لەسەر سوننەت دەژین 📚[علی السُنَّة نعيش]📚

Description
❞وازهێنان لە دونیا قورسە بەڵام وازهێنان لە بەهەشت قورسترە ، وە بەڕاستی مارەیی چوونە بەهەشت :وازهێنانە لە دونیا.❝

​​ أنت في الدنيا 🌸
عابر تحملك الليالي والأيام 🍂
We live according to
صالـح الفــوزان حَفِظَهُ اللهُ تـَعالى 🌻
📮➠📱【 @grupyeslame112】
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago

2 months, 4 weeks ago

🔻ئەوکەسەی دڵی بەرامبەری شکاندبێ و داوای گەردن ئازایی لێ نەکردبێت ، چاوەڕێ نەکات لەم شەوەی کە خوا لەهەموو بەندەکانی خۆش ئەبێت لەویش خۆشببێت ، دڵشکاندن هەروا ئاسان نییە ❗️****

#لەسەر سوننەت

3 months ago

خەڵکانێک لە شەوی (15) شەعباندا (شەوی بەرات) خەریکى هەندێ زیکر و دوعا و خوێندنى سورەتى (یس) دەبن ، جا پرسیارەکە ئەمەیە ئایا لەم شەوەدا هیچ عیبادەت و زیکرێک سوننەتە بکرێ؟

سەبارەت بە شەوی بەرات ( 15ی شه‌عبان) تەنها ئەوەی سەحیحە: خوا سبحانە شەوەكەی لە تاوانی هەمو موسڵمانێك خۆش دەبێت، مه‌گه‌ر كەسێك شیرك بڕیار بدات، یان قسەی لەگەڵ براكەی نەبێت وڕق وكینیەكیان لە ئاست یەكتردا هەبێت.

جا بۆیە:

یەکەم : نە دوعایەكی تایبەت هەیە به‌م شه‌وه‌وه‌، هەرچیش هاتووە سەحیح نیە.

دووەم : نە نوێژێكی تایبەتی هەیە، هەرچیش ئەوترێ زیادەیە؛ وەكو نوێژە سەد ڕكاتیەكە، ونوێژی ئەلفیە ... وهتد.

تەنانەت نەوەوی ئەڵێ:

«ئەم نوێژە بیدعەیە ومونكەرێكی خراپە، ئیتر فریو مەخۆ بەوەی لە «قوت القلوب» و«إحیا‌ء علوم الدین»دا، وبەوەی لە حەدیسەكان دا لەو بارەوە هاتوون، چونكە هەموو ئەوانە پوچ وبێ بنەمان، فریویش نەخۆیت بەو پێشەوایانەی حوكمی ئەم نوێژەی لێ گۆڕاوە وڕۆیشتوە چەند لاپەڕەكی نوسیوە لەبارەی سوننەتێتی ئەم نوێژە، چونكە بەڕاستی هەڵەی كردوە!». بڕوانە «المجموع».

سێیەم : نە شەوەكەشی تایبەت دەكرێت بە شەو نوێژەوە، بەڵێ ئەمەش لە هەندێك لە سەلەفەوە هاتوە، بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی، بۆیە عیبرەت بە بەڵگەیە نەك بوونی خیلاف. بڕوانە: «لطائف المعارف» ص263، هه‌روه‌ها بڕوانە: «مجموع الفتاوی» (23/132). بشزانه‌ حەدیسی: «فقوموا لَيْلَها، وصوموا يومَها» سەنەدەكەی بە كەڵك نایەت. بڕوانه‌: «السلسلة الضعیفة» (2132).

ئیبن ڕەجەب لە «لطائف المعارف»دا ل263 ئەڵێ: «قيام ليلة النصف من شعبان لم يثبت فيه شيء عن النبي صلى الله عليه وسلم ولا عن أصحابه».

خۆ ئەگەر تایبەتكردنی شەوێ بە شەو نوێژ بە هۆی فەزڵێكەوە دروست بوایە ئەوا شەوی جومعە لە پێشتر بوو. بڕوانه‌: «التحذیر من البدع» ص15.

چوارەم : نە ڕۆژەكەشی تایبەت دەكرێت بە ڕۆژوەوە. بڕوانە: «اقتضا‌ء الصراط المستقیم» (1/302). و«الاعتصام» (1/46).

پێنجەم : هه‌روه‌ها نە ئاخر خێری ونه‌ ئاخر شەڕی بەندەكان لەم شەوەدایە.

شەشەم : هه‌روه‌ها نە نوسینی مردوانی ئەو ساڵە لەم شەوەدایە. بڕوانه‌: «أحكام القرآن» (4 /117).

حەوتەم : نە دروستە ئاهەنگی بە هۆوە بگێڕیت.

هەشتەم : نە سورەتی یاسین ونه‌ ئیخلاص، خوێندنیان هیچ تایبەتمەندیەكی نیە لەم شەوەدا.

نۆیەم : خێر بۆ مردوان لەم شەو وڕۆژە دا هیچ تایبەتمەندیەكی نیە.

دەیەم : نە خێری ئەم شەوەش وەكو خێری «لیلة القدر»ه.

یانزەیەم : هه‌روه‌ها نە قورئان لەم شەوە دا دابەزیوە.

دوانزەیەم : نە موسڵمانان كۆ دەبنەوە بۆ عیبادەت كردن كە ئەمەیان زیادەیەكی زیاترە، با لە هەندێك لە پیاوچاكانیشەوە هاتبێت. بەڵام لەوە زیاتریان لێوە هاتووە لەسەر نەكردنی وعیبرەت بە بەڵگەیە نەك خیلاف.

3 months ago
6 months, 1 week ago

لا يوجد حياة زوجية كاملة أو مثالية إلا في المسلسلات .. إذا كان زوجك خلوق ونظيف ويحبك بصدق فشاركيه متاعب الحياة بشجاعة ..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هیچ ژیانێکی هاوسەرگیری نیە کامل و نمونەیی بێت ،مەگەر لە فیلمەکان هەبێت. .ئەگەر هاوسەرەکەت بەڕەوشت و پاکە هاوبەشی بکە لە ماندویەتیەکانی ژیان بەئازایی. .

#لەسەر_سوننەت

6 months, 1 week ago

**سوننەت وایە هەرکاتێ بارانێکی زۆر باری داوای بارانێکی سوودبەخش و بێ زیان بکەیت

اللهم صيبا نافعا**

6 months, 1 week ago

موعجیبی کەسایەتیە هونەرمەند و شاعیر و فەیلەسوفەکان مەبن

?بڕۆن ژیاننامەی پێغەمبەران و زانایانی ئیسلام و صحابەکان و ئافرەتانی صحابە و خۆڕاگریان بخوێننەوە ‼️

#لەسەر_سوننەت

8 months, 1 week ago

ئەوەى من دەیبینم ئەوەیە كە ئافرەت واجبە لەسەرى خۆى داپۆشێت بە جلوبەرگێكى داپۆشەر، وە شێخى ئیسلام ابن تیمیە – رحمەالله – باسی ئەوە دەكات كە ئافرەتانى سەردەمى پێغەمبەرى خوا ﷺ جۆرە جلوبەرگێكیان لەبەردەكرد كە لەدرێژیدا دەگەیشتە پاژنەی پێیان و لە فراوانیشدا دەگەیشتە ناولەپی دەستیان، گومانى تێدا نییە كە ئەو فەتحانەى ناو كراس و جلى ئافرەتان كە ئاماژەى بۆ كردن لە پرسیارەكەدا و قاچ لێیەوە دەردەكەوێت و دووریش نییە سەربكێشێت بۆ دەركەوتنى بەشی زۆرترى قاچ، بۆیە لەسەر ئافرەت واجبە كە قورس وسەنگین بێت و ئەو جلە لەبەربكات كە دەبێتە هۆى داپۆشینى و شاردنەوەى جەستەى بۆ ئەوەى نەكەوێتە ئەو فەرموودەیەى پێغەمبەرى خوا ﷺ كە دەفەرموێت: ((صنفان من أهل النار لم أرهما، قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات، رؤسهن كأسنمة البخت المائلة لا يدخلن الجنة، ولا يدركن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)). واتە: دوو كۆمەڵى ئەهلى ئاگر هەن كە من نەمبینیون، یەكێكیان خەڵكانێكن كە قامچیان بەدەستەوەیە وەكو كلكى مانگا وایە وپێى لەخەڵك دەدەن و دووەمیان كۆمەڵە ئافرەتانێكن كە جلیان لەبەردایە ورووتیشن سەریان وەكو بان پشتى ووشتر وایە و نارۆنە بەهەشتەوە و بۆنەكەشى هەست پێ ناكەن، هەرچەندە بۆنەكەى بە درێژى ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

8 months, 1 week ago
8 months, 1 week ago

بۆ ئەو ئافرەتانەی تەنها نیقاب ئەپۆشن بەبێ عەبا ❗️****

سوننەت لەپێشترە یان واجب ⁉️

ئەڵێن واجب✔️

دەی کەوایە بۆ واجبەکە ناکەن لەپێشدا کە پۆشینی عابایە ؟
بێگومان نیقابیش واجبە بەڵام خیلافێکی تێدایە بۆیە وادەڵێین ، بەڵام خۆ عەباکە خیلافیشی تێدا نیە و بە نەصی ئایەتی قورئان هاتووە کەئافرەتان ئەبێت عەباکانیان بدەن بەسەریانا

بەڕاستی لەپێشدا عاباکەتان بکەن ئینجا نیقاب بکەن

نەپۆشینی نیقاب تاوانێکی گەورە نیە ، بەڵام نەپۆشینی عەبا تاوانی گەورەیە

چونکە لەکۆندا ژنانی کلتورەکانی تر تەنها نیقابیان دەکرد وەکوو عادەتێک ، بۆیە با ئێمەش لاسایی ئەوان نەکەینەوە وەکو عادەتێکی لێ نەیات
، ئینجا ئێستا نیقابی دوو پارچە و سێ پارچە و مۆدێلاتی تێکەوتوە و سەرقۆڵی لاستیک و چاوەکان بەدەرەوەیە و بەبێ دەستکێش ئەوشتانە کە بەڕاستی تەنها ناوی نیقابە ، خۆی لە ئەصلدا پێشی ئەوترێ (خیمار)

#لەسەر_سوننەت

10 months, 4 weeks ago

**هەمیشە وامەبە بەس داواکاریت هەبێت لە خودا

جارێکیش سوپاسی بکە بۆ ئەوانەی پێی بەخشیوی**

We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 8 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 6 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 2 weeks ago