❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
لە بەری سینکەکە وێسیاوم دایکم هات قژمی ماچ کرد. حەزم کرد دنیا لەو چرکە بێسێ.
خەم مەخۆ بیرت دەچمەوە
هەر هێندەی تاوەبارانێ
هێندەی لەنێو گەراجێکدا بەهەڵکەوت
نیگای دوو ڕێبوار تێکئاڵێ
لە خەیاڵتا دەمێنمەوە
خەم مەخۆ زۆر نامێنمەوە
وەکو ژانی بەسوێی شیعرێکی لەبارچوو
وەکو خەونی شەوی نەخۆشی تاگرتوو
بەیانی بیرت دەچمەوە
جوانێ دووری مەیلبڕە
زەمەن بۆ کام زامی قووڵە،
دکتۆرێکی ساردوسڕە
ئارام بگرە تا قوڵپی گریانێکی تر
هەر تا خەندەی شیرینی ڕێبوارێکی تر..
خەم مەخۆ بیرت دەچمەوە
خەم مەخۆ زۆر نامێنمەوە
-------
شێخە ڕەسوڵ
بەرلەوەی شەوێک بە دڵشکاوی بگەڕێیتەوە و ماڵە خامۆشەکەی خۆت نوقمی گریان بکەی
دەبایە بزانی بە پەنجەرەکانی ماڵی ئێمە هەڵنەخەڵەتێی..
دەمێکە لێرە خەڵک وەفا وەك خورافات بۆ منداڵەکانیان ئەگێڕنەوە…
من، ده‌رگه‌یه‌ک و ڕێگه‌یه‌کی بچووکم بزر کردووه
من، ده‌رگه‌یه‌ک و ڕێگه‌یه‌کی بچووکم بزر کردووه
که‌مێک خاک له‌سه‌ر جانتایه‌کی بێ ڕه‌نگ
که‌مێک به‌فر له‌سه‌ر پاڵتۆیه‌کی بارانی درێژ.
نا هاوسێ!
من له ئاخ و تاسه‌ی لابه‌لای ژیان نادوێم
ته‌نیا ده‌رگه‌یه‌ک و ڕێگه‌یه‌کی بچووکم بزر کردووه.
ده‌رگه‌یه‌ک که من و تۆ ده‌کاته هاوسێ
ڕێگه‌یه‌کی بچووکی که‌ناری شه‌قامی دونیا
که داده‌نیشم و ته‌ماشا ده‌که‌م
ڕێگه‌ش، هه‌میشه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ده‌ڕواته سه‌ر که‌مێک به‌فر
که‌مێک خاکه‌نه‌رمه که فووی پیابکه‌ی ده‌فڕێ.
هاوسێ!
له ڕۆخ شه‌قامی دنیا له ڕه‌نگه‌کان ده‌ڕوانم که هه‌ر ده‌فڕن:
له‌سه‌ر پرچه‌کان و چاوه‌کان
له‌سه‌ر پیته‌کان و قه‌ڵه‌مه‌کان
ناسنامه‌کان و وێنه‌کان،
که هه‌ندێ جار له رێگه بزر ده‌بن.
هاوسێ!
به قه‌ڵه‌مه‌کان و نامه‌کان
به ڕۆژنامه هه‌واڵگره‌کانم گوتووه،
به‌ڵام هیچ که‌س، ده‌رگه و ڕێگه‌ی بزربووی بۆ نه‌نانێردرێ.
سۆراخێ ئه‌گه‌ر،
ده‌نگێ ئه‌گه‌ر،
ده‌رگه و رێگه‌یه‌کی ڕه‌نگپه‌ڕیوی غوربه‌تت ئه‌گه‌ر دیت،
ناونیشانی من:
که‌سێک دانیشتووه که‌ناری شه‌قامی دونیا
که‌مێک خاک له‌سه‌ر جانتایه‌کی بێ ڕه‌نگ
که‌مێک به‌فر له‌سه‌ر پاڵتۆیه‌کی بارانی درێژ.
شیعری: هیوا مه‌سیح
وەرگێڕانی : دلاوەر ڕەحیمی
دەزانی چییە؟
هەندێک کات نابێ شیعرەکە تەواو بکەیت، بەڵکو دەبێ لە درێژەیدا تێروپڕ بگری.
بەهرەنگ قاسمی
بە ئارامی تووانەوەی چلوورەکان
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago