?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
تقبل الله منا ومنكم
سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکە دابڕاوم لە پۆست کردن، بەڵام بە پێویستم زانی ڕوون کردنەوەیەک بدەم:
جگە لەم کەناڵەی خۆم، لە هیچ کەناڵێکی تر بەرپرس نیم، جا ئیتر ئەگەر هەمان ناوی منی دانابێ یان جیاوازبێ من تەنها لەم کەناڵە بەرپرسم، وە هیوادارم هیچ کەناڵێکی تر بە من (هشام) تێنەگەشتبن، بارك الله فیکم.
عبد الملك بن أبجر دەڵێ:
هەموو مرۆڤێک تاقی دەکرێتەوە بە سەلامەتی و لەش ساغییەک تاوەکو ببینرێ چەندە سوپاسگوزارە، وە بە ناخۆشییەک تاوەکو ببینرێ چەندە ئارامگرە.
(الشكر لابن أبي الدنيا : ١٣٢)
ابن هانئ دەڵێ: پرسیارم کرد لە ئیمام أحمد دەربارەی فەرموودەی: (پاداشتی ئەو کەسەی شتێک دەخوات و سوپاس گوزارە لەسەری هاوشێوەی پاداشتی کەسێکە کە بەڕۆژووە) ئایا وەردەگیرێ؟
ووتی: مەبەستی کەسێکە کاتێک دەخوات و دەخواتەوە لە پاشان سوپاسی الله دەکات و ستایشی دەکات لەسەر ئەوەی پێی بەخشیوە.
مسائل ابن هانئ (٢٠٢٤)
سوپاس کردنی الله سبحانه وتعالی لەسەر نیعمەتەکان یەکێکە لە ئەرکە گرینگەکان لەسەر کەسی موسڵمان، چونکە هەموو کاروباری بەندە دەسوڕێتەوە لە نێوان ئەو نیعمەتەی کە سوپاس گوزاری لەسەر دەکات، لەگەڵ ئەو نەهامەتییەی کە تێیدا سەبر و خۆڕاگری پێویستە لە پێناو ڕەزامەندی الله سبحانه وتعالی.
تقبل الله منا ومنکم
داواکارم لە الله عز وجل عیبادەتی موسڵمانانی قبوڵ کردبێت، وە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی.
قال الجريري:
كانوا إذا حضر شهر رمضان يقولون: «اللَّهم سلِّمنا لرمضان وسلِّم رمضان لنا، وسلِّم منا شهر رمضان وتقبله منا».
(قيام رمضان لمحمد بن نصر المروزي)
أبو علي المدائني دەڵێ: گوێم لە هاوسێیەکم بوو لە شەواندا دەیووت:
ئەی پەروەردگارم، خێر و خۆشی تۆ بۆ من دادەبەزێ، تاوانی منیش بۆلای تۆ بەرز دەبێتەوە، ئاخۆ چەندە فریشتەی بەڕێز بە تاوانی قێزەونی من بۆلای تۆ بەرز بووبێتنەوە! تۆ سەرەڕای دەوڵەمەندی و بێ نیازییت خۆت خۆشەویست دەکەی لەلام بە ناز و نیعمەتەکانت، منیش سەرەڕای هەژاری و بێ تواناییم خۆم ئەخەمە جێی توڕەیی تۆ بە تاوانەکانم، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمپارێزی و شەرمەزارم ناکەی و رزق و ڕۆزیشم دەدەی.
[الشكر لابن أبي الدنيا : ٤٤]
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago