چۆمی مەجیدخان

Description
کاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی
@Amirs23270

@Aryakurdistanii

@Ez_azadim

@mubin12
We recommend to visit

از صدای سخن عشق ندیدم خوشتر
یادگاری که در این گنبد دوار بماند..💕

ارتباط با ادمین کانال👇
@khodshenasivo_comment

Last updated 2 weeks, 3 days ago

https://snapchat.com/t/v7zPwhDw

Last updated 3 weeks, 3 days ago

﮼ظاهرا چشم شما میل به کشتن دارد...
شعور داشته باشید، با منبع کپی کنید

Last updated 3 months, 2 weeks ago

2 weeks, 4 days ago

حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم
ئەی ڕەقیبی نابەکار !
سەیری ئەم شاخ و چیا و
ئاو و هەوای کـوێستانە کـە

مامۆستا قانع

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

2 weeks, 4 days ago

شار خەوتووە،
شەقام چۆڵە
هەر من تەنیا کۆڵان ئەبڕم

دڵتەنگ دڵتەنگ
لە چاوی خەم فرمێسک ئەسڕم...

#جەلال_مەلەکشا

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

2 weeks, 4 days ago

"کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا هەژار موکریانی "

‍ ‍ #ژیاننامە

#عەبدولڕەحمانی_شەرەفکەندی

ناسراو بە هەژار، لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی ئەدەبیە. مامۆستا هەژار کوڕی حاجی مەلا محەمەد، لە ساڵی ۱۹۲۰ لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و هەر لەوێش خوێندوویەتی. لە ساڵی ۱۹٤۰ دەستی بە شێعر وتن کردووە و شێعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر هەستی ناسکی کردووە.
مامۆستا لە کۆماری مەهاباد دا دەوری گێڕاوە و لەگەڵ مامۆستا هێمن لە لایەن کۆمارەوە بە "شاعیری نەتەوەیی کوردستان" دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەهاباد وڵات جێدەهێڵێ و بۆ ماوەی ۳۰ ساڵ لە باشوری کوردستان و دواتر لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبێ.
لە ساڵی ۱۹٤۷ بۆ چارەسەری نەخۆشی سیل دەچێتە لوبنان و دوای چاک بوونەوە ماوەیەک لە سوریا دەمێنێتەوە.
دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ۱۹٦۱، مامۆستا پاڵپشتی لە شۆڕشەکە دەکا. دوای ڕێکەوتنی بەغدا و باشووری کوردستان خەریکی ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ساڵی ۱۹۷۰ دامەزرابوو دەبێ و هەر بەو بۆنەشەوە دەچێتە بەغدا. لەوێ دەبێتە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر و لەهەمان کاتیشدا بە ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد هەڵدەبژێردرێ. لە ساڵی ۱۹۷۲دا پەڕتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسیەوە دەکاتە کوردی.
دوای تێکچوونی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ۱۹۷٥ دەچێتە شاری کەرەج لە ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ۱۹۹۰) لەوێ دەمێنێتەوە.
دوای مردنی تەرمەکەی هێندراوەتەوە بۆ ناوچەی موکریان و لە گۆڕستانی هونەرمەندانی شاری مەهاباد نێژراوە.

بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار
بە کوردی؛

بەیتی سەرە مەڕ، ۱۹٥۷
چێشتی مجێور
ئاڵەکۆک
مەم و زین هەر بە هۆنراوە لە کورمانجیەوە وەریگێڕاوە بۆ سۆرانی
بۆ کوردستان، دیوانی هەژار، ۱۹٦٥
شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسیەوە بۆ کوردی
چوارینەکانی خەیام
مێژووی ئەردەڵان
یەک لە پەنا خاڵ و سیفری بێ بڕانەوەی عەلی شەریعەتی لە فارسیەوە بۆ کوردی
دایە، باوە کێ خراوە؟
شەرحی دیوانی مەلای جزیری
بیرەوەریەکانی ژیان
قوڕئان بە کوردی
هۆزی لەبیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، عەڕەبی بە کوردی
فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە "کوردی بە فارسی و کوردی" ۱۹۹۰
دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە

بە فارسی؛
تاریخ سلیمانیە
روابط فرهنگی ایران و مصر
قانون در طب ابن سینا
آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی

🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

3 months ago

**ئەو شتانەی کە فێریان نەکردین

فێریان نەکردین کە بۆچی و چلۆن کەسێکمان خۆش بوێ.
فێریان نەکردین کە ئەگەر کەسێکمان خۆش ناوێ، چۆنی لێ جیا بینەوە کە دڵی نەیەشێ و بریندار نەبێ.
فێریان نەکردین کە چلۆن مۆسیقایەکی باش هەڵبژێرین و گوێی بدەینێ.
فێریان نەکردین کە چلۆن پەزمەندە بکەین و پەزمەندەکەمان لە کوێ وەگەڕ خەین.
پێیان نەکوتین باران، بەرد نیە کە لە ئاسمانەوە دەبارێ. دەکرێ بێ مەترسی لەژێر باران پیاسە بکەی و تەڕ بی، بێ ڕاکردن.
ئاخۆ بە ئێوەیان کوتووە کە گرینگه خەون و خەیاڵت بێ!؟
خەون و خەیاڵ چیە!؟
ئیزنی خەیاڵ پەروەرییان پێ داون!؟
فێریان نەکردین کە چلۆن ڕەگەزی خۆمان بەفەرمیی بناسین
وە بەخششەکان و مەترسییەکانی بزانین.
بە ئێمەیان کوت ژیان زیاتر لەو شتە نیە کە لە کتێبە وانەیی و دەرسییەکاندا هاتووە.
ئێمە فکرمان ئەرخەیان بوو کە بەو هەمووە شتە کە لەبەرمان کردبوو دەتوانین بەرگەی کێشەکانی ژیان بگرین.
فێریان نەکردین کە چلۆن لە ژیان چێژ ببەین.
لەبەری کە، لەبەری کە و لەبەری کە.
تەنیا شتێکە کە فێریان کردین.
فێریان نەکردین چلۆن لە خەڵکانی دی، ئازیزانمان، دۆستەکانمان تێبگەین.
ئەوان نەیانکوت ئێمە ڕۆژێک دەمرین، هیچیان لە مردنیان نەکوت. لەوەیکە چلۆن دەبێ ڕۆژێک بە پێشوازیانەوە بچین.
بێجگەلە کتێبی وانەیی هیچ کتێبێکی دیکەیان پێ نەناساندین.
فێریان نەکردین کە چلۆن دەتوانین سەربەخۆ کەسب و کارێ بۆخۆمان وەگەڕ بخەین.
ئەوان بە ئێمەیان کوت کە تەنیا رێگای بژیوی ژیان، دامەزران و وەرگرتنی مووچەی مانگانەیە.
فوو لە دۆ نەکردن(ڕیسک کردن)و تاقەت هێنان لە بارودۆخە سەختەکانی ژیانیان فێر نەکردین.
شێوەی دروستی ئاخاوتن فێر نەبووین
هەر کام لە ئێمە دەتوانێ کتێبێک لەمەڕ سەفەری ژیانی خۆی بنووسێ
بەڵام ئەوان چۆن نووسینیان فێر نەکردین.
کەسێک بە ئێمەی نەکوت بە ئیحساساتێکی وەک ئێرەیی، تووڕەیی، ڕق و بێزاری، بێ نرخی
وە.... لە ناخماندا چی یکەین.
ئایا کەسێ ئێمەی فێر کرد کە چی لە هەستی تەنیایی بکەین!؟
فێریان نەکردین کە ئاو، هێندێ جار دەبێتە لافاو.
ئەوان بوونی لافاویان قەبووڵ نەکردبوو.
ئەوان ڕازونیاز بۆ بارەگای بێ نیازیان نیشان نەداین.
هێندێک لە ئێمە نازانین چۆن لەگەڵ خۆمان هەڵسوکەوت بکەین بەڵام لەگەڵ ئاژەڵی ماڵەوەمان پەیوەندی باشمان هەیە.
فێریان نەکردین کە ئەگەر شتێکمان نەزانی، چۆن بڵێین نازانم.
ئێمەیان فێر نەکرد کە هیچ پێویست ناکا
سەبارەت بە هەموو شتێک ڕای خۆمان دەربڕین.
هیچ کەسێک پێی نەکوتین کە ئەگەر گومان دەکەین تەواو خۆمان دەناسین؛ تووشی وەهمی زانایی بووین.
ئەوان نەیاندەزانی و نەیانکوت و فێریان نەکردین.
کەوابوو ئێمە بۆخۆمان دەبێ بەشوێن فێربوونی ئەوانەدا بڕۆین.
خۆمان بە تەنیایی........

دوکتور ـــ مەنوچێهر ـــ خادمی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۴ی کوردی**

? @chomimecidxan
???❤️???❤️

3 months ago

"بێهجەت یەحیا"
ئەستێرەی بەخت

کە دیت مۆمێ سووتانی خۆی ئەکا بە گژ شەوی تارا
ئەوە ناخی دەروونمە چۆپی ئەگرێ لە ئازارا
کە دیت بولبول شیوەن ئەکا بەسەر چڵ و چێوی دارا
گەرووی تاساومە وێڵ بووە لە نێو گیانی بێ هەوارا

کە دیت ئاسمان نمەی باران بەڕووی دەریادا دەڕێژێ
دیدەی پڕ سوێی منە تەرمی خونچەی ئارامم ئەنێژێ

کە دیت ڕووبار لەسەرخۆیە لە کەناری دێتە پێشێ
دڵی منە بادەی شادی بە دیداری تۆ ئەنۆشێ

? @chomimecidxan
???❤️???❤️
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌          

3 months ago

"زاهیر جەلال"
گلەیی لە کەس ناکەم

گلەیی لە کەس ناکەم بۆ بەختی خۆم ئەگریم
دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی
دایم دڵم ئەشکێنی ڕۆژێک ئەبێ نامبێنی

چاوکاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە و گریاوم
بە ئاهم گرفتار بی، لە عیشقم شەرمەزار بی
هێندەت لێ پاڕامەوە، ڕووت نەکرد بە لامەوە


دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی
شەرت بێ رۆژێکم مابێ نەهێڵم دڵمت لابێ
دێی دەگەرێی لە شوێنم ئەو ساکە من ناتوێنم

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
? @chomimecidxan
???❤️???❤️

3 months, 1 week ago

?

لەیلی گوتی: دەستەکانم پردێکن. پردێک که به تۆم دەگەیێنێ. وەره و لەو پرده تێپەڕ به.
مەجنوون گوتی: بەڵام من لەو پرده تێپەڕیوم. ئەو کەسەی که دەفڕێ، ئیتر پێویستیی به پرد نییه.

"لەیلی ناوی هەموو کچانی سەر زەوییه، عیرفان نەزەر ئاهاری"

@chomimecidxan

3 months, 1 week ago

*? بیرکاری بە کوردی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
?* بازنە = دایرە

? سێگۆشە = مثلث

? چوارگۆشە = مربع

? لاکێشە = مستطیل

? لەبزینە، مەعین = لوزی

? لایەکسان = متساوی الاضلاع

? دوولایەکسان = متساوی الساقین

? قەبارە = حجم

? تیرە = قطر

? بنکە = قاعدە

? چێوە = محیط

? ڕووبەر = مساحت

? بەرزی = ارتفاع

? درێژی = طول

? پانی = عرض

? قووڵی = عمق

? نیوەتیرە = شعاع

? ڕەهەند = بُعد

? گۆشە = زاویه

? لا = ضلع

? نیچمەلاتەریب = ذوزنقه

? ئاوێزە = منشور

? شەشپاڵوو = مکعب

? لاتەریب = متوازی الاضلاع

? گۆ = کره

? ڕووکێشەلاتەریب = مکعب‌ مستطیل

? هەرەم = هرم

? لوولەک = استوانه

? قووچەک = مخروط

? سەر = راس

? تەریب، هاوبەر = موازی

? چەندلا، فرەلا = چند ضلعی

? چەندڕوو، فرەڕوو = چند وجهی

? هاوڕێژەیی = تناسب

? چوارگۆشە = چهار ضلعی

? گۆشەوەستاو = قائم الزاویه

? لێژی = شیب

? ئەستوونی = عمودی

? ئاسۆیی = افقی

? هێلکەیی = بیضی

? لێوار = لبه

? ڕوو = وجه

? کەوانە = قوس

? ژێ = وتر

? پلە = درجه

? چێوەگۆشە = زاویە محاطی

? ناوەڕاستە = میانه

? هاوتایی = تقارن

? قۆقز = محدب

? ڕووچاڵ = معقر

? مەتری دووجا = متر مربع

? مەتری سێجا: متر مکعب

? کۆکردنەوە = جمع
شەش کۆ سێ یەکسانە بە نۆ. ٩ = ٣ + ٦

? لێدەرکردن = تفریق
شەش کەم سێ یەکسانە بە سێ. ٣ = ٣ - ٦

? لێکدان = ضرب
شەش جاران سێ یەکسانە بە هەژدە. ١٨ = ٣ × ٦

? دابەشکردن = تقسیم
شەش دابەش سێ یەکسانە بە دوو. ٢ = ٣ ÷ ٦

? هێز = توان
شەش بە هێزی سێ یەکسانە بە دوو سەد و شازدە. ٢١٦ = ٦³

? یەکسان = مساوی

? @chomimecidxan
???❤️???❤️

3 months, 1 week ago

دەنگ، هوشیار حەمە فەرەج
گۆرانی،کاڵێ بار مەکە

? @chomimecidxan

3 months, 2 weeks ago

? #رەشۆ

?لۆ دلۆ

@chomimecidxan

We recommend to visit

از صدای سخن عشق ندیدم خوشتر
یادگاری که در این گنبد دوار بماند..💕

ارتباط با ادمین کانال👇
@khodshenasivo_comment

Last updated 2 weeks, 3 days ago

https://snapchat.com/t/v7zPwhDw

Last updated 3 weeks, 3 days ago

﮼ظاهرا چشم شما میل به کشتن دارد...
شعور داشته باشید، با منبع کپی کنید

Last updated 3 months, 2 weeks ago