ڕاستییە شاراوەکان

Description
نهێنیە شاردراوەکان و بابەتە گرنگەکان لێرەوە بزانە "ئەوان لەوانە دەترسن کە زانیاریان هەیە و ئەوانەش کۆنترۆڵ دەکەن کە زانیاریان نیە".
جیهان لە گێژاوێکی سەخت دایە 🛑

ئەرشیڤ 📂👇
@kurdish_hidden_facts_Archive
Advertising
We recommend to visit

{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }

- تواصل ، إعلان، @alim761

Last updated 4 days, 1 hour ago

مرحبًا وحُبًا بكم في عالمنا .

Last updated 1 year, 2 months ago

اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤

‏𖤐| صور📷.
‏𖤐| عبارات🗞.
‏𖤐| خلفيات كيوت🧸.
‏𖤐| ستوريات سوداء🖤.

• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏

Last updated 1 month, 1 week ago

2 months, 3 weeks ago
***📌*** تۆڕی زانیاری | Update

📌 تۆڕی زانیاری | Update

بۆ ئاگادار بوون لە دواین هەواڵ و پێشهات و نوێکاریەکانی جیهان چاوتان لەسەر میدیاکانی تۆڕی زانیاری بێت لەم لینکەی خوارەوە بەشدار بن.

https://t.me/addlist/ZMA0UR16Exo0YzFi

🔰تۆڕی زانیاری و هۆشیاری کوردی [ئاوتلاویزم]
پیشەمان ئاراستەیە بۆ ڕێگای ڕاستیخوازی و مەبەستمان مانەوەیە بە هۆشمەندی و پاراستنی کۆمەڵگای هۆشیار.

☎️ بۆ پەیوەندی | Contact :
☎️ https://t.me/Outlawist_bot

3 months ago
3 months, 1 week ago

يەکێک لەو دوعایانەى کە لە سوننەتدا هاتووە بۆ منداڵ بکرێت کەترسابێت یان پارێزراوبێت لەشەیتان

{ أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ } .

واتە: پەناتان دەدەم بە ووشە تەواوەكانی خوای گەورە، لە هەموو شەیگان و گیانلەبەرو زیندەوەرێكی زیانبەخشی خاوەن ژەهر. وە لە هەموو چاوێكی لۆمەكراوو پیس. ( یان – مِنْ كُلّ عَينٍ لامّة – واتە: لە هەموو دەردو نەخۆشییەك كە مرۆڤ دەیگرێ‌ لە شێتی و كەم عەقڵی)

وەهەروەها باش وایە بە ( المعوذتين ) که سوڕەتی (الناس)و(الفلق)ە بەسەر منداڵدا بخوێندرێت ودەس بێهندرێت بەلاشەیاندا لەکاتی خوێندنیدا ، ویاخود بخوێندرێت بەنێو هەردوو لەپدا پاشان فوکردن بەدەسدا ودەس هێنان بەو جێگایانەی لاشەدا کەدەس پێی دەگات ، چونکە پێغەمبەر ﷺ ئەم دوو سوڕەتەی بەسەر خۆی وکەسانی تریشدا دەخوێند .

أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - دەڵێت :
" كَانَ ﷺ يَتَعَوَّذُ مِنَ الجَانِّ وَعَيْنِ الإِنْسَانِ حَتَّى نَزَلَتِ الْمُعَوِّذَتَانِ ، فَلَمَّا نَزَلَتَا أَخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا "
[ رواه الترمذي ( 2058 ) ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي ] .
واتە : پێغەمبەر ﷺ پەنای دەگرت لەشەیتان و چاوی مرۆڤ بەڵام کاتی که سوڕەتی (الناس)و(الفلق) دابەزی وازی لەدوعاکانی تر هێناو ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند .

وه خوێندنی سوڕەتی (الناس)و(الفلق) لەپێغەمبەرەوە ﷺ وارد بووە پێش نوستن ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند بەسەر هەردوو ناو لەپیدا وفوی پێدا دەکردن پاشان دەیهێنا بەلاشەیدا ، جا کاتێ نەخۆش کەوت عائشة ئەو کارەی بۆ دەکرد ، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دایک دەتوانێت ئەم کارە بۆ منداڵەکەی بکات وئەم دوو سوڕەتەی بەسەردا بخوێنێت ودەس بێنێ بەلاشەیدا .

عَائِشَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا - دەڵێت : " كَانَ ﷺ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ نَفَثَ فِي كَفَّيْهِ بِـ " قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ " وَبِالْمُعَوِّذَتَيْنِ جَمِيعاً ،ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا وَجْهَهُ وَمَا بَلَغَتْ يَدَاهُ مِنْ جَسَدِهِ .
قَالَتْ عَائِشَةُ : فَلَمَّا اشْتَكَى كَانَ يَأْمُرُنِي أَنْ أَفْعَلَ ذَلِكَ بِهِ "
[ رواه البخاري (5748) ] .
واتە :پێغەمبەر ﷺ کاتێ بچوایەتە سەر جێگا فوی دەکرد بەهەردوو لەپیدا و(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)سوڕەتی (الناس)و(الفلق)دەخوێند ، پاشان دەستی دەهێنا بەدەم وچاوی و ئەو جێگایانەی لاشەیدا کەدەستی پێی دەگەیشت .
جا عائیشە دەڵێت :
کاتێ نەخۆش کەوت ، فەرمانی بەمن ئەو کارەی بۆ بکەم .

#شەهرام_بەرزنجی
#ڕاستیە_شاراوەکان
#پلانگێڕی_جیهانی

5 months, 4 weeks ago

لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەی ویلیام گای کار باسی پڕۆتۆکۆلەکانی سەرانی زایۆنی دەکات ، لە پڕۆتۆکۆلی پێنجەمدا دەڵێت: شەکەتکردنی کۆی ئەو دەوڵەتانەی کە دەبنە تەگەرەی بەردەم پلانەکان ئەویش بە هەڵگیرساندنی جەنگ لە نێوان ئەو دەوڵەتە و هاوسێکانی ئەگەر ئەمەش سەری نەگرت دەبێ ئاگری جەنگێکی جیهانی خۆش بکرێت.

لە کتێبی:( بروتوکولات حکماء صهیون) ـ وەرگێڕانی: رمضان حمەامین قادر، هاتوە بەم جۆرە:

گەورەیی سوپا و زیادبوونی هێزی پۆلیسی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە هەمانە، وە هیچ شتێکی دیکەی وڵاتمان ناوێت کە لەگەڵمانبێت تەنها چینی هەژاری گەورە نەبێت(چینی هەژاریش یاخود بە زەبری هێز یان بە زەبری پارە و بەرتیل قایل دەکرێ)، وە پێویستە لەسەرمان ئامادەبین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هەموو ئۆپۆزسیۆنێك کە شەڕ لە دژی وڵاتێکی دراوسێمان ڕابگەیەنین ئەگەر ئەو وڵاتەی دژمان دەوەستێتەوە یەکێك بوو لە دراوسێکانمان، وە ئەگەر چەند وڵاتێکی دراوسێمان یەکیانگرت و ویستیان لە دژمان بۆستنەوە ئەوە پێویستە لەسەرمان بە جەنگی جیهانی وەڵامیان بدەینەوە(بە تۆپەکانی ئەمریکا و چین و یابان).
ئەوەش گرنگە کە دەسەڵاتمان بەسەر حکومەتە نەتەوەییەکانی ئەوروپا هەبێت ئەو حکومەتانەی کە بانگەشەی ڕای گشتی ئازاد دەکەن، ئەو ڕایە گشتییە لە ڕاستیدا پێشتر خۆمان دامانناوە، ئەوەش بزانین هێزی ڕای گشتی نەتەوەییەکانی ئەوروپا ڕۆژنامەیە هاوکات هەموو ڕۆژنامەکان لە دەستی خۆماندایە چەند دانەیەکی کەم نەبێت، ئەوانیش نە خوێنەریان هەیە نە بەهایان هەیە کەواتە هێزیان نییە ئەوەی کە هەیانە تەنها قسەی سەر لاپەڕەکانی ڕۆژنامەیە.

بێجگە لە جەنگ کردەوەگەلێکی دیکەش هەن کە قوربانیان لێ کەوتۆتەوە ئیتر کردەوەی تیرۆرستی بێت یاخود هەر شتێکی دیکە، بۆ نموونە:
گوندی (دیر یاسین) لە فەڵەستین کە لە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن چەند میلیشیایەکی جولەکە کۆمەڵکوژ کران کە نزیکەی ١٠٧ گوندنشین تێیدا بوونە قوربانی، ئامانجیش لەم کردەوە تیرۆرستیە تەنیا ئەوەبوو کە گوندەکانی دیکەی فەڵەستین چاوترسێن بکرێن و جێگەکانی خۆیان بەجێ بێڵن، ئەوە زانراوە کە لەو کاتەدا جولەکە بەچڕی هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی کۆچبەری جولەکە بێتە فەڵەستین و عەرەبە فەڵەستینیەکانیش وەدەرنرێن، وە چەندان نموونەی دیکەی لەم شێوەیە.

ئامانج لە کەمکردنەوەی دانیشتوان بریتیە لە دەستبەسەرداگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسانتر وە مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان، بیهێنە بەرچاوی خۆت قایل کردن و کۆنتڕۆڵکردنی ١٠٠ کەس ئاسانتر و کاتی کەمی پێویستە یاخود ١٠ کەس، یان بە دیدێکی دیکە ئایە ١٠٠ کەس لە دژت بوەستنەوە یاخود ١٠ کەس وەڵامەکەی ڕوونە.
و اللە اعلم.

5 months, 4 weeks ago

( ڪەمڪردنەوەی دانیشتوان )

(بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ)

تێبینی: (ئەم بابەتە کەمێك درێژە ئەکێشێ بۆیە داواکارم ئارامگربن و گەردنیشمان ئازادبکەن
بە هیوای سوود.)

پێشەکی ئەبێت ئێمە درك بە ئامانجێكی پلانگێڕان بکەین کە ئەویش بریتیە لە
(کەمکردنەوەی دانیشتوان)، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە کۆمەڵێك ڕێگە و میتۆد هەیە ئەوانیش بریتین لە:
(جەنگی دەستکرد ـ نەخۆشی دەستکرد ـ نەزۆککردن ـ دەرمانەکان ـ خۆراکەکان ـ لەباربردنی منداڵ ....)

جەنگ: بە پلەی یەکەم باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی کە ژمارەی دانیشتوان کەم ببێتەوە، چونکە لە هەر خولەکێکی جەنگدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لەناودەچن، لەوانەیە بە بۆمب بارانکردنێك زیاتر لە سەدان کەس لەناوبچن، جەنگ وەک شێوازەکانی دیکە نیە کە ماوەی زۆری پێویستبێت هەر ئەمەندەی کە جەنگەکە درووستبوو ئیتر ئاماری قوربانیان تادێت زیاتر و زیاتر دەبێت.

بۆ نموونە جەنگی عێراقی ساڵی ٢٠٠٣ کە بە ڕووکەش وادیاربوو کە جەنگ دژی دیکتاتۆرێکی ترسناکە، بەڵام مەبەستێکی دیکەی نهێنی لە پشتەوەبوو، ویلیام گای کار لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی (pawns in the game) بەم جۆرە باسی لە جەنگی عێراق کردووە:

هۆیە ڕاستەقینەکانی جەنگی دژ بە عێراق ڕوون و ئاشکرایە، سەرەتا ئەمریکا بانگەشەی دەکرد کە گوایە جەنگی دژ بە دیکتاتۆرێکی ملهوڕ دەستیپێکردووە هەروەک ڕۆژنامەی (Newyork Times) لە ساڵی ٢٠٠٤ تیشکی خستۆتە سەر، ڕۆژنامەکە نووسیبووی:CIA ئەندازیاری یەکەمی کودەتاکەی صدام حسێن بووە.
هۆکاری ئەم جەنگەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە خاکی عێراق شارستانیەکی کۆنی هەیە وە وزەیەکی زەبەلاحی ماددی هەیە بۆیە سیاسەتی ئەمریکا بەچەند قۆناغێك کاری بۆ تێکدانی کردووە هەر لە جەنگی درووستکراوی عێراق ـ ئێرانەوە بگرە تا دەگاتە جەنگی سیناریۆی کوێت کە بەهۆی ئەم جەنگەوە نیوەی نەوتی عەرەب کەوتە ژێز کۆنتڕۆڵی ئەمریکاوە.
ئەوەش بزانین هێزەکانی ئەمریکا تا ساڵی ٢٠١١ هەر لە عێراق بونیان هەبوو، ئەم جەنگە بێجگە لە داگیرکردن و چەپاوکردنی سەروەت و سامانی عێراق سودێکی دیکەشی بۆ ئەمریکا هەبوو ئەویش بڵاوکردنەوەی سەرمایەداری و دیموکراسی وە لەگەڵ ئەوەشدا هێز و دەسەڵاتی خۆی نیشانی جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی ١١٠هەزار قوربانی لێکەوتەوە.

وە ئەگەر بێت و نموونەیەکی بچووك لە جەنگی دووەمی جیهانی وەرگرین کە وەك زانراوە جەنگی دووەمی جیهانی لە ساڵی ١٩٣٩ بۆ ١٩٤٥ بوو وە زیاد لە ٧٠ ملیۆن کەس لەناوچوون، ئەویش بریتی دەبێت لە بۆردوومانکردنی شاری درێسدنی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٤٥، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وینستن
چەرچڵ داوای زیادکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی بەریتانیای کردبوو بۆ سەر ناوەندەکانی دانیشتوانی ئەڵمانیا، بە مەبەستی ترساندنی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، بۆیە لە شەوی ١٣ شوباتدا هێزەکانی ئاسمانی بەڕیتانیا زیاتر لە ٢٧٠٠ تۆن بۆمبی فڕێدا وە ڕۆژی دواتر هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠ بۆمبی دیکەی فڕێدا وە لە ڕۆژی ١٥ شوباتدا ٢١٠ فڕۆکەی تر هێرشی هێنایەوە بۆیە لە ئەنجامدا ٢٥٠ هەزار کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بەساڵاچووبوون بوونە قوربانی وە بە نزیکەی هەموو شارەکە خاپوور کرا.

ویلیام گای کار باسی شۆڕشی ئەمریکیمان بۆ دەکات و دەڵێت: لینۆرای کچی لیۆنێل رۆسچیلد لە ساڵی ١٨٥٧ لە فۆنسۆی ئامۆزای مارەکرا، ئاهەنگی بوک گواستنەوەکەی بووە بۆنەیەکی گەورە و ژمارەیەک لە کەسایەتیە جیهانیەکانی لە لەندەن کۆکردەوە، لەوانە بنجامین دزرائیلی پیاوی بەڕیتانی کە لە ساڵی ١٨٦٨ کرایە سەرۆک وەزیران وە لە لە ساڵی ١٨٧٤ دووبارە دانرایەوە.
لە کاتی قسەکردندا دزرائیلی وتی: ئەگەر بتانەوێ ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکەینە دووبەش وە ناپلیۆنی سێیەمیش(ئیمپڕاتۆری ئەوکاتی فەڕەنسا) لە قسەم دەرناچێ.
دوواتر سووخۆرەکان باوڕیان بە ناپلیۆنی سێیەم هێنا کە مەکسیک داگیربکات، وە بەڕیتانیاشیان ڕازی کرد کە ویلایەتەکانی باکور داگیربکات، ئەوەش بزانین جەنگی نێوخۆی ئەمریکا بۆ سوخۆرەکان جەنگێکی ئابووری بوو چونکە بواریان بۆ ڕەخسا بوو کە گوشاری ئابووری بکەن.
ئەوەبوو بانکەکان قەرزیان دا بە هێزەکانی باشور بۆ ئەوەی لە دژی بکوریەکان بجەنگن،هەروەها بڕی
٢٠١٫٥٠٠٫٠٠٠ قەرز درایە ناپلیۆنی سێیەم بۆ ئەوەی بەرگری لە هێرشەکەی مەکسیک بکات، وە کاتێک کە هێزەکانی باکور کۆسپ و تەگەرەی ئابوریان بۆ هاتە پێش خاوەن بانکەکان لاریان نەبوو کە قەرزیان پێ بدەن بەو مەرجەی ٢٨٪ سوو بدەن، ئەگەر سووخۆران قەرزیان نەدابوایە بە هەردوولا ئەوە دەکرا ئەو جەنگە لە ماوەی چەند مانگێك کۆتای پێ بێت ، ئەوەیش بزانین شۆڕشی ئەمریکی لە ساڵی ١٧٧٥ دەستی پێکرد و لە ١٧٨٣ کۆتای هات وە ژمارەی قوربانیان تەنیا لە ئەمریکا لە نێوان
٢٥٫٠٠٠ بۆ ٧٥٫٠٠٠ دەبوو وە لە بەڕیتانیا نزیکەی ٨٫٥٠٠
ئەڵمانیا ٧٧٧٤....

7 months, 4 weeks ago

( بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌ )

بەڕێزان وەک معلومە کە هەموو دین و ڕێبازێک شیعاری خۆی هەیە کە ئەو دین و ڕێبازەی پێ ئەناسرێتەوە بۆ نموونە دینی مەسیحی بە خاچ ئەناسرێتەوە ئیسلام بە ڕیش و نیقاب ئەناسرێتەوە ئەوانی دیکەش بەهەمان شێوە.
وە یەکێک لە شیعار یان بڵێین سومبولی ڕێبازی شەیتان بریتیە لە هێمای دەستی کە بە ئینگلیزی پێی ئەوترێ(horns hand) واتە دەستی قۆچەکان یان هێمای قۆچەکان، هەروەک ئێمەی مسوڵمان کە هێمای دەستیمان هەیە کە پێی ئەوترێ پەنجەی شەهادە کە ئاماژە دەکات بۆ بوونی یەک خالق کە ئەویش اللە یە سبحان و تعالی.
وێنەی ئەو بزنە باڵدارە ئاماژەیە بۆ شەیتان خۆی، کە دوو قۆچی هەیە وە ئەگەر وردبینەوە هێما دەستیەکەش هەمان شێوەی ئەوی هەیە، کەواتە ئاماژەیە بۆ ئەو ، ئەم ئاماژە دەستیە بە زۆری لە کۆنسێرتی گۆرانی بێژ و ڕاپەرەکان بەکاردێت وە تا حەدێک لای منداڵانیش ئاشنا کراوە ئەویش لە ڕێگەی کارتۆنی منداڵان(spiderman) کە ئەویش بەهەمان شێوە ئەم نیشانە دەستیە بەکار دێنێ بەڵام پەنجەی نەفرەتەکە بە ئاڕاستەیەکی دیکە دەجوڵێنێ بەڵام لە کۆتایدا هەر ئاماژەیە بۆ شەیتان.

مانای ئەم ئاماژە دەستیە لەلایەن(ANTON LAVEY) کە خۆی مۆسیقا ژەنێک و شەیتان پەرستێکی ئەمریکی بوو ڕوونکراوەتەوە کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە دایک بوو وە لە ١٩٩٧ کۆچی دوای کرد، دامەزرێنەری کەنیسەی شەیتان بوو وە بانگەشەی ئایینی شەیتانپەرستی کردووە . چەندین کتێبی نووسیوە، لەوانە کتێبی پیرۆزی شەیتان ، ڕێوڕەسمەکانی شەیتان ، جادووگەری شەیتان ، دەفتەری شەیتان , و شەیتان قسە دەکات...
ئەنتۆن لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: دوو پەنجەکە هێمای قۆچەکانە و پەنجەی سێیەم ئاماژەی نەفرەتە هەروەک کە باسمان کرد، وە ئەگەر ورد ببنەوە ئەبینین چەندین کەسایەتی جیهانی لە پلە و پۆستی جیاواز ئەم ئاماژە دەستیەیان بەکار هێناوە.
لەوانەیە ئێمەش ڕۆژێ لە ڕۆژان کردبێتمان یان منداڵەکانمان کردبێتیان بەڵام نەمانزانیوە مانای چییە.

سەیرکەن بەڕێزان ئەمە بچوکترین شتە کە فێڵی شەیتان و شەیتان مەزهەبانی تیایە کە ئێمە لێی بێ ئاگاین، ئەیباشە تۆ بڵێی چی شتێکی گەورەتر هەیە کە ئێمە هێشتا هەر بیریشمان لێ نەکردۆتەوە و ڕۆژانە ئەشیبینین و ئەشیبیستین و ئەنجامیشی ئەدەین.

سورة الإسراء - اية 53
( إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلۡإِنسَٰنِ عَدُوّٗا مُّبِينٗا )

We recommend to visit

{ الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا كَثِيرًا }

- تواصل ، إعلان، @alim761

Last updated 4 days, 1 hour ago

مرحبًا وحُبًا بكم في عالمنا .

Last updated 1 year, 2 months ago

اضغط على #انضمام لتشرفنا 💞🥝
• القناه الرسميه على التليجرام التقليد لا يعنينا🎞🖤

‏𖤐| صور📷.
‏𖤐| عبارات🗞.
‏𖤐| خلفيات كيوت🧸.
‏𖤐| ستوريات سوداء🖤.

• تواصل معي |~| للاعلانات،تمويلات |~| رابط القناة
@P_8_D - @ssGoo - @GGG_SG
• الحمدلله قبل كل شيء 🙏

Last updated 1 month, 1 week ago