❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
(8مارس)ڕۆژی ژن
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
ژن
ئەرکی ژیاندنی لە ئەستۆیە!
پێچەوانەی نیگای نەزان
زەعیفە نیە، بە شکۆیه!
خولقێنەرە! دڵ بەسۆیە
خۆشەویستی لێدەبارێ
بەدیهێنەری مرۆیە
ژن، دایکی ئەمن و تۆیە
تۆ بڵێی بۆ مرۆڤ هەبێ؟
بایەخدارتر لەم شکۆیە!!
سەعدەدین خوسرەوی ــ بۆکان
**دەستە واژەکانی زمانی کوردی!!!
✬ئەوەندەم ئێش پێگەیشت ئەو دنیام بە چاوی خۆم دیت!
✬سەرم، بەردەبازی ڕێتە!
✬چاوم چاوەڕێیە!
✬دڵم هەر بە تەمایە!
✬داخی سەوزە!
✬دەستی بە خێرە!
✬دەڵێی پەنیری تەڕە!
✬هێشتا کاڵە!
✬جوانە! زۆر جوانە!!!**
سەعدەدین خوسرەوی ــ بۆکان
بەفرانبار
دەرکەوت پوورە زستان
سپی بوو سەر شاخەکان
بێ لان و دانەوێڵە
برسیانە، باڵندەکان
کڕێوە و کەڕەسیسە
دەنیشن لە دارەکان
ڕێگە و کۆڵان دەگیرێ
بە بەفری سەربانەکان
شایی بووکە بەفرینە
دەگێڕن منداڵەکان
بادەوەیە و گەردەلوول
تەم دەکا سەر کێوەکان
برێشکە و توومان زۆرە
شەوچەلەی میوانەکان
یاخوا بەفری بەفرانبار
پڕبکا، شەقامەکان......
سەعدەدین خوسرەوی ـ بۆکان
@babolabomenalan
???
وشەی یەڵدا ریشەیەكی سریانیی هەیە بە واتای (لەدایكبوون) و (هاتنە دنیا)یە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ لە دایكبوونی خۆر و ڕووناكی یان میترا. رۆمییەكان ئەو ڕۆژە بە (ڕۆژی لەدایكبوونی ڕوناكی) ناودەبەن. ئەبورەیحان بیرونی زانای بەناوبانگی ئێران وەك جەژنی (لەدایكبوونی مەزن) یان (میلاد اكبر) باسی لەو جەژنە كردووە ئەوەش هێمایەكە بۆ لەدایكبوونی خۆر و ڕوناكی.
شەوی یەڵدا شەوێکی تایبەتە بۆ هەندێک ناوچە وەک کوردستان و ئێران، ئەو شەوەیە کە تیایدا خۆروەگەڕی زستان روودەدات، لە کەلتوری فارسدا جەژنێکە لە درێژترین و تاریکترین شەودا، بەڵام لە کوردیدا بە شەوی یەڵدا یان چلە ناسراوە و یەکێکە لە جەژن و بۆنە مێژووییە کۆنەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوبەشە لەنێوان نەتەوەکانی هیند و ئاری و نەتەوەکانی میزۆپۆتامیا.
لەدواین شەوی پایزدا لەنیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت.
لەو شەوە بەدواوە شەو کورت و ڕۆژ درێژدەبێتەوە، بەشێک لە شاعیرانی کورد و فارسیش ئاماژەیان بەو شەوە کردووە
بەشێوەیەکی گشتی بەیەکەم شەوی زستان دەوترێت یەڵدا، لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە کورتترین ڕۆژی ساڵ دەبێت، لە کۆندا بارینی بەفر لەو شەوەدا بەنیشانەی ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەت دادەنرا.
★ھەرکەس گوێز له ھەمبانەی(هەنبانە) خۆی دەبژێرێ.
زۆر کەس هەن لەچاو خۆیان، خەڵک هەڵدەسەنگێنن. بە پێوەری توانایی خۆیان چاوەڕوانیان لە کەسانی دیکەش هەیە.لایان وایە هەرچی ئەو هەیەتی خەڵکیش ئەوەیان هەیە! (ئەم بۆچوونە هەڵەیە)!
ناکرێ وەک خۆت چاو لە خەڵک بکەی یاخەڵک وەک خۆت چاولێبکەی. هەرکەس بە قەدەر هەبوون و توانایی خۆی دەبێ چاوەڕوانیت لێی هەبێ.
ئەم پەندە بۆ کەسانێ دەگوترێ کە دەستڕۆیو، خاوەن دارایی و دەسەڵاتن. لایان وایە خەڵکیش وەک ئەوانن یا دەبێ وەک ئەوان بن.
(هەرکەس ئەو سامانە هی ئەوە کە لە گیرفان و جانتای خۆیدایە! )
★ھەمبانە(هەنبانە):لە پێستی ئاژەڵ (بزن و مەڕ)ساز دەکرێ، وەک توورەکە درووستی دەکەن، لە قەدیم بۆ هەڵگرتنی نان و پێخۆری کاسبکار، لە کاتی سەفەر و دەروە چوون لە کۆڵیان دەبست و کەلکیان لێ وەردەگرت.
★ تایبەتمەندی هەمانە ئەوەیە: هەرچی بێخەیە نێوی تا ماوەیەکی زۆر وەک خۆی دەمێنێتەوە. نان و پێخۆر تێیدا خەسار نابێ، باشی ڕادەگرێ!
★گوێز پۆچەڵ(کوێرەی) دەبێ**:
لە یارمەتیدان و کاری بە کۆمەڵ و هەرەوەزدا، زۆرجارکەسانێ خۆ دەبوێرن یا نەیاردەبەن یا نەتوانن، بەوانە دەڵێن گوێزیکوێرە یا پووچەڵ!
★وەک گوێزی ئازا وایە!**
کەسێ کە ساغ و سەلیم بێ، یا لە نەخۆشی خەلستبێ یا لەکار درهاتوو بێ، دەڵێن وەک گوێزی ئازاوایە!
★گوێزی ئازا: بەو گوێزە دەڵێن: خێرا کاکڵەکەی بە ساغی دەردێت...
سەعدەدین خوسرەوی ـــ بۆکان
@sadadinkhosravi ــ BUKAN
کووچە(کۆڵان) فەریدون مشیری1
مانگە شەوێ، بە تەنیابووم
بەیادی تۆ، بێ تۆ، ڕابووم
لەو کۆڵانەی، لە گەڵ تۆ
تێیدا گەڕابووم
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
چاوانی چەواشەم وەیلان
لەشی ماندوو، دڵی جەولان
لەسوچ و قوژبنی کۆڵان
بەشوێن باڵاتدا دەگەڕان
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
لام وابوو، هێور دێی لە دووم
هاڵاوت، دەهاڵا لە ڕووم
گەیبوومە ئاڵای ئارەزووم
شێتانە ئەویندارت بووم
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
نهێنخانەی دڵ دڕابوو
هەنبانەی بیرم پچڕابوو
بۆی ئەوین پڕژ و بڵاو بوو
بیرەوەری هەڵڕژا بوو
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ء
کەوتەوە بیر، ئەوێ شەوێ
پێکەوە ڕامانبوارد لەوێ
ڕاوێشکە و ڕاوێژمان دەکرد
بە چەشنێ، دڵویست دەیەوێ.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭+٭٭٭٭٭٭٭
بە باڵی ئەوین دەگەڕاین
هەڵدەفرین و دەنیشتین
تاو تاوێ بۆ حەسانەوە
لە قەراغی چەم، دەنیشتین.....
٭٭٭
لە چاوی ڕەشت دەینواند
شانۆی حەز و جوانی و شەرم
ئەمن قاڵ بووم، دەتوامەوە،
بەنیگای نیان و گەرم
٭٭٭
شەو بێ خشپە و ئاسمان ساماڵ
بەخت یار بوو، درێژ ئاماڵ
لە باوەشتا، سرەوتبووم
بێخەم، ببووینەوە ئاواڵ
٭٭٭٭
هێشووی مانگیش، داگەڕابوو
لە ئامێزی، ئاو گلابوو!
داری گوێ چەم، بۆ سەمای مانگ
پرچ و پەلیان، داهێنابوو
شەو و پێدەشت و گوڵ و بەرد
گوێیان بە مەلی شەو دابوو
٭٭٭
هاتە بیرم، کە پێت گوتم:
پارێز بگرە لەم ئەوینە!
بڕوانە ئاو!
ئاوێنەی عەشڤی دێرینە
تۆ کە ئەمڕۆ هەموو ڕوانگەت،
بە نیگایەک، پەتیارەیە
سبەی دڵت، غەوارەیە!
بڕۆ جێ بێڵە ئەم شارە
لە بیری بکە ئەم هەوارە........
٭٭٭
پاڕێز لە عەشقت؟!بڤەیە!
نابێ، نابێ، نا، ناتوانم!!
سەفەر بێ تۆ؟
نە دەچم و نە دەزانم!
٭٭٭
بۆ یەکەم جار کە دڵ فڕی،
بە تاسەی تەوافی خاڵت
هەڵنیشت، وەک کۆتری دەستەمۆ
لە سەر دەرانەکەی ماڵت
هەرچەند بەردت بۆ هاویشتم
من ڕام نەکرد و نەڕۆیشتم
هەرام لێکردی، هۆ ڕاوچی!
لێرەم ئەمن، مامزی ڕاوت
دەگەڕێم لە دەور و پشتت
بە تەمام بکەومە داوت.
٭٭٭
من و حاشا بکەم، لە ئەوین؟!
سەرەتایە، بۆ نەمانم
ئەمن و دابڕان لە تۆ؟!
نە دەزانم، نەدەتوانم!!!
٭٭٭
گەڵای دار، فرمێسکیان وەرین
مەلی شەو، ناڵاندیان، فڕین
ئەسرین لە چاوانت لەرین
مانگ و ئەستێرە ڕاچەنین
بە دڵداری تۆ پێکەنین
ئەرخەیان بووم،
کە وڵامت نەدامەوە
لاقم لە داوێنی خەم، نا
وەک کۆڵەوار، کولامەوە
دانەبڕام، سڵم نەکرد،
کۆڵم نەدا، نەکشامەوە...
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
هێور هێور،هێدی هێدی
بەرامەی ڕووتم هەڵمژی
ڕۆحم خزایە جەستەی خەم
ئەوشەوەش وەک شەوانی دیی...
بەو داخەوە سەرم ناوە!
نەتزانی، چەندە شێواوبووم؟
سەدخۆزگە دەتپرسی؟ بێ تۆ!
من چۆن لەو کووچەوە ڕابووم؟!...
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭+٭٭٭٭٭٭٭
( شعر ـکوچە ـ فریدون مشیری)
وەرگێڕ: خوسرەوی ــ بۆکان
#شێعری مناڵان
« ڕێگەی قوتابخانە ??»
✍ ئەفسانە شەعبان نژاد
وەرگێڕان : سەعدەدین خوسرەوی _ بۆکان
?زیلان عوبەیدی
??کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان??
گهلاوێژ کەوتن، له فولکلۆری كوردهواریدا.
گەلاوێژ ناوی نێوەڕاست مانگی هاوینە.
هەروەها ناویی ئەستێرەیەکی پڕشنگدارە، کە بە پێوەری ئەزموونی پێشینیانی ئێمە، دوای تێپەڕبوونی نیوەی هاوین، واتا: ڕویشتنی40تا45رۆژ لە وەرزی هاوین لە ئاسمانی ساوی شەوانەی وڵات بەر لە نیوەشەوە، دەردەکەوێت. بەم کاتە دەڵێن: وادەی گەلاوێژ کەوتن. ساڵان خەڵک گەلاوێژ کەوتنیان بەلاوە زۆر گرینگ و جێگەی باس بوو، بەڵام بە داخەوە، وادەبینم، کاتی گەلاوێژکەوتن و گەرینگی پێدان و تەنانەت ناوەکەشی، وەک زۆرینەی زانیاریە پڕلە واتاکانی فولکلۆری پێشینیانمان، خەریکەلە بیر گەورەکان و تایبەت مناڵەکان بچێتەوە!
ئەستێرەی گەلاوێژ لە نێۆ داب و نەریتی ئێمەدا، بە هۆی زۆر تایبەتمەندی، وەک ڕووناکی و جوانی و....
بە دیاردەیەکی بایەخداری سروشت ناسراوە. بە زۆر شێواز باسیکراوە و پێیداهەڵگوتراوە. ناو و نازناو و تاریف و پێداهەڵگونی لە نێو پێناسە و دیمەنی کێژانی کوردا بەرچاوە.
پێویستە بگوترێ، زۆربەی بوونەوەرانی هاوڕاز و هۆگری سرووشت بە کەوتنی گەلاوێژ، ئاڵووگۆڕ لە هاتووچۆ و هەڵسوکەوت و ئیش و ڕەوتی ژیانیاندا دەێتە ئاراوە. و....
دیاردەکانی گەلاوێژ کەوتن:
✬فێنک بوونی کەش و هەوا
✬ساماڵ بوونی شەوانەی ئاسمان، دەرکەوتنی زۆرتری ئەستێرەکان، (تایبەت کەشکەڵان، کهکشان)
✬گۆڕانی ڕەنگ و ڕووی سرووشت
✬ژیانەوە و زیادبوونی ئاوی کانیاو و زنە و چۆم و...
✬خۆ سازکردنی باڵندەکان بۆ گەڕانەوە بۆ گەرمێن
✬گۆڕینی تام و چێژ و ڕەنگی میوە وتێکوڵ و گەڵای دارەکان
✬هەست بە نیزیکی و جووت بوونی ئاژەڵ و بوونەوەران.
✬ وەختی مازوو چنین و مەڕشتن.
✬ کاتی نوخشە و خەرمانان و....
✬✬✬هونەرمەندان و نووسەرانی کورد زۆریان بە جوانی و گەشاوەیی گەلاوێژدا (چاوی گەورە و ڕوخساری گەش)هەڵگوتووە...
گەلاوێژ
تەواو بوو مانگی پووشپەر
نۆرەی چلەی هاوینە
شەو درێژ دەبێ، ڕۆژکورت
تینی هەتاو، هەژینە
لە فولکلۆری کوردا
ئەم مانگە، گەلاوێژە
وشەیەکی بزوێنە
واتای پڕە لە وێژە
پێشینیان دەفەرموون
کە گەلاوێژ دەکەوی
هەوای سرووشت دەگۆڕێ
هەڵچوونی گیا دەنەوێ
کە گەیشتە نیوەی هاوین
شەو لە ئاسمان بڕوانە
ئەستێرەیەکەی گەلاوێژ
شاجوانی ئەستێرانە...
سەعدەدین خوسرەوی ــ بۆکان
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago