.

Description
لینکی چەناڵی دووەمان فەرموون
بەهەزاران کتابی ئاینی تیدایە
[کتیب]خانەی ئیسلامPDF🕌]
https://t.me/kawan622koya
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

2 years ago

با كردەوەت پێچەوانەی {قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ} نەبێت!
پیرۆزباییكردن لە گاورەكان بە بۆنەی سەری ساڵەوە، كارێكی نادرووستە و لە گەڵ بنەماكانی بیروباوەڕی موسوڵماندا تێكدەگیرێت، چونكە ئەوە مەسەلەیەكی دینییە و پێویستە موسوڵمان لە ڕۆشنایی دەقەكاندا لێی بڕوانێت و سنوورەكانی نەبەزێنێت، ئەوان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی لەدایكبوونی خواكەیانەوە! (سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّا كَبِيرًا ) تۆیش بێ ئەوەی هیچ بایەخیك بەو هاوەڵدانانەیان بۆ الله بدەیت دەچیت پیرۆزباییان لێ دەكەیت! ڕیك وەكو ئەوەیە بڵێیت ئێوە لەسەر ڕێبازێكی حەق و ڕاستن و دەستخۆشییان لێ بكەیت وبلێیت لەدایكبوونی خواكەتان لێ پیرۆز بێت! كەسێكی زۆر سادە و ئاساییش كة تەنها فیترەتی تێكنەچووبێت و سەلامەت بێت، ئەم ڕاستییە دەزانێت كە ئەو پیرۆزباییە نادرووست و نابەجێیە، چونكە ناكرێت لە جەژن و بۆنەیەكی لەو شێوەدا پیرۆزبایی لە كەسانێك بكەیت و بە خۆیشت باوەڕت بەو جەژن و بۆنەیە نەبێت و بە پێی عەقیدە و دینەكەت هەڵە وشیرك و لادانی گەورەی بیروباوەڕ بێت، ئەوە پێچەوانەی شەرع و عەقڵیشە، ئەوان بۆ خۆیان ئازادن چی دەپەرستن و كێ بەخوا دەزانن و چەند خوایان هەیە! لە قیامەتدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و سزای خۆیان وەردەگرن! بەڵام چۆن دەبێت ئێمە كە خۆمان بە موسوڵمان و شوێنكەوتووی قورئان وسونەت دەزانین كە هەموو دەقەكانی جەخت لەسەر تەوحید و دوركەوتنەوە لە شیرك دەكاتەوە، ئەوانە پشتگوی بخەین و بچین شوێنیان بكەوین و پیرۆزبایی لادان و بێ باوەڕییان لێ بكەین، ئەو كەسەی كە لە دایكبووە و تۆ پیرۆزبایی لە دایكبوونەكەی دەكەیت بەلای ئەوانەوە خوای كوڕی خوایە! ئیتر نازانم چ جەهل و سەرلێشێوانێك لە پشت ڕێگەپێدانی ئەو پیرۆزباییەوە وەستابێت و موسوڵمانی داماویش بە قسەی فڵان و فیساری گومڕا دەكەوێتە ئەو داوەوە. (مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ).
بەڵكو ئەگەر ئەوانیش پیرۆزباییان لێ كردین لەو جەژن و بۆنانەی خۆیان درووست نییە وەڵامیان بدەینەوە، ئاخر ئەوان باوەڕیان بەسێ خوا هەیە و لە دەریای شیركدا نگرۆن! ئێمەش باوەڕمان بەتەنها یەك پەروەردگار هەیە كە الله یە و تەوحیدی بۆ دەكەین و بەردەوام دەڵێین(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ . اللَّهُ الصَّمَدُ . لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ . وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُواً أَحَدٌ). چۆن دەگونجێت بچین بە كردار ئەو شایەتییەی خۆمان بشێوێنین وهەڵیوەشێنینەوە، خاوەنی ئەم دوو بیروباوەڕە ناكۆكە چۆن یەكدەگرنەوە (إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًا).
بۆیە ئەوانەی فەتوای لەو جۆرە دەدەن بە هەر پاڵنەرو خۆخەڵەتاندن و پاساوێكەوە بێت، بەڕۆژی ڕووناك لەو كارەیاندا لە (الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ) لایانداوە و پێویستە بە خۆیاندا بچنەوە و چیتر موسوڵمانی بێ ئاگا و جاهیل بە عەقیدە گومڕا نەكەن و لە ڕێگای ڕاستی قورئان و سوننەت ئەوەندەی تر دوریان نەخەنەوە.
با هەموو موسوڵمانانی لای خۆمان و کوردانی ئەوروپایش لەوە دڵنیابن كە درووست نییە و حەرامە لە نێوان خۆیشیاندا بە بۆنەی سەری ساڵەوە هیچ ئاهەنگ و خۆشی و حەفلەیەك بگێڕن، یان شیرینی و كێك و خواردنی تایبەت بە بۆنەی سەری ساڵ درووست بكەن و دابەشی بكەن، یان خەڵكی بۆ بانگهێشت بكەن، هەموو ئەوانە كێشە و كەلێنیكە لە عەقیدەو بیروباوەڕی خۆیاندا درووستی دەكەن ، با بشڵێن نیەتمان ئەوە نییە! چونكە نیەتی باش هیچ كاتێك كاری قەدەغەو حەرام حەڵاڵ ناكات، مادام لەو كات و تەوقیتەدا دەیكەن حوكمەكەی هەر دەیانگرێتەوە و تاوانی گەورەیە و سزای لەسەرە و داوا لە هەموو موسوڵمانێك دەكەم بەو كارە عەقیدەی خۆی لەكەدار نەكات و بە قسەو فەتوای بێ بنەمای شەرعی هیچ گومڕایەك لە خشتەنەچێت.

2 years ago

السلاموعلیکوم
بوورەن ئەودووڕۆژە دەرس ناخوین زۆرنخۆشم باری تەن دەدوورستیم تەواونیە دووعای بەخیرمان بۆبکەن??

2 years ago

لە هەڵەكانی نوێژخوێنان :
هەندێک لە هەڵەكانی نوێژخوێنان کە ئەبێتە هۆى تاوانبار بونیان
1. دواخستنی نوێژ لەكاتی خۆیدا.
2. وازهێنان لە نوێژی جەماعەت بەبێ عوزر چونکە نوێژى جەماعەت واجبە .
3. پەلەكردن و هێواش نەبوون.
4.  گرنگی نەدان بە خشوع.
5. ووتنی نیەت بە زمان بیدعەیە چونکە جێگاى نیەت دڵە نەک زمان .
6. تێپەڕبوون بە پێش نوێژخوێناندا کە ئەمەش تاوانە .
7. كردنی نوێژی سوننەت لەكاتی قامەت كردندا بۆ نوێژ.
8. بەتەنها وەستان لە پشت ڕێزێكەوە.
9. چاوبەرزكردنەوە بۆ ئاسمان لەكاتی نوێژدا.
10. پێشكەوتنی ئیمام (پێش نوێژ).
11. تەوقە کردن لەگەڵ کەسانى دەستە ڕاست و دەستە چەپ دواى سەلام دانەوەى نوێژ چونکە وارد نەبوە کە ئەمە سوننەت بێ .
12. نوێژکردن لە کاتى تەنگاویدا .
13. چاوداخستن لەکاتى نوێژ بە بێ عوزر .
14. کردنى نوێژى سوننەت دواى سەلام دانەوە لەنوێژى فەرز بە بێ زیکر کردنێک یان شوێن گۆڕینێک، واتە هەر کە سەلامى دایەوە یەکسەر لە شوێنى خۆى دەست دەکات بە نوێژى سوننەت کە ئەمەش هەڵەیە .

---------------------

منقول

2 years ago

ـ ئایا موسلمان بە چی تووشی کوفر دەبێت ؟

زانایان دەڵێن موسلمان تووشی کوفر دەبێت بە کردەوە و وتە و بیروباوەڕ .

محمد بن عبدالرحمان الخمیس خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( نموونە لەسەر وتە و کردەوەی کوفر :

یەکەم : نموونە لەسەر وتەی کوفر :

(١) جنێودان بە خوا ، یا جنێودان بە ئایین ، یان جنێودان بە یەکێک لە پێغەمبەرەکان ، یان جنێودان بە فریشتەکان .

(٢) گاڵتە کردن بە ئایین یان شتێک لە شتەکانی ئایین .

(٣) کەسێک بڵێت : من خوام خۆش ناوێت ، یان من لەخوا ناترسم .

(٤) یەکێک بڵێت : ھەندێک خەڵک دەتوانن تصرف لە ھەموو زەویدا بکەن یان ھەندێکی .

(٥) یەکێک بڵێت : جوولەکایەتی یان گاوریەتی لە ئایینی ئیسلام باشترە .

(٦) كەسێک دوعا و داوا لە بێجگە لەخوا بکات ، لەشتێک کە لە توانای کەس دا نییە ئیلا خوا .

(٧) کەسێک بڵێت : زینا کردن حەڵاڵە ، یان عەرەق حەڵاڵە یان شتی تری وەک ئەمانە .

(٨) کەسێک بڵێت : خۆزگە موسلمان نەبواما ، یان بڵێت : من جوولەکەم ، یان گاورم ، بە ئەنقەست وا بڵێت زانا بێت و ڕازی بێت .

(٩) کەسێک بڵێت : کەسێک بڵێت ئاین وپەروەردە و فێرکردنی ئیسلام بۆ ئەم سەردەمە گونجاو نییە و باوەڕی بەمە ھەبێت .

دووەم : نموونە لەسەر کردەوەی کوفر :

(١) سوجدە بردن بۆ بێجگە لەخوا .

(٢) ئاژەڵ سەربڕین بۆ پەیکەر و وەلی چاک ، وەک بەگەورە دانان بۆی .

(٣) فڕێدانی قورئان لە شوێنی پیس و ئەو شتانەی ناوی خوای تێدایە و لەسەریەتی ، بە ئەنقەست ئەمە بکات و بزانێت .

(٤) حوکمی کردن بە بێجگە لە حوکمی خوا ، باوەڕی وابێت دروستە حوکم بکرێت بە بێجگە لە حوکمی خوا .

(٥) سیحر کردن و خەڵک فێر کردن ، باوەڕی وابێت دروستە .

(٦) تەواف کردن بە دەوری گۆڕی پیاو چاکان وەک بە گەورە دانان بۆی .

(٧) لەبەر کردنی شتێک شیعارێک بێت لە شیعارەکانی کوفر ، وەک خاچ و شتی تری وەک خاچ ، وە زانا بێت و بە ئەنقەست ئەمە بکات و ڕازی بێت .

(٨) بەژداری کردن لەگەڵ ئەھلی کوفر لە عیبادەتەکانیان ، وەک نوێژیان و شتی تری وەک نوێژ ، زانا بێت و بە ئەنقەست ئەمە بکات و ڕازی بێت .

(٩) ڕووخاندنی مزگەوتەکانی موسلمانان و شتی تری وەک ئەمە ، بە ئەنقەست ئەمە بکات و شارەزا بێت .

(١٠) دروست کردنی پەرستگا بۆ موشریکەکان ، وەک دروست کردنی معبد بۆ جوولەکە و کەنیسە بۆ گاورەکان و شتی تر ، بە ئەنقەست ئەمە بکات و زانا بێت و ڕازی بێت . ))

التوضیحات الجلية ج۲ لاپەڕە ٧٥٤ - ٧٥٥

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago