بنکەی ڕووناک

Description
سەبارەت بە بەرنامە و پلانی کاریی بنکه
ADMIN:
@M15m1522
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

2 weeks, 6 days ago

سەید کامیل نوورانی

بۆ کچی خاڵۆی ڕۆمان
تەمەنم 15ساڵان بوو دەستم لە خوێندن هەڵ گرتبوو وک میرات لە براگەورەکانمەو تەبەق بەتەبەق شوانی بۆم بەجێ مابوو ئەودەم گوندەکان وابو مەڕو گاڕان زوربو هەمو کەس بە پێی توانای لە ساڵێک ڕا تاچەند ساڵان دەبوو شوانی ماڵەخویانی کردبا منیش وک نۆبەو میرات کرام بەشوان درۆش نەبێ شوانیم زوریش لەخوێندن پێ خۆشتر بوو مەڕلەبەندنێ هاتبۆە خوارێ وڵاتی مەش لەهاویناندا بۆپاتاڵی لەوڕو پەرێزە گەنمی زورن  حەسابوومەوە وختی زورم هەبوو دایم تۆپێکی تۆپێنم لە تێڕێ دابوو لەگەڵ هاواڵەکانم یان ئاوڵ شوانەکانم تۆپێنم دەکرد .،بیری منداڵی تیژە نازانم بڵێم ئەوندە ساڵەدەبووم یان لەروم هەڵ نایە بڵێم سێ ساڵانەدەبووم کەلەودمی ڕا وبیرم دێ چون دەڵێن تیاح لەودرۆیە   بەڵام ئەوندەی وبیرم دێ لە سەر کورسی تەندوری بەلێفەجاجمی ژورە قورماوێکەماندا کەئەودەم باوکم کتێب یان قورئانی لەسەردەخوێندەوە 
کتێبی لێ نەبڕاوە جایابابم یان براکانم کتێبیان لەسەر دەخوێندوە تائەوجێەش کەلەبیرم بێ کتیبی مەلای جەزیری  .کتێبی خەیام  کتێبەکانی مامۆستاهەژارومامۆستا هێمن قانعو وفایی  کەزوربەشیان شێعر بوون دخوێندرانەوە من زورم چاولێ دەکردن هاڕەم لەبڕەی نەدەکردوە  کە دامزرام لەشوانی کتێبی ناڵەی جوداییم دەسدایەو دەیان جارم سەرلەبەر خوێندوە پێی مەست بووم  مەستی ئەوین مەستی نیشتمان پەرستی مەستی نەرمونیانی
   هەژار بۆ کوردوستان خەیام بەکوردی دێوانی گۆران هەرچی بەردەستم کەوتبا دەم خوێندەوە فارسیو کوردی
شێعرو کۆمەڵ ناسیو مێژویی وسیاسی تارۆژێک کتێبی  هاوارەبەرم دەست کەوت ملم لەخوێندنەوی نا سەرم لێی گەرم داهاتبوو بەڕۆژ هەردەم خوێندوە شەوانیش لە بەر رووناکی ئاگر تاشل دەبووم دەمخوێندوە
بەهۆی ئەوی بۆخۆم کوڕە دێهاتی بووم لەگەڵ مەڕو شوانو بێریو  ئاشو ئەسپو  ئاشەوان شەڕو بگرەو بکوژەو سەنگەر ئاشنا بووم خوێندنەوە ئەو کتێبە ڕۆمانە سەراسەر ژیانوو  وجودمی تەنی بوو ئۆقرەم لێ هەڵگیرابوو بەڕاستی لەوسەرمەدا لەناو دەریاو ئاسمانی ئەوکتێبەدا غەرق ببوم کەسایەتی خۆم لێ ون ببو لەگەڵ تەک تەکی کارکتەرەکان دەگۆڕدرام گیانم دەگرتەوە  بۆ تەواوبوونو بەئامانج گەیشتنو سەرکەوتن ئۆقرەم لێ هەڵگیرابوو  سەرئەنجام خوێندمەوە  جائەوجارعاشقی ڕۆمان خوێندنەوەبووم  بەدەیان ڕۆمانم خوێندوە بەڵام هێچ کامیان لەبیرو مێشکی مندا نەدەگەیشتنە ڕۆمانەکانی خاڵۆی ڕۆمان  کاک فەتاحی ئەمیری 
لەژێر کاریگەری هاوارە بەرەدا بۆخۆشم ڕۆمانێکی تەواو لادێێم نووسی بەکۆڵێک هەڵەوە  دوای ساڵانێک کە پێداچوومەوە زانیم تەنیا نێوەکانو شوێنەکانم گۆریوە بۆ ئەوە نابێ روو بکرێو باس بکرێ 
دەبێ  نووسینەکانی کاک فەتاح،خاڵۆی ڕۆمان چەندها کەسی وک منی خولیای خوێندنەوەو نووسینو ڕۆمانو کتێبی کوردی کردبێ؟

@binkeiroonak

1 month, 2 weeks ago

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چل دانە گرتنەوە
لەنووسینی ؛ مەحیا میکائیلی

دەچمە سەری سوڵتانی
شەمۆیە نایەمەوە
دەس لە کێلان وەردێنم
چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێو ئاڵێ
بە تاقی دەکەمەوە

کاتێ لاپەڕەکانی مێژووی  زارەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەڵدەدەیتەوە سەدان و سەدان چیرۆک و ئەفسانە و بیروبۆچوون و داب و نەرێت و ... دەبینی کە هەرکام لەم بابەتانە کۆڵێ باوەڕ و داستان و ... لە پشتە ، فەرهەنگی زارەکی وەکوو میراتێکی پڕ بەها لە پێشینیانەوە پێمان گەیشتووە ئەرکی هەموومانە دەبێ بیانپارێزین ، یەکێ لەو نەریتانە کە کۆنەوە لە شارو لە گوندەکانا باو بووە ، نەریتی چل دانە گرتنەوەیە ، ئەم نەریتە لە ناوچە جیاجیاکانا باو بووە و هەر کەسێکیش بە پێی بیروڕای خۆی چل دانەی دەگرتەوە ، ئەم دابە هێندە لەناو خەڵکدا باو بووە کە کارێگەری لەسەر هەست و ئێحساسی شاعیران و گۆرانیبێژاندا داناوە و شێعریان بۆ هۆنیوەتەوە و لە گۆرانیشدا هێناویانە ،
لە چل دانە بۆ تاقی کردنەوەی بەخت کەڵک وەرگیراوە کە لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە چەند نموونەی دەکەم ؛

1_لە هێندێ لە ناوچەکان ، چل بردی بچووکیان ئەهێنا و دەیان کردە سێ بەشی جیا جیا ، پاشان دوو دانە دوو دانە (جووت جووت)  بەردەکەیان لەیەک جیا ئەکردەوە ، ئەگەر لە کۆتاییدا جیاکردنەوەکە بە جووت کۆتایی پێ بهاتایێ دەیان گوت مورادی دڵیان حەسڵ بووە و دەگەنە مورادەکەیان ، ئەگەر بە تاق کۆتایی پێ بهاتایێ ئیدی باوەڕیان وابوو مورادیان حاسڵ نابێ

2_لە بازێ لە ناوچەکانی تری کوردستان ، دەچوونە سەر گڵکۆی شێخێ یان خواناسێکی گەورە یان پیرێ  و ... چل بەردی ساف و بچووکیان کۆ دەکردەوە پاشان نیازی دڵیان دەگوت و دۆعایێکیان دەخوێند و بەردەکەیان بە قامکی شادە یان شەهادەت دەنا  بە کەلێکەوە ، ئەم شێوەیان تا کۆتایی چل بەردەکە درێژە پێدەدا ، ئەگەر چل بەردەکە بە کێلەکەوە بنووسایێ دەیان گوت نیازیان حاسڵ بووە

4_لە هێندێ لە ناوچەکانی تر ، چل بەردەکەیان دەکردە سێ بەشەوەو جووت جووت جیایان دەکردەوە ئەگەر لە کۆتایی دا ، تاق بهاتایێ دەیان گوت مورادمان حاسڵ بووە ،چون خودا تاکەوتاقە خۆشیشی لە تاق دێت

3_پێشتر بە تەسبێحش چل دانە یان دەگرتەوە ، بەشێک لە تەسبێحەکەیان بڕ ئەدا ، لە یەکەم دانەی تەسبێحەکەوە دەسیان ئەکرد بە گوتنی ئەڵڵا ، موحەممەد ،عەلی ، ئەبووجەهل نا ، ئەگەر لە دانەی ئاخردا ئەبووجەهل بهاتایێ دەیان گوت بەنیازی دڵ ناگەین ، بەڵام گەر دانەی ئاخری تەسبێحەکە ئەڵڵا ، موحەممەد عەلی بهاتایێ دەیان گوت مورادمان حاسڵ دەبێ
.
دەنگی هونەرمەندان ؛ محەممەد ماملێ ،حەسەن زیرەک ، مەلاحسێن عەبدوڵڵازادە

🖊جەماڵ نەججاڕی

@binkeiroonak

1 month, 4 weeks ago

تەنیا ئێمە باشین!

لە کوێستانێکی تەماوی، ڕێبوارێکی ماندوو کە ڕێگای ون کردبوو، شەو درەنگان لە دەرکەی دا. چەند کەس چوون و دەرکەیان کردەوە. ئەو پیاوە نە بۆ دۆعای خێر هاتبوو و نە چاوەڕوانی ئامۆژگاری و نەسیحەت بوو. تەنیا وتی برسیمە و نانم دەوێ. پاش نانخواردن، لە دەوری کۆ بوونەوە. وتیان ئێمە جەماعەتێکی دوورەپەرێزین کە لە خەڵک و کۆمەڵگا بڕاوین. هاتووین لەم کێوانەدا بە پاکی و درووستی بۆ خۆمان دەژین. زانایەکی مەزن ڕێبەرمانە. بە بزەی دەرکی بەهەشتمان بۆ ئاوەڵا دەکات. کاتێ گوێمان لە شێعر و وتاری  ئەو دەبێ، لەوپەڕی هەوران دەژین. بۆیە لەوە دڵنیاین کە تەنیا ئێمە ڕێگای ڕزگاریمان دۆزیوەتەوە.
جا کەوابوو بە وتەی پیران:دار پیر دەبێت و جارێک لە تەمەنیدا باز دەنیشێتە سەری. تۆش ئەم دەرفەتە زێڕینە لەکیس مەدە و لێرە بمێنەوە. دڵنیابە هەموومان چاومان لێتە. زۆر کەسان‌ وەکوو تۆ هاتن و لێرە مانەوە.

پیاوی ڕێبوار وتی: سپاس بۆ ئیوە و دەسخۆشی لە میوانداریتان. بەڵام بە ڕای من ئەمە شێوازی ژیان نییە کە ئێوە گرتووتانە بەر. مەرج ئەوەیە کە لەنێو خەڵکیدا بن و لەسەر عەرز بژین. دەنا خۆجیاکردنەوە لە خەڵک و لە ئاسمان سەیرکردن، هونەر نییە. وەهمە، خەونێکی درۆیە. ڕزگاری ئەوە نییە کە چەشنی ماسی بچنە قوڵاخەوە و لە دەردی گەل خۆتان گێل کەن.
ئێوە کاتێ بە مێشکی خۆتان بیر ناکەنەوە، کاتێ تەنیا خۆتان بە چاک دەزانن، هەر ئەوە خۆی ئەوپەڕی سەر لێ شێواوییە. کەس لێرە فێری حەماسە و عەشق نابێت.
هەر ئێستا کە ئێوە لێرەن بە هەزاران کەس لە شاران برسین، بەشی پڕپۆڵەیەک ئارد لە ماڵیاندا نییە. هاوکات کەسانێکیش هەن کە ئاخوڕیان پڕە و کۆمەڵگاشیان نوقمی گەندەڵی کردووە. تەنگیان بە هەژاران هەڵچنیوە. جا ئەگەر هەمووان دوور بگرن، ئەی کێ  هەوڵێک بدات بۆ داماوی و ڕوژڕەشی ئەو خەڵکە. کاتێ کەس خۆی بە خاوەنی دەردەکانی کۆمەڵگا نازانێت و سفرەی تاڵانکراوی لێقەوماوان نابینێت، پاک بوون مانای نامێنێت.

ئەو خەونە گرانە پیرۆزی خۆتان و ماڵیاوا.

پاش ڕۆیشتنی کابرای ڕێبوار، ئەم قسانەیان گەیاندە لای زانای مەزن. وتی من خۆم دەبێ بڕۆم و شار تاقی بکەمەوە. بۆیە ملی ڕێگای گرت و ڕووی لە شار کرد.

پاش چەندین ڕۆژ لە چاوڕەوانی شاگردان، زانای مەزن لە شار گەڕایەوە. له وڵامی پرسیاری شوێن کەوتووان، وەها دەگریا فریای فرمیسک نەدەکەوت. پاش زۆرێک شین و گریان، تکایان لێ کرد تا پێیان بلێت چی دیوە. فەرمووی بۆ یەکمجار لە شار هەستم بە بەهێزبوونی شەیتان کرد. لە شار ڕێم کەوتە گەڕەکی لەشفرۆشان. لەنجەی ژنانی بێ سەرپۆش وەکوو هەڵپەرکێی مار، مووچرکیان دەخستە  لەشی پیاوان...
ئەو شەو هەر بە گریان باسی ئەو چەند ڕۆژەی دەگێڕاوە.

بۆ سبەینێ، زانای مەزن کە لە خەو هەستا، کەسی بە دەورەوە نەمابوو. زانی هەر نیوەشەو شاگردان ڕێگای شاریان گرتۆتە بەر.

ئانتوان چیحۆف١٨٨٧/سروژ استپانیان

خوێنەری خاوەنبیر!

کاتێ کۆمەڵناسی گەورەی بریتانی، جورج وێڵز، لە پێنج نامیلکەدا باسی مافی مرۆڤ دێنێتە ئاراوە؛ پێشتر دەیباتە خزمەتی مهاتما گاندی گەورەی وڵاتی هێند. گاندی دەڵێت ئێمە بەر لەوەی باسی مافی مرۆڤ بکەین، دەبێ باسی ئەرکی مروڤ بکەین. کاتێ ئێمە ئەرکی خۆمان بەرانبەر بە کۆمەلگا بەجێ ناهێنین و خۆمان لە خەڵک جیا دەکەینەوە، مافەکانیش پێشێل دەبێت.

ئەو کەسانەی خۆیان بەرانبەر بە کۆمەڵگا بە بەرپرس نازانن، هاوکات ڕێگای خۆشیان به تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەزانن، لە ڕاستیدا تووشی وەهم و خەیاڵن. ڕەنگە لە ئەزموونەکانی نێو کۆمەڵگاش سەرکەوتوو نەبن.

چۆلەکە بە باڵێک نافرێ و چەپڵە بە دەستێک لێ نادرێ. دەردەکانی کۆمەڵگا، زمان، کەلتوور و... هی هەمووانە و ئەو ئەرکەش لەسەر شانی هەمووانە.
کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردی بارودۆخی هەستیارترە لە ڕووسیای سەردەمی چێخوف. دەمڕاسانی کۆمەڵگا دەبێ خەڵک زۆرتر هان بدەن کە خۆیان بەرانبەر بە نیشتمان و کێشەکانی بە بەرپرس بزانن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٢٤

@binkeiroonak

4 months, 3 weeks ago

مناڵانی بناری شاخ

  مناڵانی بناری شاخ
  ته‌نک ته‌نک
   له رووبارا ماچ ئه‌گرن و
   قوم قوم له خۆڵ
   په‌نجه کانیان نوقم ده‌که ن
          .   .   .
   ئەو شێعرانه کڕم ده‌که ن
   من چی دیکه
   ده‌س ناخه‌مه،
ناو مه‌مکه‌کانی باران و
   چیدی ناڵێم
ده‌سته‌وشکه کانی کانی
   ده‌نکه تاڵه کانی سیاسه‌ت
   ئاوێته‌ی نووسراوه ناکه‌م
   ده‌زانی بۆ؟
   مناڵانی بناری شاخ
   هه‌سته‌کانییان باڵای شێعره و
   له شیان چه‌مکی ئاوه‌دانیه
   کوێراییم گاتێ بۆ چاوو
   تاقه‌جارێ "که‌ی بۆرد" ناخۆن
   لێوه‌کانوو "چه‌ت" ناناسن
        .    .    .
   مناڵانی بناری شاخ
   که دیان ڕێزیان لێ ناگیرێ
   قریت قریت به کۆسپه‌کان پێ ده‌که‌نن
   به ته‌نکه‌ی فرمێسکه‌کانیان
   گۆناکانیان چرژ ده‌با و
   له سه‌ربانا تا خوارووی دێ
   بۆ بابۆڵه داده‌په‌ڕن
     .    .    .
   مناڵانی بناری شاخ
   له هاوینا چه‌کمه‌کانیان
   سوور ده‌چێت و شین ده‌چێت و
   ڕه‌ش ڕه‌ش به پێ هه‌ڵده‌گه‌ڕێن
   به سه‌رده‌سته ی تیتۆڵاوی جله‌کانیان
   فڵقه‌یه له لووتیان دێنن و...

وه‌حا وه‌ره ...

ئه‌و وێنجه‌یه ئی خۆمان نیه!

وه‌بیرم دێ
   چه‌ند ساڵ و ڕۆژ به‌ر له‌ ئیستا
   له‌شکرێ پیاوی خۆڵه‌پۆت
   هاتن ناوچه‌یان تاپۆ کرد
   ده‌میان پڕ پڕ بو له‌ که‌کره‌ و
   له‌ له‌شیان ئاسن ده‌باری

بابو کاڵی مناڵانیش
   له‌ بژاری زه‌وی و زارا
   سه‌ریان بڕا...

ئه دی ئی کێیه ئه‌و وێنجه؟
   ئه‌و مه‌زرایه...
   له کێ وا پاوان کراوه‌؟
      .    .    .
   منالانی بناری شاخ
   گه‌ر بزانن له ناو شارا
   که‌س ناهێڵێ
   په‌نجه‌کانیان نووقمی خۆڵ که‌ن!
   که‌س ناهێڵێ
   لێوه کانیان تێکه‌ڵاوی لێوی چه‌م که ن
   به بێ گومان...
   ده س بێنی کانی به‌ر ناده‌ن.

له سنووری ئه‌و زه‌ویه تا ئه‌و به‌ر شاخ
   تێل درووێیک
له به‌ر ده‌میانا چه‌ق ده‌بێ
   تا ته‌مه‌نی هه‌زار ساڵی
   له ترسانی   له حه‌یفانی
   خۆ ون ده‌که ن تا ون ده‌بن

مناڵانی بناری شاخ
   باش ده‌زانن ئه‌وهێڵانه  بپه‌ڕێنن
   تا له شارا هه‌موو له‌شیان
   زێره‌وشانی ئاوایی که‌ن
  ده‌زانی چی؟

ئێمه ترساین.

🖊واحیدحەسەنی

@binkeiroonak

5 months ago

«ئەو هەموو شین و رۆڕۆیه بۆ تەقە مانگایەکی؟! سێ رۆژانت ئێرە بەجێهێشت، ئەمن خەریکبوو قەبەزەی پشتێم بشکێ هەر بۆ مانگایەکی! ئەوە مانگا بوو مانگا.»
هەندێکجار بۆ بەرد لەسەر دانانی مەسەلەیەکی، چەنەوەڕێکی هێندەی ناوێ. یەک وشە کۆتایی بە مەسەلەکە دێنێ. هەر ئەو وشەیەی کە ماناکەی بۆ ئەو دوو مرۆڤانەی مەودایان لەمسەر تا ئەوسەری دنیایە.چاڵێک کە بە هیچ پڕ نابێت.دوو خاڵی دوو جەمسەری بێ کۆتایی.
نەنە جاسم کوتی: «خانم ئەوە مانگا نەبوو هەموو ژیانمان بوو، ژیان.
ئەو گفتەی نەنە جاسم بە گوڕتر لە شەپۆلی چەمی ئەروەند وەڕووی ئەقدەسەلملوک کەوت. هەستا پێ. بەرانبەری خانمێ راوەستان. فرمێسکەکانی سڕین. چارۆکەکەی توند کرد. چاوی دە چاوی بڕی. قسەکەی نەنە جاسم مۆرێک بوو بە ژێر گفتوگۆکەیان.
نەنە ساکە رەشە چکۆلەکەی هەڵگرت. پلیکانەکانی پشت بانی گرتەبەر و بەرەو ئەو هۆدەی کە جێ مانەوەی شەوانەی بوو وەڕێکەوت. دەرکەی کردەوە. هەوای دێم کێشراو بە تڵتەی قاوەی عەڕەبی کە نەنە رۆژانی بەرێ لێی دێم کردبوو، وەک باڵندەیەکی برینداری بەند کراو دەرپەڕی. پلیکانەکان بە بۆنی قاوەی گیانی وەبەرهات. نەنە جاسم خۆشێکی خرت و پرتەکانی دە ساکەکەی ئاخنی. دەمپایه لاستیقێکانی بە سەرپێی وەکرد. به غار هاتە خوارێ. خانم له خوارێ چاوەڕوانی بوو. نەنە جاسمی سەری بەرداوە و به هێمنی کوتی: «ماڵ ئاوا.»
لە سەر وڵامی رانەوەستا. دەستی ساکەکەی دە دەستیدا ئارەقەی کردبوو.لە رێڕەوەکەی رەد بوو. دەرکەی کردەوە و وەدەرکەوت.
نەنە جاسم هەستی کرد مەلاشییه *چەندە لە ماڵی خانمێ دوورە.
مەلاشییه: گوندێکە لە دەوروبەری شاری ئەهواز
نووسەر: فەریدە ئەفزەلی

🖊وەرگێڕ: شەفیع ڕەوەز

@binkeiroonak

5 months ago

"کوڕە پورت”
ئەقدەسەلملووک نێو چاوانی پڕگنج کرد و گوتی: "خات جاسم سێ رۆژە لە کوێی؟ دەستت دە خەنەی گرتم، خۆ دەتزانی میوانم دێن دنیایەکمان کار هەیە."
نەنە جاسم کۆڵوانەکەی لە شان کردەوە و هاویشتییه سەر قۆڵی.
جلوبەرگی سەرتاپا رەش، چاوی هەڵمساو و خوێن تێزاو و رومەتی رناوی کە دەتگوت جێ دمە گاسنی وەردی رەقەنە، بەشێک بوو لە وڵامی ئەقدەسەلملووک.
ئەقدەسەلملووک واق وڕماو لەدوای وەڵامێکی تێروتەسەل پرسی: "خوا نەکردە چ قەڵماوە نەنە جاسم؟ "
نەنە جاسم کوڵەگڕوو گرتی. قسەی بۆ نەدەهاتن. فرمێسکی چاوانی وەک بارانەی بەهارێ بەسەر روومەتە چرچ و لۆچەکانیدا دەباری و لە ژێر چەنە کوتراوەکەی،هەڵدەڕژا خوارێ. چاڵی چەنەی بە فرمێسکان داوەستابوو. بە لکی دەسماڵەکی فرمێسکی سڕین. ئەقدەس خانم دەسرە سڕێکی دایە دەستی. لە قسە پچڕپچڕەکانیدا دەکرا "کوڕە پور "ی هەڵێنجی کە بە شێوەی دووهەم کەسی تاک دەریدەبڕی. کوڕە پوورەکەت حادەتی وابوو
خانمەکەی بۆ دڵدانەوەی هات لە بەرانبەری دانیشت. وەک دایکێکی دڵسۆز کە دەستی منداڵەکەی بگرێ، دەستە چرچوچۆڵەکەی نەنە جاسمی دە دەست گرت. دەستی زوور و ویشک و شەقارشەقار بوو. نەنە جاسم دەستی بۆ شل کرد. دەتکووت دەیهەوێت کۆڵی غەمەکانی بە دەست وەدەسدانی یەکێکیتر تۆزێک سووک کات.
ئەقدەس لملووک کووتی: "بۆخۆت سڵامەت نەنەجاسم حومری درێژی بۆ ئێوە بەجێ هێشتووە، شوکرانە بژێر بە."
پیرێژن دەگەڵ برووسکی هەنیسکان دوو پاتە و چەند پاتە کووتیکوڕە پوورەکەت
خانمەکەی دەبیر فکرانەوە راچوو، کێهە کوڕە پوور؟ئەوەی بۆ هەڵاڵە پژانی دارخورماکان هاتبوو؟ یان ئەوەی کە چەند ساڵ پێش دەگەڵ کوڕ و مێردەکەی نەنەجاسمی چووبووە کوێتێ و لە نیوەی رێیە کەوتبۆ نێو گێژاوی تۆفانێ. هەر ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی نەنە بێتە شاری و کوڵفەتی ماڵان بکا.
لەسەرەخۆ پرسی: "کێهە کوڕە پوورت؟ ئەوەی کە دار خورمای هەنە؟ "
نەنە جاسم کووتی: " نا ئەوەی کە پار ژنەکەی..."
دەستی بە گریانێ کرد. سەری بە هەنیسکانەوەهەڵدەقەند.
خانم کووتی حاشا. دەستی لە ناسینی هەڵگرت. لەوە سەیرتر پیرێژن بە تەواوی پیاوانی تاییفەی یا دەکوت ئامۆزا یا خاڵۆزا.
ئەقدەسەلملووک هەستا. دە ئیستکانی نێوقەد باریکی لێو زێڕیندا چایەکی جوانی دەگەڵ چەند کڵۆ قەندان لە پێش نەنە جاسم دانا. کووتی: "تەمەنی چەند بوو؟ "
نەنە جاسم دەستی بەرز کردەوە بە پەنچەکانی پێنجی نیشان دا.
خانمەکەی کووتی: "کە وایە مناڵ بوو. دایکی حەولادی دیکەشی هەنە؟ "
نەنە جاسم قامکی لە نێوقەدی ئیستکانەکە قایم کردن. لێوی پێوەنا و قومێکی لێدا. هەروا کە ئیستکانەکەی لەسەر پیاڵەکە دادەناوە جوابی داوە: "هەیەتی، یەکی دیکەشی هەیە "
گنجی نێو چاوانی ئەقدەسەلملووک کراوە: "باشە شکوور. خوا ئەوەی لێ نەستێنێ."
نەنە جاسم وێڕای ئەوەی کە قەتماغەی برینی سەر ڕوومەتی بە نینۆکان هەڵدەقەند کووتی: "بۆ خۆشی هەیبوو."
ئەقدەسەلملووک گرێیەکی کەوتە نێوچاوانێ و کووتی:"چی هەیبوو؟ "
منداڵ.
ئەوە دەڵێی چی، بۆ چما منداڵی پێنج ساڵە دەکرێ منداڵی هەبێ؟
نەنە جاسم دەمی لە ئیستکانەکەی کردەوە و کووتی:
«ئا دەتوانێ، لە دووهەمیڕا دەتوانێ.
ئەقدەسەلملووک قیت بۆوە. چاوی دە نەنە جاسمێ بڕی. هەوا هێندە گەرم نەبوو کە مرۆڤ لە گەرمان تێکەڵی کات. چڕ و چاوی نەنە جاسم تێکچووبوو، بەڵام تای لێ نەبوو. بێجگە لەوەی رەنگیشی سپی هەڵگەڕابوو.
خانمەکەی دووبارە لێی پرسی: «کوتت چەند ساڵ بوو؟ »
نەنە جاسم هەروا کە ئاوی لووتی هەڵدەلدەلوشی ، تلی دۆشاومژەی بۆ ئەو کیژۆڵە دوازدە ساڵەی کە لە گۆشەی هۆدەکەی دانیشتبوو راداشت و کووتی: « بە قەرا وەی دەبوو. ». بە چەپۆکان بە سەری خۆی دادا. سێتایەکەی* بۆوە. پرچە خەنەکرراوەکەی کە لە ژیڵا سپی هەڵگەڕابوو وەک لق و پۆی تێک چڕژاوی گوڵی مەرجان لە ژێر بەچکەکەی هەڵڕژانە سەر و ملی. سەر و قژی کۆ کردەوە و لەچکەکەی گرێدا. لۆی سەرەوەی دە بن لۆی ژێرەوەی ئاخنی و دەرزیلەیی تێدا. خانم چاوی زەق ببوون. هەرچی دەیکرد کوڕە پوری نەنە جاسم تێکی نەدەکرد وە: پێنج ساڵه، بەژنی هێندەی کیژێکی دوازدە ساڵان، منداڵە بەر!! خانم قسەکانی نەنە جاسمی لە دەستاڕی هزریی کردن بەشقەم بە هەڵسووڕانی بەردە دەستاڕەکەی بە ئاردی وڵامەی بگا. دیسان پرسی: «عەڕب زاوزێیان زۆرە، ئەوە بۆ هەر دوو منداڵی هەن؟»
_ ئاخە شیری پتر دەدا.
خانمەکەی ئەوجار ئیدی دەهری بوو. بەرانبەری نەنە جاسمێ دانیشت. دووبارە دەستەکانی نەنە جاسمی دەدەستی گرت، لە دڵسۆزێوە نا، بەڵکوو لە داخان.

-ئەمن لێت تێناگەم. تێمگەیەنە، کوڕە پوورت چۆن شێری دەدا؟
- خۆ بۆ خۆی نا، مانگاکەی.
رووی زەردی ئەقدەسەلملوک سوور و شین هەڵگەڕا. چەنەی دەلەرزی. دەستی نەنەی بەردا. قیت بۆوە نیمچە قاقایەکی کێشا. گوڵمیخی چاوە زەق دەرپەڕیوەکانی دە چاوی نەنە جاسمی چەقاند و گوتی:

8 months ago

بەڕێز کاک سەید سمایل سەیدشوکری
نووسەر و ئەندامی دێرینی بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»

هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی بەپەژارە و ناخ هەژێنی هاوژینی ئازیزتان، سەیزادە زارا خانمی قودسی، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی دەگەڵ نەخۆشی، تەمی خەمێکی گەورەی خستە سەر ڕۆندکی چاوان و دڵ و دیدەی بەجارێک لێک گرێ دان.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین ڕوحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکا و سوکنایی بداتە دڵی ئازیزانی.

ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی بنکەی ئەدەبیی «ڕووناک»

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago