Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

💊زانیـاری پزیشکی🚑

Description
بەپەلە ..... بەپەلە
لەم کەناڵە
زۆرترین زانیاری وەربگەرە و ببە بەخاوەن تەندروستیەکی باش و جوانیەکی سەرنج ڕاکێش

💊زانیـاری پزیشکی🚑

@doktor_999
Advertising
We recommend to visit

🇷🇺 🤝 🇮🇷

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 week, 4 days ago

👇❌منبع کتاب های نهایی و کنکور❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 week, 3 days ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 2 months ago

1 month ago
خواردنە توونەکان چی لە دڵ دەکەن؟

خواردنە توونەکان چی لە دڵ دەکەن؟

هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە توونەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، بەڵام بە پێچەوانەوە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

ماڵپەڕی "علاجک الطبية " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنە توونەکان کردووە، بریتین لە:

١.یارمەتی سوتانی وزە دەدات: خواردنی خواردنە توونەکان ٪٨ ی وزەی جەستە دەسوتێنێت، وادەکات ئارەق بکەیتەوە و جەستەمان گەرم ببێت.

٢.تەندروستی دڵ دەپارێزێت: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنی توون دەخۆن بە رێژەی کەمتر تووشی جەڵدەی دڵ دەبن.

  1. ئازار کەمدەکاتەوە: لە کاتی خواردنی، دەمارە راگەیاندنەکان بۆ مێشک کەمدەکاتەوە، ناهێڵێت ئازار بگاتە مێشک.

٤.تەمەن درێژ دەکات: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنە توونەکان دەخۆن، ئەگەری مردنیان بە رێژەی ٪١٤ کەمدەکات.

٥.دڵخۆشی زیاد دەکات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەربدات، لە خەمۆکی و بێزاری دوورمان دەخاتەوە.

٦.لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناو دەبات کە لەناو خوێندا دروست دەبن...

1 month, 1 week ago

ئەو خۆراکانەی بەسودە بۆ پەتای قوڕگ ئێشە
پێشەکی پێویستە خۆت بپارێزی لە خواردنەوەی ئاوی سارد و ساردەمەنیەکان و گوڵەبەڕۆژە و خۆراکە مڵەکان و ترشی
👇****
ئەو خۆراکانەی بەسودن ئەمانەن

-هەنگوین
-جاترە
-ڕەشکە
-چای زەنجەبیلی سەلك
-چای دارچینی نەهاڕدراو
-چای گوڵە بەیبون
ئەتوانی هەمو ئەو خۆراکانە پێکەوە بکەیت بە چایی و نیو لیمۆی تێگوشیت و بیخۆیتەوە
جگە لەو خۆراکانە ئەتوانی کرێمی پرۆمیدریزین بدەیت لە ملت و ددانەکانت وە بیدەیت لەو شوێنانەی کە ئازاریان تێدایە ڕۆژانە چەند جارێ دوبارەی بکەیتەوە هەتا بەتەواوی چاك دەبیت

1 month, 1 week ago

چەوەندەر یەکێکە لەو ڕووەکە ژێر زەوییانەی کە خواستی زۆری لەسەرە و زۆرجار لە دروستکردنی زەڵاتەدا بەکاردێت، بەڵام زۆر کەس بە خواردنی بێزار دەبن و نایخۆن.

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن لەسەر خواردنی چەوەندەر و هانمان دەدەن زۆر بەکاریبێنین لە ژەمە خوارنەکانماندا، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین بی و ماددەی ئاسن و ماددەکانی مەگنیسۆم و پۆتاسیۆم و زۆر ماددەی تری تێدایە.

سوودەکانی خواردنی چەوەندەر بۆ لەش..

چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ترشی نایتریک دوای خواردنی لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئۆکسیدی نایتریک، کە سوڕی خوێن چالاک دەکات و پاڵەپەستۆی خوێن کەم دەکاتەوە.

ماددەی ئەلکالیدۆ و ڤیتامین بی تێدایە، کەپێکەوە ترشی ئەمینی لە خوێندا کەم دەکەنەوە و ئەمەش زیانەکانی سەر دڵ و دەمارەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

خوارنەوەی چەند پەرداخێک شەربەتی چەوەندەر دەبێتە هۆی ڕاگرتنی زیاتری میزکردن، زۆر جار وەرزشەوانان پێش یارییەکانیان شەربەتی چەوەندەر دەخۆن بۆ ئەوەی خۆڕاگریان بۆ میز زیاتر بێت لە کاتی مەشق و یاریکردندا.

پێشتر ئاماژەمان پێدا کە چەوەندەر ئۆکسیدی نایتریک دروستدەکات، ئەمەش بەسودە بۆ چالاککردنی مێشک بە تایبەت بۆ کەسانی بەساڵاچوو بۆ ئەوەی سەرنجی مێشک (تەرکیز) و وردەکاری و چالاکی مێشکیان زیاتر بێت.

کار و چالاکییەکانی جگەر باشتر و خێراتر دەکات، جگەر ئەرکێکی قورس جێبەجی دەکات ئەویش پاککردنەوەی خوێنە لە ژەهرەکان، دەتوانیت چەوەندەر بخۆیت بۆ یارمەتیدانی جگەر و پاککرنەوەی جۆگەی خوێن .

چەوەندەر پڕە لە ماددەی بەتالەینک، ئەم ماددەیە دژی نەخۆشییە درێژ خایەنەکانە وەکو قەڵەوی و شێرپەنجەی دڵ، بۆیە زۆرکات پزیشکان چەوەندەر بە دژە شێرپەنجە ناودەبەن.

ڕۆژانە کوپێک شەربەتی چەوەندەر چارەسەرە بۆ نۆخۆشیەکانی قەبزی و مایەسیری و هەوکردندی ڕیخۆڵە...

1 month, 2 weeks ago

نیشانەکانی کەم خوێنی چین ؟
گەر نیشانەکانی کەم خوێنیت هەیە خوێنەر بە..
بەپێی جۆری کەم خوێنیەکە نیشانەکان دەگۆردرێت لەوانەش :

♦️بێتاقەتی
♦️ھەست کردن بە ماندوێتی
♦️ناڕێکی لێدانی دڵ
♦️زەردبونی ڕوخسار
♦️لاوازی
♦️ھەناسە تەنگی
♦️سەرئێشە
♦️سەرسوڕان
♦️خەوزڕان
♦️چاو بەڕەشەوەهاتن و بەرچاو تاریك بون بەتایبەتی لەکاتی هەستانەسەرپێ
♦️ئێشانی پشتە مل

تێبینی:-نیشانەکانی کەم خوێنی و خوێن زۆری زۆربەی هەمان شێوەیە جگە لە چەند نیشانەیەکی کەم نەبێ

بەناوبانگترین ئەو خۆراکانەی کە بەسودن بۆ بەدەستهێنانی مادەی ئاسن:

١_جگەر: جگەری ئاژەڵ و بەشەکانی ناو سکیان بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ئاسن دادەنرێن ، وە باشترین بەش سپڵی ئاژەڵە بۆ کەم خوێنی کە لە جگەر زۆر بەسود ترە

٢_گۆشتی سور

٣_ زەردێنەی هێلکە : سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ئاسن بەتایبەتی ئەو جۆرەی کە بەخێرایی هەڵدەمژێت لە لەشدا، هەر نیو کوپ زەردێنەی هێلکە سێ مللیگرام ئاسنی تێدایە.

٤_خواردنە دەریاییەکان

٥_ پاقلەمەنیەکان

٦_ نیسک :هەر جۆرێکە لە پاقلەمەنیەکان بەڵام لە هەمویان زیاتر ئاسنی تێدایە.

٧_ تۆوە مەنیە کامڵەکان

٨_ سپێناخ : بەگشتی ئەو سەوزانەی گەڵایان هەیە و بەتایبەت سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە.

هەروەها میوەکان بەتایبەتی میوە وشککراوەکان بەتایبەتی تر ڕەنگ سور و ڕەشەکان زۆر بەسودن بۆ کەم خوێنی

1 month, 2 weeks ago

رەنگە لەناکاو توشی ئازاری ددان ببیت ئەمەش بەزۆری لەشەودا دەبێت، بۆیە بۆ چارەسەری کاتی و کەمکردنەوەی ئازاری ددان، دەتوانیت ئەم پێکھاتانە بەکاربھێنیت.

• گەرچەک: کەبەناوبانگترین گژوگیای بۆندارە کەچارەسەری گرفتەکانی ددان دەکات، بۆیە کەمێک گەرچەک بھاڕە و بیدە لەو ددانەی ئازاری ھەیە کەئازارەکە ناھێڵێ و بۆنی خۆش دەداتە دەم .

• ئەسپرین: پارچەیەک حەبی ئەسپرین بخە شوێنی رەشبونی ددان یان تەنیشت ئەو ددانەی کەئازاری دێت، ئەمەش لەگەڵ توانەوەیدا ئازارەکە ناھێڵێت.

• مەعجونی ددان: بەفڵچە بیھێنە بەدەم و دانت و ئازارەکەی دەشكنێت

• حەب: حەبی ئازار و پاراسیتۆڵ بخۆ بۆ کەمکردنەوەی ددان ئێشە.

• کیسێک لەچا یان لۆکەی تەڕکراو بەچا بخەرە سەلاجەوە دواتر بیدە لەو ددانەی کەئازاری دێت، بەوجۆرە مادەی تانین کەلەچادا ھەیە ئازاری ھەوکردنی لێو ناهێڵی و ئازار و ھەستیاری کەم دەکاتەوە.

• ئاوی گەرم و خوێ: باشترینە بەو جۆرە کەوچکێک خوێ بکەرە نیو کوپ ئاوی گەرم و لەناو دەمتی رابدە، ئەمەش ھەوکردن و ئازار ناھێڵێ و بەکتریا لەناودەبات و بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت.

• ئاوی ئۆکسجین: ئەمیش دەتوانی لەناو دەمتی رابدەیت.

• گەڵای نەعنا: گەڵای فرێشی نەعنا بھاڕە و بیدە لەشوێنی ئازارەکە، ھەروەھا دەکرێ نەعنای وشککراو بەکاربھێنیت لەدوای تەڕکردنی بەکەمێک ئاو یان سرکە.

1 month, 2 weeks ago

اللە تعالی سوێندی بە ڕەیحان خواردوە لەبەر گرنگی ئەم جۆرە سەوزەیە [ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (١٢) ] سوڕەتی الرحمن

سوودەکانی رێحانە بۆ مرۆڤ

ڕێحانە یەکێکە لەو گژو گیایانەی کە لە کوردستان و لە ماڵی زۆربەی هاوڵاتیاندا هەیە و گرنگی پێ دەدرێت و لە زۆر بواریشدا دەخورێت. هەندێک لە سودەکانی ڕێحانە ئەمانەن:

🟢سوودی بۆ پێست :-

١_ وەک پاککەرەوە بەکاردەهێنرێت و برین لادەبات و ئازار لادەبات.

٢_ ئاسەوار و شوێنی برین لەجەستەی مرۆڤ دا دەسڕێتەوە..

٣_ ڕوخسار دەپارێزێت لەخاڵی ڕەش ، گەڵای ناسکی ڕیحانە دەخرێتە سەر پێست تا دە (10) خولەک هەفتەی سێ تا چوارجار دووبارەی بکەوە.

٤_ چارەسەری ئیلتهابی پێست دەکات چارەگە کیلۆیەک گەلای ڕیحانە لە دوو کوپ ئاوی زۆر گەرمدا لەگەڵ کەوچکێکی چێشت زەیتی کونجی تێکەڵ بکە و وازی لێ بهێنە تا بەتەواوی سارد دەبێتەوە ئینجا بیپاڵێوە و ڕۆژانە سێ جار لەڕووخسارتی بدە.

٥_ پێکهاتەی دژە ئۆکسانی زۆر بەهێزی تیدایه کە هەمیشه ڕوخسار بەگەنجی دەهێڵێتەوە ، گەلای ناسکی ڕیحان بکوتە و وەک کرێم لەڕوخسارتی بدە ، دوای نیو کاتژمێر بیشۆرەوە هەفتەی سێ جار دووبارەی بکەوە.

٦_ کونیلەی ووردی پێست پاک دەکاتەوە و پڕی دەکاتەوە (گەڵای ناسکی ڕیحان لەگەڵ سپێنەی هێلکە تێکەڵ بکە و لەڕوخسارتی بدە و دووای نیو کاتژمێر بیشۆ.

٧_ شوێنی پێوەدانی مێش و مێشولە باش دەکات ، کاتێک لەناو باخ و گژو گیاییت گەلای ڕیحانە لەو بەشانەی جسمت بخشێنە کە بەدیارەوەن بۆ ئەوەی بیپارێزی لە پێوەدان.

٨_ زیپکەی گەنجی چارە دەکات ، گەلای ڕیان لەڕووخسارتان بدەن بۆ نەهێشتنی زیپکەی گەنجی.

٩_ چارەسەری چرچی پێست دەکات ، هەفتەی سێ تا چوار جار گەلای ڕیحان بکوتە و بیخە سەر ڕوخسارت تا نیو کاتژمێر.

🟢سودی رێحان بۆ قژ:-

١٠_ چارەسەری خورانی پێستی سەر دەکات ، گەلای ڕیحان بەتەڕی بکوتە و لە پێستی سەرتی بدە دوای کاتژمێرێک بیشۆ ، لەشەو و ڕۆژێکدا دووجار بیکە بە ماوەیەکی کەم چارەسەری دەکات.

١١_ قژ لەهەڵوەرین دەپارێزێت.
١٢ _ چارەسەری کڕێش و ووشکی سەر دەکات، بە بەکارهێنانی زەیتی ڕیحانە لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی.

🟢سودی بۆ تەندروستی :-

١_ چارەسەری کێشەکانی میزڵدان دەکات ، بەخواردنی گەلای ڕیحان وەک سەوزە.

٢_ چارەسەری ژانەسەر دەکات ، گەلای ڕیحان بکوڵێنە و هەڵمی پێ بکە.

٣_ چارەسەری تــا دەکات ، هەموو دوو سەعات جارێک چای گەلای ڕیحان بخۆ.

٤_ تەندرووستی چاو دەپارێزێت، بەهۆی ڕێژەی زۆری ڤیتامین A کە تێیدایه، خواردن و بۆن کردن و خستنە سەر چاو ، بۆ چاو باشه.
٥_ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت ، دەتوانم بڵێم 99٪ بەکتریا و میکرۆبی ناو دەم دەکوژێت ، ڕۆژانە چەند جارێک گەلای ڕیحان بجوون.
٦_ یاریدەدەرێکی باشه بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

٧_ بۆ تەرک کردنی جگەرە ، زۆر بۆنی ڕیحان بکەن ، بیخۆن.

٨_ گەدە ئارام دەکاتەوە کە بەهۆی خواردنی قورس ئازاری هەبووە.

٩_ کۆکه ناهێڵێت کاتێک (10) گەلای ڕیحان لەگەڵ سێ دەنک سیر لەناو دوو کوپ ئاودا گەرم بکرێن پێنج خولەک و دوواتر بپاڵێورێت و بخورێتەوە.

١٠_ دەزگای بەرگری بەهێز دەکات.

١١_ بۆنی ڕیحان دڵ ئاسوودە دەکات و قەلەقی ناهێڵێت.

١٢_ سێ مانگ بەردەوام چای ڕیحان بخورێت بەردی گورچیلە ناهێڵێت.

١٣_ دەرمانی نەخۆشیەکانی دڵه.

١٤_ چارەسەری ئیلتهابی لەوزەتێن دەکات.
١٥_ ڕشانەوە ناهێڵێت ، گەڵای ڕیحان و زەنجەفیل و هەنگوین باشترین دەرمانی ڕشانەوەیە.

١٦_ خانەکانی لەش لە خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێ.

1 month, 2 weeks ago
هەوکردنی جومگەکان چەندین جۆری جیاوازی هەیە …

هەوکردنی جومگەکان چەندین جۆری جیاوازی هەیە و هەریەکەیان بەهۆی گرفتێکی تەندروستییەوە روودەدات کە ئەگەری هەیە پەیوەندی بە جومگەکانەوە نەبێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ئازارەکەی جێگیرە و تەنیا لە جومگەکاندایە، کە دەکرێت لە ماڵەوە بە خۆراک ئەو گرفتە نەهێڵیت.
ئەوانیش

١-زەنجەفیل
٢-توو لەگەڵ شلیک و پرتەقاڵ ئازاری جومگەکان ناهێڵن.
٣-ناوکە کاڵەک بەڵام سوێر نەکراوبێت.
٤-ماسیی سەلەمون.
٥-زەردەچەوە بخرێتە ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە.
٦-نەعنا، وەک خواردنەوەی چای نەعنا

1 month, 3 weeks ago
💊زانیـاری پزیشکی🚑
1 month, 3 weeks ago

هێل، پێکهاتەیەکی خۆراکی بۆن خۆشە و تامێکی خۆش دەبەخشێت بە خواردنەوەکان بە تایبەت قاوە و چا، هاوکات سەرچاوەی سەرەکی ئاسن و مەنگەنیزە و سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، له‌خواره‌وه‌دا باسى 17 سوودى هێل ده‌كه‌ین كه‌ تاكو ئێسته‌ نه‌تبیستوو:

  1. وادەکات هەستی برسێتی زیادبێت، ئەمەیش بەسوودە بۆ ئەوانەی ئارەزووی خواردنیان کەمە، هه‌ست كردنیان به‌خواردن زیاتر ده‌كات.

  2. ڕێگا لە قەبزبوون دەگرێت.

3.بەسوودە بۆ لەناوبردنی بۆنی دەم.

  1. بۆ چاره‌سه‌رى قورحه‌ و نه‌خۆشییه‌كانى ده‌م و ددان به‌ سووده‌.

  2. کۆلیسترۆلی زیانبەخش کەم دەکاتەوە.

  3. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ کرداری هەرس و تەندروستی ئێسک.

  4. یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات لە گواستنەوە ئۆکسجین.

  5. پێکهاتەی دژە شێرپەنجەی تێدایە، کە رێگا لە دروستبوونی وەرەم دەگرێت.

  6. ئازاری سوڕی مانگانەی ژنان کەمدەکاتەوە.

  7. خۆراكێكی باشە بۆ جوانهێشتنەوەی قژ بەهۆی ئەو بڕە ڤیتامینەی تێیدایە.

  8. مرۆڤ لە هەڵچوونی دەروونی و خەمۆكی دەپارێزێت.

  9. سه‌رئێشه‌ له‌ناو ده‌بات.

  10. ڕێگە لە كەمخوێنی دەگرێت.

  11. پێست دەپارێزێت.

  12. سوڕی خوێن چالاك دەكات.

  13. وەك دەرمانێك بۆ نه‌خۆشییه‌كانى كۆكەو سەرمابوون و تا ناسراوە.

  14. نه‌هێشتنى بۆنى ناخۆشى ئاره‌قه‌ى له‌شت له‌ هاویناندا.

لەبەر ئەم هۆكارە تەندروستیانە و چه‌ندانى تریش باسمان لێوه‌ كرد پێویستە ڕۆژانە هێل بخورێت و بكرێتە زۆربەی خواردنەكانەوە كە ڕۆژانە دەیخۆین، زۆرخواردنى تاكه‌ زیان به‌ پیاو ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تواناى سەرجێیی پیاوان لاواز ده‌كات و هه‌ندێك كات بۆماوه‌یه‌ك نایهێڵێت، بۆیه‌ سه‌ره‌ڕاى سوودى زۆریش پیاوان ده‌بێت وریا بن له‌ زۆر به‌كارهێنانى.

1 month, 4 weeks ago

برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کورد ، بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی دروستبونی ورگ.

ئەم ڕێنمیانەی د. ک ، ڕ ، ژ ، پسپۆڕی زانستی خۆراک ئەگەر بتوانرێت جێبەجێ بکرێت، ئەوا بە ڕێژەیەکی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بونی کێش و قەڵەوی ورگ:

  1. لە ڕۆژێک دا یەک ژەم برنج بخورێت نەوەک دو ژەم یا زیاتر.

  2. برنجی دەنک درێژ باشترە لە برنجی خڕ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی کوردی باشترە لە برنجی سپی.

  3. بەپڵاو لێبنرێت یاخود بڕێکی کەم بە زەیتی زەیتون، زەیتی کانولا، یان ڕۆنی ئاژەڵ لێبنرێت، واتە هێندە کەم بێت بنکڕ دروستنەکات و گەر بنکڕی لەگەڵ بو نەخورێت.

  4. پێش تێکردنی برنجەکە بە (10-15 خولەك)؛ قاپێکی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت، دوای تەواو بونی زەڵاتەکە ئینجا برنج و شلەکە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەک بە یەکەوە.

  5. ڕۆژانە لە (10-12 کەوچک) زیاتر برنج نەخورێت، پێویستە کەیبانوی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێبنێت.

  6. هەمو کەوچێک برنج، دو کەوچک شلە یان لانی کەمی کەم کەوچکێك شلەی لەگەڵ بخورێت.

  7. پێویستە لە ڕۆژێکا یەک ژەم زیاتر برنج نەخورێت، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێک یەکجار بخورێت.

  8. خواردنی نان یان سەمون لەگەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆربونی کێش زیاد دەکات .

We recommend to visit

🇷🇺 🤝 🇮🇷

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 week, 4 days ago

👇❌منبع کتاب های نهایی و کنکور❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 1 week, 3 days ago

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 2 months ago