وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ?

Description
⦅ یَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قُلُوبَنَا عَلٰی دِینِكَ⦆

ئەی وەرگێڕی دڵەکان، دڵەکانمان لەسەر دینت جێگیر بکە...❤️
Advertising
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 week ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 3 months, 2 weeks ago

- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 4 days, 5 hours ago

1 year ago

نیەتی دڵی زۆرەبەی کوڕەکانمان ئەمەیە تەبعەن باسی ئەو کوڕانە ئەکەم کە بەحساب بە ڕوخساریانەوە دیارە مولتەزیمن  وحەڵاڵو حەڕام جیا ئەکەنەوە ، نەک باسی داماوێکی جاهل بکەم نااا ئەمە حاڵی مولتەزیمەکەیە بەداخەوە...

ئەڵێ من تۆزێ دوای ئارەزوەکانم ئەکەوم ، تۆزێ لەگەڵ ئەمکچ و ئەو کچا قسەی خۆش ئەکەین و دەی هەر چاتە خۆ ڕاستی نیە و قەیچکا (کە ئێستا زۆر ئاسانکاری بۆ گەنجەکان کراوە بۆ ئەنجامدانی تاوان  بەداخەوە)
و دواتر تۆبەیەک ئەکەم و خوا لێم خۆشەبێ و نمونەی مالکی کوڕی دینار و فوضەیلی کوڕی عیاض  ئەهێننەوە و ئیتر شەیتان فریویان ئەدات و قوڕبەسەریان..

واوتمان کۆمەڵێ وەعدو پەیمانی درۆت دا و دواجار خیانەتت کرد لێیو بەجێت هێشت... کە نیەتەکەت هەر لەسەرەتاوە تێرکردنی ئارەزوەکانت بوە و  خیانەت وفێڵو جێهێشتن بوە  نەک زەواج...
واوتمان تۆبەتکرد و خوداش عەفویکردی..

**ئەی ناترسی لەوەی ئەوکەسەی خیانەتت لە متمانەی کرد و بەجێتهێشت و تێکتشکاند پێت بڵێ قسمانبالله نێوان تۆو بەهەشت هەنگاوێکبێ من ئەبمە ڕێگر لەچونت بۆناوی هەی قوڕت بەسەر؟؟

"حق الناس جیایە لە حق الله"جارێ وەرە ئەم حەقانە لێک جیابکەرەوە انجا بیرلەتاوان بکەرەوە...

هەرتاوانێ بکەی ئەکرێ خوا لێت خۆشببێ، چونکە نێوان خۆتو خوایە و خوداش لێخۆشبوە،،،بەڵام مەهێڵن حەقی کەستان بێتەسەرچونکە مرۆڤ لێتخۆشنابێ... توخوا ڕوکەشی مەبن گەنجەکان لەدڵەوە کار لەسەر خۆتان وعەقیدەو  ڕەوشتان بکەن ، چونکە وەڵاهی لە ئاخیرەتا لەسەر دڵ و نیەت و عملت لێپرسینەوەت لێ ئەکەن نەک لەسەر ڕوخسارو ڕووکەشت..**

1 year ago

"ئەی گرۆی گەنجان خیانەت(تاوان) مەکەن..."

❄️ڕۆژێکیان قەدەری ئیلاهی ڕۆشتمە سەردانی پیاوێکی بەتەمەنی ناسراوی خۆمان بەڵام پیاوێکی پڕ لە مەعریفەت، جا بینی هەنێک ڕیشم هێشتۆتەوە دەستی هێناو ڕیشی تون گرتم  و زۆر بە کوڵ پێی وتم توخوا خیانەت مەکە بەوڕیشەتەوە،مەبەستی ئەوەبو ڕیشم بۆ چیە گەر نوێژ نەکەم؟؟ ڕیشم بۆ چیە گەر خیانەت لە ئامانەت بکەم؟؟
ڕیشم بۆچیە گەرتاوان بکەم...هتد....؟؟؟
*?جا بەڕاستی کە ڕیش دائەنێی عەیبە ڕەگی ئەم ڕیشە لە دڵەوە دانەکوتیبێ
کە حیجاب  ئەکەی عەیبە ئەم حیجابە ڕەگی لە دڵەوە دانەکوتابێ
⚡️*

*یەعنی کە ڕیشت دانا و حیجابت کرد ئەبێ کارەکانی ناخت تەواو کردبێ ( لە نیەت و اخلاص…) ئینجا هاتبیتە سەر ڕوکەش ⚡️*

ناکرێ کە سەر و سیمایەکی دیندارانەت داناوە و منیش وای ئەبینم کە دینداری بەڵام لە ناخەوە کەسێکی زۆۆر خراپی
هیچ تەفسیرێکیش نیە بۆ ئەمە غەیرە ئەوەی ناوی بنێم [ نیفاق]..⚡️

ئەوە نیفاقە بەینی خۆت و خەڵک شتێک بێ و بەینی خۆت و خوا شتێکی تر...⚡️

?بۆیە واجبە لەسەرتان ئەگەر گەنجێکن سەرو سیمایەکتان بە خۆتان داوە
بایەخ بدەن بە #دڵ یشتان ⚡️

