القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 10 months ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago
بەردەوام بن لە بایکۆت هەتا مردن ☝🏿**
هەتا ناچار نەبن [ کاڵاکانی پشتیوانی جولەکە ] مەکڕن !**
❪ المنافقون ٩-١١ ❫
گەرمیان جەباری
#قوڕئان
#قرآن
#سورة
#المنافقون
#گەرمیان_جەباری
ڤیدیۆڪہ بہ فوڵ ڪواڵیتیے
[ ٦٥ ] سورة الطلاق | عيسى عمر سناكوا
ڤیدیۆڪہ بہ فوڵ ڪواڵیتیے
✉️ بەڵێنی گەشتێکت پێدراوە بۆ شوێنێکی جیاواز لەوەی تێیدا دەژیت، مەرجە پێداویستییەکانی گەشتەکە و مانەوەت پێبێت و ئامادەباشیت بۆ کردبێت؛ بە ئەندازەی مانەوەت پێویستت بە بلیتی فڕۆکە و پارە و جلوبەرگ و خواردن و شوێنی نیشتەجێبوون و هەندێ شتومەک دەبێت لەگەڵ خۆت بیانپێچیتەوە.
هەر بۆیە باش بیر لەوە دەکەیتەوە کارەبارەکان و بەرپرسیارێتییەکانی ئێرەت ئەنجامدامبدەیت و بەنیوە ناچڵی بەجێیان نەهێڵیت.
⚠️ لەناکاو پێت دەڵێن:
⬅ ️کاتی دەستپێکی گەشتەکە دیاریکراو نییە!
⬅ ️هیچ دڵنیاییەک لە بەسەلامەت گەیشتنە جێت نییە ئەگەر ️باش خۆت ئامادە نەکردبێ و دڵنیابە کە دەگەیتە جێ!
⬅ ️ئەگەری زۆرە هاوڕێ و هاوسەفەرەکانت کە بڕیاربوو گەشتیان لەگەڵدا بکەیت بکەونە گەشتێکی تر، پێش یان پاش تۆ!
⬅ ️بەئەندازەی تۆکمەییت لێرە، ماندووبوون و خۆئامادەکردنت ، شوێنی حەوانەوەی باش و خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگی باش و شیاوت پێشکەشدەکرێت!
⬅️ گرنگترینیان: گەشتەکە هەمیشەییە و کە ڕۆیشتیت جارێکی دیکە ناگەڕێیتەوە!
? مەرجەکانی گەشتێکی وەها واتلێدەکات زۆر بەباشی ژیانی ئێرەتی بۆ تەرخان بکەیت، گەر پێویست بکات ساڵەهای ساڵ، هەتا تەمەنێک و هەموو ماڵ و سامانتی بۆ تەرخان بکەیت و ئاوڕ لە زۆر شتی لاوەکی نەدەیتەوە کە سوودی بۆ گەشتەکەت نەبێت!
? ئەو گەشتەش مردنە کە بەڵێنێکی وەها بە هەموو ڕوح-لەبەرێک دراوە:
? { كُلُّ نَفسٍ ذائِقَةُ المَوتِ وَإِنَّما تُوَفَّونَ أُجورَكُم يَومَ القِيامَةِ فَمَن زُحزِحَ عَنِ النّارِ وَأُدخِلَ الجَنَّةَ فَقَد فازَ وَمَا الحَياةُ الدُّنيا إِلّا مَتاعُ الغُرورِ }
? [ آل عمران : ١٨٥ ]
? ھەموو (خاوەن) گیانێک مردن دەچێژێت وە بەڕاستی بەتەواوی پێتان دەدرێت پاداشتەکانتان لە ڕۆژی دواییدا (ھەستانەوەدا) ئەمجا ھەرکەس دووربخرێتەوە لە ئاگری دۆزەخ و بخرێتە بەھەشتەوە ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە سەرکەوتووە وە ژیانی دونیاش ھیچ شتێک نیە جگە لە چەند سات و ئارەزوویەکی فریودەر نەبێت!
? { كُلُّ نَفسٍ ذائِقَةُ المَوتِ وَنَبلوكُم بِالشَّرِّ وَالخَيرِ فِتنَةً وَإِلَينا تُرجَعونَ }
? [ الأنبياء : ٣٥ ]
? ھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (و دەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بە خراپە و ناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تا دەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە!
? { كُلُّ نَفسٍ ذائِقَةُ المَوتِ ثُمَّ إِلَينا تُرجَعونَ }
? [ العنكبوت : ٥٧ ]
? ھەمووکەس تامی مردن دەچێژێت و پاشان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنرێنەوە!
? گەر ئەو گەشتە مردن بێت و پاش ئەویش ژیانێکی نەمرانەی بێ کۆتایی هەبێت نرخی ئەوەی نییە لات کە نیوەی ئەو گەشتە دونیاییە هەوڵی بۆ بدەیت؟
هەر ئێستا بڕیاربدە و خۆت ئامادەباش بکە بۆ ئەو گەشتە دوور و درێژە تا کات درەنگی نەکردووە، چونکە دواتر پەشیمانی سوودێکی نابێت!
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 10 months ago
Last updated 4 months, 2 weeks ago