قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 4 months, 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months, 1 week ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 6 months ago
وانەی چواردەیەم [ڪتاب فضائل القرآن لٲبي بڪر جعفر بن محمد بن الحسن الفریابي] ١٠٣ - عبداللە ـی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : رسول اللە ﷺ فەرمووی : (حەسوودی بردن نییە تەنها بە دوو ڪەس نەبێ پیاوێك اللە تعالی ماڵ و سامانی پێبەخشیوە اللە…
وانەی چواردەیەم
[ڪتاب فضائل القرآن لٲبي بڪر جعفر بن محمد بن الحسن الفریابي]
١٠٣ - عبداللە ـی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : رسول اللە ﷺ فەرمووی : (حەسوودی بردن نییە تەنها بە دوو ڪەس نەبێ پیاوێك اللە تعالی ماڵ و سامانی پێبەخشیوە اللە تعالی وای لێڪردووە لە گوێڕایەڵی اللە و لەحەقدا سەڕفی بڪات، وە پیاوێك اللە عزَّوَجَل حیڪمەتی [قورئان] پێداوە جا ئەویش جێبەجێی دەڪات وە خەڵڪیش فێر دەڪات) .
١٠٤ - هەمان حەدیسی سەرەوە .
١٠٥ - لە ٲبي ڪبشة الٲنماري فەرمووی هەواڵی پێداین رسول اللە ﷺ : (بێگومان نموونەی ئەم ئوممەتە وەڪو چوار ڪەسە پیاوێك اللە عزَّوَجَل ماڵ و سامان و زانستی پێداوە جا لە ماڵەڪەی سەرف دەڪات بە زانستەڪەی [واتە زەڪاتەڪەی دەردەڪات و خێری پێدەڪات لە پێناوی اللە تعالی]، وە پیاوێك اللە عزَّوَجَل زانستی پێداوە بەڵام ماڵ و سامانی پێنەبەخشیوە جا دەڵێت : خۆزگە هەم بووایە بە وێنەی ئەوەی دراوە بە فڵان ڪەس جا بەو شێوەم تێیدا دەڪرد ڪە ئەو دەیڪات [واتە بە هەمان شێوەی ئەو خەرجم دەڪرد] جا هەردووڪیان لە پاداشتدا یەڪسانن .
وە پیاوێك ڪە اللە عزَّوَجَل ماڵی پێبەخشیوە بەڵام زانستی پێنەبەخشیوە جا خەرجی دەڪات لە جگە لە حەقی خۆی و ڕێگریش دەڪات لە حەقەڪەی [ڕێگری دەڪات لە زەڪاتەڪەی و نەفەقەڪەی ڪە لەسەری واجبە لە حەڕامدا خەرجی دەڪات] وە پیاوێڪیش اللە عزَّوَجَل نە ماڵ و سامان نە زانستی پێنەداوە جا دەشڵێت : خۆزگە هەم بووایە بە وێنەی ئەوەی دراوە بە فڵان ڪەس جا بەو شێوەم تێیدا دەڪرد ڪە ئەو دەیڪات [واتە بە هەمان شێوەی ئەو خەرجم دەڪرد] جا هەردووڪیان لە تاواندا یەڪسانن) .
١٠٦ - هەمان حەدیسی سەرەوە .
رواە احمد في المسند (٤ / ٢٣٠)
١٠٧ - لە یزید ـی ڪوڕی الٲخنس ڪەوا رسول اللە ﷺ فەرمووی : (مونافەسە مەڪەن لە نێوان یەڪتریدا جگە لە دوو شت نەبێت پیاوێك اللە عزَّوَجَل قورئانی پێبەخشیوە جا ئەویش هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی [لە نوێژدا] بە شەو و بە ڕۆژ وە شوێنی ئەوە دەڪەوێت ڪە تێیدایەتی جا پیاوێك دەڵێت ئەگەر اللە عزَّوَجَل پێی ببەخشیبام وەڪو چۆن بە خشیویەتی بە فڵان ڪەس ئەوا پێی هەڵدەستام وەڪو چۆن ئەو ڪردوویەتی، وە پیاوێك اللە عزَّوَجَل ماڵ و سامانی پێداوە جا ئەویش دەبەخشێت و خێر و صەدەقەی پێدەڪات جا پیاوێك دەلێت ئەگەر اللە عزَّوَجَل پێی بدابووایەم وەڪو چۆن داویەتی بە فڵان ڪەس ئەوا خێر و صەدەقەم پێدەڪرد)، جا پیاوێك ووتی ئەی رسول اللەﷺ ئەی ڪە ئازایەتی و بوێری ببینی لە پیاوێڪدا؟
(فەرمووی : ئەمە یەڪسان نییە سەگیش دەوەڕێت ڪە لەپشت خاوەنەڪەی ئەڕوات) .
[واللە اعلم مەبەستی ئەوەیە ڪە بەهێزی پێوەر نییە بۆ حەق، نموونەش بە سەگێ دێنێتەوە ڪاتێ لەدوای خاوەنەڪەی دەڕوات و دەنگی بەرز دەڪات وەك ئەوەی لێی بترسن یان نیشانی بدات ڪە بەهێزە] .
رواە احمد في المسند ( ٤ / ١٠٥ )
١٠٨ - عبد اللە ـی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : بەڕاستی تۆ لە
سەردەمێڪدایت قورئان خوێنانی ڪەمن [ئەوانەی تەنها گرنگی دەدەن بە جوان خوێندنەوەی قورئان] فەقیهەڪانی زۆرن [ئەوانەی بیر لە ماناڪانی دەڪەنەوە و پرسیار لە تەفسیری قورئان دەڪەن بۆ ئەوەی لێی تێبگەن و ڪاری پێبڪەن] تێیدا سنوورەڪانی قورئان دەپارێزێت [حەڵاڵ و حەڕامەڪانی] و پیتەڪانی وندەڪات، ڪەمێڪی داوا دەڪات و زۆرێڪی دەبەخشێت [واتە ڪەمێڪی دەپاڕێتەوە لە خەڵڪی پێی ببەخشن و زۆرێڪی دەبەخشێت واللە اعلم] نوێژ درێژ دەڪەنەوە تێیدا و ووتار ڪورت دەڪەنەوە [لە نوێژی هەینی]، دەست دەڪەن بە ڪارو ڪردەوەڪانیان پێش هەواو ئارەزووەڪانیان [واتە ڪار دەڪەن بۆ قیامەتیان پێش تێرڪردنی حەز و ئارەزووەڪانیان واللە اعلم]، بەڵام سەردەمێك دێت بە سەر خەڵڪیدا قورئان خوێنانی زۆرن [ئەوانەی تەنها گرنگی دەدەن بە جوان خوێندنەوەی قورئان و لەبەرڪردنی وەڪو ئەم سەردەمەی خۆمان] و فەقیهەڪانی کەمن [تێیناگەن و ڪاری پێناڪەن]، پیتەڪانی قورئان دەپارێزرێت بەڵام سنوورەڪانی دەشڪێنرێت، زۆرێڪی داوا دەڪات [ماڵ و سامان] ڪەمێڪی هەیە دەبەخشێت، ووتار درێژ دەڪەنەوە و نوێژ ڪورت دەڪەنەوە، وە شوێن هەواو ئارەزوویان دەڪەون پێش ڪاروکردەوەیان بۆ ڕۆژی دوایی .
١٠٩ - عقبة رضي اللە عنه دەفەرمووێ : رسول اللە ﷺ فەرمووی : (ڪۆمەڵێك لە ئوممەتەڪەم دەردەچن قورئان دەخۆنەوە وەڪو خواردنەوەیان بۆ ئاو) .
وانەی چواردەیەم
وانەی شەشەم
[ڪتاب فضائل القرآن لٲبي بڪر جعفر بن محمد بن الحسن الفریابي]
[باب - قورئان لە ماڵەوە وە فەزڵی سوڕەتی البقرة و آل عمران]
٣٤ - ٲبو مالك الٲشعري رضي اللە عنه دەگێڕێتەوە ڪەوا رسول اللە ﷺ فەرمووی : (قورئان بەڵگەیەڪە بۆت یان لەسەرت) هەموو کەسێك بەیانی دەڪاتەوە جا خۆی دەفرۆشێت یان ئازادی دەڪات یان بەهەلاڪەتی ئەبات) .
رواە مسلم (٣/ ١٠٠)
٣٥ - لە عائشة رضي اللە عنها، لە رسول الله ﷺ فەرمووی : (نوێژەڪانتان [مەبەستی نوێژە سوننەتەڪانە واللە اعلم] لە ماڵەڪانتان بڪەن مەیڪەن بە گۆڕستان وەڪو ئەوەی یەهود و گاورەڪان ڪردوویانە بە گۆڕستان، وە ئەو ماڵەی قورئانی تێدا دەخوێنرێت دەبینرێ و دەدرەوشێتەوە بۆ ئەهلی ئاسمان وەڪو چۆن ئەستێرەڪان دەدرەوشێنەوە بۆ ئەهلی زەوی) .
٣٦ - لە ٲبو هریرة رضي اللە عنه ڪەوا رسول اللە ﷺ فەرمووی : (ماڵەڪانتان مەڪەن بە گۆڕستان چونڪە بەڕاستی شەیتان ڕادەڪات و دووردەڪەوێتەوە لە ماڵێك ڪە سوڕەتی بەقەڕەی تێدا دەخوێنرێ) .
رواە مسلم، والترمذي (٣٠٣٧)
٣٧ - لە ٲبو هریرة رضي اللە عنه ، لە رسول اللە ﷺ فەرمووی : (ماڵەڪانتان مەڪەن بە گۆڕستان وە نوێژی تێدا بڪەن چونڪە بەڕاستی شەیتان دووردەڪەوێتەوە لە ماڵێك ڪە دەبیستێت سوڕەتی البقرة تێدا دەخوێنرێ) .
٣٨ - لە ٲنس ڪوڕی مالك رضي اللە عنه، لە رسول اللە ﷺ فەرمووی : (بەڕاستی شەیتان دەردەچێت لە ماڵێك ڪاتێك دەبیستێت سوڕەتی البقرة تێدا دەخوێنرێ) .
٣٩ - لە عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : قورئان تێڪەڵ مەڪەن بە جگە لەخۆی [واتە فەرموودە و جگە لەویش واللە اعلم] بۆ ئەوەی بچووڪەڪانتان گەشە بڪەن و گەورەبن تێیدا وە دووریمەخەنەوە لە گەورەڪانتان [واتە تەنها بۆ بچووڪەڪانتان نییە بەڵڪو گەورەڪانیش لەسەریانە بەردەوام بن لەسەر خوێندنەوە و تەدەبورڪردن لە قورئان، واللە اعلم] چونڪە بەڕاستی شەیتان دووردەڪەوێتەوە لە ماڵێك ڪە دەبیستێت سوڕەتی البقرة تێدا دەخوێنرێ.
رواە ابن ابي شیبە في (مصنفه) (١٠٣٠١)
٤٠ - لە عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : قورئان تێڪەڵ مەڪەن بە جگە لەخۆی [واتە تێڪەڵ بە فەرموودە و جگە لەویش واللە اعلم]بۆ ئەوەی بچووڪەڪانتان گەشە بڪەن و گەورەبن تێیدا وە دووریمەخەنەوە لە گەورەڪانتان [واتە تەنها بۆ بچووڪەڪانتان نییە بەڵڪو گەورەڪانیش لەسەریانە بەردەوام بن لەسەر خوێندنەوە و تەدەبورڪردن لە قورئان، واللە اعلم] چونڪە بەڕاستی شەیتان دووردەڪەوێتەوە لە ماڵێك ڪە دەبیستێت سوڕەتی البقرة تێدا دەخوێنرێ .
شعبة رحمە اللە ووتی : جا ئەوەم گێڕایەوە بۆ باوڪی التیاح ڪە شارەزای زمانی عەرەبی بوو ووتی بەڵێ ئەمرمان پێڪراوە ڪە قورئان (جرد) نەڪەین، پێیم ووت جردی قورئان چییە؟ فەرمووی : جگە لە خۆی تێڪەڵ نەکرێ) .
٤١ - لە عبد اللەی ڪوڕی مسعودەوە رضي اللە عنه فەرمووی : بێگومان ئەو قورئانە بانگێشتی ڕێزدارانەی اللە عزَّوَجَل ـە [واتە بۆ پەرستنی اللە تعالی بە تەنهایی و پەیڕەوڪردنی فەرمانەڪانی، واللە اعلم] جا هەر یەڪێك لە ئێوە توانی ڪەوا شتێڪی لێوەربگرێ با بیڪات، بەڕاستی بچووڪترین ماڵ ئەو ماڵەیە ڪەوا هیچ شتێڪی لە ڪتابی اللە عزَّوَجَل تێدا نییە وەڪو ماڵێڪی ڪاول بووە ڪە ئاودانڪردنەوەی وە بەڕاستی شەیتان دووردەڪەوێتەوە لە ماڵێك ڪە دەبیستێت سوڕەتی البقرة تێدا دەخوێنرێ .
رواە ابن ابي شیبە في (مصنفه) (١٠٠٧١) .
وانەی شەشەم
وانەی پێنجهم
[ڪتاب فضائل القرآن لٲبي بڪر جعفر بن محمد بن الحسن الفریابي]
٢٨ - لە ٲُسید ڪوڕی حضیر رضي اللە عنه دەفەرمووێ : شەوێڪیان نوێژم دەڪرد بە وێنەی گڵۆپە زێڕینەڪان ڕووناڪیم بینی دادەبەزی، ڪەوتمە سوجدە بردن پاشان ئەوەم باسڪرد بۆ رسول اللە ﷺ فەرمووی : ( ئایا بەردەوام نەبوویت ئەی باوڪی عەتیك؟)، وتی : نەمتوانی رسول اللە ﷺ ڪاتێك بینیم یەڪسەر ڪەوتمە سوجدە بردن .
فەرمووی : (ئەگەر بەردەوام بوویتایە ئەوا شتی سەیرت دەبینی فریشتە دادەبەزین بۆ بیستنی قورئان) .
[باب - الُملك]
٢٩ - عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ ئەو ئایەتەی خوێندەوە ڪە اللە عزَّوَجَل دەفەرمووێ : (تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ) فەرمووی : ئەوە ڕێگرە ڕێگری دەڪات لە سزای گۆڕ و پارێزگاری لە ڪەسەڪە دەڪات، جا سزا لەلای پێیەڪانیەوە بۆی دێت پێیەڪانی دێنە قسەو دەڵێن هیچ ڕێگەیەڪتان نییە لەلای ئێمەوە بێگومان ئەو سوڕەتی (الملك)ی دەخوێند لەسەر ئێمە .
وە سزا لەلای سڪیەوە بۆی دێت جا سڪی دەڵێت : هیچ ڕێگەیەڪتان نییە لەلای منەوە، بێگومان ئەو تێگەیشتووە [لێی تێگەشتووە و لەبەری ڪردووە]سوڕەتی الملك، جا لەلای سەریەوە بۆی دێت سەری دەڵێت هیچ ڕێگەیەڪتان نییە لەلای منەوە بێگومان ئەو سوڕەتی الملك ـی لەناومدا دەخوێند، عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه وتی : سوڕەتی الملك لە تەوڕاتدا سی ئایەتە ئەوەی بیخوێنێتەوە لە شەوێڪدا ئەوا بەڕاستی [پاداشتی] زیاتر دەبێت و [ڪردەوەڪانی] چاك دەبێت) .
٣٠ - لە حمیدی ڪوڕی عبد الرحمن ـی ڪوڕی عوف، هەواڵی پێدراوە ڪە (قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ) [الإخْلَاص : ١]، سێیەڪی قورئانە، وە هەروەها (تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ) [المُلْك : ١]، گفتوگۆ دەڪات لەبارەی خاوەنەڪەی [واتە دەیپارێزێت لە سزای گۆڕ واللە اعلم] .
٣١ - عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه دەفەرمووێ : سزا لەلای قاچی بەندەوە دێت جا قاچەڪانی دەڵێن : هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای ئێمەوە بەڕاستی شەو هەڵدەستایەوە و سوڕەتی (الملك) ـی بەسەرماندا دەخوێند ، جا لەلای سڪیەوە دێت و جا دەڵێت : هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای منەوە بەڕاستی سوڕەتی (الملك) ـی هەڵگرتووە لە ناومدا، جا لەلای سەریەوە دێت و زمان و سەری دەڵێن هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای منەوە چونڪە بەڕاستی سوڕەتی (الملك)ی بە من دەخوێند وە ئەو سوڕەتەش ڕێگرە ڕێگری دەڪات لە سزای گۆڕ وە نووسراوە لە تەوڕاتدا ئەوە سوڕەتی (الملك)ە ئەوەی بیخوێنێتەوە لە شەوێڪدا ئەوا بێگومان [پاداشت و ڪارەڪان] بۆی زیاتر و چاڪتر دەبێت) .
٣٢ - زر بن حبیش دەڵێت : باسی سوڕەتی (الملك) ڪرا لەلای عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه جا فەرمووی : (ئەو سوڕەتە ڕێگرە ڕێگری دەڪات لە سزای گۆڕ وە نووسراوە لە تەوڕاتدا ئەوە سوڕەتی (الملك)ە ئەوەی بیخوێنێتەوە لە شەوێڪدا ئەوا بێگومان [پاداشت و ڪردەوەی] بۆی زیاتر و چاڪتر دەبێت) .
پاشان عبد اللەی ڪوڕی مسعود رضي اللە عنه وتی : ئەگەر پیاوێك بمرێت لەوانەی ڪە سوڕەتی الملك دەخوێنێت، سزا لەلای قاچەڪانیەوە بۆی دێت جا قاچەڪانی دەڵێن : هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای ئێمەوە بەڕاستی هەموو شەوێك هەڵدەستایەوە لەسەر ئێمە دەوەستا و سوڕەتی (الملك)ی دەخوێند، وە ئەگەر لەلای سڪیەوە بێت ئەوا سڪی دەڵێت : هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای منەوە بەڕاستی سوڕەتی (الملك)ـی هەڵگرتووە لە ناومدا، جا ئەگەر لەلای سەریەوە بێت سەری دەڵێت : هیچ ڕێگایەڪتان بۆ نییە لەلای منەوە چونڪە بەڕاستی سوڕەتی (الملك)ی بە من دەخوێند [واتە بە زوبانی] .
عبد اللەی ڪوڕی مسعود وتی : ئەو سوڕەتە ڕێگرە ڕێگری دەڪات لە سزای گۆڕ .
٣٣ - لە ٲبو هریرة رضي اللە عنە لە رسول الله ﷺ فەرمووی : (بەڕاستی سوڕەتێك هەیە لە قورئاندا سی ئایەتە شەفاعەت دەڪات بۆ خاوەنەڪەی هەتاوەڪو لێی دەبووردرێ (تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ) [المُلْك : ١] .
رواە الترمذي (٣٠٥٣) ، وابو داود ( ١٤٠٠) ، وابن ماجه (٣٧٨٦) .
وانەی دەیەم (ڪۆتایی)
[ڪتاب برّ الوالدین لٳمام البخاري رحمه الله]
٧١ - لە عروة، دایڪمان عائشة رضي اللە عنها دەفەرمووێ : جا رسول اللە ﷺ گەڕایەوە بۆلای خدیجة رضي اللە عنها دڵی زۆر بە خێرایی لێیدەدا، هاتە ژوورەوە و وتی : دامپۆشن دامپۆشن .
ڪاتێك ئارام بوویەوە پێغەمبەر ﷺ بە خدیجةی رضي اللە عنها وت : ترسام شتێڪی خراپ بەسەرمدا بێت .
خدیجة رضي اللە عنها وتی : موژدەت لێبێت سوێند بە اللە عزَّوَجَل اللە تعالی هەرگیز زەلیل و سەرشۆڕت ناڪا، بەڕاستی تۆ قسەی ڕاست دەڪەیت و [درۆ ناڪەی] پەیوەندی خزمایەتی بەجێ دەگەیەنیت و یارمەتی هەژار و لێقەوماوان دەدەیت و ڕێز لە مێوان دەگریت و یارمەتی ڪەسانی لێقەوماو دەدەیت، پاشان دایڪمان خدیجة رضي الله عنها بردی بۆلای ڪوڕە مامی خۆی ورقة ـی ڪوڕی نوفل - ئەوڪاتە نەسڕانی بوو، پیرێڪی کوێر بوو ئینجیلی دەخوێندەوە بە زمانی عەرەبی، خدیجة رضي الله عنها پێی ووت ئەی ئامۆزاڪەم، گوێ لە برازاڪەت بگرە، ورقة پێی ووت : ئەی برازاڪەم، چیت بینیوە؟
جا پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێدا دەربارەی ئەوەی ڪه بینی بووی، جا ورقة پێی وت : ئەوە هەمان ئەو فریشتەیەیە [جبریل علیه السلام] ڪە دابەزی بۆ لای موسی علیە السلام، خۆزگە گەنج دەبووم، خۆزگە زیندوو بوومایە ڪاتێك قەوم و هۆزەڪەت دەرت دەڪەن، رسول اللە ﷺ فەرمووی : بەڕاستی قەومەڪەم دەرم دەڪەن؟
ورقة وتی : بەڵێ، هیچ پیاوێك نەهاتووە بەوەی ڪەوا تۆ پێی هاتووی ئیللا دوژمنایەتی ڪراوە، وە ئەگەر بگەم بەو ڕۆژە سەرت دەخەم بە سەرخستنێڪی زۆر بەهێز .
رواە البخاري (٤٩٥٣)، ومسلم (٢٥٢) .
٧٢ - بلال ـی ڪوڕی سعد لە باوڪیەوە رضي اللە عنهم دەگێڕێتەوە ڪەوا وتی : ئەی رسول اللە ﷺ، چیت هەیە بۆ جێنشینی دوای خۆت؟
فەرمووی ﷺ : وەڪو ئەوەی بۆ منە، دادپەروەر بێت لە حوڪم ڪردندا، وە دادپەروەر بێت لە دادوەریڪردندا، وە ڕەحم بڪات بە ڪەسانی بەسۆز و بەزەیی جا هەرڪەسێك جگە لەوە بڪات ئەوا لە من نییە و من لەو نیم،
وتی : دەیەوێت گوێڕایەڵی بڪرێت لە گوێڕایەڵی اللە عزَّوَجَل ـدا وە سەرپێچی لە سەرپێچی اللە عزَّوَجَل ـدا [واتە دەبێ خەلیفەی مسوڵمانان فەرمان بەوە بڪات ڪە اللە فەرمانی پێڪردووە و گوێڕایەڵی بڪرێت، وە لەوەی اللە سەرپێچی لێڪردووە ئەوانیش سەرپێچی لێبڪەن، واللە اعلم] .
رواە البخاري في (التاریخ الڪبیر ـ ٤/ ٤٦)
٧٣ - لە جابر رضي اللە عنه وتی : پیاوێك لە بەنی عوذرە ڕایگەیاند ڪەوا ڪۆیلەڪەی لە دوای مردنی ئازاد بڪرێت، جا ئەو هەواڵە گەیشتەوە بە رسول اللە ﷺ ئەویش فەرمووی : جگە لەوە موڵك و سامانی ترت هەیە؟
پیاوەڪە وتی : نەخێر، جا رسول اللە ﷺ فەرمووی : ڪێ ئەو بەندەم لێدەڪڕێ؟، نعیم ڪوڕی عبد اللەی النحام بە هەشت سەد درهەم لێی ڪڕی، جا رسول اللە ﷺ پارەڪەی هێنا و دای بە پیاوەڪە، پاشان فەرمووی : لە خۆتەوە دەست پێبڪە و خێری پێبڪە، ئەگەر شتێڪت بۆ مایەوە ئەوا بۆ خزمەڪانت، ئا بەو شێوەیە و بەو شێوەیە، دەفەرمووێ : لەبەردەم خۆتەوە و لای ڕاستتەوە و لای چەپتەوە .
رواە مسلم (٩٩٧)
٧٤ - سعیدی ڪوڕی سمعان دەڵێت، بیستم ٲبو هریرة رضي اللە عنە پەنای دەگرت بە اللە عزَّوَجَل لە ئیماڕەتی منداڵ و گەمژەڪان .
جا سعید ڪوڕی سمعان وتی : ڪوڕی الحسن الجهني هەواڵی پێدام ڪەوا وتوویەتی بە ٲبو هریرة رضي الله عنه : نیشانەی ئەوە چییە : ٲبو هریرة وتی : سیلەی ڕەحم بپچڕێنرێ، وە گوێڕایەڵی سەرلێشێواو بڪرێ و سەرپێچی لێهاتوو و شارەزا بڪرێ .
رواە البخاري في (الٲدب المفرد ـ ٦٦)
٧٥ - لە عمرو ڪوڕی عاص رضي اللە عنە وتی، بیستم رسول اللە ﷺ دەیفەرموو بە ئاشڪرا بەبێ نهێنی : بێگومان پشتیوان و سەرخەرانم اللە عزَّوَجَل و ئەوانەن ڪە باوەڕیان هێناوە، بەڵام ئەوان پەیوەندی خزمایەتیان لەگەڵ مندا هەیە و من باش دەبم و پەیوەندی خزمایەتی بە جێدەگەیەنم لەگەڵیان .
رواە البخاري (٥٩٩٠)، ومسلم (٣٦٦) .
٧٦ - لە ٲسامة ڪوڕی زید، ڪەوا پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ : هیچ فیتنەیەڪم بەجێنەهێشتووە لە دوای خۆم زەرەر و زیانی زیاتر بێت لەسەر پیاو لە ئافرەت [واتە فیتنەی ئافرەت گەورەترین فیتنەیە] .
رواە البخاري (٥٠٩٦)، ومسلم (٢٧٤٠) .
[تێبینی : ئیمامی البخاري رحمە اللە ڪۆتایی بە ڪتابەڪەی هێناوە بەم فەرموودەیە بەبۆنەی شتێڪی زۆر سەیر و سەمەرە ڪە هەموومان بینیومانە و دەیبینین، لە زۆرێك لە حاڵەتەڪانی دادگایی دەردەڪەوێ ڪەوا ئافرەت فیتنە و هۆڪارێڪە بۆ ئەزیەتدانی دایك و باوڪ، هەر لەبەر ئەمەشە ئیمامی البخاري رحمە اللە رحمە واسعە ئەم فەرموودەیەی هێناوە لەم بابەدا و بەم فەرموودە ڪۆتایی بە ڪتێبەڪەی هێناوە] .
ڪتێبەڪە ڪۆتایی هات
والحمدللە حق حمدە
وصلی اللە علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبە وسلم .
وانەی دەیەم (ڪۆتایی)
هەریەك لەم وانانە گەر هەڵەیەڪی تێدابوو یان پێشنیارتان هەبوو لەم بۆتە ئاگادارمان بڪەنەوە، واتە تەنیا دەربارەی وانەڪان بێت :
@Kitabwssalaf_bot
وانەی نۆیەم
[ڪتاب برّ الوالدین لٳمام البخاري رحمه الله]
٦٤ - لە ٲبو هریرة رضي اللە عنە دەفەرمووێ : پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر ﷺ پێی وت : بەڕاستی من خزمانێڪم هەیە پەیوەندی خزمایەتیان لەگەڵ دەگەیەنم بەڵام ئەوان دەیپچڕێنن، من ئارام و لەسەرخۆم لەگەڵیان بەڵام ئەوان نەزانانە مامەڵەم لەگەڵ دەڪەن، من بەباشە مامەڵەیان لەگەڵ دەڪەم بەڵام ئەوان بە خراپە وەڵامم دەدەنەوە، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : ئەگەر بەمشێوەیە بیت وەڪو ئەوەی دەیڵێیت، ئەوا وەڪو خواردنی قوڕە [بەبێ جوین، مەبەست پێی ناڕەحەتیەڪەیە، ڪە قوڕ بخۆی بەبێ جوین، واللە اعلم]، اللە تعالی بەردەوام لەگەڵتە و سەرتدەخات، هەتاوەڪو تۆ بەردەوام بیت لەسەر ئەو ڪارەت . رواە مسلم (٢٥٥٨).
[تێبینی : وەڪو ئەوەیە ئیمامی البخارﻱ رحمە اللە ئاماژە بەوە بڪات ڪەوا دایك و باوك هەرچۆنێك بن چاڪەڪردن واجبە لەگەڵیان واللە اعلم] .
٦٥ - عبد اللە ـی ڪوڕی عمرو رضي اللە عنهما فەرمووی، رسول اللە ﷺ دەفەرمووێ : پەیوەندی خزمایەتی بە بەرامبەری نییە، بەڵڪو ئەوڪەسە پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێ ڪاتێك سیلەی ڕەحم دەپچڕێنرێ بەڵام ئەو دەیگەیەنێ .
رواە البخاري في (الٲدب المفرد - ٦٨)
٦٦ - لە براء رضي اللە عنە ووتی : دەشتەڪییەك هاتە لای رسول اللە ﷺ جا وتی : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ، ڪارێڪم فێر بڪە بەهۆیەوە بچمە بەهەشتەوە، فەرمووی : ئەگەر وتارەڪەت ڪورت بڪردایەتەوە ئەو مەسئەلەت دەخستەڕوو [واتە ئەوە پرسیارێڪی سادەبوو بەڵام بابەتی گەورە هەڵدەگرێت، واللە اعلم]، ئازادڪردنی ڪۆیلەیەك بەتەواوی، وە یارمەتیدانی ڪەسێ بۆ ئازاد بوون لە ڪۆیلایەتی، دەشتەڪییەڪە وتی : ئایا ئەو دووانە یەك نین؟ فەرمووی : نەخێر، (عتق النسمة) ئەوەیە بەتەواوی لە ڪۆیلایەتی ڕزگاری بڪەی، وە (فك رقبة) یارمەتی بدەیت بۆ ڕزگاربوون لە ڪۆیلایەتی [جا بە پێدانی پارە بێت، یاخود بەژداری بڪات لە ئازادڪردنیان، واللە اعلم]، وە دیاری بەخشینی ئاژەڵ [بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرگرێت]، وە چاڪەڪردن لەگەڵ نزیڪەڪان ئەگەرچی زاڵمیش بن، ئەگەر نەتتوانی ئەوا فەرمان بڪە بە چاڪە وە نەهی بڪە لە خراپە، ئەگەر نەتتوانی ئەوا زمانت بگرە و قسە مەڪە تەنها لە چاڪەدا نەبێت .
رواە البخاري في (الٲب المفرد - ٦٩)
٦٧ - لە عُروة ڪوڕی الزبیر، ڪەوا حڪیم ـی ڪوڕی حزام هەواڵی پێداوە، ڪەوا ووتوویەتی بە رسول اللە ﷺ : ئایا ئەو پەرستشانەی ڪەوا ڪردوومە لە جاهیلیەتدا، لە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وە ئازادڪردنی ڪۆیلە، وە خێر و بەخشین، ئایا پاداشتم بۆ هەیە؟
حڪیم ووتی : رسول اللە ﷺ فەرمووی : مسوڵمان بوویت لەسەر ئەوڪارە چاڪانەی ڪە ڪردووتە لە پێشوودا .
رواە البخاري (١٤٣٦)، و مسلم (١٢٣) ،
٦٨ - لە میمونة رضي الله عنها هاوسەری پێغەمبەری اللە ﷺ ڪەوا ڪەنیزەڪێڪی خۆی ئازاد ڪرد جا رسول اللە ﷺ هات بۆلای ئەویش ڪارەڪەی خۆی بۆ باسڪرد جا رسول اللە ﷺ فەرمووی : اللە تعالی پاداشتت بداتەوە، بەڵام ئەگەر بتدابوایە خاڵەڪانت، ئەوا پاداشتت زیاتر بوو .
رواە ابو داود (١٦٩٠)، والنسائي في (السنن الڪبری - ٤٩١١)
٦٩ - لە میمونة رضي الله عنها هاوسەری پێغەمبەری اللە ﷺ ڪەوا ڪۆیلەیەڪی ڪچی ئازاد ڪرد جا رسول اللە ﷺ هات بۆلای ئەویش ڪارەڪەی خۆی بۆ باسڪرد جا رسول اللە ﷺ فەرمووی : ئەگەر بتدابوایە خاڵەڪانت، ئەوا پاداشتێڪی گەورەترت دەستدەڪەوت .
رواە مسلم (٩٩٩)
٧٠ - لە ٲبو هریرة رضي اللە عنه، لە پێغەمبەرەوە ﷺ فەرمووی : بێگومان اللە عزَّوَجَل دروستڪراوەڪانی دروست ڪرد ، هەتاوەڪو تەواوبوو لە دروستڪردنیان، ڕەحم وتی : ئەی پەروەردگارم لەم شوێنەدا من پەنا بەتۆ دەگرم لەو ڪەسانەی ڪە دەمپچڕێنن، اللە عزَّوَجَل فەرمووی : بەڵێ، ئایا ڕازی نابیت بەوەی ڪەوا پەیوەندیم باش بێت لەگەڵ ئەوڪەسەی ڪەوا دەتگەیەنێ، وە پەیوەندی بپچڕێنم لەگەڵ ئەوەی ڪەوا دەتپچڕێنێ؟
ڕەحم وتی : بەڵێ ئەی پەروەردگارم،
اللە عزَّوَجَل فەرمووی : ئەوە بۆ تۆیە،
رسول اللە ﷺ فەرمووی : جا بیخوێننەوە ئەگەر ویستتان، اللە عزَّوَجَل دەفەرموێ : ﴿فَهَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن تَوَلَّيۡتُمۡ أَن تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَتُقَطِّعُوٓاْ أَرۡحَامَكُمۡ﴾، [مُحَمّد : ٢٢] .
رواە البخاري (٥٩٨٧)
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 4 months, 1 week ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 5 months, 1 week ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 6 months ago