مەهێڵن ئەو سەرو سیمایەتان بەتاڵ بێ لە نزیکی لە خوا و پەیوەندیتان بە خواوە⚡️**

1 year ago

أبو هوره‌یره‌ (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌:كـه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی **: ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له‌ كاتی به‌یــانی و ئێواره‌دا ( ٧ جار ) بڵێت :

{ حَسْبِيَ اللهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيم  } ،

ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ڕزگاری ده‌كات له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مایه‌ی خه‌م و مه‌ترسیه‌تی له‌ دونیا و ئاخیره‌ت?**

1 year ago
وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ?
1 year ago

هەندێك لە سیفاتی بەندە تایبەتەكانی خوا...

وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَـٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَـٰمًا

وه‌ به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕۆن به‌هێمنی و ئارامی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازى بڕۆن (مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نیه‌ به‌لاوازى بڕۆن وه‌كو نه‌خۆش) وه‌ كاتێك كه‌سانی نه‌زان و نه‌فام گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ئه‌ڵێن: ئێوه‌ ئه‌مین و سه‌لامه‌تن له‌ ده‌ست و ده‌مى ئێمه‌ و به‌ خراپه‌ وه‌ڵامی خراپی ئێوه‌ ناده‌ینه‌وه‌.

1 year ago

دەریایەکت پێ بناسینم کە من دەمێکە ئاشنای ئەوم؟؟?

ئئ بەڵێ فەرموو?

هەموو دەریایەک خەڵک نوقم ناکات
هەموو دەریایەک سەفینە تێکناشکێنێ...

من دەریایەک ئەناسم پڕ پڕە لە شکاوی دڵە شێوە شوشەییەکەی ...
پڕ پڕە لەو شەپۆلی خەونانەی کە نەیانهێشت پێیبگات ...

من دەریایەک ئەناسم هێند ماتە هەرچی خەمی ئەم دنیایە لەناو خۆیدا نوقمکردوە...

من دەریایەک ئەناسم هێندە مەنگە خەمی گشت شەپۆلو کەشتی و هەتا کەشتی وانەکەشی لای خۆی حەشارداوە و  لەکۆڵ ناوە

من دەریایەک ئەناسم هێند شادی ئەبەخشێ هێند بەهێزی نیشان ئەدا هێند ورەو خۆڕاگری لێ ئەبینرێ هێند ئەو خەمانەی لێ نابینرێ کە ئەیچێژێ بە پەنهانی

من دەریایەک ئەناسم  لەگەڵ هەر شەپۆلێکی وتە جوانەکانی 
کومەڵێک خەڵک لە نوقمی نائومێدی بۆ ئەوپەری ئومێدەوە ڕزگار دەکات..
هەموو بەیانیەک شەپۆلێک ئەدات لەکەناڵە جوانەکەی یادی اللە بیر هەموان دەخاتەوە،
ئەوەی تۆزێک لە ئاوی ئەم دەریایه بخواتەوە تێنویەتی خەمی لێ ئەڕوا.

ئەکرێ ئەم دەریایە تۆ بیت? ???

1 year, 1 month ago

ژیان هەر ئەمەیە...
لەخۆڵ، لەسەر خۆڵ ،وە بۆناو خۆڵ...
"لەخۆڵەوە بۆخۆڵ"
بۆیە هیچ کاتێ غرور مەبە بەوەی پێت بەخشراوە.??

1 year, 1 month ago

دڵەکانتان ،شکاویەکانتان...?
شەوەکانتان،شەونوێژەکانتان...?
چاوەکانتان،فرمێسکەکانتان...?
سوجدەکانتان،گفتۆگۆکردنتان...?
دەستەکانتان،دوعاکانتان....?
موکڕبونتان،گومانی بەدیهاتنتان..?
کۆیان کەنەوەو لەشەوێکی پایزی درێژدا? درێغی مەکەن لەبەردەم پەروەردگاری باڵاتان☝️?

1 year, 1 month ago

چ بە هاتنیان چ بە ڕۆشتنیان...
چ بە هەبونیان چ بە نەبونیان....
هەموان هەر برین بوون...
ئەوەی کە مایەوەو هەمیشەیی بوو تەنها"خودا"بووئەوەشی کە ساڕێژ کەری برینم بووهەر خودا بوو????

1 year, 1 month ago

شەوەکانتان با هەر هەمووی خەوو نەبێ، بەو چاوە ساغو جوانانەت کەلامەکەی ببینەو  ڕابمێنە و ژیانت پڕی چێژ و قیامەتیشت ڕووناک بکە...
وەڵاهی خەوێکی وا یەخەمان ئەگرێ کە ئیتر دەرفەتمان نادات چاوەکانمان بکرێنەوە.....
شەوانێکی وامان لەپێشە کە هیچ شتێ فریادڕەسمان نیە غەیری کردەوە چاکەکانمان....

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 week ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 3 months, 2 weeks ago

- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 4 days, 5 hours ago