?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
📢الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
💎سوپاس بۆ خوای پەروەردگار توانیمان جیهانی سوڕەتەکان بەکۆتابهێنین (بەشێوازی دیزاین) کە دەستمان پێکردبوو لە 10\3\2024 یەکەم شەوی ڕەمەزان لە مەدینەی پیرۆز.
🧠ئێستا بەشێوازی pdf جیهانی هەموو سوڕەتەکان بەردەستە لە (الفاتحة تا الناس).
✅ ئامانجی سوڕەت: لەم بەشەدا باسدەکرێ سوڕەتەکە دەیەوێ چ پەیامێک بگەیەنێت و لەدەوری چ بابەتێک دەسوڕێتەوە بەشێوازێکی سەرەکی.
✅ ناوەکانی سوڕەت: لەم بەشەدا ناوەکانی سوڕەتەکە باسدەکرێت، ناوە تەوقیفیەکانی (خودا و پێغەمبەرﷺ) ناویان ناون، یان ناوە ئیجتیهادیەکانی (هاوەڵان و زانایان) ناویان ناون.
✅ مەککی و مەدەنی: تێیدا باسدەکرێت سوڕەتەکە پێشی هیجرەت دابەزیوە و مەککیە، یان دوای هیجرەت دابەزیوە و مەدەنیە.
✅پەیوەندی سوڕەت لەگەڵ پێشی: تێیدا پەیوەندی سوڕەتەکە لەگەڵ پێشی باسدەکرێت بەشێوازێکی گشتی لەڕووی بابەتەوە، یان پەیوەندی ئایەتی کۆتا و سەرەتای هەردوو سوڕەت، یان بە شێوازی دەستپێکردنیان.
✅ تایبەتمەندیەکانی سوڕەت: تێیدا باسدەکرێ سوڕەتەکە لە چ بەشێکی قورئانە، و چ تایبەتمەندیەکی هەیە جیای دەکاتەوە لە سوڕەتەکانی تر، یان هاوبەشە لەگەڵ سوڕەتەکانی تر، یان چ پلەو پایەیەکی هەیە بەپێی فەرموودەکان.
✅ بابەتەکانی سوڕەت: تێیدا سوڕەتەکە بەپێی ئایەتەکان دەکرێتە چەند بەشێک و ناونیشانێکی بۆ دادەنرێت (کە ئەم بەشە زۆر بەسوودە بۆ لەبەرکارانی قورئان).
لەسەر ئەسپەوە
یان سەللەی دەکات
یان لەناو مەسبەحە
یان لەباوشی پیاوەکەیتی یان ئافرەتێکی هاوڕێی
یان لەکافتریا دانیشتووەو ڤیدیۆیەکی خۆی داناوە
"بە نیقابەوە"
(غەیری نیقابەکە ئەوە هەر هیچ)
لەسەریشی نەشیدەکی داناوە:
(لا لا تحسب أن الدین بعید عن حب وحیاة).
وەک ئەوەی بەهەموو خەڵک بڵێ: دینی ئیسلام ئەوەی ئەو دەیکات ڕێگەی پێداوە!
🟡هاوكات تاوانهكه تهنها بۆ ئهوان نیه، بهلكو بۆ ئهو پیاوه بهناو بهڕیشهشه كه ئیزنی كچهكهی یان ژنهكهی دهدات خۆی بۆ ههموو خهڵكی عهرزبكات!!!!!
✈️یەکەک لە نەخۆشیە نەفسیەکان و حەزی ئەوەی کە هەموو خەڵک ئاگای لێت هەبی و هەست بەبوونت بکات ئەوەیە:
حەزدەکەی شتێکی جیاواز بکەی،
زۆرجاریش کە شتێکی جیاواز و ناوازەت پێناکرێت، شتێکی وا دەڵێی و دەنوسی، مانایەکەی بەڕووکەشی کەس تێیناگات و تەنها خۆت تێی دەگەی.
زۆرجار خۆشت نازانی مانای چیە، بەڵام هەر نەفست حەزدەکات شتێکی جیاواز بکات.
ماوە ماوە پۆستێک دەکات لەگەڵ ڕسمەکی سەیر و خوار و خێچ و عەنتیکە، دەنوسێت:
هـیــچ...
بەرەو نادیاری...
ئەمڕۆ نا، بەڵام بەو زووانە...
شتەک دەبی...
نازانم...
دەچم بەرەو هیچستان...
هەموو ئەو نوسینانە و جۆری نوسینی تریش گەنجانەک دەینوسن، لە نەخۆشی نەفسی و فەراغی دەروونی زیاتر بە هیچی نابینم...
نەهێتشنی کۆبونەوەی دەرسەکان و خوێندنیان لەکاتی خۆیدا
گەورەترین چەکی سەرکەوتنی وانەکانە کە دەیخوێنی.
زۆرجاریش یەکجار کۆبوونەوەی وانەکان بەسەرتدا دەبێتە گەورەترین هۆکار بۆ وازهێنان لە وانەکان و ساردبوونەوە...
شەیتانیش ئەو یەکجارە دەقۆزێتەوە و دات دەبڕێ لە خێرەکان.
?هەرکات بێزار و ناڕەحەت بووی لەسەر ڕێبازی حەق و ئازاریان دای بەقسەکانیان و سەبرت کەم بوویەوە،
یەکسەر ئەو دیمەنەی پێغەمبەر ﷺ بهێنە پێش چاوت کاتێک (أبو طالب)ی مامی دێتە لای و شکایەتی قوڕەیشی پێ دەگەنێت کە یان دەبێت وازبهێنێت یان لەناوی دەبەن:
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago