❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
منداڵە لەدایک نەبووەکە🔞
کچێک بەناوی ئیلێنا زۆر حەزی بە سەرکێشی بوو ئیلێنا لەگەل هاوڕێکانی هەموو ڕۆژێک دوای خوێندن کۆ دەبوونەوە بۆ ئەوەی یاری بە تەختەی ئۆیجا بکەن هەمووکات هەوڵیان دەدا پەیوەندی بە رۆحەکانەوە بکەن ئەمان ئەوشتەیان تەنها بۆ کات بەرێ کردن ئەنجام دەدا هەموو جۆرە پرسیارێکیان ئەکرد بەلام هیچ هەوڵێکی سەرکەوتوو نەبوو
تا ئەوکاتەی پەیوەندیان بەرۆحێکی زۆر تایبەتەوە کرد
پاش نیوەڕۆیەکی ئاسایی وەک هەموو جاران ئیلێنا لەگەل هاوڕێکانی کۆ بوویەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەرۆحەکانەوە بکەن لەدەوری تەختەی ئۆیجا کۆ بوونەوە
ئایە هیچ کەسێک لێرەیە؟ بەردەوام پرسیاریان دەکرد
لەکۆتایدا هێمای تەختەکە بۆ سەر بەڵێ ڕۆیشت
پرسیاریان کرد ئەوە کێیە تۆ کێیت
هێمای تەختەکە ناوەکەی بەڕێنووس نوسی A-N-A
پرسیاران کرد ئایە تۆ تەمەنت چەند ساڵە؟
هێمای تەختەکە نەجوڵایەوە ئەوان بەردەوام بوون لەپرسیارکردن تا کۆتایی رۆحەکە پێی وتن کە ئەو هێشتا لەدایک نەبووەو دوای چەند مانگێک لەدایک ئەبێت ئیلێناو هاورێکانی بۆیان دەرکەوت قسە لەگەل ڕۆحێکی لەدایک نەبوودا ئەکەن
کچەکان سەرسام بوون بەوە کە قسە لەگەل رۆحێک ئەکەن لەدایک نەبووە ڕۆژانە بەردەوام بوون لە پەیوەندی کردن بە ANA ــەوە
پرسیار لەدوای پرسیاریان ئەکرد زۆر شتیان لەسەری زانی وەک ناوی دایک و باوکی وە ئەو نەخۆشخانەی کە ئەو تیایدا لەدایک ئەبێت سەیروسەمەرەتر لەوە تەنانەت ئەو کات وبەروارەشی کە لەدایک ئەبێت
ئەوان دوبارە پاش نیوەڕۆیەک پەیوەندیان کردەوە بەڵام رۆحی ANA وڵامی نەدانەوە
دوای چەند رۆژێک دوای دوبارە پەیوەندی کردن رۆحی ANAولامی دانەوەو پێی وتن کە لەدایک دەبێت کچەکان لەدەوری تەختەکە کۆ ببونەوە زۆر بەپەرۆش بوون و پرسیاریان لێی کرد کەوا بۆچی وا ون بوویت و هیچ وڵامێکت نەبوو ولامەکەی ANA وای لەکچەحان کرد لەرز بەگیانیان بێت
رۆحەکە بەڕێنوس نوسی
“I-W-A-S-P-U-N-I-S-H-E-D”
(سزادرام)
ئیلێنا بە نیگەرانی و خێراییەوە وتی بۆچی
“T-E-L-L-I-N-G-Y-O-U-T-H-I-N-G-S”
(من لە دایک نابم)
لەم کاتەدا بەچاوی بە فرمێسکەوە یەکێک لەهاوڕێکانی
ئیلێنا وتی سزاکە بەهۆی چیەوەبوو
رۆحەکە دوبارە بەڕێنوس نوسی
“I-W-I-L-L-N-O-T-B-E-B-O-R-N”
(بەهۆی گێڕانەوەی شتەکان)
کەسیان نەیان ئەتوانی قسەبکەن هەموویان بێدەنگ وەستابوون هێمای تەختەکە کۆتا رستەی نوسی بەڕێنوس
“D-O-N-O-T-P-L-A-Y”
(یاری مەکەن)
کچەکان گریان بەردەوام دەیان ویست پەیوەندی بە ANAــەوە بکەنەوە بەلام ئیدی رۆحەکە وڵامی نەدانەوە
ڕۆژی دواتر هەموویان کۆبونەوە چون بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی کە وا ANAپێی وتبوون کەتیایدا لەدایک ئەبێت
پرسیاریان لەپەرستارەکە کرد ناوی دایکی ANAــایان وت
پەرستارەکە ولامی دایەوە ئەو لەژورەکەی پشودەدات ئێوە خێزانی ئەون؟
کچەکان وتیان نا ئیمە هاوڕێی ئەوین پەرستارەکە وتی ببورن ئەو دەبێ پشو بدات تەنها خێزانەکەی ئەتوانێ بیبینێ کچەکان پێداگریان کرد وتیان هیچ نەبێ رێگە بدەن منداڵەکەی ببینین بەڵێن بێ هیچ ناکەین پەرستارەکە لەولامە شۆک هێنەرەکەی دا وتی ئۆهـ ببورن کە ئەمەتان پێ دەڵێم بەڵام ئەو لەکاتی منداڵ بوونی دا زۆر حالی خراپ بوو منداڵەکەی بە مردووی لەدایک بوو کچەکان شۆک ببوون دوای ئەم روداوە
کە گەرانەوە ماڵەوە تەختەی ئۆیجایان سوتاند و ئیدی هەرگیز یاریان نەکردەوە..
-
کۆتایی
وتم هیچ وێنەیەکت پێیە وتی بەڵێ فەرموو
وێنەکەی نیشان دام هەر وەک ئەو فەرمووی ماڵێکی ترسناک دیاربوو لەوێنەکە قوڵ ببومەوە وێنەی شتێکی سەیرم بینی کچێک بەجلێکی سپیەوە لەپەنجەرەیەکی خانووەکە وەستابوو زیاتر لەوێنەکە قوڵ ببومەوە هەر بەراستی نەم ئەزانی ئەمە چیبوو گوێم لەدەنگی گەڵای دارەکان گوێم لەدەنگی ژاوەژاوی ماڵەکەی ئەبوو لەو کاتە کورەکە بانگی کردم وتی چیبووە برا وتم نا هیچ نیە سەیری وێنەکەم کردەوە کچەکە نەمابوو پێم وابێ ئەوەی بینیم و بیستم تەنها لە خەیاڵی مندابوو گرنگی پێ نەدا بەڵام هەر بەراستی هاورێیان دەنگێک لەناخمدا ئەڵێت مەچوو بۆ ئەوێ ئەم کارە ئەنجام مەدە.
بەیانی لەگەل احمد و محمد دەستمان بە گەشتەکەمان کرد بۆ خانووەکە رێگایەکی دورو درێژ بوو گەیشتین بە دارستانەکە پیاوێکی سەراپا جلوبەرگ رەشمان بینی بەڵام روخساری دیارنەبوو لێیمان پرسی دەربارەی ئەو ناونیشانەی کە ئێمە بۆی دەچین وتی بەوێدا نیو کاتژمێر بەپێ برۆنە ناو دارستانەکە وە ئاگاداری کردینەوە بەوەی کە هەرکەس بروات بۆ ئەوێ ناگەڕێتەوە
پێکەنین و پێیمان وت تۆ خەمت نەبێ مامە گیان ئێمە سەلامەت ئەبین هەر بەراستی ئێمە هیچ بیرمان نەکردەوە پیاوێک لەو دارستانە چیەکات🤔لەکاتێکدا ئێمە رێگایە زۆر درێژمان بەسەیارە بریووە تا گەیشتوونەیتە ئێرە بەهۆی سەر گەرمیمان بۆ ئەم سەر کێشیەی کە بەنیازین بیکەین هیچ بیرمان بۆ ئەمە نەچوو بەناو دارستانەکەیا ئەرۆشتین هەر بەراستی دارستانێکی ترسناک بوو بەدرەخت داپۆشرابوو دوای نیوکاژێر بە رێکردن گەیشتین بە خانووەکە ترسناک تر لەوەی کە لەوێنەکەدابینیم هەر بەراستی خانووێکی تۆقێنەرە
گەیشتینە ماڵەکە خانوێکی کۆن دیاربوو تەنانەت بۆنێکی ناخۆش خانووەکەی پڕ کردبوو دیوارەکان خوێنێکی زۆری پێوەبوو پێم وابێ هۆی بۆنە ناخۆشەکەش ئەمەیە
بەم روکەشی ناوەوەی خانووەکە هەموومان ترس لە دڵماندابوو دەستمان کرد بەگەڕان بەناو خانووەکەدا هەر ژورێکمان ئەکرد پڕبوو لە کەلوپەلی شکاو وێران دیوارەکانی بەخوێن بەراستی ترسناکە گەیشتینە بەردەم ژورێک کە داخرابوو نەمان ئەتوانی بیکەینەوە جێمان هێشت بەدەوروبەری خانووەکە ئەگەراین سەرەرای ترسێکی زۆرمان بەلام چێژمان لێی ئەبینی چوینە ژورەوەو شەو داهات لەناو خانووەکە دانیشتین چاوەرێی دەرکەوتنی جنۆکەمان دەکرد بەڵام هیچ شتێک روی نەدا هەر لەناو خانووەکەیا خەوتین و بەیانیەکەی هەلساین هەمووشت وەک خۆی بوو هیچ روی نەدا احمد وتی وەک دەبینی هیچ روی نەدا ئەمانە شتانێکی درۆن جنۆکە لێرەبوونی نیە ئەمە تەنها خورافیاتە
لەشوێنی خۆمان دانیشتین هەستمان بە ترس و دڵەڕاوکێ ئەکرد کەسێک چاودێریمان دەکات گڵۆپەکان لەخۆیانەوە دا ئەگیرسان و ئەگوژانەوە دەرگاکان ئەکرانەوەو دا ئەخران دەنگی پێکەنین لەهەموو لایەکی ژورەکان محمد بەرگەی ئەم شتانەی نەدەگرت ویستی لەدەرگاکەوە برواتە دەرەوە دەرگاکەمان بەڕودا داخرا محمد هاتەوە شوێنی خۆی دانیشت بیرمان لەڕێگا چارەیەک دەکردەوە کە لێرە دەربچین شەومان بەسەر داهات ئستا ئەمە دووەم شەوە لە خانووە ترسناکەکەین دەنگی هاوارو گریانێکی ترسناک هات بەترس و دڵەڕاوکێوە خەوتین بەیانی هەوڵمان ئەدا رێگایەک بەهەر جۆرێک بێ بیدۆزینەوە رۆژ بویەوە احمد لەبەردەم دەرگاکە وەستابوو من و محمدیش هەوڵمان ئەدا شتێک بدۆزینەوە لەرێگای پەنجەرەکەوە بتوانین برۆینە خوار ئاورم دایەوە لای احمد تاسام احمد لەترسا هەڵدەلەرزی لەپشتیەوە هەمان ئەو کچەم بینی لەزانکۆکە کە بینی بووم لەپڕ شێوەی گۆڕدرا بۆ پیرەپیاوێکی ترسناک ئایی خودایە چەندە تۆقێنەربوو احمد ئاوری دایەوە ملی احمدی گرتوو بەرزی کردەوە محمد رای کرد یارمەتی بدا بەلام وەک ئەوەی جادووی لێ بکات لەبەردەمی دا کەوت من لەترسا لە پەنجەرەکەوە خۆم هەلدا قاچم زۆر ئازاری پێگەیشت بەناو دارستانەکەیا رام ئەکرد ترسێکی وەها لەدلم دابوو پێناسەی نەدەکرا ئەمە روخساری بۆ هێندە ترسناک بوو ددان و نینۆکێکی تیژ چاوێکی سور پڕاوپڕ لەخوێن
بەردەوام بووم لەراکردن لەسەر شەقامەکە وەستام هەستم بەخابوونەوەی لەشم ئەکرد لەپڕێک ئاگام لەخۆم نەما تا ئەوکاتەی ئاویان پیاکردم چەند پیاوێکی راوچی لەدەوروبەرم دابوون وتیان تۆمان بینی لەئەرزەکە پال کەوتبووی هاوارت دەکرد و ئاگاشت لەخۆت نەبوو داوای یارمەتیم کرد بۆ هاورێکانم تا بتوانین رزگاریان کەین کاتێک چووین خودایە ئەمە چی ئەبینین پارچە پارچەکرابوون هەموو لایەکی خانووەکە بە خوێنی احمد و محمدی هاورێم بوو ئەمە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانمن ئەمەوێ ئامۆژگاریتان بکەم تکایە هیچ کات ئەزمونی شتێکی وەها نەکەن ..
کۆتایی ..
-
بەشی دووەم و کۆتایی ..
من سالحم خوێندکاری زانکۆم دوو هاوڕێم هەیە بەناوی احمد و محمد پەیوەندی ئێمە لەمندالیەوەیە خێزانەکانیشمان تێکەڵی یەکترن لەمندالیەوە وەسەوەسەی دونیای جنۆکەو تارمایەکانم هەبوو هەمیشە هەوڵی زانیاریم دەربارەی دونیای جنۆکەکان دەدا یاخود شوێن و نیشتەجێ بوونی جن و جادووگەرەکاندا دەگەڕام سەرەڕای ئەوەی هاوڕێکانم ئاگاداریان دەکردمەوە کە ئەوان حەزیان بەم جۆرە کارانە نیە
بەیانیەک چومە زانکۆ ئەم بەیانیە زۆر بە پەرۆش بووم بۆ کردنی کارێک کە هەمیشە لەمێشکم دابوو ئەزموون وەرگرتن لە ماڵێک کە لەلایەن جن و تارماییەکانەوە داگیرکرابێت دوای ئەوەی لەزانکۆ تەواوبووم چومە لای هاورێکانم دەربارەی ئەم کارەی کە لەمێشکم دایە پێم وتن ماوەیەک سەیریان کردموو پێکەنین وتیان تۆ شێتیت چۆن دەتەوێ ئەزموون وەرگریت لە ماڵێک کە جنۆکەو تارمایی تیابێت
لێیان پرسیم دەربارەی ئەو شوێنەی کە دەمەوێت ئەو کارەی تیا ئەنجام بدەم وتم لە زانکۆ لەکورێک شوێنێکم بیستووە کە جێگای جادووگەر و جنۆکەکان بووە منیش پێیم وت ئەمەوێت ناونیشانەکەم پێی بڵێیت سەرەتا دو دڵ بوو لەوەی شوێنەکەم پێ بڵێت بەڵام پێداگریم دەکرد لەوەی کە دەمەوێت برۆم و ئەزموونی شوێنێکی وەهابکەم
دواتر ناونیشانەکەی پێدام وتی ماڵێکە لەناو دارستانێکە هاوشێوەی فیلمێکی ترسناک ماڵێکی سامناک دیارە بەروکەشی مالەکەوە هەست بەترسێک ئەکەی بەوەی خانووەکە شێوەیەکی ئاسایی نیە وەک هەر خانووێکی تر
-
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن ...
ئامادەن ..؟
ئامادەن بۆ چیرۆکی نوێ ؟
- ئەگەر ئامادەن بە ڕیاکشن جواب بەنەوە ♥️.
...
#قوتابخانەی_جێهڵدراوی_Lambertville🔞🔞🔞
چیڕۆکێکی پڕاو پڕ لە واقیعی
ئەم قوتابخانەیە لەساڵی ١٨٥٤ دامەزراوە بەڵام قوتابخانەکە سوتا دواتر دوبارە نۆژەن کرایەوە قوتابخانەکە کرایەوە بەڕوی خوێندکاراندا دواتر دوبارە ئاگری تێکەوتەوە لەساڵی ١٩٥٠ لەوکاتەوە داخراوە کاتێک دەڕۆیتە نێو قوتابخانەکە یەکەم شت کەهەستی پێ بکەیت ئەو ترس و لەرزینەی گیانتە و سەرنج ڕاکێشترین شتی نێو قوتابخانەکە تابلۆیەیە کەلەسەر تەختە رەشی یەکێک لەپۆلەکاندا کێشراوە کەتیایدا کۆمەڵێک منداڵ نیشان ئەدات کە ئەخوێنن و لەپشتەوەیان بڵێسەی ئاگر هەیە بەڵام هەستی پێ ناکەن لەنێو قوتابخانەکە زۆر تابلۆی تر هەن کەکێشراون بەڵام ئەم تابلۆی مندالانە لەهەموو ئەوانەی تر جیاوازە بەرادەیەک بەشێکی زۆر ئەڵێن ئەوکەسەی ئەم تابلۆیەی کێشاوە مرۆڤ نیە بەڵکو رۆح یان جنۆکەی یەکێک لەو خوێندکارانەیە کە لەوێ ســ*ـوتــ،،ــاوە و مــ،،ــردوە ئەم قوتابخانە زۆرکەس سەردانی کردوە بەشێکیان پێیان وایە سێبەری تارماییەکانیان لەنێو قوتابخانەکە دیووە پیاوێک دەربارەی قوتابخانە دەگێرێتەوە دەڵێت ئەوکاتەی سەرخۆش بووەو خێزانەکەی رێگەی پێ نەداوە بێتەوە ماڵ رۆشتووە بۆ قوتابخانەکە لەوێ خەوتووە دواتر لەدرەنگانی شەودا لەگەل دەنگە دەنگ خەبەری بۆتەوەو ئەڵێت گوێم لەدەنگی هەنگاوەکان بووە کەبەرەو هۆڵی قوتابخانەکە دەچوون منیش چوم تا بزانم چیە وتی ئەوکاتەی چومە نێو هۆڵی قوتابخانەکە منداڵێکی بچووکم بینیووە لەوێ دەڕۆیشت تا گەیشتە لای دەرگای پۆلێک لەوێ وەستا بەبێ ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکات بەشێکی زۆر دەڵێن شەوان گوێ بیستی دەنگ دەنگ و هاوار بوونە لەدەوری قوتابخانەکەدا زۆر چیرۆکی تر هەن دەبارەی ئەم قوتابخانەیە دیارترینیان چیڕۆکی جنۆکەی (باکــی)ــیە لەم قوتابخانەیە پێتان خۆشە چیڕۆکی ئەم روداوەی باس بکەم؟
-
وێنەی قوتابخانەکە لەکۆمێنت دا ئەنێم
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago