مێژووی ئیسلام

Description
کەنالێک بۆ مێژووی ئیسلام و باسکردنی شتە نهێنی و شاراوەکان و ڕاستی ململانێکان و دوور لە درۆی ڕاگەیاندنەکان .

بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان نامە بنێرن

@Abdllahkurde
Advertising
We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago

2 months, 2 weeks ago
جیهادی واجب و مەولودی بیدعە !

جیهادی واجب و مەولودی بیدعە !

باسی واجبێکی شەرعی ناکرێت کە گرنگترین واجبە بەڵام لەسەر بیدعەیەکێک دونیا خراپ دەکرێت !

سەرتا ئەو وتەیەی فضیل کوڕی عیاض بەبیرخۆمان دێنینەوە کە فەرمووی حالت چۆن دەبێت گەیشتیت بەسەردەمێک جاوازی نەدەکرا لەنێوان حەق و بەتاڵ، ئیماندار و کافر، ئەمین و خائین، زانا و نەزان، فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری لە خراپە،

بەڵێ ئەم سەردەمەش وایە بە زیاتریش جا ئەگەر مەولود خێری تێدابوایە ئەوا رسول اللّٰه ﷺ بۆچی نەیدەکرد ئایە نەیزانی ؟

شەیتان باشی فێلی لێکردوون ،

من پرسیار لە مەولودچیەکان دەکەم دەلێم مادام ئەوەندە رسول اللّٰه ﷺ خۆش دەوێت بۆچی شوێنی ناکەون ئایە ڕۆژێک لەژیانی بێ جیهاد بەڕێکرد ؟ ڕۆژێک بە ئیسرەحەت دانیشت ؟ نەخێر بەڵکو تا مابوو شمشێری بەدەستەوە بوو شەڕی کافرانی دەکر هاوەڵانیش ڕەزای اللە تعالی یان لەسەربێت وەک ئەوبوون بەڵام ئێوە چیتان بۆ ئەم دینە کردووە جگە لە بیدعە و خورافیات حەق وەک ڕۆژی ڕوناک دیارە بۆ کەسێک بیەوێت لە کۆتای دەلێم یا اللە هیدایتمان بدەیت بە بەهەشتی خۆت شادمان بکەیت آمین.

5 months ago

ئـــەو ئافـــرەتەى
ڪە هەمـــوو قســـەیەڪی بە قورئان بـــوو !!!

(إبن مبارك) دەگێڕێتەوە....
ساڵیکیان چووم بۆ حەج، لە ڕێگادا تارماییەکم بەرچاو کەوت کە نزیك بوومەوە سەیرم کرد، ئافرەتێکی بەتەمەنە و کراسێکی خورى لەبەردایە، سەرپۆشێکی خوریشی بەسەرەوەیە، منیش سەلامم لێکرد و وتم: سەلامی خوات لەسەر بێت دایە گییان.
ئەویش لەوەڵامدا وتی ﴿ سَلامٌ قَوْلا مِنْ رَبٍّ رَحِيمٍ ﴾.
ووتم: چی دەکەیت بەتەنها لەم شوێنەدا؟
ووتى: ﴿ مَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَلا هَادِيَ لَهُ ﴾.
واتە: ❞کەسێك خواى گەورە ڕێگەى لێ وون بکات، کەس ناتوانێت شارەزای بکات.❝
(إبن مبارك) دەڵێت: منیش بە وەڵامدانەوەکەیدا تێگەشتم کە ونبووە، بۆیە پێم وت: لەکوێ بوویت و بۆ کوێ دەچیت؟
ئەویش وتى: ﴿ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى ﴾ .
واتە: ❞پاکوبێگەردی بۆ ئەو خودایەى شەو ڕەویکرد بە بەندەى خۆی، لە مزگەوتى "حەرام"ەوە بۆ مزگەوتى "ئەقسا" ❝.
منیش بەمە زانیم حەجی کردووە و دەچێت بۆ زیارەتى مزگەوتى "ئەقسا" پاشان پێم وت: لەکەیەوە لێرەیت؟
ووتى: ﴿ ثَلاثَ لَيَالٍ سَوِيًّاَ ﴾.
واتە ❞سێ شەوی تەواوە❝.
ووتم: دەبینم هیچ خواردن و خواردنەوەیەکت پێ نییە!
ووتى: ﴿ هو يُطْعِمُنِي ويَسْقِين ﴾
واتە ❞خودا خواردن و خواردنەوەم دەداتێ❝.
ووتم: بە چی دەستنوێژ دەگریت؟
ووتى:﴿ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ﴾ .
واتە ❞ ئەگەر ئاوتان دەست نەکەوت تەیەموم بکەن بە گڵێکی پاك ❝.
ووتم: خواردنم پێیە، بەشت بدەم؟
ووتى:﴿ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ ﴾.
واتە ❞ پاشان رۆژووەکانتان تەواو بکەن، تاوەکو شەو دادێت ❝.
ووتم: بەڵام بەڕۆژوونەبوونمان بۆ حەڵاڵە کاتێك لەسەفەردا بین!
ووتى: ﴿ وَأَن تَصُومُوا خَيْرٌ لَّكُمْ ﴾ .
واتە ❞ ئەگەر بە ڕۆژووبن باشترە بۆتان❝.
ووتم: حەز دەکەیت سوارى ئەو وڵاخەت بکەم تاوەکو دەگەیتەوە بە کاروانەکەى خۆت؟
ووتى: ﴿ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ ﴾
واتە ❞ هەرچی ئەنجام بدەیت لە چاکە، خواى گەورە پێى دەزانێت ❝.
ووتم: فەرموو سواربە.
ووتى: ﴿ قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ﴾.
واتە ❞ بڵێ بە باوەڕدارەکان چاوی خۆیان بگرن و داخەن ❝.
بۆیە پشتم تێکرد تاوەکو سوار بوو.
ووتى: ﴿ سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ﴾.
واتە ❞ پاکو بێگەردی بۆ ئەو خودایەى ئەم وڵاخەى بۆ دابینکردووین، ئەگەر ئەو نەبوایە ئێمە نەمان دەتوانى بکەین ❝.
دواتر بەڕێکەوتین، کەمێك خێرا دەرۆیشتین و دەنگم بەرز بوو.
ووتى: ﴿ وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ﴾.
واتە ❞ڕۆیشتنەکەت هێواش بکەرەوە و دەنگیشت نزم بکەرەوە ❝.
منیش دەنگم نزم کردەوە و لەبەر خۆمەوە شیعرم دەوت.
ووتى: ﴿ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ ﴾.
واتە ❞قورئان بخوێنە ئەوەندەى کە لێی دەزانیت ❝. پاشان نزیك بووینەوە لە کاروانەکەیان.
ووتم: کێت هەیە لەم کاروانەدا؟
ووتى: ﴿ الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ﴾.
واتە ❞ ماڵ و منداڵ، جوانى و ڕازاوەیی ژیانی دونیان ❝.
منیش بەمە زانیم کە ماڵ و منداڵیشی هەیە لە کاروانەکەدا.
ووتم: منداڵەکانت چی دەکەن لەم کاروانەدا؟
ووتى: ﴿ وَعَلامَاتٍ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ }.
واتە ❞ بە نیشانە و ئەستێرەکان ڕێگە دەردەکەن. ❝ منیش تێگەیشتم کە منداڵەکانى ڕێنیشاندەری حاجیانن.
ووتم: منداڵەکانت ناویان چییە؟
ووتى: ﴿ وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا ﴾.
واتە ❞ خواى گەورە (ئیبراهیم)ی کردووە بە خۆشەویست و دۆستى خۆی.❝
پاشان وتی: ﴿ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا ﴾.
واتە ❞ خواى گەورە گفتوگۆی لەگەڵ (موسا)دا کردووە. ❝
هەروەها وتی: ﴿ يَا يَحْيَىٰ خُذِ الْكِتَابَ ﴾.
واتە ❞ئەى (یەحیا) کتێبەکە وەربگرە❝
(إبن مبارك) دەڵێت: زانیم، منداڵەکانى ناویان (إبراهیم) و (موسى) و (یحیى)ە. بانگم کردن. کاتێکم زانى کۆمەڵێك گەنج هاتن.
وتم: ئەوە دایکتانە هێناومەتەوە، بەڵام چیرۆکی ئەم ژنە چییە؟
ئەوانیش وتیان: ئەمە دایکمانە، چەندین ساڵە قسە ناکات بە قورئان نەبێت. لە ترسی ئەوەى نەوەك زوبانی تەتەڵە بکات لە قسەى دونیادا شتێك بڵێت کە خوداى گەورە پێى ناخۆش بێت.

سەرچاوە:
- المستطرف فی کل فن مستظرف_ 1/234

7 months, 3 weeks ago

سوپای ئیسلامی بەردەوامبوو لە بەرەوپێش چوون بۆ ئازاد کردنی تێكڕای وڵاتانی ئەوروپا، شار لەدوای شاریان ئازاد دەکرد تاوەکوو لەسەردەمی خەلیفەی ئەمەویەکان 'هیشامی كوڕی عەبدول مەلیک' گەیشتنە ئەوپەڕی ڕۆژ ئاوای فەڕەنسا، کۆتا ناوچە کە سوپای ئیسلامی پێی گەیشت شاری (توور) بو کە (٢٩٥ کم) لە پاریسەوە دوورە، هەر لەم شارەدا سوپای ئیسلام جێگیر بوو بەسەرکردایەتی 'عبدالرحمان غافقی' والی ئەندەلوس. لە لایەکی تریشەوە (فیرەنجەكان = فەڕەنسیەکان) هەموو هێز و سوپا و هاوپەیامنەکانی خۆی کۆکردەوە بەسەرکردایەتی (چارلز مارتێل) بۆ بەرپەرچدانەوەو ڕێگری کردن لە فتوحاتە ئیسلامییەکان .. لەناوچەیەک کە پێی دەوترێت (بەڵات) کە ئەم ناوە پاڵ ئەدرێتە کۆشکێکی چۆڵ کراو لەو ناوچەیە، جەنگ لە نێوان هەردوو لادا دەستی پێکرد و چەند ڕۆژێکی خایاند، لەم جەنگەدا هەزارەها فەڕەنسی تێدا کوژراو هەزارە موسوڵامن و سەرکردە کەشیان 'غافقی' تێدا شەهید بوون. لەدوای ئەمەو لەشەودا و موسوڵمانان لە مەیدانی جەنگکە کشانەوە و گاوورەكان شوێنیان نەكەوتن بەهۆی ئەو ترس و بیمەی كە هەیانبوو لە سوپای موسوڵمانان. مێژوو نووسانیش ئەم جەنگەیان ناو ناوە "بلاط الشهداء" تا وەکو یادگارییەک مبێنێتەوە بۆ شەهیدانی ئازادکردنی ئەوروپا، ئەمە کۆتا ناوچە بوو کە سوپای ئیسلامی پێی گەیشت پاش ئەوەی نزیکەی نیوەی فەڕەنسا یان ئازاد کرد.

9 months ago
یەکەم کەس کە ڕەمزی هیرۆگلوفی ئاشکراکرد

یەکەم کەس کە ڕەمزی هیرۆگلوفی ئاشکراکرد

زانای موسولمان ”أبو بکر أحمد إبن وحشیة“، کە لە ساڵی 930 زانینی کۆچی دووای کردووە زانای کیمیایی و فەلەکناسی و لوغەوی بووە کە خەڵکی عێراق بووە موسولمان بووە لە ئەهلی قسین بووە کە شوێنێکە نزیکە لە کوفە، یەکێک بووە لە زاناکانی سەردەمی عەباسییەکان، لە نوسراوەکانی: {شوق المستهام في معرفة رموز الأقلام} کە کۆد و رەمزی 89 زمانی تێدایە، ابن وحشیة ڕەمزی هیرۆگلوفیشی ئاشکراکرد لە سەدەی سێیەمی کۆچی وە زۆرێک لە ڕەمزەکانی حەلکرد وە وتیش ڕەمزی هیرۆگلوفی دەنگین.

We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago