ابو ادم الكردي

Description
ئەم کەناڵە تایبەتە بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر:-
(سحر و چاونەفەس و جنۆکە و خەو)
بەفەزڵی خودای گەورە
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

9 months, 3 weeks ago

لە جێگای منداڵەوە بچێتە لای.
دووەم: ڕوونكردنەوە و ئاشكرا كردنی حەرامێتی چوونە لای ژن لە كۆمەوە، بەڵكو خوا سەیری ئەو كەسانە ناكات كە لە (كۆم و كونی دواوە) دەچنە لای ژن و بەر لەعنەت و نەفرەتی خوا دەكەون و ئەو كردارەشیان بە كوفر و بێ باوەڕی لە سەر دەژمێردرێت.. چونكە (كۆم و كونی دواوە) جێگای دەرچوونی پیسى یە لە لەش نەك جێگای وەچەخستنەوە و جووت بوون و لەزەت بینین!!!

9 months, 3 weeks ago

نهاية.) الليلة، فلم يرد عليه شيئا، فأوحي إلى رسول الله (ﷺ) هذه الآية: [ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ] ، يقول: أقبل وأدبر، واتقِ الدبر والحيضة (رواه النسائي في العشرة، والترمذي، وابن أبي حاتم، والطبراني، والواحدي بسند حسن وحسنه الترمذي.).
واتە: (ئیمامی عومەر رضي الله عنه) هات بۆ لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) و ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا تیاچووم، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: ئەو شتە چى یە كە لەناوی بردوویت ؟ ووتی: ئەم شەو جێگای دانیشتنەكەم هەڵەودیوكرد (واتە: لە دواوە لە شوێنی مناڵدانەوە چوومە لای خێزانەكەم)، پێغەمبەریش(ﷺ) بە هیچ شتێك وەڵامی نەدایەوە، ئەنجا ئەم ئایەتە هاتە خوارەوە بۆ پێغەمبەری خوا (ﷺ): [ژنەكانتان جێگای تۆو چاندنی ئێوەن جا ئێوەش بچنە لای جێگای تۆوەكانتان بە هەرچی شێوازێك خۆتان ئارەزووی دەكەن ] دەفەرموێت: لە پێشەوە و لە دواوە، وە خۆپارێزی بكە لە كونی دواوە و هەروەها لە كاتی حەیز و بێ نوێژیدا.
4 ـ عن خزيمة بن ثابت (رضي الله عنه): أن رجلا سأل النبي (ﷺ) عن إتيان النساء في أدبارهن، أو إتيان الرجل امرأته في دبرها ؟ فقال النبي (ﷺ): حلال. فلما ولى الرجل دعاه، أو أمر به فدعي، فقال: كيف قلت ؟ في أي الخربتين، أوفي الخرزتين، أو في أي الخصفتين(يعني: في أي الثقبين، والألفاظ الثلاثة بمعنى واحد كما في النهاية.) ؟ أمن دبرها في قبلها ؟ فنعم، أم من دبرها في دبرها ؟ فلا، فإن الله لا يستحي من الحق، لا تأتوا النساء في أدبارهن (رواه الشافعي وقواه، وعنه البيهقي، والدارمي، والطحاوي، والخطابي في غريب الحديث، وسنده صحيح كما قال ابن الملقن في الخلاصة، وعله عن دالنسائي في العشرة والطحاوي والبيهقي وابن عساكر طرق أخر، أحدها جيد كما قال المنذري، وصححه ابن حبان، وابن حزم، ووافقهما الحافظ في الفتح.).
واتە: پیاوێك پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەبارەت بە چوونە لای ژن لە دواوە، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووی: حەڵاڵە. كاتێك پیاوەكە ڕۆیشت پێغەمبەر (ﷺ) بانگی كردەوە یان فەرمانی كرد بە بانگ كردنەوەی و بانگ كرا، ئەنجا فەرمووی: چۆنت ووت ؟ لە كام لە دوو كونەكانەوە ؟ ئایا لە دواوە و لە ڕێگای پێشەوە ؟ ئەوا ئەمە دەبێت و دروستە، یان لە دواوە و لە كۆمەوە (واتە لە كونی دواوە) ؟ ئەوا ئەمە نابێت دروست نى یە، چونكە خوا لە حەق شەرم ناكات، نەچنە لای ژن لە كونی دواوە واتە: لە كۆمەوە.
5 ـ [ لا ينظر الله إلى رجل يأتي امرأته في دبرها ] (أخرجه النسائي في العشرة، والترمذي، وابن حبانمن حديث ابن عباس وسنده حسن، وحسنه الترمذي، وصححه ابن راهويه كما في مسائل المروزي، وله طريق آخر عند ابن الجارود بسند جيد، وقواه ابن دقيق العيد، والنسائي، وابن عساكر، وأحمد، من حديث أبي هريرة.).
واتە: خوا ـ لە تووڕەییدا ـ سەیری پیاوێك ناكات كەوا لە كونی دواوە بچێتە لای ژنەكەی.
6 ـ [ ملعون من يأتي النساء في محاشهن. يعني: أدبارهن. (أخرجه ابن عدي من حديث عقبة بن عامر بسند حسن، وهو من رواية ابن وهب عن ابن لهيعة، وله شاهد من حديث أبي هريرة مرفوعا به. أخرجه أبو داود، وأحمد.).
واتە: لەعنەت و نەفرەت لێكراوە ئەو كەسەی بچێتە لای ژن لە كۆمەوە، واتە: لە كونی دواوە.
7 ـ [ من أتى حائضا، أو امرأة في دبرها، أو كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد ] (أخرجه أصحاب السنن الأربعة إلا النسائي، فرواه في العشرة، والدارمي، وأحمد واللفظ له والضياء في المختارة من حديث أبي أبي هريرة وسنده صحيح كما بينته في نقد التاج. وروى النسائي، وابن بطة في الإبانة عن طاوس قال: سئل ابن عباس عن الذي يأتي امرأته في دبرها ؟ فقال: هذا يسألني عن الكفر ؟ وسنده صحيح، وعن أبي هريرة نحوه بسند فيه ضعف. وقال الذهبي في سير أعلام النبلاء: قد تيقنا بطرق لا محيد عنها نهي النبي ﷺ عن أدبار النساء وجزمنا بتحريمه، ولي في ذلك مصنف كبير.).
واتە: هەر كەسێك بچێتە لای ژنەكەی لە كاتی حەیزدا، یان لە كونی دواوە، یان بچێت بۆ لای جادووبازێك و قسەكەی بە ڕاست بخاتەوە، ئەوا كوفری كردووە و بێ باوەڕ بووە بەوەی كە دابەزیوەتە سەر محمد (ﷺ).
ئەمانە حەوت فەرموودەی پێغەمبەری خوا بوون (ﷺ)، كەوا باسی دوو شتی لەخۆ گرتبوو:
یەكەم: ڕوونكردنەوەی شێوەی چوونە لای ژن لە جێگای مناڵبوونەوە (الفرج) چ بە هەڵاژیانەوە بێت لە سەر پشت (مُستلقیات) یان لە پێشەوە بێت (مُقبلات) یان لە پاشەوە بێت (مُدبرات) یان بە لاوە بێت (على جَنب) یان بەهەرچ شێوەیەك كە پیاو و ژن خۆیان ئارەزوویان لێبێت بەڵام بە مەرجێك لە مناڵدانەوە بێت كە جێگای تۆوناشتنە وەك لە ئایەتەكەدا فەرموویەتی: [ نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ] أي: مقبلات ومدبرات ومستلقيات، يعني بذلك موضع الولد، واتە: [ ژنەكانتان جێگای تۆو چاندنی ئێوەن جا ئێوەش بچنە لای جێگای تۆوەكانتان بە هەرچی شێوازێك خۆتان ئارەزووی دەكەن ] واتە: لە پێشەوە و لە پاشەوە و بە هەڵاژیانەوە، مەبەستیشی بەمەش ئەوەیە كە

9 months, 3 weeks ago
9 months, 3 weeks ago

بەرنامەى موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى ئەم ڕەمەزانەت جیاواز بێت و کاتەکانت پڕ بن لە عیبادەت و خواناسی ئەوا هەوڵبدە ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکەى لەم مانگە پیرۆزە و زۆرترین توێشوو بۆ قەبر و قیامەتی خۆت کۆبکەیتەوە بەم شێوەیە :
1- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) ، وە خواى گەورە و فریشتەکان صەڵاوات لەسەر ئەو کەسانە دەدەن کە پارشێو دەکەن .
2- زۆر داوای لێخۆشبوون کردن لە خواى گەورە و (استغفر الله) کردن لە كاتی پارشێو تا بانگی بەیانی (وبالأسحار هم يستغفرون)
3- کردنى دوو ڕكات سوننەت پێش ئەنجامدانى نوێژی بەیانی کە لە دنیا و چی لە دنیا هەیە خێرتر و باشترە .
4. سەرقاڵبون بە زیكر و دوعا و پاڕانەوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیانى .
5. ئەنجامدانى نوێژى بەیانی بە جەماعەت و مانەوە لەمزگەوت بۆ خوێندنی زیكرەكانی بەیانیان و دەست پێ کردنى خەتمی قورئان تاكو كاتی خۆر هەڵات و کردنى دوو ڕکات نوێژى چێشتەنگا دواى دەرچونى خۆر بە پانزە خولەک .
6. پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە و مۆفەقت بکات بۆ هەموو کارێکی خێر .
7. ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە جەماعەت لەگەڵ نوێژە سوننەتەکان .
8. سەرقاڵ بون بە دوعا وپاڕانەوە پێش خۆرئاوا بوون و کاتى ڕۆژوو شکاندن .
9. ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوت و دوو ڕکات سوننەت دواى مەغریب.
10. زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی عیشا و ئەنجامدانى لە ڕیزی یەکەم و دوو ڕکات سوننەتی دواى عیشا ، و پاشان ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ ئیمامدا .
---------------------
?ئەم کەناڵە تایبەتە بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر:-
(سحر و چاونەفەس و جنۆکە و خەو)
بەفەزڵی خودای گەورە
https://t.me/abuadamalkurdy

?بڵاوی بکەرەوە
خودای گەورە لێت ڕازی بێت.

Telegram

ابو ادم الكردي

ئەم کەناڵە تایبەتە بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر:- (سحر و چاونەفەس و جنۆکە و خەو) بەفەزڵی خودای گەورە

بەرنامەى موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
9 months, 4 weeks ago

?️ئەمە نامەی بەڕێزێکە ?

?️سلامعليكم باشي ماموستا بيزةحمةت من دايكم زور موشكيلةي خةوني ناخوشي هةيه كة پيش اوةي بكةويته ناو سوري مانگانه بو ماوةي 10 روژ لةسةر يةك هةموو مانگ خةون بة مردن و خنكان و گيانةوةر و مار و هةموو شتةكي بة ترسناك دةبيني تا دةكةويته ناو سوري مانگانه او خةونانه نامينيت

10 months ago

ئایا دەستپەڕ كردن ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوه يان نا‌؟ وە ئایا كەفارەتەكەى چى یه و چەندە‌ ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
زانایان دوو بۆچوونى جیاوازیان هەیە لەبارەى ئەوەى كە: ئایا ئاوهێنانەوەى خۆ بە دەست یان بەهەر شتێكى تر (دەست پەڕ) ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە یان نە ؟
بۆچوونى یەكەم: ئەو كارە ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوە، و خاوەنەكەى تاوان بارە و پێویستە تۆبە بكات، و قەزاى ڕۆژووەكەشى بكاتەوە، بەڵگەى ئەم كۆمەڵەش قیاسكردنێتى لە گەڵ ئەو كەسەى كە لە گەڵ خێزانى خۆیدا جووت بێت لە كاتى بە ڕۆژوو بووندا هەروەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە كە (أبو هریرە) رضي الله عنه لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت: أَتَاهُ رَجُلٌ فَقََالَ: يَا رَسَوُلَ اللهِ هَلَكْتُ ؟ قَالَ: وَمَا أَهْلَكَكَ ؟ قَالَ: وَقَعْتُ عَلَي امْرَأَتي في رَمَضَانَ، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَعْتِقَ رَقَبَةً ؟ قَالَ: لا، قَالَ: هَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تَصُومَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ ؟ قَالَ: لا، قَالَ: فَهَلْ تَسْتَطِيعُ أَنْ تُطْعِمُ سَتِّينَ مِسْكِينَا ؟ قَالَ: لا قَالَ: اجْلِسْ، فَجَلَسَ، فَأُتِيَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم بِعَرَقٍ فِيهِ تَمْرٌ، قَالَ: تَصَدَّقْ بِهِ، قَالَ: مَا بَيْنَ لابَتَيْهَا أَحَدٌ أَفْقَرَ مِنَّا، قَالَ: فَضَحِكَ النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم حَتَى بَدَتْ أَنْيَابُهُ، قَالَ: خُذْهُ فَأَطْعِمْهُ أَهْلَكَ (ثبت الحديث بألفاظ مختلفة عن البخاري: (11/516) رقم: (6709) و (1936)، ومسلم رقم: (1111)، والترمذي رقم: (724)، والبغوي: (6/288)، وأبي داود رقم: (2390)، والدارمي: (2/11)، وابن ماجه رقم: (1671)، وابن أبي شيبة: (2/183 ـ 184)، وابن خزيمة: (3 /216)، وابن الجارود رقم: (139)، والشافعي رقم: (299)، ومالك: (1 / 297)، وعبدالرزاق: (4 / 196). وأرسله بعضهم، ووصله جلهم، وصحت عند بعضهم زيادة: اقضي يوما مكانه وقد صححها الحافظ ابن حجر في (الفتح): (11/516)، وهو كما قال، والعرق: زنبيل منسوج من بسائج الخوص.. واتە: زەمبیلێكى چنراو لە شوڵی دار).
واتە: پیاوێك هاتە خزمەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و پێى فەرموو: تیاچووم ئەى پێغەمبەرى خوا، ئەویش پێى فەرموو: چی لە ناوى بردیت ؟ فەرمووى: لەگەڵ خێزانەكەمدا جووت بووم لە مانگى ڕەمەزاندا، فەرمووى: ئایا دەتوانیت كۆیلەیەك ڕزگار بكەیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت دوو مانگ لە سەر یەك بە ڕۆژوو بیت ؟ فەرمووى: نەخێر، فەرمووى: ئایا دەتوانیت خواردنى شەست هەژار بدەیت ؟ فەرمووى: نەخیر، فەرمووى باشە دانیشە و چاوەڕێ بكە، ئەویش دانیشت، لەو كاتەدا سەبەتەیەك خورمایان هێنا بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووى: ئەم خورمایە بەرەو بیكە بەخێر، فەرمووى: لە نێوان ئەم پەڕو ئەو پەڕى ئەم شارەدا كەسێكى تر نیە لە ئێمە هەژارتر بێت، (أبو هريرة) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم پێكەنى تا دانەكانى دەركەوت و فەرمووى: بیبە، بە خواردنى خێزانەكەتى دە.
بەڵام ئەم كۆمەڵەیە هیچ كەفارەیەكى ناخەنە سەر هەروەكو لە فەرموودەكەدا هاتووە.
بۆچوونى دووەم: ڕۆژووەكەى بەتاڵ نابێتەوە، و هیچ قەزاكردنەوەیەكى لە سەر نیە، بەڵام ئەنجام دەرى تاوانێكى گەورەیە، و دەبێت تۆبە بكات لەو تاوانەى كە كردوویەتى، و جارێكى تر نەیكاتەوە، وە سەبارەت بە بەڵگەى بەرامبەر دەڵێن:
1 / ئەمە قیاسكردنێكە لە گەڵ بوونى جیاوازى لە نێوانیان، چونكە ئەگەر جیاوازى لە نێوانیاندا، ئەى بۆ كەفارەى هەمان تاوانى ناخەنە سەر.
2 / بۆ هەموو شتێك كە بە بەتاڵ كەرەوە دابنرێت پێویستمان بە بەڵگە هەیە لە قورئانى پیرۆز و سوننەتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، كەچى بەڵگەمان لەو بارەیەوە نەهاتووە.
كەواتە: هەردوو كۆمەڵەكە هاو دەنگن لە سەر ئەوەى كە ئەنجام دەرى تاوانى ئەنجام داوە، پێویستە لە سەرى تۆبە بكات و جارێكى تر ئەو كارە ئەنجام نەدات.
وە جیاوازن لەوەى كە بەتاڵكەرەوەى ڕۆژووە یان نە، وە ئایا كەفارەى دەكەوێتە سەر یان نە ؟
بۆیە بۆ دەرچوون لەم جیاوازیە دەڵێم: پێویستە لە سەر موسوڵمان ئەم تاوانە ئەنجام نەدات، و نزیكى نەكەوێت، چونكە تاوان لە خێرى ڕۆژوو كەم دەكاتەوە، هەروەكو (أبو هریرە) رضي الله عنه لە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەگێڕنەوە كە فەرموویەتى: مَنْ لَم يَدَعْ قَوْلَ الزُّوڕ وَالعَمَلَ بِه ِفَلَيْسَ للهِ ـ عز وجل ـ حَاجَةً أنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَه (أخرجه البخاري: (4 / 99) رقم: (1903))
واتە: ئەگەر ڕۆژووان واز نەهێنێ لە ووتەى درۆ و كردەوەپێ كردنى، خواى بەتواناو گەورە پێویستى بەوە نیە واز لەخواردن و خواردنەوەكەى بێنێت.

Telegram

ابو ادم الكردي

ئەم کەناڵە تایبەتە بۆ هەموو زانیارییەک لەسەر:- (سحر و چاونەفەس و جنۆکە و خەو) بەفەزڵی خودای گەورە

ئایا دەستپەڕ كردن ڕۆژوو بەتاڵ دەكاتەوه يان نا‌؟ وە ئایا كەفارەتەكەى چى یه و چەندە‌ ؟
10 months ago
ابو ادم الكردي
10 months ago
بە فەزڵی خودای گەورە

بە فەزڵی خودای گەورە

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago