?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago
مەولەوی باسی ڕۆژی پیری خۆی ئەکا ئەفەرمێ:
پۆسی کۆسی گۆش نم کێشان کەم کەم
ئەم سەر ئەوسەرەن دووربینەکەی چەم
تەماشا ئەم فیکرە مەولەوی کردوویەتی؟!
پێستێ کە ئەگیرێ بە تەپڵا ئەبێ ئەوەندە وشک بێ زرنگەی لێوە بێت، هەتا وشکتر بێ دەنگی زیاتر لێوە دێت. هەتا تەڕ و خاوتر بێ دەنگی کپتر ئەبێ. ئەمیش ئەڵێ: پێستی تەپڵی گوێچکەم وردە وردە لەبەر پیری نمی کێشا و دەنگی لێوە نایە کەڕ بووە،
دووربینکەی چاویشم ئەمسەر و ئەوسەر بووەتەوە، واتە: دوور بە نزیک و نزیک بە دوور ئەبینێ، ئێنسان کە پیر بوو چاوی هێزی نامێنێ ئەو شتە کە لە نزیکەوە ئەبینرێ، پێویستە تۆزێ دووری خاتەوە ئەو وەختە ئەیبینێ، ئەوەش کە دوورە خۆ هیچ!
**سەرەتا یان دیباچەی "هاژەی واژە"
(گوڵستانی سەعدی بە کوردی)
وەرگێڕان و خوێندنەوەی:
د.ئازاد سەیدئیبراهیمی [هۆگر]**
═══༻🍁༺═══
کاناڵی "شێعری کوردی ئایینی"
مەکۆیەک بۆ پاراستنی هەستی شەوبێدارانی کورد *🕋 @islamickurdishpoetry🌹
═══༻🍁༺═══*
**کۆڕی بڕوانامە لە سەر مەلای جزیری
✍سەید موحەممەدئەمین واژی**
لە دنیای شاعیران و عارفانی فارسی زمان دەتوانین ئاماژە بە مەولەوی، عەتار و حافز بکەین، لە دنیای عەڕەب “ابنعربی” و “ابنفارض” ناو بەرین و لە دنیای شێعر و عیرفانی کوردیشدا، لە زاراوەی کرمانجیدا، ئاماژە بە مەلای جزیری، ئەحمەد خانی و فەقێ تەیران و مەلا باتە و لە زاراوەی سۆرانیدا، نالی، مەولەی، تاوەگۆزی، مەحوی و وفایی دەستنیشان بکەین.
✅شێخ ئەحمەدی جزیری ناسراو بە مەلای جزیری (لەدایکبووی ١٥٧٠زـ کۆچی دوایی١٦٤٠ز)، شاعیرێکی کلاسیکی کوردە، کە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کورمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بووتان دادەنرێت. جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە و لەگەڵ ئەحمەدی خانی، فەقێ تەیران، مەلای باتە بە گرنگترین شاعیرە کۆنەکانی کورمانجی دادەنرێن. جزیری دیوانەشیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی لێ بەجێ ماوە و مامۆستا هەژار موکریانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سۆرانی.
✅چوارشەممە (ڕێکەوتی ۵ی بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی) لە زانستگای ئازادی ئیسلامی مەهاباد، بینای یەک و نۆهۆمی ۲، ڕێوڕەسمی بەرگری لە بڕوانامەی دوکتوڕا بە نێوی “بررسی تطبیقی مضامین عرفانی در دیوان ابنفارض و ملای جزیری” لە لایان خوێندکار؛ د. مامۆستا مەلا ئەحمەد شەریعەتپەنا، بەڕێوە چوو. ابنفارض به “سلطان العاشقین” و مەلای جزیری بە “سلطان المشتاقین” دەناسرێ.
مامۆستا شەریعەتپەنا لە کۆتایی بەرگرێکەیدا؛ گوتی: سڵاوێکی گەرم و گوڕی کوردانە ئاراستەی ڕوح و ڕەوانی مەلای جزیری کە پێنج سەدە لەمەوبەر، ڕەچەشکێنی کرد و بە زمانی دایکی نووسی. سڵاو لە ڕۆحی پاکی مامۆستا هەژار کە بە هۆی ئاوارەیی، دەربەدەری و چەرمەسەری لە پێناو میللەتەکەیدا جیا لە چالاکی کۆمەڵایەتی، چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبیشی هەیە و دیوانی مەلای جزیری بە شێوەزاری سۆرانی وەرگێڕێ.
تاوتوێکردنی ئەم بڕوانامەیە بە ڕێنوێنی مامۆستای ”د. ناسر حوسێنی”، ڕاوێژکاری “د. ئەردەشیر سەدرەددینی” و بە داوەری سێ مامۆستا “د. سەید مستەفا یەگانی”، “د. ئازاد موونیسی” و خاتوون “د. فەهیمە یەگانە” بەڕێوە چوو. دوای دوو کاتژمێر بە پلەی بەرز؛ واتە (۱۹) وەرگیرا. ئەم بڕوانامەیە ۳۲۰ لاپەڕە و بە سێ زمانی عەڕەبی، فارسی و کوردی نووسراوە.
دیارە ئاماژە کرا هەندێ هەڵەی پیتچنین و هەڵەچنی دەبێ بۆ بکرێ.
جێی ئاماژەیە ئەم نامیلکەیە مانگی پێشوو، بە شێوەی ئانلاین لە لایان یازدە دادوەر هەڵسەنگێندرابوو.
✅هیوادارم ئەم بڕوانامە هەوڵی لە چاپدانی بۆ بکرێ و بێتە پەڕتووکخانەی کوردی.
مناڵەکان!
ئەی یاخییە ژینتاڵەکان
سبەی ئێوە کە گەورە بوون
لە لاوکا، لە حەیرانا
لە مزگەوت و دیوەخانا
لە چیرۆکا
لە هۆنراوەی شاعیرێکی ترسنۆکا...
ڕەنگە زۆرتان بەرگوێ کەوێ
باسی ئێمە و ئازایەتی
باسی ئێمە و کوردایەتی
بەڵام نەکەن بڕوا بکەن
هەمووی درۆن، درۆی پەتی!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? #دوانزه_وانە_بۆ_مناڵان
#عەبدوڵڵا_پەشێو
✔️تروسکێ لە کۆچی ڕەحمەت
✍شێعر:
کاک ئەحمەد موفتیزاده
?خوێندنەوە:
کاک فاڕۆق فەرساد
بە یادی کۆچی پێغەمبەری خۆشەویستمان
ﷺ ﷺ ﷺ ﷺ
لە مەککەوە بۆ مەددینە
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 8 months, 1 week ago
Last updated 3 months, 3 weeks ago