❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
چ کات دەبیتە یەکەم کەسی پیاوەکەت ؟؟
ئاماژە بە هەندێک خاڵ دەکەین کەوا ئەگەر ئافرەتان ڕەچاوی بکەن دەبێتە تاکە کەسی ئازیزی هاوسەرەکەی تا مردن!
ئافرەت دەبێ لەخوا ترس بێت و مافی هاوسەرەکەی بدات.
ئافرەتێکی گوێڕایەڵ بێت هاوسەرەکەی داوای هەر شتێکی لێکرد بە زووی بە ڕوو خۆشی بەدەمیەوە بچێت بەمەرجێک شتەکە حەرام نەبێت.
ڕەچاوی هەستەکانی هاوسەرەکەی بکات، ئەگەر زانی ئەو توڕەیە بێدەنگ بێت یاخود لەو شوێنە بڕوات، وە ئەگەر ئیزنی دا قسە بکات بە جوانی بە ڕێز و خۆشەویستی قسەی بۆ بکات.
ڕەچاوی هاوسەرەکەی بکات ئەگەر نەیویست زۆر سەردانی خزمانی بکات با گوێڕایەڵی بکات.
ماڵەکەی پاک و جوان و پوخت ڕابگرێت بڕازێنێتەوە و ئەگەر لە دەستی هات زوو زوو شکڵی ماڵەکە بگۆڕێت.
لەگەڵ خزمانی هاوسەرەکەی چاکەکار و بەڕێز بێت ئەگەر سەردانی کردن یاخود میوانداری کردن بە ڕێزەوە بیکات و سەری هاوسەرەکەی پێ بەرز کاتەوە.
زۆر بە داواکاری نەبێت و شتانێک داوا نەکات کە لە توانای هاوسەرەکەی دا نەبێت، پیاوان ئافرەتی کەم مەسرەفیان لا ئازیزە.
خۆ جوان کردن و ڕازاندنەوەی بۆ هاوسەرەکەی ئەگەر لە هەر بارودۆخێک دابێت چونکە هەندێک لە پیاوان ئەو لایەنەی ئافرەتان زۆر ڕەچاو دەکەن.
گرینگی بە جل و بەرگ و دەرکەوتنی هاوسەرەکەی بدات چونکە پیاوان ڕەنگە هەندێک جار بیر لەو شتە نەکەنەوە بۆیە دەبێ ئافرەتەکە یارمەتیدەر بێت لەو لایەنە بەردەوام پۆشاکی پیاوەکەی جوان و پاک و پوخت ڕاگرێت وەک وتراوە لەجل و بەرگی پیاو گرنگی ئافرەت و پاکوخاوێنی دەردەکەوێت .
زۆر دوعای خێر بکات کە خوای گەورە منداڵی ساڵحی پێ بدات و ئەگەر هەیەتی بۆی ساڵح بکات.
دەبێت بزانێت کە ڕازی بونی خودا لەگەڵ ڕازی بونی هوسەریەتی چونکە ئەو بەهەشت و دۆزەخیەتی .
بە شکڵ و هەڵسوکەوت و چاکەکانی هاوسەرەکەی هەڵبدات چونکە پیاوان حەزیان لە مەدح کردنە.
قسە لەسەر قسەی نەکات لە بەرامبەر خەڵکی و نەیشکێنێتەوە.
لایەنی سۆزداری هاوسەرەکەی ڕەچاو بکات و گرینگی بە هەستەکانی بدات لە کاتە جیاوازەکان بە نێزیک بوونەوە و قسە کردن و گوێ لێ ڕاگرتنی.
هەموو کاتێک هەر بە ناوی خۆی بانگی نەکات هەندێک جار وشەی جوان بەکاربێنێت بۆی وەک ئافرەتی صەحابە بەگەورەو سید بانگی هاوسەرەکانیان کردوە .
ئەگەر زانی بە شتێکەوە سەرقاڵە بێزاری نەکات و خواردن و خواردنەوەی بۆ ببات لە جیاتی مەژغوڵ کردنی .
پێشوازی لێ بکات کە هاتەوە ماڵەوە بە ڕوێکی خۆش و قسەی جوان.
هەوڵ بدات لە کاتی توڕەیی هاوسەرەکەی هێمن کاتەوە و هەستەکانی بەرز ڕابگرێت و بە زەردەخەنە بێت لەگەڵی.
هەوڵ بدات ئەو شتانەی پێ خۆش بێت کە هاوسەرەکەی پێی خۆشە و هیوایەتیەتی.
هەمیشە بڕوای بە تواناکانی هاوسەرەکەی هەبێت و لە کاروبارەکانی پاڵپشتی بکات.
گرینگی بە پەروەردە و دەرکەووتنی منداڵەکان بدات.
گوێ لە ئامۆژگاریەکانی بگرێت و گوێڕایەڵی بکات ئەگەر چاک .
لەبەردەم منداڵەکانی و خزمەکانی خۆی نەی شکێنێتەوە ڕێزی بگرێت .
هەست بەهلاکی و ماندویی بکات کە ئەو لەئیش و کەسابەتە بزانێت سەختی ژیان هەموی لەسەر شانیەتی .
عوزری بۆ بهێنێتەوە بەجۆرێک پیاو خەفەتی دەرەوە لەماڵ دەڕژێت لێی تێبگات کاتێک ماندو بێزارو توڕەیە .
?زيكرى بەیانیان?
?أعوذ بالله من الشيطان الرجيم?
?بسم الله الرحمن الرحيم?
{?اللَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ}[البقرة: ٢٥٥]?
?خوێندنی سورەتەكانی:
((إِخْلَاص، الفَلَق، النَّاس)) سێ جار?
?بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ?
{قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾}
?بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ?
{قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾}
?بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ?
{قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِكِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾ _
?خوێندنی ئەم زیكرانە یەك جار?
?أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ رَبِّ أَسْأَلُكَ خَيْرَ مَا فِي هَذا الْيَوْمِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهُ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذا الْيَوْمِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَل وَسُوءِ الْكِبَرِ رَبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْر?
?اللَّهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا وَبِكَ نَحْيَا وَبِكَ نَمُوتُ وَإِلَيْكَ النُّشُورُ?
?اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ?
?اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي وَآمِنْ رَوْعَاتِي اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي وَمِنْ فَوْقِي وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي?
?اللَّهُمَّ مَا أَصْبَحَ بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِكَ، فَمِنْكَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ، فَلَكَ الْحَمْدُ وَلَكَ الشُّكْرُ?
?اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّ كُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْكَهُ أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْكِهِ وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ?
?أَصْبَحْنَا عَلَى فِطْرَةِ الإِسْلامِ
وَعَلَى كَلِمَةِ الإِخْلاصِ وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا
مُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَم
وَعَلَى مِلَّةِ أَبِيِنَا إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ
مِنَ الْمُشْرِكِينَ?
?يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِكَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ وَلا تَكِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ?
?أَصْبَحْنَا وَأَصْبَحَ الْمُلْكُ للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَ هَذَا الْيَوْمِ فَتْحَهُ, وَنْصرَهُ وَنُورَهُ, وَبَرَكَتَهُ، وَهُدَاهُ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا فِيهِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهُ?
?اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلاً مُتَقَبَّلاً?
?خوێندنی ئەم زيكرانە سێ جار?
?اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكُفْرِ وَالْفَقْر وَأَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ، لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ?
?بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ?
ڪۆمەڵێڪ ئامۆژگاری بۆ #هاوسەرگیری سەرڪەوتوو:
١ــ #ههرگیز ههوڵ مهدهن ههردووڪتان پێڪهوه تووڕه بن لە ههمان ڪات دا .
٢ــ #ههرگیز لهسهر یهڪتری هاوار مهڪهن تهنانهت ئهگهر ڕووداوێی نەخوازراویش ڕووی دا لەماڵەوە.
٣ــ #ئهگهر یهڪێڪتان له گفتوگۆ سهرڪهوتوو بوو هاوڕای بیروڕاڪهی ببه .
٤ ــ #ههڵهڪانی ڕابردوو له بیر بڪهن و نوێی مهڪهنهوه .
٥ ــ #ههرگیز به مناقهشهو ناڪۆڪی مهچنه سهر جێگای نووستن.
٦ــ #لهگهڵ یهڪتری میهرهبان بن .
٧ــ #ڪاتی ڪه یهڪێڪتان ههڵهیهڪ دهڪات ، پێویسته دان به ههڵهڪهی دابنێ و قبووڵی بڪات . وه داوای لێ بووردن بڪات .
بیرتان لەوەنەکردۆتەوە کەبەژداری ئەو کۆرسە پڕ بەهایەبکەن ?
جەژن تەواوبوو جەژنانەکەت بدە بەشتێک سودو فائیدەی باشی لێ وەرگریت
دڵنیابن لەوەی پەشیمان نابنەوە لەبەژداریکردن هەروەهاناونوسین بۆ کۆرسەکە سنوردارە
بەبە ژداریکردنت لەم کۆرسە تۆئەبیتە خانمێکی سەرکەوتوو پڕ ئەزموون لەبواری خێزانیدا و ئەبیتە هاوسەرێکی تەواوباش بۆهاوسەرو دایکێکی باش بۆ منداڵەکانتان
فێری ئەوەئەبیت کەخۆت خۆش بوێت و خۆت لاگرنگ بێت گرنگی بەهاوسەرو مناڵ و ماڵو میوان و لەهەمووی گرنگتر خودای خۆتە جلو بەرگ و پێست و ڕوخسارت کەسایەتیت لەم کۆرسە بدۆزەرەوە?
بەدەردی کوردەواری دەڵێت وابکە هاوسەرەکەت قوتت بدات ئەوەندە شیرین بیت لەلای?
تێبینی/گەرخۆشت بەژدار نابیت بینێرەبۆخزم و هاوڕێو کەسەنزیکەکانتان هەتا زۆر ترین خاتوون بەژداربێت
گوڵێکی کاکتوسم ھەبوو زۆر جوان بوو ، ڕۆژانی سەرەتا زۆر پێی ڕائەگەیشتم ، کەم کەم تێگەیشتم کە جیاوازە لە گوڵەکانی ترم ، بەھێزە ، ئارامە ..
ئەگەر چەند ڕۆژێکیش ئاو و نورم پێی نەدابوایە نەئەگۆڕا ..
منیش ھەربۆیە زۆر ئاگام لێی نەبوو بە خەیاڵی ئەوەی کە بەھێزە و ھیچی لێ نایەت ..
ھەر گوڵێک کە سیس ئەبوو ئەموت کاکتوسەکە چەند باشە ھیچی لێنایەت ، بەڵام دیسان پێی ڕانەئەگەیشتم ..
تا ئەوەی کە ڕۆژێک چومە لای و بینیم زۆر دەمێکە وشک بووە ، ڕەگەکەی لەناوچووە و تەنھا لقەکانی ڕوخساری خۆیان پاراستبوو
بەھێزترین گوڵم لەدەست دا چون وامئەزانی بەھێزە و بەرھەڵستکار ..
ئاگاداری مرۆڤە بەھێزەکانی ژیانمان بین ، ئێمە لەناوچونیان نابینین چون ھەمیشە ڕوخسارێکی باشیان ھەیە ، ھەمیشە پاڵپشتن ، پشتت پێیان گەرمە ، بەڵام پێیان ڕاناگەین تا ڕۆژێک تێئەگەین کە بەھێزەکانیش لەناوئەچن ...
نۆمینەى حاجیان
گرنگە تۆى موسڵمان ئەم خاڵانە بزانى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان
١. خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێخواردووە .
٢. عیبادەت کردن و چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتر و خێر تر و خۆشەویستترە لاى خواى گەورە .
٣. ڕۆژی عەرەفەی تێدایه ، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ و تەواو کرد ، و نیعمەتی خۆی بۆ موسوڵمانان تەواو کرد و هەرکەسێک بە ڕۆژوو بێت خواى گەورە تاوانى دوو ساڵی دەسڕێتەوە .
ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :
١ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش.
٢ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكان..
٣ ـ خێر و صەدەقە كردن ماڵ بەخشین .
٤ ـ ڕۆژوو گرتن : هەندێ لە خێزانەكانی پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویانە: پێغەمبەر (ﷺ) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو
٥ ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : چونكە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .
٦ ـ عومرە و حەج کردن .
٧ ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك و بەم شێوازە : (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر ، الله أكبر ، وللهِ الـحمد)
٨ ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجام دان .
لەکۆتاییدا : پێویستە لەسەر تۆی موسوڵمان ئاگاداری ئەم دە ڕۆژە بیت و لەدەستی نەدەیت ، و کردەوەی چاکەی زۆر تێدا ئەنجام بدەى ، و کاتەکانی بە شتی باش و خێر بەڕێ بکەى ، و ئاممان ئاگادار بن لەبەفیڕۆدانی کات لەم دە ڕۆژەدا و خۆ سەرقاڵ کردن بەشتی خراپ و بێ سوودەوە هاوشێوەی نوستنى زۆر ، و وتی و وتی ، و تەماشاکردنی کەناڵەکان ، و سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، چونکە ئەم کاتانە غەنیمەت ودەستکەوت گەلێکی زۆر گەورەن و گەر لەدەستت بچێ قەرەبوو ناکرێنەوە .
وآخر دعوانا أن الحمد لله ربّ العالمين
فێری چێژ وەرگرتن نەبووین. !!!!
لە گەرما ئەناڵێنین .... لە سەرما ڕائەکەین !
لە (قەرەباڵغیدا ) بێ تاقەت ئەبین
بە (تەنهای ) دڵ تەنگ ئەبین
هەموو ڕۆژێک چاوەڕێی پشوەکانی کۆتایی هەفتە دەکەین
بەڵام کاتێک دەچینە ناو پشوەوە تاقەتی ههیچمان نیە !
هەمیشە چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ڕۆژانێکین کە باشترین
ڕۆژەکانی ژیانمان پێک دەهێنن قوتابخانە.زانکۆ.کار.......
تەنانەت لە گەشتیش هەردەم بیر لە گەیشتن دەکەینەوە بێ
ئەوەی چێژ لە ڕێگاکە وەر بگرین !
بێ ئەوەی ئاگامان لێ بێت ژیان هەمان ئەو چرکە ساتانە بوو کە
ئەمان ویست ( تێپەڕ )بێت .....!
هەموشتێک خێری تیدایە...
کابرایەک هەبوو هەموو جار لە گوندەوە ماستی دەهێنا شار بۆ فرۆشتن، لەبەر ئەوەی ماستەکەی باش بوو وە جێگەی
باوەڕی خەڵک بوو هەموو جارێ بە کاتێکی کەم دەیفرۆشت و زوو دەگەڕایەوە بۆ ماڵ و وە سودێکی باشی لێ دەکرد.
ڕۆژێکیان دە سەتڵ ماستی هێنا بە کاتێکی کەم نۆ سەتڵی فرۆشت، سەتڵێکی مابوو نەدەفرۆشرا لەبەر ئەو سەتڵە
ماستە چەند کاتژمێرێک درەنگ کەوت، ئیتر کابرا بێزار و دڵتەنگ بوو بریاریدا بگەرێتەوە ماڵەوە.
گەیشتە ماڵەوە و سەتڵەکەی بەتاڵ کرد تا ماستی نوێی تێبکات بۆ بەیانی.
کە ماستەکەی ڕووکرد بینی بۆقێک لەناو
ماستەکەیە و حەیاتی لێبڕاوە، کابرا توشی سەرسوڕمان بوو، ئیتر لە حیکمەتی نەفرۆشانی ئەو سەتڵە ماستە
تێگەیشت، ئینجا سوپاسی خوای کرد کە نەفرۆشراوە ...
"کەواتە کە شتێکت نەبووە قسمەت هەرگیز دڵتەنگ مەبە
بێگومان حیکمەتی خۆی هەیە ..."
گەر لەهاوسەرت ڕازی نیت وپێت وایە کەسێکی باش نیە وژیانتان پڕە لەکێشە ومشاکیل ئەوا کاغەزێک بهێنە ولەناوەڕاستی خەتێک بکێشە وبیکە دووبەشەوە
باشیەکانی پیاوەکەت بنووسە لەلایەکی بەتەواوی دوای ئەوەی تەواو بووی عەیب وکەم وکوڕیکانیشی بنووسە لەلایەکی دیکە ،،،، پاش تەواو بوون بەراوردێک بکە لەنێوان باشی وخراپێەکانی مێردەکەت ئەو کات ئەگەر باشیەکانی زۆرتر بوون لەخراپەی ئەوا سوپاسی خوا بکە وعەیب وکەمتەرخەمێکانی لەبیری خۆت دەربهێنە ....
وڕازی بەو هاوسەرەی خوا پێتی بەخشیووە وڕازی بە بەعەیب وکەم وکوڕێکانی ودڵنیابە هەموو کەس کەم وکوڕی هەیە وهیچ کەسێک نیە کامڵ وتەواو بێت هەروەکو پێغەمبەر️ ﷴ ﷺ فەرموویەتی (لایفرک مؤمن مؤمنە إن کرە منها خلقا رضي منها اخر)
ولەبری ئەوە تەنها چاکیەکانی ببینە وبیر لەباشێکانی بکەوە وسوپاسی خوای لەسەر بکە وخوای گەورە ش ئەفەرموێت (لئن شکرتم لأزیدنکم){ئەگەر شوکرانە بژێر بن نیعمەتەکانتان بۆ زیاد ئەکەم }
شەش نیشانەی پیاوی عاقڵ وتێگەیشتوو
یەکەم ?چاکەکانی خێزانەکەی لەپێش چاوە بەهۆی هەڵەو.کەموکوڕییەک خێزانەکەی زەڕبی سفڕ ناکات
دووەم ? لەکاتی نەخۆش کەوتنی خێزانی یارمەتی ئەدا وبەوەفا ئەبێ بۆی
سێیەم ? هه رگیز نهێنی ماڵ وخێزانی خۆی.لای کەس باس ناکات
چوارەم ? لەپێش چاوی کەس خێزانەکەی ناشکێنێتەوە
پێنجەم ?کاتێک کێشەی ئەبێ لەگەل خێزانی ناهێلێ زۆری بەسەرا بچێ ئاشتی ئەکاتەوە وشت گەورە ناکاتەوە
شەشەم ? ئەوەی کە پێی خۆشە لەخێزانەکەی هه بێ خۆی پێشتر لەخۆیدا ڕەچاوی ئەکا وگرنگی بەخێزانی ئەدا.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago