێنێ .
بەهانەی فاتمە لەم کارەدا ئەوەبوو ، دەیوت : تۆ کاتێ براکەت لەدەست دا ، ئەوەندە سەرت کێشا بەدار و دیوارا تا تەواو مێشکت ئازاری پێگەیشت ، ئەوەبوو چەندین ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایتەوە لەژێر چاودێری و چارەسەرکردن ، ئێستاشی لەگەڵدا بێ ناو بەناو کاتێ دوچاری ئەو ئازارە بەهێزە دەبیت دەبێ لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن و لە ژێر چاوەدێری پزیشك ، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تا هەفتەیەك .
دواتر دەیوت : گوڵە گیان کامەرانیش دەبێتە پێشمەرگە و ئەمڕۆ یان سبەی ، ئەویش وەك جوانەمەرگی برات شەهید دەبێت ، بە لەدەست دانی کامەران ، توشی گەورەترین حاڵەتی شۆك دەبی ، ئەوکات یان خۆت ئەکوژی ، یان جارێکی تر هێندە پاڵەپەستۆ ئەخەیتە سەر مێشکت ، مێشکت خۆی ئەزییەتی بووە ... ئەو کات تەواو مێشکت لەدەست ئەدەی ، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوو نەدات ، باشترین چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بەو پەیوەندی یە بێنی ... گوڵە خان دەیوت : سەرەتا بەتوندی بەرەنگاری بوومەوە بەڵام دوای چەندین کاتژمێر قسەکردنی فاتمە لەو بارەیەوە ، کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی و قەناعەتی پێکردم و دواتریش ڕێگەی بۆ دانام کەبەیانی کاك کەریم هاتەوە بە شێوەیەکی نەشیاو وەڵامی کاك کەریم بدەمەوە ... بۆ ئەوەی ئەو شێوازە ڕەفتارەی هەرگیز لەگەڵ کەسایەتی من نەئەهاتەوە ، وا لە کامەران بکات بۆ هەمیشە دەست بەرداری من ببێ ، منیش هەروام کرد !! .
شەهید شەماڵ بەردەوام بوو لە گەیاندنی پەیامی گوڵەخان و ئەیوت : کامەران گوڵە خان دەیوت / کاتێکیش هاتەوەبۆ نەخۆشخانە بۆ لام بە بینینی کامەران ئێجگار دڵخۆش بووم ... بەڵام زۆر هەستم بەشەرمەزاری و تاوان دەکرد بەرامبەری ، ئەو مافی خۆی بوو بزانێ بۆچی من ئەوهەڵوێستە نامرۆڤانەیەم لەبەرامبەری پەیڕەو کردووە و منیش لە شەرمەزاری و هەستکردنم بە تاوان بەرامبەر کامەران نەمدەتوانی ڕاستی مەسەلەکەی لەو کاتەدا ، پێی بڵێم ، لە دوا ساتەکانی پەیوەندی یەکەمان ، من کۆتاییم بەو پەیوەندی یە هێنا ، کاتێ دوو ڕێگای بۆ دانام یان کۆتایی هاتنی پەیوەندی یەکەمان ، یان خستنە ڕووی ڕاستی مەسەلەکە ، منیش نەمئەتوانی لەو کاتەدا ، ئەم ڕاستییەی ئێستا دەیخەمە ڕوو ، بیخەمە بەردەست کامەران ، دەمزانی لای ئەو پەسەند نەئەکرا و باوەڕیشی پێ نەدەکردم ... وەک بەهانەیەکی بێ بنەما لێکی ئەدەیەوە ، بۆیە بە ناچاری ڕێگای دووەم هەڵبژارد وکۆتاییم بەو پەیوەندی سۆزدارییە پیرۆزەی نێوانمان هێنا و بەوپەڕی نیگەرانی و گریانەوە ئەو ڕۆژە کامەرانم بۆ هەمیشە جێ هێشت !!!!!
شەهید شەماڵ بەردەوام بوو پێی وتم : گوڵە خان لە دوا پەیامی دەڵێ / چەند ساڵێ گوزەراوە بەسەر ئەو کارەساتەی من بەدەستی خۆم بۆخۆمم سازان ، بەڵام تا دێ ئەشکەنجەی ویژدانیم زیاتر و زیاتر دەبێت و ئازارم ئەدات ، بۆیە دوو داواکاریم لە کامەران هەیە .
یەکەم / لێم خۆش بێ بەرامبەر ئەو تاوانەی دەرحەقی کردم و گەردنم ئازاد بکات ، تا لەوە زیاتر ئەشکەنجە و ئازاری دەرونی نەچێژم !! .
.
سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
کاناڵی دڵی شێت
@Hahaskim
خوشه ویستی
@xoshaviste
خەزانی پایز
@soziedl
تۆڕی میدیایی:
کوردانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات
@nawxo
هیوای ئازادی
@Hevayazade
هەوارگەی چیرۆك
@chirok2
دیداری تایبەت
@DidariTaibat1
ئهوین و خهیال
@Avinukhayal
شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4
هەوارگەی شیعر
@hawrge
منوتوو
@dghjkopl
ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal
آوازی عشق
@Avazeshq1
ڕوناڪایی دڵ
@ronakaydel
دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam
ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran
خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam
هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary
گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music
بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..
وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'
سوران سهقزی
@Soran_Saqqezi
کاناڵی هناسه ی ساردم
@Hahas1369
یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem
کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023
ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm
کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page
کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem
هونەرمەند میکائیل مەهابادی
@mikael_jahan_official
هناسه ی دلم
@hanasedell
گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
@golghin2021
بووک وزاوا
@bukzawa2021
دڵتەنگییەکانی دڵم
@dltngikanidlm
یادی رابردوو
@Yadirabrdu
اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369
کورد موزیک
@kurd_Music2021
خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
. 🍃 یــادەوەری 🌱
🌸 بـەشـی سـێ یـەم 🌷
🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
➳➳➸➳➳➸
( هـەوارگـەی چیرۆک )
📀 👇 📜
.
مانگێک و سێ ڕۆژ لە ماڵی مامۆستای ئازیز مامەوە ، ئەو ماوەیە هێندە ڕەفتارەکانی گوڵە کارێگەرییان لەسەر دانابووم ، خەبات و پێشمەرگایەتیم وەلا نابوو ، تەنها ڕۆژ بەڕۆژم بەڕێ دەکرد ، بەو هیوایەی دەرفەتێکم بۆ هەڵکەوێ بچمە ناوشار و ڕووبەڕووی گوڵە ببمەوە ، بۆم نەڕەخسا !!
دوای مانگێک و سێ ڕۆژ مانەوەم لەماڵی مامۆستا سەیفەدین ، بەیانیەکی زوو بوو ، کاک سەڵاحی برام هاتە سەردانیم و موژدانەی ئەوەی پێدام ( مولازم موحسین ) نەقڵ بووە و لە سلێمانی نەماوە و بەو پێ یە دەمتوانی بگەڕێمەوە .
ئەم هەواڵە بۆ من زۆر باش بوو .. چونکە ناسنامەی خوێندکاریم بۆ دوو مانگی تر کاری پێدەکرا تا دەچوومە خزمەتی سەربازی ... لەو کاتەدا بە ئازادی دەمتوانی بگەڕێمەوە ناوشار ، چونکە فەرمانی گرتنەکەم تەنها پەیوەست بوو بەو تاوانبارە .
دوای ستایشی مامۆستا سەیفەدین لەگەڵ برا گەورەکەم گەڕاینەوە ناوشار ، لە ڕێوە چووم بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن .
وا ڕێکەوت ، لەگەڵ چونە ژوورەم بۆ نەخۆشخانە ڕوو بە ڕووی ، گوڵە خان بوومەوە .
گوڵە چاوی پێم کەوت ڕەنگێکی هێنا و ڕەنگێکی برد و شڵەژان جوان لەسیمایدا بەدی ئەکرا ، بەخێرهاتنی کردم ، نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە .
چوومە ژووری برین پێچی پیاوان کە پێشتر لەوێ دەوامم ئەکرد گوڵەش بەدواما هات بۆ ئەوێ ... هەرچەن هەواڵی ئەپرسیم و ئەیویست بزانێ چۆن گەڕاومەتەوە ناو شار ، وەڵامی هیچم بۆ نەئەدرایەوە تەنها شتێ دەرم بڕی پرسیم ( کوا وەڵامی نامەکەم ؟! )
ویستی خۆی لەو پرسیارە بدزێتەوە وبۆیە پێی وتم : ئەم ماوەیەت چۆن بەسەر برد ؟
تەنها وەڵامم هەر ئەوە بوو پێم وتم : ئەم ماوەیە ، بە نەهاتنی وەڵامی نامەکەم بەسەرم برد !! .
دیسان گوڵە وتی : تکایە واز لەوبابەتە بێنە .
وتم : بۆچی ؟!
لەو کاتەدا دوان لە هاوڕێکانی گوڵەخان بە گوڵەیان وت : دەوام تەواو بوو نایەی بڕۆینەوە ، گوڵە لەوەڵامدا وتی : ئێوە بڕۆن و لەبەر دەرگای نەخۆشخانە چەند خولەکێک چاوەڕێم بکەن ، منیش ئەچم خۆم ئەگۆڕم دێم .
گوڵە خۆی کرد بە ژووڕەکەی خۆیانا و دەرگای ژوورەکەی داخست ، منیش لە ڕووی دەرەوە لەناو دەرگاکە وەستام ، دوای ئەوەی خۆی گۆڕی و دەرگای کردەوە بڕوات ، بینی لە ناو دەرگاکە وەستاوم ، پێی وتم : کامەران ڕێگام پێبدە بڕۆم ، خۆت دەزانی هاوڕێکانم لە دەرەوە چاوەڕێی منن .
بە گوڵە خانم وت : دوو ڕێگات لە بەردەمە بۆ خۆت ئازادی کامیان هەلئەبژێری .
ڕێگای یەکەم / کوا وەڵامی نامەکەم ، واتە بۆچی نەهاتی بەدەم داواکاری یەکەم ، ئەگەر هۆکارێکت بوو بۆ نەهاتن بە وتن یان نوسین بۆچی بەکەریما وەڵامت بۆ نەناردمەوە ؟!
ڕێگای دووەم / ئەگەر ناتەوێ وەڵامم بدەیتەوە ڕێگا لەبەردەمتا واڵایە فەرموو بڕۆ ، بەڵام ڕۆشتنت کۆتایی هاتنی ئەوین و خۆشەویستیمانە و هیچ هێزێ لەم جیهانە وا لەمن ناکات جارێکی تر بگەڕێمەوە میانەی ئەوین لەگەڵتا ، بە هەر پاساوێک و لە هەر کاتێ پەشیمانیت نیشان دا ، تەنها و تەنها ئێستا نەبێت !!! .
بڕیار و هەڵبژاردن لە دەست خۆتە ، بۆ ماوەەکی کەم سەری داخست و بە بێدەنگی مایەوە و ئنجا سەری هەڵبڕی وتی : کامەران ڕێم بدە ئەڕۆم .
منیش ڕێگاکەم بۆ چۆڵ کرد و ، گوڵە دایە پڕمەی گریان و ڕۆیشت ... تالە چاو ون بوو سەرنجم ئەداێ ، لەناو ڕاڕەوێ نەخۆشخانەکە وەستابووم ، وەک پەیکەرێکی بێ هەست و گیان ، چەندە بەوجۆرە مامەوە نازانم ؟ !
کاتێکم رانی یەکێ لە پۆلیسەکانی نەخۆسخانە کێشای بەسەر شانما و بەو شێوەیە بە ئاگا هاتمەوە . پۆلیسەکە وتی من لە قاوشەکانی ئەوسەرەوە ، قاوش بە قاوش گەڕام و تا گەشتمە لای تۆ ئەو هەموو ماوەیە ، بێ جوڵە لێرە وەستاوی خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشتووە ؟ شتێ ڕویداوە ؟ ! .
وتم : نا هیچ نەبووە ، من ئەبێ بڕۆم ، کەوتمە ڕێ و نەخۆشخانەم جێهێشت و لە ڕێگا هەر دەم وت : کوا وەڵامی نامەکەم !!!!!!!!
مـــاویـــەتــــی
➳➳➸➳➳➸
( هـەوارگـەی چیرۆک )
📀 👇 📜
. 🍃 یـادەوەری 🌱
🌸 بـەشـی یـەڪـەم 🌷
🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
➳➳➸➳➳➸
( هـەوارگـەی چیرۆک )
📀 👇 📜
✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]
- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧
فرشتــهی موسیقی?"
- موسیقی تَپیت و نتها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .
#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
•• ????••
╰) ایران موزیک♪ (╯
"ما بهتریـنها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"
تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94